ده‌رچوواندنى هه‌موارى نوێى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، كوردى خسته‌وه به‌رده‌م دۆخێكى هه‌ستیاره‌وه، هه‌نگاوه‌كرده‌ییه‌كان بۆ دیاریكردنى چاره‌نوسى چه‌ند ساڵى ئاینده‌ى كه‌ركوك ده‌ستیانپێكرد. به‌پێى هه‌مواره‌كه كورسییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له ٤١ كورسییه‌وه بۆ ١٤كورسى داكشا، كورد هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ختى له پێشه‌و ده‌بێت له ئێستاوه شه‌ڕى تۆمارى ده‌نگده‌ران ده‌ستپێبكات بۆ هەڵبژاردنی یەکی نیسانی داهاتوو. هه‌مواره نوێیه‌كه كورد ناچارده‌كات له‌ژێر چه‌ترێك كۆببنه‌وه، ئه‌گه‌رنا ده‌نگێكى زۆر ده‌بێته ئاردی ناو دڕك. پاییز‌ى حزبه بچوكه‌كان به‌پێى هه‌موارى نوێى یاساى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان، په‌یڕه‌وێكى نوێى سیسته‌مى سانتلیگۆ ده‌كرێت، به‌جۆرێك رێژه‌ى دابه‌شكردنى ده‌نگه‌كان له (١.٦) ەوە، بۆ (١.٩) زیاد ده‌كات، واته ئه‌وهێزانه‌ى هه‌لى به‌ده‌ستهێنانى یه‌ك كورسییان هه‌یه، چیتر ئه‌و هه‌له‌یان نامێنێت، به‌وپێیه‌ى رێژه‌كه به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندى لیسته بچوكه‌كان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى سیسته‌مه‌كه فره بازنه‌یه، ده‌نگى هیچ بازنه‌یه‌كیش ناچێت بۆ بازنه‌یه‌كى دیكه. ڕێگای سانتلیگۆ بۆ یەكەمجار لەساڵی ١٩٥١ لە سوید و نەرویج پیادەكرا. كەتێیدا ژمارەی دەنگی بەدەستهاتووی هەر پارتێك دابەشدەكرێت بەسەر ژمارە تاكەكاندا (١، ٣، ٥ ، ٧، ٩، ....)، دواتر كورسییەكان دابەشدەكرێن بەسەر گەورەترین ژمارەكانی خشتەكەدا تا كۆتایی. (سانتلیگۆ) دواتر هەمواركرایەوە و بە سانتلیگۆی هەمواركراو ناسرا، تێیدا ژمارە (١) گۆڕدرا بۆ ژمارەی (١.٤) لە نیوزلەندا و نەرویج و سوید و بۆسنە كاری پێدەكرێت. لەعێراق-دا سانتلیگۆی هەمواركراو گۆڕدرا بۆ (١.٦) دواتر لە هەڵبژاردنی ٢٠١٨ی ئەنجومەنی نوێنەران (١.٧) پیادەکرا، ئه‌و شێوازه ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ربوو، ئێستا كه زیادكراوه ١.٩ به‌ته‌واوى له‌به‌رژه‌وه‌ندى قه‌واره گه‌وره‌كانه. كورد‌و كه‌ركوك به‌پێى سیسته‌مه نوێیه‌كه، ئه‌گه‌ر كورد له كه‌ركوك به‌یه‌ك لیست به‌شدارى هه‌ڵبژاردن نه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌رى هه‌یه ده‌نگێكى زۆرى بڕوات، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب و توركمان یه‌كگرتووبن. ئه‌وه له‌كاتێكدایه كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه پێویسته هه‌شت كورسى بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌ى له‌ده‌ستنه‌چێت. رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، به‌گشتى یاساكه باشه. ئه‌و پێى وابوو، هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك كارێكى باشه چونكه له ٢٠٠٥ ه‌وه، تێیدا هه‌ڵبژاردن نه‌كراوه. گوتیشى، به‌پێى یاساكه ده‌بێت كاندیده‌كان له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌ستۆپاكى وه‌ربگرن ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكى باشه،"به‌گشتى یاساكه، یاسایه‌كى باشه‌و ده‌نگمان پێدا". پارتى بایكۆتى كرد پارتى بایكۆتى ده‌نگدانى به یاساكه كرد، به‌ڵام رێژه‌ى ١.٩ كه جێگیركراوه له یاساكه، له‌و مادانه‌بووه كه پارتى پشتیوانى كردووه‌و له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ جێگیركردنى بووه. نیگه‌رانییه‌كانى پارتى زۆرتر په‌یوه‌ندى به دۆخى سیاسى كه‌ركوك-ه‌وه هه‌یه و پێى وایه هه‌ڵبژاردن له‌ودۆخه سه‌ربازییه‌ى ئێستادا، له به‌رژه‌وه‌ندى كورد نییه. ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى، بۆ په‌یسه‌ر پرێس، سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی فراكسیۆنه‌كه‌ى گوتى،"پێمان وایه له‌و دۆخه عه‌سكه‌رییه‌دا، كورد له‌به‌رژه‌وه‌ندى نییه هه‌ڵبژاردن بكرێت به كه‌ركوك، لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتدار تواناى هه‌یه ده‌ستكارى ئه‌نجامه‌كان بكات". گۆڕان دژى ١.٩ بوو فراكسیۆنى گۆڕان دژى دیاریكردنى رێژه‌ى ١.٩ بوو، داوایكرد رێژه‌كه بۆ ١.٤ كه‌مبكرێته‌وه، له‌نێو لایه‌نه كوردییه‌كانى كه‌ركوك، ئه‌و رێژه‌یه‌ى ئێستا به پله‌ى یه‌كه‌م له‌به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێتى و به پله‌ى دووه‌میش له‌به‌رژه‌وه‌ندى پارتییه. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى،"هه‌مواره نوێیه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى پێكهاته گه‌وره‌كانه و رێژه‌كه‌مان پێ باش نه‌بووه، به‌ڵام پێمان باشه هه‌ڵبژاردن بكرێت". سه‌باره‌ت به تۆمارى ده‌نگده‌رانى كه‌ركوك هه‌مان تۆمارى پێشوو، مانگى ١٢ نوێده‌كرێته‌وه‌و ده‌بێت پاكبكرێته‌وه. له دونیادا یاساى له‌مجۆره نییه ئارام جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگه‌ى كوردى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێت، رێژه‌ى ١.٩ له دونیادا نییه‌و ئه‌مه‌ى كراوه خراپه، چونكه قه‌واره بچووكه‌كان ده‌نگه‌كانیان ده‌فه‌وتێت، باسى له‌وه‌شكرد، به‌پێى هه‌مواره نوێیه‌كه هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى ناحیه نه‌كراوه‌و ته‌نها ئه‌نجومه‌نى پارێزگا‌و قه‌زا هه‌ڵده‌بژێردرێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌وه‌ى بنه‌ماكانى دیموكراسى و لامه‌ركه‌زییه. نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین له‌رووى ژماره‌ى كورسى و رێژه‌ى ده‌نگده‌ره‌وه، فره‌لیستى له نه‌ینه‌واو سه‌لاحه‌دین زیانى زیاترى بۆ كورد هه‌یه وه‌ك له كه‌ركوك، چونكه پێگه‌ى ئه‌وتۆى نییه له‌وشوێنانه ئه‌گه‌ر به چه‌ند لیستێكى جیاش به‌شداربێت، ده‌نگه‌كانى ئاو ده‌یبات. ئه‌گه‌رچى یه‌ك لیستیش وا ئاسان نییه و لایه‌نه كوردییه‌كان له‌نێویه‌كدا كۆكنین به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك كێشه‌و ململانێ و روئیاى لێك دووریان هه‌یه. هه‌شت مانگى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و چاره‌نوسساز له‌به‌رده‌م كورده بۆئه‌وه‌ى خۆى كۆبكاته‌وه، ئه‌و باره‌لاره‌ى دواى ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر راستبكاته‌وه، به‌ڵام تائێستا ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه‌ى دۆخه‌كه ناچن، لایه‌نه كوردییه‌كان جیاوازى زۆریان هه‌یه، گرنگى و چاره‌نوسسازیى قۆناغەکە واى له‌لایه‌نه كوردییه‌كان نه‌كردووه، پشت له كێشه‌كان بكه‌ن و له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ به‌داوى چاره‌ى كێشه‌كان و چاره‌نوسى ئه‌و ناوچانه‌دا بگه‌ڕێن، كه كورد ده‌یان ساڵه شه‌ڕى بۆده‌كات و خوێنى بۆ ده‌رێژێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت