03:10 - 03/08/2019
ماجد مسته‌فا سیاسه‌تمه‌دارێكی ون
زۆركهسانێك هه‌بوون ڕۆڵێكی باشیان هه‌بووه له بزاوتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد دا، به‌ڵام هه‌ندێك جار هه‌ست ده‌كه‌ی به پێی ماندووبوونی خۆیان گرنگیان پێنه‌دراوه. ماجد مسته‌فا یه‌كێك له پیاوه به‌ناوبانگ و دیاره‌كانی كوردستانی باشوور، كه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی له مێژووی عێراقدا هه‌بووه، به‌هۆی توانا و كارامه‌یی، توانیوویه‌تی چه‌ندین هه‌ڵوێستی شه‌رمهێنه‌ر چاره‌سه‌ربكات. ژیانی ئه‌و پیاوه پڕبوو له هه‌وڵ و كۆشش و به‌خشین بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی. ده‌شگوترێت كه یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی سنووری كوردستانیان له‌گه‌ڵ توركیا دیاریكردووه.
ماجد مسته‌فا كێ بووه؟
ماجد مسته‌فا مه‌حمود له ساڵی 1896 له شاری سلێمانی و له خێزانێكی بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان له‌دایكبووه. كاتێك پێگه‌یشتوو و قۆناغه‌كانی خوێندنی ته‌واوكرد، ڕوو له ئه‌ستانه(ئه‌ستانبوڵ) ده‌كات له‌وێ په‌یوه‌ندی به خوێندنگای جه‌نگیه‌وه ده‌كات و دواتر له‌وێ بڕوانامه‌ی پێده‌درێت. پاشان ده‌بێت به ئه‌فسه‌ر پاشان له ساڵی 1914 په‌یوه‌ندی به سوپای توركیاوه ده‌كات و به‌شداری له شه‌ڕه به‌ناوبانگه‌كه‌ی توركیا "چه‌نه قه‌ڵا"بهشداریدهكات و دواتریش ده‌چێته فه‌له‌ستین، چه‌ند جارێك بریندار ده‌بێت و به‌هۆی ئازایه‌تی و لێهاتووییه‌وه میداڵیای ئازایه‌تی پێده‌به‌خشرێت.
گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی
ماجد مسته‌فا له كۆتایی 1919 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی، زۆر به‌خێرایی ده‌بێته یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و له ساڵانی 1920-1922 له ڕیزه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه كارده‌كات. دواتر به‌شداری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی نیشتمانی كوردی ده‌كات كه شێخ مه‌حمودی حه‌فیدی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات. دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له مه‌نفا به ماوه‌یه‌كی كورت ماجد ده‌بێته به‌ڕێوبه‌ری ئه‌ندازیاری، دواتریش ده‌بێته فه‌رمانده‌ی ده‌سته‌یه‌ك كه پاسه‌وانی له شێخ و باره‌گای سه‌ره‌كی شێخ ده‌كات ئه‌وه‌ش پاش داگیركردنی سلێمانی له لایه‌ن ئینگلیز و هاوكارانیان و كشانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕان بۆ ناوچه‌كانی سورداش و شارباژێر و هه‌ورامان. ده‌سته‌كه‌ی ئه‌و له 77 كه‌س پێكده‌هاتن و ئه‌فسه‌رێكی دیكه به‌ناوی محه‌مه‌د ڕه‌مزی ئه‌فه‌ندی جێگری ماجد بوو. كاتێك شۆڕشگێڕان توانیان له هاوینی 1923 سلێمانی ڕزگار بكه‌ن. دواتر ماجد بوو به یه‌كێك له سه‌ركرده دیاره‌كانی سوپای كوردستان به نازناوی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده. ئه‌و ماوه‌یه‌ش ماجد له‌گه‌ڵ شێخدا بوو. تاوه‌كو ساڵی 1924 كه جارێكی دیكه شۆڕشگێڕان په‌نایان برده‌وه به ناوچه شاخاوییه‌كانی سنوری پێنجوێن، ئه‌وجار گه‌ڕانه‌وه بۆ سلێمانی له ساڵی 1927 ئه‌وه‌ش كاتێك ڕوویدا كه شێخ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران ڕێكه‌وتننامه‌یه‌كی به‌ست. كه له گوندیی پیرانی ئێران له سنووری پێنجوێن دانشێت و رێگه‌یدا زۆرێك له هاوكارانی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ماڵه‌كانی خۆیان.
دامه‌زراندن
له ئابه ساڵی 1927 ماجد مسته‌فا وه‌كو به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی موفه‌قیه له لیوای كوت دامه‌زرێنرا. دوای ئه‌وه كرایه به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی عه‌زیزه له هه‌مان لیوا. له ساڵی 1929 پله‌كه‌ی به‌رزكرایه‌وه كرایه قایمقامی قه‌زای ئامێدی. له ساڵی 1934 به‌هه‌مان پله‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ كوێنسجق(كۆیه) به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌كار بێت، فه‌رمانی دامه‌زراندنی وه‌كو جێگری متهسڕفی كوت بۆ ده‌رده‌چێت. پاشان ده‌بێته متهسڕفی عه‌ماره و دیوانیه و كوت.
له نێوان ساڵانی 1935-1941 به تایبه‌تی له حوزه‌یرانی 1941 وه‌كو پشكێنه‌ری كارگێڕی ئیش ده‌كات، به‌ڵام زۆر له‌م پۆسته نامێنێت بۆیه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 1941 له كاره‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه.
وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت
له 25ی كانوونی یه‌كه‌می 1943 ماجد مسته‌فا بوو به وه‌زیری بێ وه‌زاره‌ت له كابینه‌كه‌ی سه‌عیدی هه‌شته‌م. له چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌یدا بووه زنجیره‌ی په‌یوه‌ندی له نێوان حكومه‌تی عێراق و سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردی له بارزان. پاشان چالاكییه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی حیزبی هیوا چڕتركرده‌وه. له سه‌ره‌تای كانوونی دووه‌می 1944 ماجد مسته‌فا سه‌فری كرد بۆ مێرگه سوور، له‌وێ چاوی به بارزانی كه‌وت دواتر له مانگی ئازار له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌ردانی كه‌ركوكیان كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ نوری سه‌عید و كۆمه‌ڵێك له پیاو ماقوڵانی كورد له یانه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك كۆبوونه‌وه.
بوون به په‌رله‌مانتار
له مانگی نیسانی 1944 ماجد مسته‌فا وه‌كو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارێزگای سلێمانی بوو هه‌ڵبژێردرا. دوای ئه‌وه‌ش كرایه وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له كابینه‌ی 11ی نوری سه‌عید (1950-1952) پاشان توانی خۆی له‌و پێگانه بهێڵێته‌وه و جێده‌ستی دیار بێت، ئه‌وه‌ش له نێوان ساڵانی 1952-1953 واته له كابینه‌ی سه‌رۆك حكومه‌ته‌كانی مسته‌فا عه‌مری و نوره‌دین محمود و جه‌میل مه‌دفه‌عی. دواتر كاندید كرایه‌وه بۆ په‌رله‌مانتاری له خولی 13هه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ساڵانی 1953-1954.
ماجد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ژیانی سیاسی و كارگێڕیدا كه‌سێكی چالاك بوو، له هه‌مان كاتدا سه‌رقاڵی بازرگانی و كاری ئازاد بوو هه‌ربۆیه توانی ببێته سه‌رۆكی كۆمپانیای (ئور) دواتریش بووه یه‌كێك له پشكدارهكانی كۆمپانیای (هیلال)ی پیشه‌سازی. به‌ڵام ئیتر مه‌رگ له كاروچالاكی كه‌س ناپرسێت و وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی دیكه له 2ی ئابی 1974 له به‌غدا كۆچی دوای كرد و له گۆڕستانی ئیمام غه‌زالی ئه‌سپارده‌ی خاك كرا.
یه‌كێك له هه‌ڵوێسته‌كانی ماجد مسته‌فا[1]
ساڵی 1932 شێخ مه‌حموود بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر حکومه‌تی عێراق، کۆمه‌ڵێک نامه‌ی نهێنی بۆ سه‌رۆک عه‌شیره‌ت و پیاوماقووڵانی بادینان ده‌نووسێت و داوایان لێده‌کات ئه‌وان له لای بادینانه‌وه و ئه‌میش له لای سۆرانه‌وه فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌ته‌وه. نامه‌کان ده‌درێته ده‌ست "جه‌مال عارف" تا له نزیکه‌وه چاوی به‌و سه‌رۆکانه بکه‌وێت و بیاندوێنێت و نامه‌کانیان ته‌سلیم بکات. ئه‌و وه‌خته "ماجد مسته‌فا" که خۆی کورد و خه‌ڵکی سلێمانی بوو، قایمقامی ئامێدی بوو. جه‌مال عارف ده‌چێته بادینان و دانه دانه چاوی به سه‌رۆکه‌کان ده‌که‌وێت و نامه‌کانیان ده‌داتێ. وه‌ڵامی هه‌موان ئه‌وه ده‌بێت" چه‌ند ڕۆژێکمان سه‌بر لێبگره تا ڕاوێژ بکه‌ین و بڕیاری پێویست بگرین." جه‌مال عارف چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام ده‌بێت، چه‌ند ڕۆژێک له ناوچه‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی گومانی حکومه‌ت نه‌هێڵێت و ئاشکرا نه‌بێت، ڕوو ده‌کاته باره‌گای حکومه‌ت و سه‌ردانی قایمقامی دۆست و هاوشاری خۆی ده‌کات.
ماجید مسته‌فا ده‌پرسێت:" چۆنه هاتوویه ئه‌م ده‌وره؟"
جه‌مال ده‌ڵێت: "بۆ گه‌ڕان و دیده‌نیی تۆ هاتووم."
ماجید هه‌ڵده‌ستێت هه‌موو نامه نهێنییه‌کانی له پێش داده‌نێت و ده‌ڵێت:" ئه‌وه نامه نهێنییه‌کانت! سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان جگه له‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژی هه‌وه‌ڵ ڕاپۆڕتی تۆیان داوه به من، نامه‌یه‌کیشیان بۆ موته‌سه‌ریفی موسڵ نووسیووه و له بابه‌ت پێشنیاره‌که‌ی شێخ مه‌حمووده‌وه که‌سبی ته‌کلیفیان کردووه!"
ماجید ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش نامه‌ی موته‌سه‌ریفی موسڵ بۆ من، که لێی ویستووم له زووترین کاتدا به قۆڵبه‌ست ڕه‌وانه‌ی موسڵت بکه‌م؛ به‌ڵام ئه‌م کاره ناکه‌م. هه‌سته به لاڕێدا خۆت ده‌رباز که و بگه‌ڕێوه لای شێخ مه‌حموود و ڕووداوه‌که‌ی بۆ بگێڕه‌وه."
ئه‌وه‌ی باسمان كرد
به‌پێی هه‌ندێك له‌و سه‌ره‌قه‌ڵه‌مانه‌ی كه باسمانكردن ماجد مسته‌فا ژیانی خۆی به كاروانێك له ئه‌رك و پیشه‌ی هه‌ستیاری به‌رێوه‌بردووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووداوه سیاسی و نیشتیمانیه‌كان هه‌بووه بۆیه شایانی ئه‌وه‌یه ون نه‌بێت له مێژوودا و باسی لێوه بكرێت، بۆ نموونه هه‌ڵویستی ماجد مسته‌فا له بزوتنه‌وه‌ی ئازاری 1941 كه ناسراوه به(بزوتنه‌وه‌كه‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی) چونكه ئه‌و كاته ماجد مسته‌فا موته‌سه‌ڕیفی لیوای عه‌مماره بووه. به‌ڵام پاڵپشتی بووه و سه‌ركوتی نه‌كردوون، له هه‌مان كاتدا چه‌ندین ئه‌فسه‌ری و پله‌داری گه‌وره كه كورد بوون هه‌مان بیروباوه‌ڕیان هه‌بوو سه‌باره‌ت به سه‌ركووتكردنی بزوتنه‌وه‌كه كاتێك بزووتنه‌وه‌كه له به‌غدا له دژی بنه‌ماڵه‌ی پادشا و ئینگلیز ڕاپه‌ڕین، عه‌بدولئیلا وه‌سی له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵادا به‌ره‌و به‌سڕه هه‌ڵهاتن، ئه‌وكاته فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی به‌سڕه كوردێك بوو به‌ناوی ڕه‌شید جه‌وده‌ت، یه‌كێك بوو له فه‌رمانده به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌وكاته‌ی كورد و خزمی ماجد مسته‌فا بوو. ئاماده نه‌بوو كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی ڕه‌شید عالی گه‌یلانی سه‌ركووت بكات، هه‌رچه‌نده عه‌بدولئیلاه وه‌سی زۆر جه‌ختی له‌وه ده‌كرده‌وه كه له‌ناویان بدات، به‌ڵام چه‌ند جارێك به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه" من ئه‌فسه‌رم و فه‌رمان له به‌غداوه وه‌رده‌گرم نه‌ك له كه‌سی دیكه."
به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی مایس له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه سه‌ڵاحه‌دین سه‌باغ هیچ دڵنیاییهكیان له ڕه‌شید عالی گه‌یلانی وه‌رنه‌گرت، بۆیه خێرا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا تاوه‌كو خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن و بچنه پاڵ بزووتنه‌وه‌كه، له‌وانه‌ش ماجد مسته‌فا، كه داوای له سه‌ڵاحه‌دین سه‌باغ و فه‌ریقی سه‌ربازی ئه‌مین زه‌كی جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی ئه‌و كاته‌ی سوپای عێراقه‌وه كرد، تاوه‌كو كاریگه‌ری درووست بكه‌ن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌كه. ماجد مسته‌فا به ڕاستی له عه‌مماره‌وه ڕۆیشت بۆ به‌سڕه. له‌و ڕۆیشتنه‌ی سه‌ركه‌وتووبوو. بۆیه عهبدوئیلاه وه‌سی له به‌سڕه‌وه ڕایكرد بۆ فه‌له‌ستین له‌وێشه‌وه چووه عه‌ممان. كاتێك ڕه‌شید عالی گه‌یلانی له دۆخه‌كه دڵنیا بوو. خێرا به‌سه‌ر ڕه‌وشه‌كه‌دا زاڵ بوو. یه‌كسه‌ر موته‌سه‌ڕیفی لیوا ساڵه‌ح جه‌بری ده‌ستگیركرد و ڕه‌وانه‌ی زیندانی له به‌غدا كرد.
هه‌ر ئه‌وكاته ماجد مسته‌فا په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دین سه‌باغ و فه‌همی سه‌عید هه‌بوو، ده‌یه‌ویست یارمه‌تیان بدات. بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك ڕه‌شید عالی گه‌یلانی داوای ماجد مسته‌فا كرد بۆ ئه‌وه‌ی بچێت بۆ سلێمانی و له‌وێ له پێناو بزوتنه‌وه‌ی مایس كار بكات.
نابێت ئه‌و هه‌وڵوێسته‌ی ماجد مسته‌فامان بیر بچێت كه له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی كورد وه‌كو ئه‌مین زه‌كی به‌گ و تۆفیق وه‌هبی، بابا عه‌لی، عه‌لی كه‌مال و مه‌عروف جیاوك، كه داوایان له ساڵه‌ح جه‌بر سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌و كاته كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره به‌ناوه‌كانی، عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خیروڵا عه‌بدولكه‌ریم، محه‌مه‌د قودسی. به‌ڵام به‌هۆی بڕیاره دڵڕه‌قه‌كانی عهبدولئیلاههوه له شه‌وی 19ی حوزه‌یرانی 1947 له‌سێداره‌دران و ناوی ئه‌وان بۆ هه‌میشه له لووتكه‌ی شه‌هیدبوون مایه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
مێژووی ڕاپه‌رینی كورد
چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك له مێژووی كورد
اعلام الكورد
گۆڤاری هه‌زار مێرد
عومه‌ر عه‌لی شه‌ریف
[1] به‌رگی حه‌وته‌می ڕشته‌ی مرواری لاپه‌ڕه 119