یه‌كه‌م سه‌ردانى شاندى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنى نوێى دروستكرد، پێشنیارێكى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دنه‌ى به‌غداى داوه بۆ رێككه‌وتن، شانده هونه‌رییه‌كانى هه‌ردوولا چه‌ند رۆژى ئاینده ده‌چنه سه‌ر مێزى دانوستان. حكومه‌تى هه‌ولێر ئه‌گه‌ر خواسته‌كانى جێبه‌جێبكرێت، لارى نییه له‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاى مانگى داهاتووه‌وه بۆرییه نه‌وته‌ى بداته ده‌ست حكومه‌تى فیدراڵى. داواكارییه‌كانى هەولێر شاندى هه‌رێمى كوردستان به دوو سیناریۆوه چووه به‌غدا، سیناریۆى یه‌كه‌م ئاڵۆز بوو، بریتی‌بوو له هه‌ژماركردنى كۆى ئه‌و پاره‌ى له نه‌وتى فرۆشراو ده‌ست هه‌رێم كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ كۆى ئه‌و زیانانه‌ى له ساڵى ٢٠١٤ وە به‌رهه‌رێمى كوردستان كه‌وتوون به‌هۆى بڕینى مووچه‌وه،. به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌م په‌له‌په‌له‌ییەى به‌غدا ده‌ستنادات. مه‌سرور بارزانى بژارده ناوه‌ندییه‌كه‌ى پێشكه‌شكرد(ره‌وانه‌كردنى كۆى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه ٨٨١ ملیار دینارە، له‌گه‌ڵ بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان)، هه‌رێمیش رۆژانه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل راده‌ستى سۆمۆ بكات. به‌پێى زانیارییه‌كان حكومه‌تى هه‌رێم نێتى وایه، سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو به راده‌ستكردنى نه‌وت به‌به‌غدا ده‌ستپێبكات، ئه‌گه‌ر سیناریۆى دووه‌م سه‌ربگرێت و به‌غدا بێته ژێربار. به‌غدا دوودڵه حكومه‌تى عێراق له‌هه‌رێم زیاتر په‌رۆشى رێككه‌وتنه، به‌ڵام به‌وجۆره‌ى كه خۆى ده‌یه‌وێت، بۆیه‌ش پێده‌چێت به‌رامبه‌ر لیستى داواكارییه‌كانى مه‌سرور بارزانى له كۆبوونه‌وه‌كانى داهاتوو كه ده‌چنه ورده‌كارى رێككه‌وتنه‌وه. بژارده‌یه‌كى ناوه‌ندى پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام دوودڵه له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌كرێت عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران زۆرتر ده‌كه‌وێته ژێر فشارى شه‌قامى عێراقى، به‌وه‌ى بێ راده‌ستكردنى نه‌وت مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كات. ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنیش بكرێت ده‌یه‌وێت رێككه‌وتنێك نه‌بێت كه ناڕه‌زاییه‌كانى له‌سه‌ر زیاتر بكات و لۆمه بكرێت. به‌غدا كێشه‌ى چییه؟ حكومه‌تى عێراق به‌رامبه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ى هه‌رێم پێشكه‌شى كردووه، چه‌ند گرفتێكى هه‌یه، سه‌ره‌كیترینیان نایه‌وێت هه‌ر بڕه پاره‌یه‌ك به هه‌رێمى كوردستانى ده‌دات، له‌و بڕه زیاتر بێت كه له بوودجه‌دا دیاریکراوە، ئه‌و بڕه‌ش كه بوودجه دیاریكردووه هه‌موو ئه‌و خواستانه پڕناكاته‌وه كه حكومه‌تى هه‌ولێر هه‌یه‌تى. گرفتێكى دیكه‌ى حكومه‌تى عێراق، لیستى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستانه، شاندى هه‌رێم داوایكردووه كه به‌غدا دانبنێت به‌و لیسته‌ى له هه‌رێم هه‌یه كه ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار مووچه خۆره، به‌ڵام به‌غدا له یاساى بوودجه ته‌نها مووچه بۆ ٦٢٠ هه‌زار مووچه خۆر ره‌وانه ده‌كات. شێوازى دانه‌وه‌ى قه‌رزى كۆمپانیاكان كه‌له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانه گرفتێكى دیكه‌یه، پێناچێت به‌غدا به ئاسانى ئه‌م باره بدات به كۆڵى خۆیدا. داواى زانیارى ورد ده‌كات له‌سه‌ر قه‌رزه‌كان. مووچه‌ى پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تى شه‌هیدانیش هه‌ردووك گرفتن، به‌غدا ده‌ڵێت، ته‌نها مووچه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش ده‌خه‌ینه سه‌ر حکومه‌تى فیدراڵ، حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت، هه‌موو مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه بگوازرێته‌وه بۆ به‌غدا. له‌سه‌رچى رێككه‌وتوون ئه‌وه‌ى له‌دوایین سه‌ردانى به‌غدا هه‌ردولا(به‌غدا و هه‌ولێر) له‌سه‌رى كۆك بوون، پێكهێنانى لیژنه‌ى هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆ، به‌رده‌وامى كۆبوونه‌وه‌كان، له‌وانه‌ش گرنگتر نه‌بڕینى ئه‌و مووچه‌ى له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كرێت، تا هه‌ردوولا ده‌گه‌نه رێككه‌وتن. كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هونه‌رییه‌كان مه‌سرور بارزانى له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا گوتى، ئه‌وه‌ى پێویست بووبێت به‌به‌غداى بڵێن پێیان گوتوون، له‌رۆژانى داهاتوو لیژنه هونه‌رییه‌كان بۆ ورده‌كارى رێككه‌وتن كۆده‌بنه‌وه. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر هه‌فته‌ى داهاتوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و سامانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بنه‌وه، مه‌سرور بارزانى خۆى سه‌رپه‌رشى فایلى سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌وكۆبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ورده‌كارى ئه‌وانه‌ى له‌به‌غدا باس كراون لێك نزیك بن، ئه‌وا ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵیش هه‌رێم نه‌وت راده‌ست ده‌كات، به‌پێچه‌وانه‌وه رێككه‌وتن بۆ بوودجه‌ى ٢٠٢٠ جێده‌هێڵن. كێ رێككه‌وتنى ده‌وێت؟ به‌پێى ئه‌و هه‌لومه‌رجه نوێیانه‌ى هاتونه‌ته پێش، هه‌ردوولا رێككه‌وتنیان ده‌وێت، به‌ڵام به‌غدا زیاتر پێكهاتنى مه‌به‌سته. هه‌رێمى كوردستان خه‌ونى ئه‌وه‌یه به‌م شێوازه دۆخه‌كه به‌رده‌وام بێت، تا كۆتایى ئه‌مساڵ، مووچه‌ى له‌به‌غداوه بۆبێت و خۆیشى نه‌وته‌كه‌ى بفرۆشێت. بۆ ئه‌وه‌ش زیاد له ئامانجێكى هه‌یه له‌م دواخستنه، ئه‌گه‌ر ئێستا له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وت بۆ ئه‌و چه‌ند مانگه رێكبكه‌وێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ گفتوگۆكانى بوودجه‌ى ٢٠٢٠ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و به‌غدا داواى زیاتر ده‌كات و ره‌نگه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌كه‌و ماوه‌كه‌شى بوێت. جگه‌له‌وه‌ى دواخستنى رێككه‌وتن ده‌رفه‌ت به حكومه‌تى هه‌رێم ده‌دات، پاره‌یه‌كى زۆرترى بێته ده‌ست به‌مجۆره‌ى ئێستا یاساى بوودجه‌ى ٢٠١٩ رێگه‌ى پێده‌دات، بۆ رێككه‌وتن به‌رچاو روونى زیاترى ده‌بێت. ئه‌مریكا چاودێرى دانوستانه‌كان ده‌كات به‌پێى زانیارییه‌كان ئه‌مریكییه‌كان چاودێرى وردى دانوستانه‌كان ده‌كه‌ن، لایان مه‌به‌سته هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن، چه‌ندجارێك ئه‌مه‌یان به‌گوێى هه‌ردوولادا داوه، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردان له ره‌وتى دانوستانه‌كان ناكه‌ن. مه‌سرور بارزانى و تیمه‌كه‌ى له كۆشكى سه‌لامه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، عادل عه‌بدولمه‌هدى، محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه كۆبوونه‌وه. له‌سه‌ر هێڵه گشتییه‌كان ناكۆكى ئه‌وتۆ نه‌بووه به‌ڵام له رۆژانى داهاتوو ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه ورده‌كارى رێككه‌وتن دانوستانه‌كان گیرده‌دات، یاخود رێككه‌وتنى لێ درووستده‌بێت. به‌غدا به‌په‌له‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خواسته‌ى حكومه‌تى نوێى هه‌رێم بۆ دواخستنى رێككه‌وتن هه‌یه‌تى، حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى خواستى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ رێككه‌وتن، په‌رۆشى رزگاربوونه له‌ودۆخه‌ى به‌هۆى ره‌خنه‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى كوتله عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه تێیكه‌وتووه. عه‌بدولمه‌هدى له‌ژێر فشارى لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كاندایه كه چیتر بێ راده‌ستكردنى نه‌وت مووچه ره‌وانه نه‌كات بۆ هه‌رێمى كوردستان. ئه‌نجام؟ له‌دواى ٢٠١٤ ه‌وه كه مووچه‌ی هه‌رێمى كوردستان بڕا، هیچ كات ئه‌وه‌نده‌ى ئێستا به‌غداو هه‌ولێر لێكتێگه‌یشتنیان نه‌بووه بۆ رێككه‌وتن، تیمى هه‌ولێر ئیتر جیاوازه‌و مه‌سرور بارزانى رێككه‌وتنى ده‌وێت و راده‌ستكردنى نه‌وت لاى ئه‌م هێڵى سور نییه، ده‌رگاى ئه‌نقه‌ره‌ش وه‌ك جاران كراوه‌نییه، ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون گرێبه‌سته ٥٠ ساڵییه‌كه‌ى هه‌رێم بگۆڕدرێت و به‌غدا لایه‌نى عێراق بێت، نه‌ك هه‌ولێر. له‌به‌غداش عادل عه‌بدولمه‌هدى و تیمه‌كه‌ى رێككه‌وتنیان مه‌به‌سته، عه‌بدولمه‌هدى به‌دۆستى كورد ناوى رۆیشتووه‌و چه‌ند جارێك گوتویه‌تى، تا ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیران بێت رێگه به بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نادات. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و نێوانه خۆشه رێگاى به‌یه‌ك گەیشتن بێ به‌ربه‌ست نییه، ئه‌گه‌ر هه‌ردوولا له‌رۆژانى ئاینده به‌دواى چاره‌سه‌رێكى ناوه‌ندیدا نه‌گه‌ڕێن، پێناچێت وازوو ئاسۆى روون بۆ گێڕانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا بۆسه‌رده‌مى پێشتر به‌دیاربكه‌وێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت