07:11 - 05/08/2019
بۆ جه‌ژن خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان چاویان له خێوه‌ته‌كانه
خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ جه‌ژن چاویان له خێوه‌تەكانى هاوكارییه، ئه‌وان له هه‌ركه‌س زیاتر قه‌یرانى دارایى ماندوو و بێپاره‌ى كردن، له‌گه‌ڵ كه‌وتنه سه‌رپێى حكومه‌تى نوێ بڕیاره ١٣ هه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت چه‌ند رۆژى داهاتوو مووچه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، كه پێنج مانگه له پشكنینى دووباره ده‌رچوون و مووچه‌یان پێنه‌دراوه.
چه‌ند خێوه‌تێك كه‌مپه‌ینى هاوكارى بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه، سامان حسێن سكرتێری یەكێتیی كەمئەندامانی كوردستان ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مئه‌ندام پێویستیان به هاوكارییه بۆ جه‌ژن، به‌وپێیه‌ى پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شناكرێت،"كه‌مپینه‌كه ته‌نها له‌پێناو قوتى جه‌ژندایه".
ژماره‌یه‌كى زۆر خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت پێویستیان به هاوكارییه بۆ جه‌ژن، به‌وپێیه‌ى پێش جه‌ژن مووچه دابه‌شناكرێت
له‌كابینه‌ى رابردوو كاتێك لیستى ناوى خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له فلته‌ردرا ١٧هه‌زار كه‌س مووچه‌كانیان بڕدراو له فلته‌ر ده‌رنه‌چوون و تانه‌دانیش له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بوو، ١٣هه‌زاریان تانه‌كانیان په‌سه‌ندكراو تا ئه‌مساڵیش چاوه‌ڕێى گه‌ڕانه‌وه‌ى مافه‌كانیان بوون كه پێشتر به‌بڕیارى لیژنه‌ى پزیشكى مووچه‌كه‌یان بڕدرابوو، پێنج مانگه بڕیاره‌كه له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌رچووبوو به‌ڵام مووچه‌كانیان دیار نه‌بوو، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى دواى ده‌ستبه‌كاربوونى بڕیارى گێڕانه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌م ١٣ هه‌زار خاوه‌ن پێداویستییه‌ى دا، به‌ڵام گێڕانه‌وه‌كه نه‌كه‌وته پێش جه‌ژن، بۆیه‌ش ژماره‌یه‌كى زیاتر له خاوه‌نى پێداویستى تایبه‌ت بۆ جه‌ژن هاوكارى پێویسته.
سامان حسێن دڵخۆشبوو به‌گێڕانه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه، به‌ڵام بۆ دۆخى خراپى كه‌مئه‌ندامان چاوى له زیاتره بۆیان بكرێت،"بریا پێش جه‌ژنى قوربان بوایه به‌ڵام هه‌نگاوێكى باشه ئومێد ده‌كه‌ین، هه‌نگاوى باشترى به‌دوادابێت، وه‌زیر هه‌وڵى زۆریداوه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى دواى جه‌ژنى قوربان مووچه‌كانیان بۆ بگێڕنه‌وه".
٩٠هه‌زار خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان له لیستى مووچه‌خۆراندان، به‌ڵام مووچه‌یه‌كى كه‌م كه نه‌گیرفانیان گەرمدەكاته‌وه نه پێداویستییان پڕده‌كاته‌وه، نه له‌كاتى خۆیدا ده‌درێت (١٠٠هەزار و ١٥٠هەزار).
كوێستان محەمەد دەڵێت وەزارەتەكەی ئەوان پێویستە زۆرترین ئاوڕیان لێبدرێتەوە و گوێیان لێبگیرێت
كوێستان محەمەد وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌ڵێت، وەزارەتەكەی ئەوان مامەڵەی لەگەڵ كۆمەڵێك چین‌وتوێژی زۆر بەرفراواندا هەیە، كە تائێستا وەك پێویست هاوكاری نەكراون لەكاتێكدا كە ئەوان پێویستە زۆرترین ئاوڕیان لێبدرێتەوە و گوێیان لێبگیرێت و هەوڵبدرێت پێداویستییەكانیان دابینبكرێت و كەموكوڕییەكانیان چارەسەر بكرێت.
كوێستان محه‌مه‌د دواى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كۆبووه‌وه، بڕیارى داڕشتنى پلانى چوارساڵى وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا، وه‌زیرى كار ده‌ڵێت، ده‌یانه‌وێت گرنگى زیاتر به كه‌مئه‌ندامان بده‌ن و ئه‌م كابینه‌یه ئاوڕیان لێبداته‌وه، قسه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى كردووه‌و وه‌ك ده‌ستپێك مووچه‌ى ئه‌و ١٣ هه‌زار فه‌رمانبه‌ره‌یان چاره‌سه‌ر كردووه كه پێنج مانگه راگیراوه، دواى جه‌ژن مووچه‌كانیان پێده‌درێت.
ئه‌م كابینه‌یه‌ش وه‌ڵامى داواكان ده‌داته‌وه، یاخود چاوه‌ڕوانییه‌كان به كابینه‌یه‌كى دیكه ده‌سپێرێت؟
ژماره‌یه‌ك كه‌مئه‌ندام له ساڵى ٢٠١٣ ه‌وه مووچه‌یان بۆ نه‌كراوه، به‌هۆى راگرتنى ته‌رخانكردنى مووچه‌وه. وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له ٢١ى مانگى رابردوو له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یدا بڕیاریدا بۆ ئه‌مه نوسراو ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بكات تا ره‌زامه‌ندى به‌ستنى مووچه وه‌ربگرێت. وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاریداوه بۆ گێڕانه‌وه‌ى مووچه‌ى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى و خێزان و هه‌ژاره‌كان، ده‌ست به گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه بكات.
وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌به‌رده‌م خواست و داواكارى زۆر‌و هیواى زۆرێك له چینوتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌دایه، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان و هه‌ژاران، چاویان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ش چاوى له سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت و كابینه‌ى نوێیه كه له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانى زۆرى خه‌ڵكدان و كات روونیده‌كاته‌وه ئه‌م كابینه‌یه‌ش وه‌ڵامى داواكان ده‌داته‌وه، یاخود چاوه‌ڕوانییه‌كان به كابینه‌یه‌كى دیكه ده‌سپێرێت؟