زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی "شكێنه‌ری به‌ندیخانه" هه‌ر كاتێك په‌خش ده‌كرا، چه‌ندین كه‌س له ده‌وری كۆده‌بوونه‌وه، یان زۆرجار ئه‌وه‌نده به لامانه‌وه جوانبوو، ده‌هاتین له ئینته‌رنێت سه‌رجه‌م زنجیره‌كانیان دانلۆد ده‌كرد. مرۆڤ هه‌میشه حه‌ز به‌و شتانه ده‌كات كه له مه‌حاڵه‌وه نزیكه. به‌لای ئێمه‌ی بینه‌ره‌وه سه‌یره چه‌ند مرۆڤێك له زیندان پلانی هه‌ڵهاتن داده‌نێن و ئاسته‌نگیان دێته ڕێ. به سه‌دان فیلم و فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چلۆن زیندانیان هه‌ڵهاتوون و هه‌ڵدێن.
به‌ڵام له چ حكومه‌تێك هه‌ڵدێت؟ ئایا ئه‌گه‌ر هه‌ڵهاتی و پلانه‌كه‌ت سه‌ری نه‌گرت چاره‌نووست چی لێ به‌سه‌ر دێت؟ ئیبراهیم حاجی مه‌جید، پیاوێكی خه‌ڵكی كه‌لاره. ئه‌و كاته‌ی له‌سه‌ر كوردایه‌تی تووشی ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی گرتووخانه‌كان ده‌بێته‌وه. ئه‌و بڕیاری هه‌ڵهاتن ده‌دات! له كوێ؟ له زیندانی ئه‌بوغرێبی زه‌مه‌نی سه‌دام حوسێن. ئه‌و كاته‌ی ئێمه چووین بۆ سه‌ردانی گه‌رمای هاوینی گه‌رمیان هێزی لێ بڕیبووین. به‌ڵام ئه‌و له كارگه‌كه‌ی خۆی كه ئیشیان درووستكردنی كلێنسكه، به‌خێرهاتنی لێكردین و به گروتینه‌وه، باسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ده‌كرد كه چۆن به جلی ئافره‌تانه‌وه له زیندانی ئه‌بو غرێب هه‌ڵهاتووه. كاتێك قسه‌مان له‌گه‌ڵی ده‌كرد ئه‌ویش هاوشێوه‌ی هه‌رتاكێكی كورد گله‌یی له‌م ڕه‌وشه هه‌بوو، كه ئه‌وان قوربانیان له پێناو كوردستانداوه. ئێستا ڕێز له ماندووبوونی ئه‌وان ناگریت وڵات چه‌ند كه‌سێكی دڵڕه‌ق به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. ئیبراهیم حاجی مه‌جید ئێستا ته‌مه‌نی له نیو سه‌ده نزیكبۆته‌وه. سه‌ره‌تای قسه‌كانمان به‌وه ده‌ستی پێكرد كه چۆن ده‌ستگیراوه و ڕه‌وانه‌ی ئه‌بو غرێب كراوه. به ئه‌سپایی جگه‌ره‌یه‌كی ده‌رهێناو به نه‌فه‌سی قوڵ هه‌ڵیده‌مژی.ئه‌وجار گوتی"به قوربان ئه‌وه به چه‌ند كاتژمێریك ته‌واو نابێت. ئه‌بێت چه‌ند ڕۆژێك پێكه‌وه بین ئه‌وجا ده‌توانم مافی بابه‌ته‌كه بده‌م. چونكه نامه‌وێت هیچ كه‌سێك له بیر بكه‌م كه له زیندان له‌گه‌ڵم بووه." ئێمه سوور بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوێده‌گرین تاوه‌كو چیرۆكی هه‌ڵهاتنه‌كه‌ی باس ده‌كات و چۆن له ئه‌بوغرێبه‌وه گه‌یشتۆته‌وه كوردستان. جگه‌ره‌كه‌ی كوژاندنه‌وه و ده‌ستی پێكرد. ده‌ستگیركردن 24/10/ 1989 له دوكانه‌كه‌ی خۆمدا سه‌رقاڵی چاككردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێك بووم، ئه‌و دوكانه‌ی من دوكانی ته‌نكه‌چی(تعدیلچی)، ئه‌و كاته من خوێندكار بووم له هه‌ولێر، هه‌ركات ده‌گه‌ڕامه‌وه ئیشمده‌كرد. له پڕ میكزه‌مینیه‌ك هاتن گوتیان تۆ ئیبراهیمی؟ گوتم به‌ڵێ. گوتیان ئیبراهیم مجید؟ گوتم به‌ڵێ. گوتیان ئێمه ئۆتۆمبیلێكیمان وه‌رگه‌ڕاوه. وه‌ره له‌گه‌ڵمان ته‌ماشای بكه، بزانه چاك ده‌بێته‌وه؟ منیش گوتم ئێستا ناتوانم چونكه ده‌بێت كاتژمێر 11:30 خوله‌ك ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ی له‌به‌رده‌ستمه ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وان زۆریان به‌كارهێنا و سه‌ریانخستم. ئه‌وكاته ئیستخباراتی كه‌لار له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی كه‌لاری ئێستا بوو. كه‌چی كاتێك به‌ڕێكه‌وتین، به‌ره‌و ئه‌وێ نه‌ڕۆشت، به‌ڵكو ڕێگای خانه‌قینی گرته به‌ر، ئیدی چه‌ند جارێك پرسیارم كرد كه به‌ره‌و كوێ ئه‌بمه‌ن. ئه‌وان ده‌یانگوت ئۆتۆمبیله‌كه له‌م ناوه‌یه. تاوه‌كو نزیك خانه‌قین بووینه‌وه. له پرسگه‌یه‌ك چوونه ژووره‌وه. لێیان پرسی چیتان كرد؟ ئه‌وانه‌ی منیان هێنابوو گوتیان هێنمان. ئیدی زانیم من ده‌ستگیركراوم. به‌ڵام پێشتر نه‌مزانیبوو به‌رپرسه‌كه‌م له شانه‌ی ڕێكخستن ده‌ستگیركراوه. له‌وێ ده‌یانه‌ویست به قسه‌ی خۆش وابكه‌ن كه ئیعتراف بكه‌م. موكێش قسه‌یه‌كی باوكم باوكی من ساڵی 1968 له‌سه‌ر كوردایه‌تی ده‌ستگیركرابوو. هه‌میشه ئامۆژگاری ده‌كردین كه ئه‌گه‌ر خوانه‌كات ڕۆژێك ده‌ستگیركران. هه‌رچه‌ند لێدانتان خوارد. ته‌نیا بڵێن نازانم. بۆیه هه‌رله‌گه‌ڵ لێدانمان من یه‌كسه‌ر گوتم نازانم. به‌ڵام كاتێك گوێم له ده‌نگی به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كه‌م بووم ئه‌شكه‌نجه ده‌درا. ئه‌وجا زانیم كه هه‌موو هاوڕێكانم ده‌ستگیركراوه. بۆیه چه‌ندین جار، به كێبل لێدانیان كردین. خوێن له جه‌سته‌م ده‌چۆڕا ته‌نیا ده‌مگوت نازانم. چه‌ند ڕۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستگیركردنه‌مدا تێپه‌ڕێ. من و به‌رپرسه‌كه‌م كه ناوی سیامه‌ند تاهیره. پێكه‌وه بووین. من پێڵاوێكی جۆری جلودم له پێ‌بوو. ئه‌و پێڵاوه زۆر قورسبوو. یه‌كێك له به‌رپرسه‌كانی ئه‌وێ به پێڵاوه‌كه‌ی پێم زۆری لێداین. دوای نزیكه‌ی حه‌وت ڕۆژ گوتیان ئه‌مانه سوودیان نییه. بۆیه ڕه‌وانه‌ی ڕێكخستنه‌كانی باكور(مه‌نوزمه‌ی شیمال) له كه‌ركوك كراین. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنمان بۆ زیندانی ئه‌وێ. ژوورێكی بچووك بوو. چه‌ندین یادگاری زیندانیانی پێشووی تێدابوو. بۆیه ده‌ستمانكرد به خوێندنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانی ئه‌وان، دڵنیابووین ئێمه‌ش به‌م قۆناغانه تێده‌په‌ڕین و له سێداره‌مان ده‌ده‌ن. دوای چه‌ند لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ی "شوعبه‌ی پێنج" له به‌غدا كراین. له‌وێ لێدانمان نه‌خوارد، زیاتر جه‌نگی ده‌روونی بوو. نه‌یانده‌هێشت بخه‌وین، به‌یانیان زوو به پۆستاڵ له ده‌رگاكانیان ده‌دا و ته‌واو ماندوویان كردبووین. له به‌غدا چه‌ندین جار زیندانه‌كانی ئێمه‌یان ده‌گواسته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و شوێنانه كوێیه. دوای ماوه‌یه‌ك به ئۆتۆمبیلێكی تایبه‌ت ئێمه‌یان به‌ره‌و دادگا برد. من دڵخۆشبووم به‌وه‌ی عه‌واد به‌نده‌ر كه دادوه‌ری شۆڕشی عێراقی بوو، پیاوێكی به ته‌مه‌نه، ئێستا زیندانه‌كه‌مان كه‌متر ده‌كاته‌وه و ئێمه ڕزگارمان ده‌بێت. جاری یه‌كه‌م رۆیشتین گووتیان ئه‌مرۆ دادگایی ناكرێین بۆیه گه‌ڕاینه‌وه. بۆ جاری دووه‌م براینه به‌رده‌م دادگا. داواكاری گشتی هه‌ستایه پێ چه‌ندین جار ئێمه‌ی كرێگیراوی ئێران و سیخوڕی وڵاتان ناوبرد و داواشی كرد به سزای خۆمان بگه‌ین. كه‌سێكیش له‌وبه‌ره‌وه گوایه پارێزه‌ری ئێمه‌یه هه‌ستایه سه‌ر پێ ته‌نیا یه‌ك دێڕی گووت" جه‌نابی دادوه‌ر به‌زه‌یت به گه‌نجیان بێته‌وه." هه‌ر له‌و شوێنه عه‌واد به‌نده‌ر هاوڕێكه‌م به 15 ساڵ و منیش به 10 ساڵ سزای زیندانیكردنیدا. ئه‌وكاته من ته‌مه‌نم هه‌ر 20 ساڵێك ده‌بوو، سه‌خته مرۆڤێك له‌و ته‌مه‌نه گه‌نجییه‌دا ئه‌وها ڕه‌وانه‌ی زیندانێكی به‌دناوی وه‌كو ئه‌بوغرێب بكرێیت. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له پێناو كوردایه‌تیدا بوو زۆر دڵته‌نگ نه‌بووم. ئه‌بوغرێب له زیندانی ئه‌بوغرێب دوای چه‌ند مانگێك ماڵه‌وه‌مان هاتن بۆ سه‌ردانم. ئه‌وه‌ی من بیرم لێده‌كرده‌وه تۆڵه‌كردنه‌وه‌بوو له‌و ڕژێمه كه ژیانی هه‌زارانی وه‌كو ئێمه‌ی له‌ناوبرد. من ئه‌و كاته‌ی ده‌ستگیركرام ماوه‌ی یه‌ك مانگ بوو ژنم گواستبووه‌وه. دوای ماوه‌یه‌ك بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌م بۆ هات له زیندان هه‌ڵبێم. به‌ڵام له كوێ؟ له ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی تۆقێنه‌ری وه‌كو حكومه‌تی به‌عس. ئه‌و كاته‌ی من بڕیارمدابوو. سه‌دام تازه له كوێت شكابوو. له كوردستان و ناوچه‌كانی باشووری عێراقیش راپه‌ڕین كرابوو. ئیدی رۆژ به ڕۆژ بیرۆكه‌ی ڕاكردن له مێشكم زیاتر په‌ره‌ی ده‌سه‌ند. تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه به چه‌قۆ له پاسه‌وانه‌كان بده‌م دواتر هه‌وڵی ڕاكردن بده‌م، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بوومه‌وه. له سه‌ردانێكدا به باوكم گوت، ده‌مه‌وێت هه‌ڵبێم. باوكم گوتی له هیچت كه‌م نییه، ئێمه هه‌موو 15 رۆژ جارێك دێینه سه‌ردانت. ئه‌مجاره‌ش باسی ڕاكردن بكه‌یت، چیتر نایه‌مه‌وه سه‌ردانت. له باوكم نا‌ئومێد بووم. ئه‌وجار دایكم هات، باسی هه‌ڵهاتنم كرد. دایكم و براكانم گوتیان تۆ چی ده‌كه‌یت ئێمه پشتیوانیت لێده‌كه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی پلانی ئه‌وه‌مدانا چۆن هه‌ڵبێم؟ چاودێری هه‌موو شتێكی به‌ندیخانه‌م ده‌كرد، هاتوچۆی پاسه‌وان و له كاتی سه‌ردانیكردندا ئه‌وه‌م بۆ ڕوون بووه‌وه پاسه‌وانه‌كان كه‌متر گرنگی به ژنه‌كان ده‌ده‌ن له كاتی چوونه ده‌ره‌وه. بۆیه بڕیارمدا جلی ئافره‌تان له‌به‌ر بكه‌م و له‌گه‌ڵ ژنه‌كاندا برۆمه ده‌ره‌وه، چونكه ژنه‌كان مۆری چوونه ده‌ره‌وه‌یان لێنه‌ده‌درا. ئیتر بووه كه‌ڵكه‌ی مێشكم. پلانه‌كه چۆن بوو؟ داوام له دایكم كرد، قژێكی ده‌ستكرد(باروكه)م بۆ بهێنیت و له ئه‌ژنۆی ببستێت. به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نیا له ئارایشتگاكاندا هه‌بوو، هه‌ر كاتێك داوای قژێكی ده‌ستكردت بكردایه ده‌بوو مۆڵه‌تی ئه‌من وه‌رگری ئه‌وجا پێیان ده‌دای. هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوام له دایكم كرد قژه ده‌ستكرده‌كه‌م بۆ بهێنیت، منیش هه‌ستام به موكێش سه‌رجه‌م ڕیش و سمێڵم به موكێش هه‌ڵده‌كێشا. له‌گه‌ڵ كێشانی هه‌ر موویه‌كدا ئاو به چاوم ڕێیده‌كرد. ئه‌و موانه‌م بۆیه هه‌ڵده‌كێشا بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی سپی بێته‌وه. ئه‌وانه‌ی له زیندان له‌گه‌ڵم بوون پێیان ناخۆشبوو، ده‌یانگوت عه‌یبه بۆ كه‌سێك له‌سه‌ر كوردایه‌تی گیرابێت ئێستا ڕیش و سمێل بتاشێت. من به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆم و ئه‌نجامدانی پلانه‌كه‌م. دوای ماوه‌یه‌ك دایكم توانیبووی قژه ده‌ستكرده‌كه له ڕێگه‌ی خزمێكمانه‌وه به‌ده‌ستبخات. دایكم پێی گوتم ئه‌وه ئاماده‌یه. پاشان پێمگوت ئه‌مجاره هاتیته‌وه له‌سه‌ر ئه‌ژنۆتی ببسته و بۆم بهێنه. له چاوپێكه‌وتنی داهاتوودا بۆی هێنام. منیش چووم له په‌نایه‌كه‌وه به ئاوێنه‌یه‌كی بچكۆله سه‌یری خۆمم كرد. زانیم پلانه‌كه‌م سه‌رده‌گرێت. له چاوپێكه‌وتنێكی دیكه به دایكم گوت چوار ژن بهێنه و هه‌موویان جلی جوان له‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌وجا بۆ ماوه‌ی مانگێك مه‌هێله هیچ پیاوێك بێته سه‌ردانم. چونكه ئه‌وكاته به‌ناوی خۆم و باوكمه‌وه هه‌موو ئه‌وكه‌سانه ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه ده‌گه‌نه من. بۆیه ماوه‌ی مانگێك هیچ پیاوێك نه‌هاته سه‌ردانم. هه‌ڵهاتنم پێش ئه‌وه‌ی باسی هه‌ڵهاتنه‌كه‌م بكه‌م ده‌بێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه من له 25/10/1989 ده‌ستگیركرام. به بێ ویستی خۆم ڕۆژی هه‌ڵهاتنم كه‌وته 25/10/1991یه‌وه. ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه سه‌ردانی ئێمه‌ی زیندانی ده‌بوو له‌ناو چادرێك دانشین. له‌ناو زیندانه‌كه. منیش چادره‌كه‌ی خۆم ئاماده‌كرد و رۆیشتم سێ سندووقی خاڵی ته‌ماته‌م هێنا. له ناو چادره‌كه‌ی خۆمدانا، چوار ژنه‌كه هاتن بۆ سه‌ردانم. ده‌بوو پێش كاتژمێر 11:30 من خۆم بگۆڕم و ده‌ربچین. پێمگوتن هه‌ركه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بڵندگۆكه گوتی خوشكانی سه‌ردانیكه‌ر بۆ ده‌ره‌وه. ئێوه یه‌كسه‌ر به‌ڕێبكه‌ون. دوو له پێشه‌وه و دوو له پشتمه‌وه. به ماوه‌یه‌كی كه‌م، ماكیاژیان بۆ كردم و جلی ژنانه‌یان له‌به‌ر كردم. هه‌ستم ده‌كرد، ڕه‌نگی ژنه‌كان هه‌ڵبزركاون. گوتم بۆ ده‌ترسن؟ كاتێك ئاوێنه‌م له‌ده‌ستیان وه‌رگرت، لای چه‌ناگه‌مه‌وه، وه‌كو ڕه‌ش به‌ده‌رده‌كه‌وت واته ئه‌گه‌ر كه‌سێك له نزیكه‌وه سه‌یری بكردامایه ئه‌وا ده‌یانزانی پیاوم. من گوتم زۆر ئاسانه كه‌ره‌سته‌كانم بده‌نێ خۆم مكیاژ ده‌كه‌م بۆیه به شێوازێكی زۆر ناشرین مكیاژم بۆ خۆمكرد. هه‌ر له‌گه‌ڵ بڵندگۆكه گوتی خوشكان سه‌ردانیكردن كۆتایی هات، ئێمه له چادره‌كه ده‌رچووین به‌و شێوه‌یه‌ی پلانمان بۆ دانابوو. كاتێك له یه‌كه‌م ده‌روازه چووینه ده‌ره‌وه. دوو ژنه‌كه‌ی پێشه‌وه‌م له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كان قسه‌یان ده‌كرد. نازانم بۆچی له پڕ وه‌ستام، گوێم له قسه‌كانیان ده‌گرت، یه‌كێك له‌و دووژنه‌ی له پشته‌وه‌م بوون، سیخوڕمه‌یه‌كی تێوه‌ژنیم و گوتیان بۆ وه‌ستاوی. ئیتر به‌ڕێ كه‌وتم به‌ره‌و ناو حه‌وشه‌ی زیندانه‌كه. ورده ورده ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كه‌م لێ به‌ده‌ر كه‌وت. باروكه و عه‌ره‌بانه‌كه ئه‌و ڕۆژه له شانسی مندا، به‌ڕێوبه‌ری هه‌موو زیندانه‌كه هاتبوو بۆ سه‌ردانی به‌شه‌كانی زیندانه‌كه، نزیكه‌ی 50 پاسه‌وانی له‌گه‌ڵ بوو. ئیدی پاسه‌وانه‌كان به هه‌موو زیندانه‌كه‌دا بڵاوببوونه‌وه. هه‌ر بۆ خۆشی سه‌یری ژنه‌كانیان ده‌كرد، چونكه هه‌موومان ده‌زانین چه‌ند بێ ئه‌ده‌ب بوون ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی پیاوانی به‌عس. بۆیه ئه‌وان زیاتر سه‌یری ژنه جوانه‌كانیان ده‌كرد، نه‌ك من، كه میكاژێكی ناشرینم كردبوو. بۆیه كاتێك چوومه ده‌ره‌وه له ده‌رگای زیندانه‌كه. پێیان گوتبووم لای سێ داره‌خورما دوو ئۆتۆمبیلی به‌رازیلی شین و سپی وه‌ستاون چاوه‌ڕوانمان ده‌بن. كاتێك هاتمه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ئۆتۆمبیله‌كان هه‌نگاوم ده‌نا، هه‌ستێكی خۆشم هه‌بوو كه ڕزگارم بووه. پێشتر ئه‌و باروكه‌یه‌ی بۆیان هێنابووم له سه‌رمدا تۆزێك شل بوو. له خۆشی‌دا هه‌نگاوه‌كانم خێراتر بوون، له پڕ چه‌مێكی عه‌باكه‌ی سه‌رم، له عه‌ره‌بانه‌یه‌ك گیربوو. ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌نگاوی دیكه‌م بنایه، ئه‌وا باروكه‌كه‌م ده‌كه‌وت و ده‌ستبه‌جێ ئاشكرا ده‌بووم. ئیدی خوا ده‌یزانی چاره‌نووسی من و ئه‌و پێنج ژنه چی ده‌بوو. بۆیه خێرا عابه‌كه‌م له عه‌ره‌بانه‌كه كرده‌وه، عه‌باكه‌ی دڕیم. به‌ڵام به‌ره‌و لای ئۆتۆمبیله‌كان چووم. ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانمان بوون، وایانزانیبوو ئێمه ئاشكرابووین، چونكه له كاتی خۆمان نه‌هاتین و به‌هۆی پاسه‌وانه زۆره‌كانه‌وه تۆزێك دواكه‌وتین. ئه‌وجا خێرا سه‌ركه‌وتین و به‌ره‌و به‌غدا لێمان خوڕی. له‌وێ له ماڵی خزمێكمان دابه‌زیم. ئه‌و دوو ئۆتۆمبیله و سێ له ژنه‌كان گه‌ڕانه‌وه. ته‌نیا من و ژنه‌كه‌م له به‌غدا ماینه‌وه. گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستان دوای ڕۆژێك سێ ئۆتۆمبیلی له كه‌سوكاره‌كه‌ی خۆم له كه‌لاره‌وه هاتن بۆ به‌غدا و ناسنامه‌ی ئامۆزایه‌كمیان هێنا كه خوێندكاربوو له جه‌له‌ولا، بۆیه به‌و ناسنامه‌یه كه‌وتینه ڕێ. ده‌وروبه‌ری كاتژمێر سێی به‌یانی بوو. له به‌غداوه ده‌رچووین. كه‌سوكاره‌كه‌م چه‌ند كه‌سێك بوون زۆر شاره‌زای زاڵگه و بازگه‌كانی به‌عس بوون. هه‌وڵیان ده‌دا له كه‌مترین زاڵگه(سه‌یته‌ره) بده‌ین. به‌ڵام كاتێك من هه‌ڵهاتبووم، به‌رپرسانی زیندانه‌كه هاتبوون وێنه‌یه‌كیان له تۆماری زیندانه‌كه هێنابوو، گه‌وره‌یان كردبووه‌وه له ده‌روازه‌ی ڕاشیده‌ی به‌غدا هه‌ڵیانواسیبوو كه من داواكراوم هه‌ركه‌سێك منی بینی ئه‌وا ئاگاداریان بكاته‌وه. ئێمه ورده ورده له زاڵگه‌كانی حكومه‌تی به‌عس ده‌رچووین. له كۆتا زاڵگه‌ی نێوان حكومه‌تی به‌عس و به‌ره‌ی كوردستانی نزیك بووینه‌وه. داوای ناسنامه‌یان لێكردم. منیش ناسنامه‌ی ئامۆزاكه‌م دابه‌ده‌سته‌وه. وتیان بڕۆ. دوای ئه‌وه گه‌یشتینه زاڵگه‌ی پێشمه‌رگه به هه‌مان شێوه ئه‌وانیش داوایان لێكردم، ناسنامه‌كه‌م دابه ده‌سته‌وه. یه‌كێك له كه‌سوكاره‌كه‌م گوتی با به پێشمه‌رگه‌كان بڵێم وتم نه‌خێر نایه‌وێت پێیان بڵێی. ئه‌وه‌بوو. گه‌یشتینه سه‌رقه‌ڵا. له‌وێ كه‌سوكاره‌كه‌م چاوه‌ڕوانی من بوون. دوای سێ ساڵ به هه‌موویان شاد و شكور بوومه‌وه و فرمسێكی شادمانیمان ڕشت. به‌ڵام ئێستا گله‌یم له ده‌سه‌ڵاتداران هه‌یه كه ئێمه به‌وجۆره له پێناو ئازادی كوردستان خه‌بات و سه‌ركێشیمان كرد، ئێستا به‌مجۆره وڵات به‌ڕێوه ده‌بن.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت