06:41 - 15/07/2019
سه‌ردان بۆ نیازپاكى یاخود بڕیارى بنه‌بڕ
یه‌كه‌م جوڵه‌ى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فڕین به‌ره‌و به‌غدا ده‌بێت، سه‌رۆكى حكومه‌ت مه‌سرور بارزانى له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ستافى نوێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، سه‌ردانه‌كه‌ى دركاند و گوتى"بۆ نیازپاكى"سبه‌ى به‌ره‌و به‌غدا ده‌چن. ئه‌مه ئه‌و سه‌ردانه‌یه حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌مێكه چاوه‌ڕێیه‌تى، به‌ڵام پێناچێت بۆ به‌غدا ته‌نها نیازى پاكى به‌س بێت.
راگه‌یه‌ندراوى یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ستافى نوێى حكومه‌ت، تایبه‌ت بە پرسى سه‌ردانى به‌غدا تێیدا هاتبوو،"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند: سبەینێ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێم بۆ دەربڕینی نیازپاکی سەردانی بەغدا دەکات، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆزینەوەی رێگاچارەی گونجاو بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، له چوارچێوەى دەستوور".
هه‌رێم لانى كه‌م بۆ ئه‌مساڵ خواستى مانه‌وه‌ى دۆخه‌کەى به‌م شێوه‌یه هه‌یه، (به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وت و وه‌رگرتنى مووچه له‌به‌غداوه) بۆیه‌ش دانوستانى له‌سه‌رخۆو هێواشى ده‌وێت، حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدیش ته‌نگى پێهه‌ڵچنراوه‌و له‌ژێر فشارى زۆردایه، هه‌ربۆیه‌ش ئاسان نییه ته‌نها به نیازپاكییەكه‌ى هه‌رێمى كوردستان دڵی ئاو بخواتەوە.
كێشه‌كان
له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمى كوردستان، كێشه‌كانی نه‌وت و گاز، مووچه، ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، پێشمه‌رگه، چه‌ند كێشه‌یه‌كى دیكه وه‌ك خۆیان ماون و به‌لادانه‌خراون. كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه له كۆتاییه‌كانى ساڵى رابردووه‌وه چاوه‌ڕێى دروستبوونى حكومه‌تێكه له‌هه‌ولێر بۆئه‌وه‌ى قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسى دوانه‌یى نه‌وت و مووچه.
حكومه‌تى عێراق له‌ژێر فشارى زۆرى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان و شه‌قامى عه‌ره‌بیدایه، كه چیتر بێ وه‌رگرتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان بۆ ره‌وانه نه‌كات، فشاره‌كان ته‌نگیان به عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌ڵچنیوه، ئه‌گه‌رچى دوو سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى له یه‌ك مانگى رابردوودا بۆ به‌غدا ئاوێكى به ئاگره‌كه‌دا كرد. به‌ڵام قسه‌ى بنەبڕ حكومه‌تى نوێى هه‌رێم ده‌یكات و عادل عه‌بدولمه‌هدیش په‌رۆشى قسه‌ى كۆتاییه.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر گوتى، عادل عه‌بدولمه‌هدى پێى گوتوون له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێم له‌ژێر فشارى زۆردایه، بۆیه‌ش نه‌یتوانیوه پاره‌ى گه‌نمى جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات، ناڕازییه‌كانى نێو كوتله عه‌ره‌بییه‌كان به پرسیارێک، عادل عه‌بدولمه‌هدییان خستووه‌ته بارودۆخێكى هه‌ستیاره‌وه.( كه نه‌تتوانیوه نه‌وت له هه‌رێم وه‌ربگرى، بۆمووچه ره‌وانه ده‌كه‌یت؟)
حكومه‌تى هه‌رێم چى ده‌وێت؟
به‌پێى ئاماژه‌كان بێت، كابینه نوێیه‌كه‌ش وازوو رێككه‌وتنى ناوێت، مه‌سرور بارزانى گوتویه‌تى شانده‌كه بۆ "نیازپاكى"ده‌چێته به‌غدا، نیازپاكیش واته ئاماده‌یى هه‌رێمى كوردستان بۆ رێككه‌وتن، پێده‌چێت حكومه‌تى نوێى هه‌رێم خواستى زۆرى هه‌بێت بۆئه‌وه‌ى رێككه‌وتن بۆ ساڵى داهاتوو دوابخات و بیخاته نێو یاساى بوودجه‌ى ٢٠٢٠، هه‌ربۆیه‌ش ده‌ڵێت جارێ سه‌ردانى نیازپاكى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش ماناى مه‌تاتى هه‌یه‌و واته ئه‌گه‌ر نیازپاكى ته‌واو له لایه‌نى به‌رامبه‌ره‌وه نه‌بێت، پێكهاتن ئاسان نابێت.
حكومه‌تى هه‌رێم گریمانه‌ى ئه‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر بۆ پێنج مانگى كۆتایى ئەمساڵ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدابكات و ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌كه راده‌ست بكات، ئه‌وا بۆ ساڵى داهاتوو به‌غدا ته‌نها به‌و چاره‌كه ملیۆن به‌رمیله رازى نابێت، په‌ڵپى دیكه ده‌گرێت و ماوه‌كه‌شى ده‌وێت، بۆیه‌ش هه‌ولێر ده‌یه‌وێت راده‌ستكردنى ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیله‌كه بۆ ساڵى نوێ دوابخات، تا بیكاته كارتى فشار و حكومه‌تى عێراق ته‌نها به‌وه‌نده رازى بێت و زیاترى نه‌وێت، راده‌ستكردنى ئه‌و بڕه نه‌وته ببێته بناغه‌ى رێككه‌وتنى ساڵانى داهاتوو.
هه‌روه‌ها هه‌لێكى باشه بۆ حكومه‌تى هه‌رێم بۆئه‌وه‌ى بۆشایى و كه‌لێنه داراییه‌كانى پڕبكاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌درێژایى ئه‌مساڵ له‌به‌غداوه مانگانه نیو ترلیۆنى بۆ مووچه بۆ ره‌وانه‌بكرێت و خۆشى به‌سه‌ربه‌خۆ نه‌وته‌كه بفرۆشێت. بێگومان ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم به شه‌فافى و به یاسایى كه‌رتى نه‌وت و داهاته‌كه‌ى ئیداره‌بكات.
حكومه‌تى هه‌رێم بۆ سه‌رگرتنى ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ى پێویستى به به‌ڕێكردنى كاته. ئه‌وه‌ش به‌جۆرێك ده‌بێت به‌شێكى ئه‌و كاته به‌دانوستان و ده‌ربڕینى نیازپاكییه‌وه تێپه‌ڕێت. بۆیه‌ش سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌ڵێت، به ده‌ربڕینى نیازپاكى ده‌ستپێده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێى ئۆفه‌ره‌كانى به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌بن.
گریمانه‌یه‌كى دیكه ئه‌وه‌یه باسكردنى نیازپاكى وه‌ك ئامانجى سه‌ردانه‌كه، مه‌به‌ستى لێى ئه‌وه‌بێت كه به‌غدا له‌سه‌ره‌تاى دانوستانه‌وه ده‌ستى زاڵ نه‌بێت و پێى وابێت كه هه‌ولێر به‌هه‌رنرخێك بێت رێككه‌وتنى ده‌وێت. ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بڵێت بۆ رێككه‌وتن ده‌چێت و ته‌نها رێككه‌وتنى ده‌وێت، ده‌كه‌وێته گۆشه‌ى ته‌نگه‌به‌رو سه‌پاندنى مه‌رج به‌سه‌ریدا ئاسان ده‌بێت.
شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، بۆ په‌یسه‌ر گوتى"مه‌ترسی له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌رێم جددى نییه، به‌ڵام فشار له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌یه بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت، پێویسته رێككه‌وتن بكرێت".
كارته‌كانى به‌غدا
كارته‌كانى حكومه‌تى عێراق كه‌م نین، هه‌م له‌گه‌ڵ توركیا رێڕه‌وى گرێبه‌ستى ٥٠ ساڵی نەوتی هەرێمی گۆڕیوه، هه‌م مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستانی له‌بن ده‌سته، له قۆناغى ریفراندۆم و دواتریش كه نێوانى به‌غداو هه‌رێم تێكچوو فڕۆكه‌ش به ئاسمانى سلێمانى هه‌ولێردا نه‌هاته عێراق، دۆسیه‌كانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، گومرك، پاره‌ى گه‌نم، هه‌رله‌به‌غدا چاره‌ده‌كرێن. بۆیه‌ش حكومه‌تى نوێى هه‌رێم جگه له رێككه‌وتن، بژارده‌ى گونجاوى دیكه‌ى نییه، چیتر رێگه‌ى نه‌وت فرۆشیى سه‌ربه‌خۆ بێ‌گرێ‌وگۆڵ نییه، هه‌ربۆیه‌ش ره‌نگه ئاسان نه‌بێت بۆ ئه‌م قۆناغه ته‌نها نیازپاكى هه‌رێم ئاو بكات به‌و ئاگره‌ى نارازییه‌كى به‌غدا خۆشى ده‌كه‌ن. بەغدا زیاتری دەوێت و پێدەچێت دانوستانەکان سەخت و دژوار بن.