07:04 - 08/08/2019
كورد له‌به‌رده‌م مشتومڕى سه‌ختى بوودجه‌ى ٢٠٢٠دا
كات بۆ ره‌وانه‌كردنى یاسای بوودجه له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه، مانگى تشرینى یه‌كه‌م(١٠) ده‌بێت بوودجه ره‌وانه‌كرابێت، به‌غداو هه‌ولێرش له‌سه‌ر هیچ شتێك نه‌سازاون، جگه له "نێتى باش" تا ئێستا قسه‌ى كۆنكرێتى له ئارادانییه، كورد بۆ پارێزگارى له پشكى خۆى له بوودجه گفتوگۆیه‌كى سه‌ختى له پێشه، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش نه‌كرێت ئه‌و گفتوگۆیه سه‌ختتره.
٢٠ كۆبوونه‌وه كراوه
بۆ ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى ساڵى ٢٠٢٠ لیژنه‌ى هاوبه‌شى، وه‌زاره‌تى دارایى، وه‌زاره‌تى پلاندانان، په‌رله‌مانتاران، نزیكه‌ى ٢٠ كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كان كردووه‌و داواكارى و هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌زاره‌ته‌كانیان وه‌رگرتووه، كونوقوژبنى ره‌شنوسى پرۆژه‌كه تاووتوێكراوه، جگه له پشكى هه‌رێم، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نه‌بوونى نوێنه‌رى هه‌رێم له كۆبوونه‌وه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنى هه‌ردوو حكومه‌ت، له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى،(نه‌وت، بوودجه، خاك).
هه‌ردوولا ده‌ڵێن، نێتى باش بۆ رێككه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام هێشتاش رێككه‌وتن ونه
"نێتى باش"بۆ رێككه‌وتن
شاندى هاوبه‌شى هه‌ردوو حكومه‌ت كۆتایى ته‌مووزى رابردوو، دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ماوه‌درێژ له هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه کەزۆرتر قسه‌ى گشتى بوو، ٢٦وشه‌ى كۆنكرێتى تێدابوو كه نوسرابوو،"هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێكی كرده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ورده‌كاری پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان له‌رێگای پێكهێنانی چه‌ندلیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ته‌كنیكی له وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌ش".
هه‌ردوولا ده‌ڵێن، نێتى باش بۆ رێككه‌وتن هه‌یه، به‌ڵام هێشتاش رێككه‌وتن ونه‌و كات زۆرى به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، له وه‌زیرى نه‌وتى عێراق-ه‌وه ئه‌وه‌ى بیستووه كه حكومه‌تى هه‌رێم داواى دانه‌وه‌ى ٢٤ملیار قه‌رزى سه‌ر هه‌رێمى كردووه، شاندى حكومه‌تى عێراق پرسیارى ورده‌كارى قه‌رزه‌كانیان كردووه، (قه‌رزى چییه‌و چۆنه‌و هى كه‌یه).
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وابوو، ئاسان نییه حكومه‌تى عێراق به رێژه‌یه‌كى وه‌ها رازى بێت، بۆیه بژارده‌ى رێككه‌وتن ئه‌وه‌یه، هه‌رێم نه‌وتى زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌كه راده‌ست بكات، به‌غداش به‌شێك له قه‌رزه‌كانى بۆ بداته‌وه.
بۆ بوودجه‌ى ٢٠٢٠ شه‌ڕێكى سه‌خت له‌پێش کوردە دووبارەکردنەوەی ٢٠١٩ ئاسان نییە
شه‌ڕى ٥٢٢ ملیاره‌كه
عادل عه‌بدولمه‌هدى له كۆبوونه‌وه‌ى رابردوو له‌ده‌مى شانده‌كه‌یه‌وه به هه‌رێمى گه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ نه‌وت راده‌ستنه‌كرێت بۆ ساڵى داهاتوو ئه‌سته‌م ده‌بێت په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان متمانه‌بكه‌ن وه‌ك ئێستا بوودجه جێگیربكه‌نه‌وه. كه مانگانه ٥٢٢ ملیار دینارى به هه‌رێم به‌خشیوه بێئه‌وه‌ى پابه‌ندبێت به بوودجه‌وه. جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، بۆ بوودجه‌ى ٢٠٢٠ شه‌ڕێكى سه‌ختیان له‌پێشه‌و وه‌ك په‌رله‌مانتاران شه‌ڕى خۆیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسیله‌وه‌كرد، ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئۆپۆزسیۆنى به‌هێز هه‌یه، تەنها رێككه‌وتنى سیاسى هه‌مووشت یه‌كلایى ناكاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر بوودجه رێكبكه‌ون هێشتاش گفتوگۆكان سه‌خت ده‌بن له په‌رله‌مان. پابه‌ندنه‌بوونى هه‌رێم به یاساى بوودجه‌وه تا ئێستا ئه‌و بیانووه‌ى داوه به ده‌ستى په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانه‌وه كه جارێكى دیكه بێ مه‌رج پاره بۆ هه‌ولێر ره‌وانه نه‌كرێت.
بوودجه‌یه‌كى جیاواز
له ئاماده‌كارییه‌كانى بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى گۆڕانكارى ده‌كات و هاوشێوه‌ى بوودجه‌كانى پێشوو ره‌وانه‌ى نێو هۆڵى په‌رله‌مان ناكات، به‌جۆرێك ته‌نها ژماره‌ى پاره له‌نێو بوودجه نانوسرێت بۆ شوێنێك، به‌ڵكو پلان و به‌رنامه‌ى ئه‌و شوێنه‌و دابه‌شكردنى پاره‌كه به‌سه‌ر پرۆژه‌كانى ئه‌و وه‌زارەته‌دا له بوودجه‌دا باسده‌كرێت، واته به‌رنامه‌ى وه‌زارەته‌كان له بوودجه‌دا جێده‌كرێته‌وه، بۆ نموونه بوودجه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده هه‌ر له یاساى بوودجه‌دا به‌سه‌ر پرۆژه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌دا دابه‌شده‌كرێت و له یاساكه ئاماژه به‌پرۆژه‌كان ده‌كرێت. واته بوودجه‌ى ٢٠٢٠ ده‌چێته نێو ورده‌كارى خه‌رجییه‌كانه‌وه. حكومه‌تى عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌رجییه‌كان بكات به یاسا، نه‌ك له ده‌ستى وه‌زاره‌ته‌كان بیهێڵێته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدى ده‌یه‌وێت هه‌موو خه‌رجییه‌كان بكات به یاسا
كورد له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى بوودجه
تا ئێستا كورد به ته‌واوى له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى گفتوگۆكانى بوودجه‌یه، جه‌مال كۆچه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تى دارایى باسى له پشكى هه‌رێم نه‌كردووه له كۆبوونه‌وه‌كان، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌یه ده‌یانه‌وێت رێككه‌وتنى سیاسى بكرێت، ئه‌وجا باسبكرێت.
"له‌رێككه‌وتن نزیكن"
شێروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى،"ئه‌وه‌ى ئاگاداربین هه‌ولێر و به‌غدا مه‌بده‌ئییه‌ن رێككه‌وتوون كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن، ته‌سه‌ورده‌كه‌م هه‌ردوولا بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن، زه‌مینه‌ى رێككه‌وتن هه‌یه".به‌ڵام ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، په‌رله‌مانتاران ئاگادارى ورده‌كاى گفتوگۆكان نین و تائێستا به‌رچاوروونى نییه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پشكى كورد له بوودجه. نه‌یشارده‌وه ئه‌گه‌ر بێ رێككه‌وتن بوودجه بگاته په‌رله‌مان، چه‌سپاندنى پشكى كورد له بوودجه یاخود پاراستنى ئه‌وه‌ى له ٢٠١٩ جێگیركرا"زۆر ئه‌سته‌مه".
له ده‌ستپێكى پایزه‌وه په‌رله‌مان گفتوگۆى گه‌رمى بوودجه ده‌ستپێده‌كات
پاییز‌ى دانوستانه گه‌رمه‌كان
گفتوگۆكانى بوودجه ملده‌نێنه مانگى تشرینى یه‌كه‌م و مانگه‌كانى سه‌رووتر له ده‌ستپێكى پایزه‌وه په‌رله‌مان گفتوگۆى گه‌رمى بوودجه ده‌ستپێده‌كات، كورد به‌جارێك چاوى له‌دێڕه‌كانى ئه‌و یاسایه، كه ئایا یارمه‌تى هه‌ستانه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات یاخود كورد ده‌خاته‌وه پایزى قه‌یرانه‌وه. هه‌نگاوه‌كان سستن و كاتیش خێرا‌و چاوه‌ڕوانییه‌كانیش ئێجگار زۆرن.