05:47 - 22/07/2019
تۆفیق وه‌هبی ئاشهوانهكهی تۆڵستۆی
هه‌ندێك هه‌ن تاوه‌كو له ژیاندان، بارودۆخ
له‌گه‌ڵیان نابێته ئاشنا، بۆیه به‌رده‌وام له‌نێوان به‌رداشی دوژمنه‌كانیدا ده‌هاڕدرێت،
دواتریش له مردنی پشتگوێ ده‌خرێت. ده‌كرێت بڵێین تۆفیق وه‌هبی یه‌كێك بووه له‌و
كه‌سانه كه ده‌بێت هه‌موو تاكێكی كورد بیناسێت و له‌سه‌ر ژیانی بخوێنێته‌وه.
چونكه ئه‌م كه‌سایه‌تیه لهناوكوردا زۆر ئیشیكردووه كه كوردی به هۆش خۆی
هێناته‌وه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بێته پرسیار هۆكاری پشتگوێخستنی ئه‌م پیاوه چیی
بووه؟
تۆفیق وه‌هبی كێ بوو؟
تۆفیق وه‌هبی كوڕی مه‌عروف به‌گی كوڕی محه‌مه‌ده
و باوكی دایكی ناوی ڕه‌سول مه‌ستی ئه‌فه‌ندی بووه، ئه‌م پیاوه له‌سه‌رده‌می
خۆیدا به زانایه‌كی به‌ناوبانگی سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆی ناسراوه. تۆفیق به‌گ له یه‌كه‌م
ڕۆژی كانوونی دووه‌می 1891 له شاری سلێمانی له دایكبووه، تۆفیق وه‌هبی كاتێك
مناڵ بووه، باوكی مردووه. بۆیه له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا ده‌چێته به‌غدا و له
خوێندنگای دواناوه‌ندی سوپا ده‌خوێنێت. له ساڵی 1908 له خوێندنگا سه‌ربازییه‌كه‌ی
خوێندن ته‌واو ته‌واو ده‌كات و به‌ره‌و ئه‌ستانبوڵ به‌ڕێده‌كه‌وێت. له‌وێوه ده‌چێته
كۆلیژی سه‌ربازی تاوه‌كو ساڵی 1918 به‌ڵام بڕوانامه‌ی پێنه‌دراوه. هه‌ڵده‌ستێت به‌شداری
له بزوتنه‌وه‌كانی باكوری ئه‌لبانیا ده‌كات. له ساڵی 1911 حكومه‌تی ئه‌و كاته‌ی
عوسمانییه‌كان ده‌ینرێنه تهرابڵوسی خۆرئاوا دواتر له ئه‌لبانیاوه شه‌ڕی كردووه.
جه‌نگی
جیهانی یه‌كه‌م
له كۆتایی ساڵی 1914 كاتێك جه‌نگی جیهانی
ڕاگه‌ێندرا، تۆفیق به‌گ وه‌هبی سه‌رجه‌م ڕووداوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بینیووه.
ئه‌فسه‌ری ڕووكن بووه، له‌و تیپه سه‌ربازه‌ی كه شه‌ڕی چان قه‌ڵا "ده‌رده‌نێڵ"
یان كردووه. ئه‌و ده‌ستی له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی توركیا هه‌بووه. دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ سه‌ماوه، له كۆتایی ئه‌یلولی 1917 ئاماده‌ی شه‌ڕكردن بووه له ڕوومادی له‌وێ
به هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به‌ره‌و هیت ده‌كشێته‌وه، پاشان
ده‌گوازرێته‌وه بۆ تیپی 53 له كۆڕی فه‌له‌ستین و ساڵی 1918 بۆ ئه‌وێ ده‌گوێزرێته‌وه،
ئه‌وجا پله‌ی سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ یوزباشی"ڕائید"،
پاشان ده‌ستبه‌رداری سوپای توركیا ده‌بێت. له كۆتایدا له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه
" مه‌دلیای خاچی ئاسنین"ی پێده‌به‌خشێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ عێراق
تۆفیق وه‌هبی له ئابی 1919 ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ عێراق، ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته قایمقامی قه‌زای ڕانیه، دواتر ده‌چێته ناو سوپاسی
عێراقه‌وه و یه‌كێك ده‌بێت له‌دامه‌زرێنه‌رانی سوپای عێراقی، له كانوونی دووه‌می
1921 سوپای عێراق داده‌مه‌زرێنن. له‌وێ ده‌بێته به‌رپرسی به‌شی حه‌ره‌كاتی سوپای
عێراق. به‌ڵام ئه‌م پیاوه كاتێك شێخ مه‌حمودی مه‌لیك له سلێمانی شۆڕش به‌رپاده‌كات
ده‌چێته پاڵ شێخ مه‌حمود، دوای كپكردنه‌وه‌ی شۆڕشه‌كه، تۆفیق وه‌هبی 42 رۆژ ده‌ستگیرده‌كرێت.
دوای ئازادكردنی ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ سوپا و له ساڵی 1923 ده‌بێته فه‌رمانداری
" خانه‌ی ڕاهێنانی سه‌ربازی." له ته‌مموزی 1925 له وه‌زاره‌تی به‌رگری
ده‌بیته به‌ڕێوبه‌ری حهرهكات، دوای یه‌ك مانگ ده‌بێته به‌ڕێوبه‌ری خوێندنگای
سوپای. چوار ساڵ تێده‌په‌ڕێت، ئه‌وجا وه‌كو شاندێكی فه‌رمی حكومه‌تی عێراقی بۆ
ماوه‌ی سێ مانگ ده‌ینرێنه به‌ریتانیا و له شاری شیرنس به‌شداری خولێكی ئه‌فسه‌رانی
پێشكه‌وتوو ده‌كات. به‌هۆی جموجۆڵییهكانیهوه، ساڵی 1930 ده‌كرێته عه‌قید، له
كانوونی دووه‌می 1931 سوپای عێراق جێده‌هێڵێـت، له 30ی نیسانی 1930 ده‌كرێته
موته‌سه‌ریفی لیوای سلێمانی. ماوه‌ی چوار مانگ له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه،
دواتر به تۆمه‌تی ئاسایشی نیشیتمانی ده‌وڵه‌ت ده‌گیرێت، چونكه تۆفیق وه‌هبی و هاوڕێكانی نامه‌یه‌كیان وه‌كو سكاڵا نووسیووه تاوه‌كو
له لایه‌ن وڵاتانه‌وه مافی نهتهوهكهمایهتیهكان بپارێزرێت. دوای دوورخستنه‌وه‌ی
له كاره‌كه‌ی جارێكی دیكه له ساڵی 1936 ده‌كرێته به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
تۆفیق وه‌هبی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی زۆر وردی كارگێڕی بووه له یه‌كی ئازاری 1938
ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌رێوبه‌ری گشتی ڕووپێوی.
وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت
له ساڵی 1941 واز له‌كاركردن له خزمه‌تی
میری ده‌هێنێت و ئیدی لێره‌وه هه‌وڵ بۆ ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌دات. له نێوان
ساڵانی 1944-1946 ده‌بێته وه‌زیری دارایی له كابینه‌كه‌ی حه‌مدی پاچه‌چی. دواتر
له ساڵی 1947 ده‌بێته وه‌زیری په‌روه‌رده و پاشان به نوێنه‌ری شاری سلێمانی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته ئه‌ندامێكی چالاكی كۆڕی زانیاری عێراق. به‌جێگری سه‌رۆكی
كۆڕه‌كه هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام دوای زیاتر له ساڵێك واز ده‌هێنێت، چونكه ده‌كرێت
به ئه‌نجومه‌نی پیرانی عێراق. له كابینه‌كه‌ی تۆفیق سویدی ده‌بێته وه‌زیری
كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. له ته‌مموزی 1951 به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای زانیاری
له وه‌زاره‌تی مه‌عاریف هه‌ڵبژێردراوه. به‌ڵام په‌شیمان بۆته‌وه و پێی باش بووه
له ئه‌نجومه‌نی پیران بمێنێته‌وه.
تۆفیق وه‌هبی و دامه‌زراندنی حیزب
ساڵی 1951 تۆفیق وه‌هبی به‌شدار ده‌بێت له
دامه‌رزاندنی حیزبی ئومه‌ی ئیشتراكی به سه‌رۆكایه‌تی ساڵه‌ح جه‌بر و دواتر ده‌بێته
جێگری سه‌رۆكی حیزبه‌كه. له كانوونی یه‌كه‌می 1955 به جێگری دووه‌می سه‌ره‌ك ئه‌نجومه‌نی پیاوماقووڵان[1]. پێش ئه‌وه‌ی شۆڕشی 14ی ته‌مموزی ساڵی 1958
به‌رپا بێت، عێراق بهجێدههێڵێـت و ده‌چێته به‌ریتانیا له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
له‌وێ سه‌رقاڵی كاری ئه‌ده‌بی ده‌بێت و له‌گه‌ڵ مێجه‌ر ئه‌دمۆندس كه ڕاوێژكاری
پێشووی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بووه و كوردیزانێكی بلیمه‌ت بووه. پێكه‌وه فه‌رهه‌نگێكی
كوردی-ئینگلیزیان داناوه و له ساڵی 1966 چاپیانكردووه.
په‌رتووك و وتاره‌كانی تۆفیق وه‌هبی
ئه‌م بلیمه‌ته، به ته‌نیا به زمانی كوردی
نه‌ینووسیووه، به‌ڵكو له نووسیندا زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و توركی و كوردی و
ئینگلیزی به‌كارهێناوه. له ساڵی 1911 به توركی وتارێكی له‌سه‌ر "ڕهشاشات"
نووسیووه. په‌رتووكه كوردییهكانیشی ئه‌مانه‌بوون:-
1-ڕێزمانی كوردی 1929-1956
2-زمانی كوردی به پیتی لاتینی 1933
3-فه‌رهه‌نگی كوردی-عه‌ره‌بی 1943
4-فه‌رهه‌نگی كوردی-ئینگلیزی 1966 له‌گه‌ڵ ئه‌دمۆندس چاپیانكردووه
5- وتاری کوردییەکەمان بە چۆن حرووفێک و چۆن بنووسین؟ - دیاریی کوردستان، ١٩٢٥، ژمارەکانی ٥ و ٦
6-دەستووری زمانی کوردی - بەغدا، ١٩٢٩، ١١٤ لاپەڕە
7-خوێندەواریی باو - بەغدا ١٩٣٣، ٤٤ لاپەڕە
8-قسنێک لە کوردستان - بەغدا ١٩٤٧، ١٨ لاپەڕە
9- فەرھەنگی کوردی - ئینگلیزی (A Kurdish-English dictionary) - بە ھاوبەشی لەگەڵ ئەدمۆنز (Cecil John Edmonds) ، لەندەن ١٩٦٥، Oxford Press، ١٧٩ لاپەڕە
په‌رتووكه عه‌ره‌بییه‌كانی:-
1-القصد والاستطراد في اصول معنى بغداد 1950
2-دروب السياسة
3-ئالتون كوپری 1956
4-بهرام گور 1957
5-اصل اسم كركوك 1958
6-اصل تسمیه شهرزور 1961
7-رجعیة المانیا و عبادة القوة - به‌غدا 1942، 36 لاپه‌ڕه
8-الاصل و الاستطراد فی اصل معنى بغداد - به‌غدا 1950، ٥١ لاپه‌ڕه
9-قواعد اللغة الكردیة ج (1) - بیروت 1956، ١١٢ لاپه‌ڕه
10-قواعد اللغة الكردیة ج (2) - بیروت 1956، ٥٥ لاپه‌ڕه
11-التون كوبري - به‌غدا 1956، ٢٨ لاپه‌ڕە
12-سخرة من دربند بازیان الی تاسلوجة - به‌غدا 1956، ٣٦ لاپه‌ڕه
13-حول مقال مسئوولیة الادیب الكردي للاستاذ عبدالمجید لطفي - به‌غدا 1973، ١٥ لاپه‌ڕه
په‌رتووكه‌كانی
به زمانی ئینگلیزی:-
1-ههڵكۆڵێن و نه‌قشی به‌رده‌كانی له ئه‌شكه‌وتی گندۆك 1949
2-پاشماوه‌ی میترایهكان له شارستانی كوردستانی عێراق 1962
3-لێكۆڵێنه‌وه‌ی كوردی به‌شی یه‌كه‌م ساڵی 1968
به ده‌ر له‌مانه
تۆفیق وه‌هبی چه‌ندین په‌رتووكی له‌سه‌ر ئاین و داستانه كۆنه‌كان داناوه، به
تایبه‌تی هه‌میشه وته‌ی له‌سه‌ر سائیبی و سۆفیه‌كان هه‌بووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
بایه‌خی به په‌رتووك و چه‌كی كۆن نایاب داوه.
كۆڕی زانیاری
كورد و مردنی تۆفیق وه‌هبی
له حوزه‌یرانی
1971 تۆفیق وه‌هبی كاری له دامه‌زراندنی كۆڕی زانیاری كوردی كردووه، ئه‌وانیش له
به‌رامبه‌ردا كردوویانه به ئه‌ندامی فه‌خری خۆیان. ئه‌ویش وه‌كو پێزانینێك بۆ ئه‌و
ئه‌ندامبوونه‌ی بڕیاریداوه سه‌رجه‌م ده‌ستنووسه‌كانی خۆی به دیاری بداته كۆڕی
زانیاری كوردی. تۆفیق وه‌هبی وه‌كو هه‌ر مرۆڤێكی دیكه پیری به‌رۆكی ده‌گرێت، به‌ڵام
له پاڵ پیرییهكهیدا نه‌خۆشی زۆر ته‌نگی پێهه‌ڵچنیووه، له 5ی كانوونی دووه‌می
1984 له له‌نده‌ن كۆچی دوای ده‌كات و دواتر ده‌هێینه‌وه بۆ به‌غدا. له به‌غداش
ته‌رمه‌كه‌ی ده‌گوازرێته‌وه بۆ كوردستان و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له چیای پیره‌مه‌گرون
له ته‌نیشت گۆڕی پیاوچاكێكی كورد كه نه‌زانراوه كێیه، به‌خاك سپێردراوه.
تۆفیق وه‌هبی
و زانست[2]
جارێك له
تۆفیق وه‌هبی ده‌پرسن بۆچی له سه‌ربازییه‌وه ڕووتكردۆته زانست؟ ئه‌ویش له وه‌ڵامدا
ده‌ڵێت:-
" حاڵی
منیش وه‌كو حاڵی ئاشهوانهكهی تۆلیستۆی لێهاتووه. له په‌رتووكی فه‌لسه‌فه‌ی
ژیان، تۆلیستۆی باس له ئاشهوانێك ده‌كات كه ژیانێكی خۆشی هه‌بووه، تاوه‌كو
ڕۆژێك ده‌یه‌وێت بزانێت ئه‌م ئاشه، چۆن پێچكهكانی ده‌سووڕێت؟ ده‌گاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی
كه ئاوێك له شاخه‌كه دێته خواره‌وه. ئه‌وجا ده‌چێت ده‌گاته سهرشاخهكه له‌م
و له‌و پرسیاری كرد، ئه‌م ئاوه هی كوێیه؟ گوتیان سه‌رچاوه‌كه‌ی كانییه‌كه، جا
كه‌وته وتووێژ بۆی ده‌ركه‌وێت باران له ناخی زه‌ویدا په‌نگ ده‌خوات، ئه‌وجا له
شوێنیكه‌وه دێته ده‌ره‌وه. پاشان دیسان پرسیاری پێكهاتنی بارانی ده‌كرد... منیش
به‌وجۆره‌م لێهات. ئه‌وجار ده‌ڵێت ئه‌و كاته‌ی به‌رێوبه‌ری كۆلیژی سه‌ربازی بووم،
له‌وێ وانه‌ی فارسیم ده‌گوته‌وه، زمانی فارسیش لقێكه له زمانی هیندۆئه‌وروپی،
یان ئاری كۆن. ناچاربووم ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌م."
سه‌باره‌ت به
زمانی كوردی
تۆفیق وه‌هبی
تاوه‌كو له ژیاندا بووه زۆرترین بایه‌خی به زمانی كوردی داوه، له له‌ندنه‌وه
وتارێكی بۆ رۆژنامه‌ی "التاخی" نووسیووه، له ساڵی 1973 ئه‌و وتاره
بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌و وتاره‌دا باسی له‌وه كردووه كه "زمانی كوردی بێ توانا
نییه و وشه‌ی زۆره، به‌ڵام وشه‌كانی كۆنه، له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنی زانست و
هونه‌ر و پیشه‌سازی وه‌كو پێویست به‌كار نایه‌ت. وه‌كو ئێستای عه‌ره‌ب ناچاربووین
وشه‌ی بێگانه وه‌رگرین و له ناو زمانی عه‌ره‌بیدا بیتوێنینه‌وه. مسته‌فا ئه‌تاتورك
هه‌ولێدا زمانی توركی له عه‌ره‌بی و فارسی پاك بكاته‌وه، كه‌چی په‌نای برده به‌ر
زمانه ئه‌وروپییه‌كان و له هه‌وڵدانه‌كه‌ی سه‌رنه‌كه‌وت. زمان سيماى ژیانی نه‌ته‌وه‌یه،
ده‌بێت كورد زهمانهكهیان پاك بكه‌نه‌وه، ناسكی بكه‌ن، هه‌ستا هه‌ست به نه‌ته‌وه‌ی
خۆیان و كه‌رامه‌تیان بكه‌ن."
[1] مجلس اعیان
[2] په‌رتووكی ناودارانی كورد