06:50 - 08/07/2019
هه‌وڵێكى دیكه بۆ راگرتنى مووچه‌ى هه‌رێم دۆخه‌كه‌ى ئاڵۆزتركرد
هه‌وڵێك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق-ه‌وه، بۆ بڕینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان شكستیهێنا، به‌ڵام ناڕازییه‌كان به‌وه دانه‌كه‌وتن، بڕیاردرا پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو هه‌ردوو وه‌زیرى نه‌وت و دارایى بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێن. په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان سه‌رقاڵى نوسینى یاداشتى لێپرسینه‌وه‌ن، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش دان به‌وه‌دا ده‌نێن، كه مه‌ترسى جددى له‌سه‌ر مووچه‌ى هه‌رێم هه‌یه.
له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌رله‌مانتاره‌كانى هاوپه‌یمانى نه‌سر-ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، پرۆژه هه‌موارێكیان بۆ لابردنى ئه‌و بڕگه‌یه‌ى یاساى بوودجه پێشكه‌شكرد، كه حكومه‌تى عێراقى پابه‌ندكردووه به ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێمى كوردستان. محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، بڕیاریدا به ده‌نگدان بڕگه‌كه بخرێته به‌رنامه‌ى كاره‌وه، به‌ڵام ته‌نها ٤٩ ده‌نگى په‌رله‌مانتارانى هێنا.
له‌كاتى ره‌تكردنه‌وه‌ى پێشنیاره‌كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى پشتیوانى پرۆژه‌كه بوون، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كانى دیكه بوو به‌ناكۆكییان، و تۆمه‌تباریان كردن به‌وه‌ى خیانه‌ت له خه‌ڵكى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و رێگه‌ده‌ده‌ن به‌بێ راده‌ستكردنى نه‌وت پاره ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ په‌یسه‌ر پرێس باسى له مشتومڕه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى نێوهۆڵى په‌رله‌مان كرد. به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌گه‌رچى ئه‌م هه‌وڵه بۆ بڕینی مووچه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵام مه‌ترسى جددى هه‌یه بۆ تێكدانى ئه‌وه‌ى تا ئێستا به‌ده‌ستهاتووه، بۆ هه‌رێمى كوردستان.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، په‌رله‌مانتارانى ئۆپۆزسیۆن فشارى زۆریان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى درووستكردووه، له‌پرسى مووچه‌و نه‌وتى هه‌رێمدا، په‌رله‌مانتارانى سه‌دریش پشتیوانى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانن، له ئێستاشه‌وه سه‌رقاڵى نوسینه‌وه‌ى كۆنووسى لێپرسینه‌وه‌ن له وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى نه‌وت. به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، محه‌مه‌د حه‌لبوسى به‌وه په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كانى رازیكردووه،"كه پێنجشه‌ممه هه‌ردوو وه‌زیر بانگهێشتى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كانتان به‌دڵ نه‌بوو بانگهێشته‌كه بگۆڕن بۆ لێپرسینه‌وه".
په‌رله‌مانتارانى ناڕازی ١٠٠ په‌رله‌مانتارێك ده‌بن، ده‌یانه‌وێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهێننه ژێربار بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت. چڕبوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ راگرتنى مووچه‌و هێنانه‌ژێربارى هه‌رێمى كوردستان بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت، هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى ده‌ستبه‌كاربوونى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و كابینه‌یه چوارشه‌ممه دروستده‌بێت و پێنجشه‌ممه ده‌كه‌وێت به‌سه‌ر پرسێكى ئاڵۆزدا، ئه‌ویش دانیشتنى په‌رله‌مانه بۆ بانگهێشتكردنى وه‌زیره‌كانى دارایى و نه‌وت. ئه‌گه‌ر دۆسیه‌ى وه‌زیرى دارایى سه‌ربكێشێت بۆ لێپرسینه‌وه‌و وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه ئه‌ركى حكومه‌تى نوێ قورس و ئاڵۆزه.
فراكسیۆنى گۆڕان دواى ئه‌و دانیشتنه‌ى په‌رله‌مان، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكردووه‌و داوایانكرد، كه هه‌رێم و به‌غدا پابه‌ندبن به سه‌رجه‌م بڕگه و مادده‌كانی یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩."داواده‌كه‌ین به زوویی له هه‌رێم سندوقی داهاته‌كانی نه‌وت و گاز دروست بكرێ، و ڕێ بدرێ ئه‌م كه‌رته بكه‌وێته ژێر چاودێریی ته‌واو".
نێچیرڤان بارزانى له‌دوایین سه‌ردانى بۆ به‌غدا رایگه‌یاند، لارییان نییه له راده‌ستكردنى نه‌وت به‌به‌غدا. وه‌زیرى نه‌وتى عێراقیش له له‌نده‌ن، له كۆنفرانسێكى تایبه‌ت به نه‌وت و وزه گوتى، رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كردووه. بەڵام دیار نییه كه‌ى و چۆن واژۆ ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر كه له په‌رله‌مانتاره‌كانەوە ده‌ستى كه‌وتوون، له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى گوتووه، فشارى زۆرى له‌سه‌ره له لایه‌ن لایه‌نه عێراقییه‌كانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و مووچه‌ى كه ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت، بێ راده‌ستكردنى نه‌وت.
شێروان میرزا ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى، فشاره‌كان به مه‌ترسیدار نازانێت، به‌ڵام به پێویستى ده‌زانێت رێككه‌وتن بكرێت. میرزا بۆ په‌یسه‌ر گوتى"ئێمه بێده‌نگ نابین ئه‌گه‌ر بزانین مه‌ترسى جددى دروست ده‌بێت له‌سه‌ر مووچه، ده‌توانین نیساب تێكبده‌ین، مه‌ترسیه‌كه جددى نییه به‌ڵام فشار له‌سه‌ر هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌یه بۆ راده‌ستكردنى نه‌وت، پێویسته رێككه‌وتن بكرێت".
به‌شێك له په‌رله‌مانتاره‌كان پێیان وایه گه‌ڕگرتن به مووچه‌ی هه‌رێم، زۆرتر په‌یوه‌ندى به ناكۆكى نێوان لایه‌نه شیعییه‌كانه‌وه هه‌یه. هه‌ندێك پێیان وایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى رێككه‌وتنى كۆتاییان كردبێت، ئه‌وه ده‌بێت ئۆپۆزسیۆنى عێراقى به‌رێككه‌وتنه‌كه رازى بكه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیران پشتیوانى ئه‌وتۆى له‌په‌رله‌مان نییه‌و ره‌زامه‌ندى په‌رله‌مان گرنگى زۆره بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى واژۆى ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌رێم، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه زۆرتر به‌دڵى هه‌رێم بێت، دوورنییه له‌په‌رله‌مان دۆخه‌كه به‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدیدا قڵپ بێته‌وه.
ساڵى دارایى نیوه‌ى كه‌ل بووه، كه‌چى هێشتا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران جێگیرنه‌بووه‌و مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ره. ناوبه‌ناو په‌رله‌مانتاره عه‌رەبه‌كان له‌رێگه‌ى پرۆژه‌و پێشنیاره‌وه هه‌وڵى راگرتنى مووچه ده‌ده‌ن، دیارنییه چاره‌نوسى مووچه‌و دۆخى ئابورى هه‌رێمى كوردستان له‌نێو ئه‌و مقۆمقۆو مشتومڕه‌دا چى به‌سه‌ردێت، به‌ڵام پێدەچێت چاره‌ى ئه‌م ده‌رده ته‌نها به رێككه‌وتنێكى كۆنكرێتى و ده‌رچوونى یاساى نه‌وت و گاز بكرێت.