04:38 - 29/07/2019
مێژووى پەیوەندییەکانى پەکەکە و پارتى
دوای هێرشە
چەکدارییەکەی ڕیستۆرانتی "هۆققەباز" لە شاری هەولێر کە لە ئەنجامدا جێگرى
کونسوڵی تورکیا لە هەولێر و دوو کەسی تر کوژران، میدیاکانی پارتی دیموکراتی
کوردستان هێرشێکی توندیان دژی پەکەکە دەستپێکرد. هەرچەندە دانپێدانانی مەزڵوم دا‌غ
و پێنج کەسی تر کە لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیرکرابوون، بڵاوکرایەوە،
بەڵام بەرپرسانی پەکەکە ڕایانگەیاند، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشکەی "هۆققەبازەوە"
نییە.
دوای ئەو ڕووداوە
پارتی پەکەکەی بە تێکدانی ئاسایش و ئارامی هەرێمی کوردستان تۆمەتبار کرد و پەکەکەش
پارتی بەوە تۆمەتبار دەکات کە پشتگیری سوپای تورکیا بۆ لێدانی گەریلاکان دەکات.
بەرپرسانی پارتی
دەڵێن، بەهۆی بوونی گەریلاکانی پەکەکەوە لە ناوچە سنورییەکان، نزیکەی ٤٠٠ گوندی
هەرێمى کوردستان ئاوەداننەکراونەتەوە و هەموو ڕۆژێک خەڵکی ناوچە سنوورییەکان دەبنە
قوربانی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا.
بەرپرسانی پەکەکە ئەوەشیان
ڕاگەیاند، دەزگا هەواڵگریەکانی پارتی دەستیان لە شەهیدکردنی ژمارەیەک بەرپرسی
کەجەکەدا هەبووە کە دیارترینیان دیار غەریب و زەکی شنگالی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کەجەکە بوون و زانیاری لە سەر
شوێن و حەشارگەی گەریلاکانی پەکەکە دەدەنە دەزگای میتی تورکیا.
میدیاکانی نزیک لە
پەکەکە چەند جارێک باسیان لەوەکردووە، هێزەکانی پارتی لە ناوچە سنورییەکانی دەڤەری
بارزان و بادینان، ژمارەیەک گرد و ناوچەی ستراتیژییان ڕادەستی هێزەکانی سوپای
تورکیا کردووە کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی فراواندا بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی
چنگ" دەیان کیلۆمەتر هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە.
لە میدیاکانی
پەکەکەدا چەندین جار ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆ بڵاوکراونەتەوە کە کاروانی زرێپوش و
سەربازانی تورکیا لەناو شارۆچکەکانی دەڤەری بادینان تێپەڕدەبن و سفرە و خوان بۆ
سەربازانی تورکیا ڕازێنراوەتەوە، ئەمەش وەک بەڵگەیەک بۆ کارئاسانی پارتی دیموکراتی
کوردستان بۆ سوپای تورکیا پیشاندەدەن.
لە لایەکی ترەوە
پەکەکە هێزێکی چەکداری لە هەرێمی کوردستان بە ناوی "هێزی پاراستنی جەوهەری
کوردستان" دروستکردووە و ئەو هێزەی بە فەرمی ڕاگەیاندووە. دروستکردنی ئەو
هێزە لە میدیاکانی هەرێمدا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە و میدیاکانی پارتیش وەک
مەترسییەک لەسەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان ناوى دەبەن.
١١ى ئەم مانگە دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە
ڕایگەیاند، "هێزه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ سوپای توركیا دژی هێزه‌كانی په‌كه‌كه
ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕاست بێت، زۆر مه‌ترسیداره. ئه‌گه‌ر
پارتی ئه‌م كاره بكات، به‌و مانایه‌یه دێته نێو ئه‌م شه‌ڕەوە. ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش
شه‌ڕ ده‌بێت، پێویسته هه‌موو كه‌س ئه‌مه بزانێت. لێره‌وه ڕاشكاوانە ده‌ڵێم،
هۆشداری ده‌ده‌م؛ ئه‌گه‌ر پارتی بەردەوام بێت، شه‌ڕ دێته ئاراوه".
کاڵکان ئامادەیی پەکەکەشی بۆ نوێکردنەوەى ڕێکەوتنی ساڵی
هەشتاکانى نێوان پەکەکە و پارتی نیشاندابوو تا کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن، بەڵام
بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامی کاڵکانیان نەدایەوە.
میدیاکانی پارتی تەنها شرۆڤەیان بۆ قەسەکانی کرد و بە تۆمەت و دژایەتیان
لەقەڵەمدا.
لەلایەکی ترەوە ٢٧ی ئەم مانگە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە په‌یسه‌ری
ڕاگەیاند، دوای ڕووداوەکەی "هۆققەباز" پارتی بەشێک له هێزه‌كانی به ئاراسته‌ی
ناوچه‌ی برادۆست جوڵه‌پێكردووه و به‌رپرسێكى باڵاى پارتی قسه‌ى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى
توركیا كردووه له ناوچه‌كەدا و سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى توركیا
گفتوگۆیان کردووە و گڵۆپی سەوز بۆ هێرشەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا هەڵکراوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکرایکرد، مه‌سعود بارزانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى
بۆ عادل عه‌بدلمه‌هدى كردووه. ناوه‌رۆكى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به جۆرێكه كه
هێزێكى هاوبه‌شى عێراق و هه‌رێم بۆ كۆنتڕۆڵكردنى سنووره‌كان و نه‌هێشتنى هه‌ر جوڵه‌یه‌كى
سه‌ربازى پێکبهێنرێت.
به‌پێى پرۆژه‌كه، هێزێكی هاوبه‌ش له پێشمه‌رگه و پۆلیسی
فیدراڵی و پاسه‌وانی سنوور دروستده‌كرێت، بۆئه‌وه‌ی له‌ناوچه سنورییه‌كانی نێوان
باكوور و باشووری كوردستاندا جێگیربكرێن و
رێگری له جموجۆڵەکانی په‌كه‌كه بكه‌ن و سنووره‌كانیش ته‌لبه‌ندبكرێن.
ئه‌و هێزه هاوبه‌شه له دووری ٥٠٠ مه‌تر لە بنكه سه‌ربازییه‌كانی
توركیا جێگیرده‌كرێن، تا پێكدادان لە
نێوان پەکەکە و سوپاى تورکیادا ڕوونەدات. له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش
له نێوان هه‌رێم و به‌غدا پێكدەهێنرێت، بۆئه‌وه‌ی به هاوبه‌شی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ
توركیا و په‌كه‌كه بكه‌ن تا كێشه‌كانیان نه‌هێننه خاكی عێراقەوە.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن
بارزانییه‌وه کراوە، بڕیاریشه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ڵامی كۆتایی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه
بداته‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كان عه‌بدولمه‌هدى نه‌رمى نواندووه و ئه‌گه‌رى زۆره
پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات.
به‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى جدیه له‌سه‌رخستنى پرۆژه‌كه و
كۆتایىهێنان به پێكدادانه‌كان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستاندا، پێده‌چێت له ئاینده‌یه‌كی
نزیكدا پارتی ئه‌و پرۆژەیە بخاته به‌رده‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان، هه‌روه‌ها
له‌سه‌ر ئه‌وپرسه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقدا ده‌كات.
حكومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی داوای لە حکومەتى هەرێم کردووە به‌زووترین
كات زانیاری ده‌رباره‌ی زیادبوونی له‌شكركێشیه‌كانی توركیا، زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی
ئه‌نقه‌ره، هێنانی هێزی زیاتر، زیادكردنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و
فراوانبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان پێبدات.
سه‌رچاوه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ده‌ڵێت، له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه به‌غدا
زانیاری له‌باره‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سه‌رباز و بنكه‌سه‌ربازییەکان و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی
هێزەکانى توركیا له‌ناو خاكی هه‌رێم وه‌رگرتووه، ده‌یه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم
زانیارییه‌كانی بۆ پشتڕاستبكاته‌وه یاخود ره‌تیان بكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، حكومه‌تی به‌غدا ئاگاداری هاتنى هێزی سه‌ربازی
زیاتری توركیا بۆ هه‌رێم نه‌بووه و پرسی پێنه‌كراوه. حكومه‌تی عێراق له دانوستانه‌كانی
ئه‌م دواییانه‌دا هۆشداری داوه‌ته هه‌رێم كه رێ به‌هاتنی هێزی سه‌ربازی دیکەى
توركیا نه‌دات، چونكه ئه‌و هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی په‌كه‌كه
و توركیا بۆناو خاكی عێراق.
شه‌وی ٢٦ لەسەر ٢٧ی ئەم مانگە به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی
به نێچیرڤان بارزانییه‌وه كردووه و هۆشداریداوه له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
په‌كه‌كەدا، داواشیكردووه پارتی نه‌بێته به‌شێك له كێشه‌كانی په‌كه‌كه و
توركیا.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى دەست په‌یسه‌ر کەوتوون، به‌رپرسه
باڵاكه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، به نیگه‌رانییه‌وه له ئاڵۆزبوونی دۆخی هه‌رێم
ده‌ڕوانن و پاراستنی سه‌قامگیری و ئاسایشی كوردستانیشیان به‌لاوه گرنگه، ده‌بێت
هه‌مووان به‌رپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم قۆناغه‌دا بكه‌ن.
سەرەتای
پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەگەرێتەوە
بۆ کۆتایی حەفتاکان و بەر لە دەستپێکردنی شەڕی چەکداری پەکەکە دژی حکومەتی تورکیا.
لەو سەردەمەدا چەند کۆبوونەوەیەک لە نێوان کادرانی ئەو دوو حزبەدا ئەنجامدراون.
لە
ناوەڕاستی ساڵی ١٩٨٢دا لە ئەنجامی چەند کۆبوونەوەیەکی کادرێکی پێشکەوتووی پەکەکە
بە ناوی "محەمەد کاراسونگول" لەگەڵ بەرپرسانی پارتیدا لە ڕۆژهەڵاتی
کوردستان، پەیوەندییەکانی هەردوولا پتەوترکران و پڕۆتۆکۆڵێکی نۆ خاڵی ئامادەکرا و
لە بەهاری ١٩٨٣دا مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەردانی سوریای کرد و لەگەڵ عەبدوڵا
ئۆجالان رێبەری پەکەکە کۆبووە و پرۆتۆکۆڵەکە واژۆ کراو کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پەیوەندییەکانی
پارتی و پەکەکە لە ساڵانی ١٩٨٣ تا ١٩٨٥ بەردەوام بوو. لە ساڵی ١٩٨٣دا حکومەتی
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی دەرەوەی سنووری لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی پەکەکە
دەستپێکرد و فشارێکی زۆر لە سەر پارتی دروست بوو. دوای
دەستپێکردنی شەڕی چەکداری لەلایەن پەکەکەوە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ لە دژی حکومەتی
تورکیا، بەهۆی فشارەکانی تورکیاوە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێککەوتنەکە
کشایەوە و لە کۆتایی ساڵی ١٩٨٥دا پەیوەندییەکانی هەردوولا کۆتای‌یان پێهات و ناکۆکی
لەنێوانیاندا دروست بوو.
ساڵی ١٩٨٦ ژمارەیەک کادر و گەریلای پەکەکە لەلایەن پێشمـەرگەکانی
پارتیەوە کوژران، دواتر ژمارەیەک کادر و پێشـمەرگەی پارتیش لەلایەن پەکەکەوە
کوژران.
ناوبەناو شەڕی پەکەکە و پارتی تا ساڵی ١٩٩٠ بەردەوام بوو.
دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی تری بە ناوی
"ئۆپەراسیۆنی چەکوش" لە خاکی هەرێمی کوردستان دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکرد.
دوای ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانی پارتی دژی پەکەکە جووڵێندران و
شەڕێکی گەورە لە نێوانیاندا ڕوویدا. شەڕەکە تا ساڵی ١٩٩٧ بەردەوام بوو و دواتر لە
ئەنجامی دانوستانە ژێربەژێرەکانی هەردوولا کۆتایی پێهات.
دوای هێرشەکانی داعش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ژمارەیەک
ناوچەی هەرێمی کوردستان، ناکۆکی لە نێوان پارتی و پەکەکەدا سەریهەڵدایەوە.
هەرچەندە ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ کۆبانێ و ناردنی گەریلا
بۆ کەرکوک و مەخمور و شنگال هیوایەکی بۆ گەلی کورد لە چوار پارچەی کوردستان دروست
کرد و بووە هۆی نزیکبوونەوەی هێزە کوردییەکان لە یەکتری، بەڵام لە کۆتایی شەڕی داعشدا
ناکۆکییەکی گەورە لە نێوان پارتی و پەکەکەدا هاتە ئاراوە.
پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیەدە و یەپەگەی بە بەشێک لە
پەکەکە لە قەڵەمدا و بەرپرسانی ئەو پارتە رایانگەیاند، دەسەڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان
دیکتاتۆرە و رێ بە هیچ هێزێکی دیکە واتە "ئەنەکەسە" نادات لەو پارچەیەی
کوردستان کار و چالاکی بکات و رێنادات هێزى پێشمەرگەی ڕۆژ بچنە ڕۆژئاوای کوردستان و دژی هەڕەشەکان بوەستنەوە، پارتى لە نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستاندا
دەستی بە خەندەق لێدان کرد.
لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکردەکانی
ئەنەکەسەیان بە هاوکاریکردنی ئەو ئۆپۆزسیۆنە تۆمەتبار کرد کە لەلایەن تورکیاوە
پشتگیری لێدەکرێت و کار و چالاکی ئەو گرووپانەیان قەدەغەکرد و گوتیان پێشمەرگەی
ڕۆژ لەلایەن تورکیاوە دروستکراون و مەترسین بۆسەر ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان.
لە لایەکی ترەوە دوای کۆتاییهاتنی داعش لە شنگال، پارتی
داوای‌کرد هێزەکانی پەکەکە لە چیای شنگال و چەند ناوچەیەکى دیکە بکشێنەوە، بەڵام
پەکەکە بە دروستکردنی یەکینەکانی بەرخۆدانی شنگال و بەهێزکردنی پێگەکەی داواکەی
ڕەتکردەوە و کار گەیشتە ئەوەی شەڕ لە نێوان گەریلا و پێشمەرگەی ڕۆژدا دروست بوو.
لەو شەڕەدا دوو گەریلا کوژران و مەترسی شەڕی نێوان هەردوولا زیادی کرد.