11:17 - 12/12/2018
ململانێی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
هێشتا پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كارنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی لایه‌نه‌كانه، به‌ڵام ململانێكان له‌سه‌ر كابینه‌كه و كارنامه‌كه‌ی له‌ناو ماڵی پارتی و له نێوان مه‌سرور بارزانی و نێچرڤان بارزانی، پێش كه‌وت و ده‌ستی پێكرد.
ئامانجی مه‌سرور بارزانی كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆ، ئه‌وه‌یه كه له‌ده‌ستپێكی كابینه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه لابه‌رێت له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ش مه‌سعود بارزانی هاوكاری ده‌كات و ده‌یه‌وێت له كابینه‌ی داهاتوو موچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ش نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی نیگه‌ران كردووه، چونكه "ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی" پێی وایه، ئه‌و كاره‌ی كابینه‌ی نوێ كه ده‌ستپێكی كابینه‌كه و یه‌كه‌م كاری لابردنی پاشه‌كه‌وت بێت، لێدان ده‌بێت له كاره‌كانی و ده‌رخستنی شكسته‌كانییه‌تی له كابینه‌ی هه‌شت.
ململانێكان گه‌یشتوه‌ته ئاستێك، كه دوو وه‌زیری كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی لێدوانی جیاواز له‌باره‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه بده‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك پشتیوان سادق كه نزیكه له مه‌سرور بارزانیه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە كاری لەپێشینەی كابینەی نۆ دەبێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی قسه‌كانی پشتیوان سادقه‌وه، رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌وڵه‌كان بۆ باشكردنی دۆخی موچه‌خۆرانی گه‌ڕانده‌وه بۆ فه‌زڵی كابینه‌ی هه‌شت و گوتی، لەكابینەی هەشت بەرنامەیەكی باشیان داناوە بۆ چارەسەری قەرزەكان و شایستە داراییەكانی كۆمپانیاكانی نەوت و پارەی بەڵێندەران.
پلانی مه‌سرور بارزانی به‌شێوه‌ك لای نێچیرڤان بارزانی لێكدراوه‌ته‌وه، كه پلانه‌كه‌ی كابینه‌ی نۆ، بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و ده‌بێت ئه‌و كاره‌ش قه‌بوڵی ناكات، بۆیه له رێگه‌ی كه‌ناڵه جیاوازه‌كانییه‌وه ئه‌و په‌یامه‌ی داوه به مه‌سرور بارزانی نابێت تا مانگی سێی ساڵی داهاتوو پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی لاببرێت و ده‌بێت رێكاره‌كانی كابینه‌ی هه‌شت بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وت جێبه‌جێبكرێت.
ململانێكانی ئه‌م دوو ئامۆزایه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوو وه‌زیری كابینه‌ی هه‌شت به‌روونی ده‌ركه‌وتن ، پشتیوان سادقی وه‌زیری په‌روه‌رده، رۆژی 4/12/2018 رایگەیاند: نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە كاری لەپێشینەی كابینەی نۆ دەبێت و پاشەكەوتی موچەش بەدڵنیاییەوە كۆتایی دێت، ئەوەش لەكاتێكدایە پشتیوان سادق وەك تاكە وەزیری كابینەی هەشت ناوی هاتبوو كە لەكابینەی نۆدا بمێنێتەوە.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ی پشتیوان سادق، نێچیرڤان بارزانی وه‌زیری دارایی راده‌سپێرێت كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی سازبدات و رونی بكاته‌وه كه هه‌وڵه‌كانی بۆ لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه، پلانی كابینه‌ی هه‌شته و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه.
رێباز حه‌ملانی وه زیری دارایی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا نەهێشتنی پاشەكەوتی موچە و دانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكان و قەرزەكانی وەك بەشێَك لەپلانی كابینەی هەشت وەسف كرد و گوتی: لەكابینەی هەشت كاری زۆرباش كرا هەوڵی زۆر درا بۆ دانەوەی قەرزەكان، بەشێكی زۆر چاك لە قەرزەكانی بانكە ئەهلییەكان چارەسەركراوە.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دەڵێت بۆ دابەشكردنی موچە مانگانە پێویستیان بە 725 ملیار دینار هەیە، لەو پارەیەش 317 ملیار دینار لە بەغداوە دێت و 30 ملیار دیناری تریش لەلایەن ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دابین دەكرێت و 100 ملیار دیناریش داهاتی ناوخۆیە، سەرباری ئەوەش هەناردەی رۆژانەی نەوتی هەرێم زیاتر لە 400 هەزار بەرمیلە، بەڵام وەزارەتی سامانەسروشتیەكان مانگانە تەنها 378 ملیار دینار لەداهاتی نەوت دەگەڕێنێتەوە.
موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاشه‌كه‌وته‌كه‌ی گه‌ر پێشتر شه‌ڕی لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر بووبێ، به‌ڵام ئێستا شه‌ڕه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو حیزی یه‌كه‌می كوردستان و كه دوو ئامۆزا رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی له‌م ململانێ سیاسییه‌دا هیچ سودێكی نه‌بینیوه، فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێم كه جگه له گیرفانێكی به‌تاڵ هیچیان پێ نه‌بڕاوه.