مه‌سعود بارزانى به راگه‌یه‌ندراوێك، یه‌كێتی-یه‌كانى دوودڵكرده‌وه له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك، ئاماژه‌كانى نێو دێڕه‌كانى راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه، كه دۆخى كه‌ركوك به‌م زووانه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى پێشوو. بارزانى به‌ڕوونى ده‌ڵێت، كه‌ركوك ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به رێككه‌وتنى دوو حزبه‌وه. سه‌ره‌تا رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ به‌غداو پێكهاته‌كانى شاره‌كه‌ى پێویسته. پێکهاتەکانیش لە پشتیوانی دانانەوەی پارێزگار پاشگەزبوونەتەوە. یه‌كێتى و پارتى دواى نۆ مانگ، كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو رێككه‌وتنیان راگه‌یاند له‌سه‌ر كه‌ركوك، ته‌یب جه‌بار-یان وه‌ك كاندیدى هاوبه‌شى هه‌ردوولا ناساند. بارزانى له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى كه روونینه‌كردووه‌ته‌وه ئایا به‌هۆى رێككه‌وتنه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، یاخود خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى پێكهاته‌كانى كه‌ركوك، ده‌ڵێت"كێشەی كەركوك تەنیا گرفتی سیاسیی نێوان دوو حزب، یان ململانێی سیاسیی نێوان چەند لایەن نییە"، ئه‌وه‌ش واته ته‌نها رێككه‌تنى یه‌كێتى و پارتى، ئاو به ئاگرى دۆخه‌كه ناكات له كه‌ركوك. بارزانى وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ى كه رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى گرنگه، به‌ڵام خاڵى كۆتایى نییه، نوسیویه‌تى"ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە ڕێككەوتن و هاوڕایی لایەنە كوردییەكان هەنگاوێكی گرنگە، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا پێویستە كێشەكانی كەركوك بە پارێزگاریشەوە سەرەتا لە نێوان هەولێر و بەغدا یەكلایی بكرێتەوە و چارەسەربكرێت، هەر ئەنجامێكیش كە هەبێت دەبێت جێگەی ڕەزامەندیی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بێت". ئه‌م به‌شه‌ى قسه‌كانى بارزانى خواستى پارتى و بارزانى ده‌خاته‌پێش چاو، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه به‌وجۆره‌ى كه پێشتر پارتى باسیده‌كرد، كه دانانى پارێزگار بكه‌وێته دواى ئاساییكردنه‌وه‌ى هه‌مووشت له كه‌ركوك. به‌وجۆره‌ش به‌مزووانه به‌سه‌رهاتى كه‌ركوك و دانانى پارێزگاره‌كه‌ى نابڕێته‌وه. بارزانى ده‌ڵێت"سه‌ره‌تا" رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وان بكرێت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا پێش هه‌ر رێككه‌وتنێكى دیكه‌یه. پێده‌چێت پرسى پارێزگارى كه‌ركوك، له‌نێو شه‌قامى سیاسى پڕ جه‌نجاڵى به‌غدادا، وا به‌زوییى نه‌یه‌ته‌ده‌ره‌وه. ره‌زامه‌ندى پێكهاته‌كانیش هه‌روا به ئاسانى درووست نابێت. پێكهاته‌كان چى ده‌ڵێن؟ به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، كورد پێش دیاریكردنی پارێزگار، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و دوو پێكهاته‌یه له‌رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌زده‌بنه‌وه. به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یسه‌رپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، پێش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی به‌ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ پارێزگاری كه‌ركوك رێكبكه‌ون، رێككه‌وتنێكی زاره‌كییان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو پێكهاته‌یه له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ده‌نگ به‌كاندیدی كورد بۆ پارێزگاری كه‌ركوك بده‌ن، ته‌نانه‌ت لیوا جه‌مال تاهیر به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك، له‌سه‌ر داوای عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان دوورخرایه‌وه، ئه‌گه‌رچی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ری رێككه‌وتبوون. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، به‌ڵام دوای رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی شۆڤێنی عه‌ره‌ب و توركمان هانی خه‌ڵكیاندا بۆ خۆپیشاندان دژی ئه‌و رێككه‌وتنه، به‌هۆیه‌وه و له‌ترسی شه‌قامی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك، لایه‌نه سیاسییه‌كان پاشگه‌زبوونه‌وه، نا‌وێرن بڵێن به‌كاندیدی كورد رازین و پشتگیری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن. له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، چه‌ند خۆپیشاندانێك دژی دیاریكردنی كاندیدی كورد بۆ پارێزگاری كه‌ركوك، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك-ه‌وه ئه‌نجامدرا. سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت دوای خۆپیشاندانی عه‌ره‌ب و توركمانه‌كان مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یوه‌ندی به‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی-یه‌وه كردووه و پێی راگه‌یاندوون،"یه‌كێتی به‌رپرسیاره له‌هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراو كه به‌هۆی پێداگری ئه‌وان له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار له‌ئێستا به‌دواوه رووبدات، بۆیه باشتره ئه‌و پرسه بۆ دوای رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌رپرسی كه‌ركوك دوابخرێت". په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى بارزانى، هه‌مان ئه‌و خواسته‌ى پارتى دووپاتكرده‌وه. به‌غدا، پێكهاته‌كان و پارتى به‌پێى هاوكێشه نوێیه‌كه، بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك ئێستا یه‌كێتى به‌ته‌نها ماوه‌ته‌وه له‌مه‌یدانه‌كه‌دا، پارتى و پێكهاته‌كانى توركمان و عه‌ره‌ب، له‌گه‌ڵ دانانى پارێزگارنین، به‌غداش پێناچێت خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بێت كه وازوو تاجى پارێزگارى كه‌ركوك له‌سه‌ر كورد بنێته‌وه. بۆیه‌ش ره‌نگه ئه‌سته‌م بێت وازوو پۆسته‌كه بۆ كورد یه‌كلاببێته‌وه. عارف قوربانى نوسه‌ر، ره‌زامه‌ندى به‌غداو پێكهاته‌كان به گرنگ ده‌زانێت، پێى وایه ناوه‌رۆكى په‌یامه‌كه‌ى بارزانى گونجاوه‌و باشه. قوربانى بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، هه‌ر بڕیارێك دوور له‌خواستى پێكهاته‌كانى كه‌ركوك و حكومه‌تى عێراق، بڕیارێكى باش نییه بۆیه ره‌زامه‌ندى ئه‌وان له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێكى تایبه‌ت به كه‌ركوك پێویسته. ئه‌و نوسه‌ره نمونه‌ى به‌بڕیارى هه‌ڵكردنى ئاڵاى كوردستان هێناوه، كه له‌به‌رئه‌وه‌ى بڕیاره‌كه به‌غداو پێكهاته‌كانى له‌گه‌ڵ نه‌بووه سه‌رى نه‌گرتووه. به‌بڕواى قوربانى په‌یامه‌كه‌ى بارزانى ماناى زیاتر دواخستنى دۆخى كه‌ركوك نییه، به‌ڵكو پێشر گفتوگۆى زۆر كراوه‌و رێگاكه شێلراوه. رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، بۆ په‌یسه‌ر ئاماده‌نه‌بوو سه‌باره‌ت ناوه‌رۆكى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى بارزانى قسه بكات، به‌ڵام گوتى، ئه‌وه بڕاوه‌ته‌وه كه پارێزگار بۆ كورده‌و یه‌كێتى و پارتی-ش له‌سه‌ر كاندیده‌كه‌ى رێككه‌وتوون، ماوه‌ته‌وه لیژنه‌یه‌ك له لایه‌نه كوردییه‌كان دروستبكرێت سه‌ردانى پێكهاته‌كان بكات و له‌گه‌ڵیان گفتوگۆبكات و ناوى كاندیدى پارێزگریان پێ بناسێنێت. ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشى،"ئه‌و پۆسته به‌شه‌مافى كورده‌و له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو چ لایه‌نێك زۆرینه‌ى ده‌نگى كه‌ركوك-ییه‌كانى به‌ده‌ستهێنا با بۆ ئه‌وبێت، ئێمه فه‌رزى ئیراده ناكه‌ین و هیچ ئیراده‌یه‌كیش قبوڵ ناكه‌ین به‌سه‌رماندا فه‌رزبكرێت، ئه‌وه‌ى كه گرنگه یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتوون". بارزانى له‌كۆتایى په‌یامه‌كه‌یدا وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێت، په‌یامه‌كه‌ى له‌سه‌ر حسابى كوردستانیبوونى كه‌ركوك نییه و ته‌نها مه‌به‌ستى له دانوستان و ره‌زامه‌ندى پێكهاته‌كان و حكومه‌تى عێراق ئاشتى و پێكه‌وه‌ژیانه، ده‌ڵێت"هیچ مساوەمەیەك لەسەر كوردستانیبوونی ناسنامەی كەركووك ناكەین، دەبێت كەركووك ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی و هەموو پێكهاتەكان". به‌پێى ئاماژه‌كان بێت گه‌ڕانه‌وه‌ى پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك بۆ كورد، ره‌نگه كاتى زیاترى بوێت، ئه‌گه‌رچى یه‌كێتى و پارتى ماوه‌ى نۆ مانگ به دانوستانه‌وه خه‌ریكبوون و پێكهێنانى حكومه‌ت به‌هۆى پرسى كه‌ركوك-ه‌وه دواكه‌وت، به‌ڵام ئێستا له‌رێگه‌ى لیژنه‌وه سه‌رقاڵى به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى پێكهاته‌كانن، هه‌ردوو حزب كه ده‌یانزانى دانانى پارێزگار سه‌ره‌تا ره‌زامه‌ندى به‌غداو پێكهاته‌كانى پێویسته، بۆچى ماوه‌ى نۆ مانگ له‌نێوان یه‌ك مشتومڕیان كرد، ئایا رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غداو پێكهاته‌كان چه‌ند مانگى دیكه‌ى پێویسته؟ ئایا په‌یامه‌كه‌ى بارزانى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ خاڵى سفر، یاخود ده‌ستپێكى قۆناغێكى نوێى دانوستان ده‌بێت ؟
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت