03:27 - 04/07/2019
ئێستا کاتی ئاشتیە لەنێوان کورد و تورکیادا.. با ئه‌و هه‌له له‌ده‌ستنه‌ده‌ین
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی وتارێكی جه‌میل بایك، یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سه‌ركرده‌كانی قه‌ندیلی بڵاوكرده‌وه.
یه‌كه‌مجاره ئه‌م ڕۆژنامه ئه‌مریكییه وتاری سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه بڵاوبكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه په‌كه‌كه له لیستی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تیدایه (ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش).
جه‌میل بایك تیشكی خستووه‌ته سه‌ر چه‌ند بابه‌تێك، داوا ده‌كات بۆ گه‌شتن به ئاشتی و ئاگربهستیكی هه‌میشه‌یی له‌نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و ده‌وڵه‌تی توركیادا، ڕۆڵی سه‌ره‌كی به ئۆجه‌لان بدرێت و له زیندانی ئیمرالی بهێنرێته ده‌ره‌وه.
بایك ده‌ڵێت، ئاشتی له‌ژێر سایه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێداندا ئه‌سته‌مه بێته‌دی، چونكه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی پارته‌كه نایه‌وێت ئاشتی به‌رقه‌رار بێت.
بۆ یه‌كه‌مجاره كه سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێت له چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له توركیا هه‌ڵه‌ی زۆریان كردووه. بایك ده‌ڵێت، هه‌ڵه‌یان كردووه كاتێك وایانزانیوه به ته‌نها چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له ده‌ستی ئاكه‌په‌دایه. ده‌شڵێت، پێویست بوو كورد له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه دیموكراتخوازه‌كانی توركیادا هه‌ماهه‌نگی بكات، تا پێكه‌وه توركیا بكه‌نه وڵاتێك له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك سنووردا گه‌له‌كه‌ی به ئازادی و دیموكراسی بژین.
ئه‌مه‌ش ده‌قی وتاره‌كه‌ی (جه‌میل بایك)ه:
ئێمه به قۆناغێكی هه‌ستیاری ململانێی نێوان ده‌وڵه‌تی توركیا و گه‌لی كورد دا تێپه‌ڕده‌بین. هه‌لێكمان بۆ هاتووه‌ته‌پێشه‌وه بۆ جوڵاندنی ئه‌و ململانێ له مێژینه‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌رێكی به‌رده‌وام، ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له له‌ده‌ستبده‌ین، پێده‌چێت بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش دووباره نه‌بێته‌وه.
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی توركیاوه له ساڵی 1923وه، كورد له‌و پێناوه‌دا تێده‌كۆشێت وه‌ك هاوڵاتی، به هه‌موو مافه‌كانیه‌وه، دانی پێدابنرێت و به‌رامبه‌ر ژماره‌یه‌كی بێشووماری شێوازه‌كانی سه‌ركوتكردن و جیاكاری ڕه‌گه‌زیی وه‌ستاوه‌ته‌وه. دوای زیاتر له پێنج ده‌یه هه‌وڵی بێ ئاكام بۆ ده‌ستخستنی به‌ره‌وپێشچوون له سیستمی سیاسی‌دا، جگه له په‌نابردن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌كداریی هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌مان نه‌ما. پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كه ساڵی 1978 دامه‌زراوه، له ساڵی 1984دا چه‌ندین شه‌ڕی پارتیزانی دژی توركیا كردووه، له به‌رامبه‌ردا ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵیدا نه‌ته‌وه و ئیسلامی سیاسی بۆ سه‌ركوتكردنی تێكۆشانه‌كه‌مان به‌كاربهێنێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پارته‌كه‌مان داوای ئازادی بۆ سه‌رجه‌م نه‌ژاد و ئایینه‌كان كرد.
لە ساڵی ١٩٩٩دا تورکیا بە پشتگیری ئەمریکا عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستانی لە کینیا دەستگیرکرد و له زیندانی ئیمرالی سزای زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تاییان به‌سه‌ردا سه‌پاند، له‌وێ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ له زیندانی تاكه‌كه‌سیدا بوو.
ده‌ستگیركردنی ئۆجه‌لان هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له‌ڕێی جه‌ختكردنه‌وه له دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌رییه‌وه پشتگیری جه‌ماوه‌ریان به‌ده‌ستهێنا. ته‌نها دوای چه‌ند ساڵێك كاتێك له‌باره‌ی كورده‌وه پرسیاریان له ئه‌ردۆغان كرد له وه‌ڵامدا گوتی: "كورد شتێكه ئه‌گه‌ر بیری لێنهكهیتهوه، بوونی نییه".
له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا، بێگومان كورد بوونی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌كۆتاییدا ئه‌ردۆغان ناچاربوو دانی پێدابنێت، به نیاز پاكییه‌وه چه‌ندین جار هه‌وڵماندا دانوستان بكه‌ین، ته‌نانه‌ت ئاگربه‌ستی تاكلایهنهمان ڕاگه‌یاند، له‌هه‌موو جارێكدا پارتی فه‌رمانڕه‌وا ئه‌گه‌ر بیزانیایه ئاشتی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بوو.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2012دا پارتی كرێكارانی كوردستان ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاند و سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كی زۆر پێوه‌ی پابه‌ندبووین، پارتی كرێكارانی كوردستان سه‌رجه‌م سه‌رباز و ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی پۆلیسی ئازادكرد كه به‌دیلگیرابوون، هێزه‌كانمان ورده‌ورده له توركیا پاشه‌كشێیان كرد، ئه‌مه ڕێگای بۆ دانوستان كرده‌وه.
له 28ی شوباتی 2015دا و دوای دوو ساڵ له گفتوگۆ و دانوستان، نوێنه‌رانی گه‌لی كورد و ده‌وڵه‌تی توركیا گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێك كه هیواكانمان بۆ ئاشتی تێدابینییهوه، به‌ڵام كاتێك ئه‌ردۆغان تێڕوانینی به‌و جۆره بوو كه چیتر دانوستانه‌كان سوودی بۆ پارته‌كه‌ی نابێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، سه‌رله‌نوێ ناكۆكی هه‌ڵبژارده‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان نوینه‌رانی ده‌وڵه‌ت و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی سه‌رۆكمان كۆتایی هاتن، جه‌نگ به هێزێكی نوێوه ده‌ستیپێكرده‌وه، تانك و فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا 10 شاری كوردی‌یان له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌خت كرد، سوپای تورك به‌شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه سه‌دان هاوڵاتیان كوشت، له‌ناویاندا ژن و منداڵ و پیر هه‌بوون. زۆربه‌ی كات هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا كه‌سوكاره‌كانیان ته‌رمه‌كانیشیان وه‌ربگرنه‌وه.
جارێکی دیکە ده‌وڵه‌ت هه‌وڵیدا گورزێكی كوشنده له‌گه‌لی كورد بداته‌وه، کۆنترۆڵکردنی دەسەڵات لە ڕێی توندڕەوی ئایینی و ڕەگەزپەرستیەوە به‌ناوی پاراستنی دیموکراسی و ژیانی خەڵکه‌وه، به‌و شێوازه‌ی ئێستا هه‌یه، پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ته‌نها مه‌ترسی بۆ كورد نییه، به‌ڵكو مەترسییە بۆ سه‌ر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان.
ئێستا ئه‌ردۆغان وایده‌بینێت كه شۆرشی كورد له سوریا و تێكشكاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له‌لایه‌ن كورده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر توركیا و ده‌یه‌وێت له‌و ناوچه‌یه ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست. ڕێكخراوه‌كه‌مان ده‌یه‌وێت هه‌موو گه‌لانی سوریا به ئازادی ببینێت و وڵات به‌ره‌و دیموكراسیه‌كی ڕاسته‌قینه هه‌نگاوبنێت. كورد و عه‌ره‌ب و ئاشورییه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراسیانه جێبه‌جێده‌كه‌ن، كه ئۆجه‌لان له زینداندا بیرۆكه‌كه‌ی په‌ره‌پێداوه.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاڵنگارییه‌دا چه‌ندین هه‌ڵه‌مان كردووه، ساویلكهبووین كاتێك وامانزانی كێشه‌ی كورد ته‌نها له‌ڕێی گفتوگۆكردن و دانوستان له‌گه‌ڵ حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا دێته‌دی. وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كی توند و ئاڵۆز و گرێ‌دراو به چه‌ندین ئاڵنگاری دیكه‌وه، پێویستبوو لێبڕاوانه‌تر كارمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه دیموكراتخوازه‌كانی دیكه‌ی توركیادا بكردایه. به‌هه‌مان شێوه، پێویستبوو هێزه به‌رگریكار و دیموكراتخوازه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان بۆ دیموكراتیزه‌كردنی توركیا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد كۆبكه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ناڕونییهك بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه هه‌بێت: دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه كه پابه‌ندین به گفتوگۆكردن و دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی سیاسیانه‌ی پرسی كورد له چوارچێوه‌ی سنووری توركیادا.
دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه: ئۆجه‌لان دانوستانكاری سه‌ره‌كیی ئێمه‌یه، هاوڕاین له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكاری و مه‌رجانه‌ی ئۆجه‌لان له‌دوایین په‌یوه‌ندیدا خستونیه‌ته ڕوو، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له گه‌یشتن به ئاگربه‌ستێكی هه‌میشه‌یی ، ناكرێت ڕۆڵ و توانای ئۆجه‌لان له‌به‌رچاونه‌گیرێت و پێویسته ئازادانه كارمان له‌گه‌ڵدا بكات، ڕوونتر بڵێم، پێویسته ئۆجه‌لان له زیندانی ئیمرالییه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ شوێنێكی پارێزراو.
جیهان له پشتگیركردنی ئامانجه‌كانماندا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه، قه‌یرانی ئه‌مڕۆی توركیا، قه‌یرانێكی سیاسیه. قه‌یرانێكه له ئاكامی مایه‌پووچی سیاسه‌تی كوردی له كۆماری توركیادا، سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، ده‌ستیپێكردووه، كێشه‌یه‌كه خۆی له دڵی ئاڵنگارییه ناوخۆیی و هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌كانی ئیستای توركیادا ده‌بینێته‌وه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه توركیا زۆر پێویستی به تێگه‌یشتنێكی نوێیه بۆ چه‌مكی نه‌ته‌وه، كه خاوه‌نی شووناسی چه‌ندین ڕه‌گه‌ز و رۆشنبیری جیاوازه، پێویسته ئه‌م ڕێچكه‌یه له سیستمێكی به‌ڕیوه‌بردنی نوێ‌دا ڕه‌نگبداته‌وه، به‌جۆرێك هه‌مه‌چه‌شنیی مێژوویی ناوچه‌كه‌مان له‌به‌رچاوبگرێت و له چه‌نگی ئه‌نقه‌ره ده‌ربهێنرێت.
له‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورده‌وه، توركیا ده‌توانێت ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه له په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و سه‌قامگیری و ئاشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ببینیت، به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا نایه‌وێت ئه‌و كاره بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وامده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی به دیموكراتیزه‌كردنی توركیا دیموكراسی باڵ به‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بكیشێت.