11:41 - 04/07/2019
دهۆك بۆ پیشاندانى شوێنه‌واره‌كانى شوێنى ده‌ستناكه‌وێت
له‌پارێزگاى دهۆك، سێ هه‌زار پارچه شوێنه‌وارى ده‌گمه‌ن، له كۆگادا هه‌ڵگیراون دوور له‌چاوى هاوڵاتیان و گه‌شتیاران، به‌رپرسانى خۆجێیى ده‌ڵێن، پێنج ساڵه به نوسراو داواى دروستكردنى مۆزه‌خانه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا بناغه‌كه‌ى دانه‌نراوه.
مۆزه‌خانه‌ى گشتى دهۆك، شوێنى پیشاندانى ته‌نها هه‌زار پارچه شوێنه‌وارى هه‌یه، مۆزه‌خانه‌كه ده‌ڵێت، شوێنى دیكه‌ى نییه‌و به ناچارى سێ هه‌زار پارچه شوێنه‌وارى ناوازه‌ى له كۆگاكه‌یدا داناوه. به‌ڕێوه‌به‌رى مۆزه‌خانه‌كه‌ش نیگه‌رانه‌و ده‌ڵێت، له ناچاریدا ئه‌و پارچه گرنگانه‌یان بردووه‌ته كۆگا.
حەسەن ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی شوێنه‌واری دھۆک بۆ پەیسەر گوتى"شوێنی پێویستمان نییە ئه‌و ٣٠٠٠ پارچه شوێنه‌وارە نیشانى گه‌شتیاران و سه‌ردانیكیه‌ران بده‌ین"، به‌گوته‌ى ئه‌و، له مۆزه‌خانه‌كه‌یاندا، زیاتر لە ١٠٠ پارچە شوێنه‌وار ھەیە کە لە ھیچ مۆزەخانەیەکی جیھاندا نییە، مۆزەخانەكه‌ى وەک"گەنجینەیەک" بۆ پارێزگای دھۆک وه‌سفكرد.
گوتیشى"لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٤ داوای پڕۆژەیەکی گەورەمان کرد، بۆئەوەی مۆزەخانەیەکی نێودەوڵەتی دوورستبکەین، زۆر داوامان کرد و رەزامەندیش لە لایەن وەزارەت ھاتەوە، و دوو ملیار دینار بۆ دروستکردنى ته‌رخانكرا به‌ڵام ته‌نها له‌سه‌ر كاغه‌ز بوو، تا ئێستا بێ وەڵامن ھەر دەڵێن قەیرانە و پارە نیە، ئێمەش چاوەڕێى حکومەتی تازەین، بۆ ئەوەی پارەی ئەم پرۆژەیه خەرج بکات".
مۆزەخانەی گشتی دھۆک، لە سێ ھۆڵی بچوک پێکدێت، شێوازی پیشاندانی مۆزەخانەکە وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن به شێوازى ئەمریکی-یە، ئەو شوێنه‌وارانەى لە مۆزەخانەكه ھەن، پێکدێن لە پارە، پەیکەر، کەلوپەلی ناوماڵ، تابلۆ و تێکستی بزماری، مێژووی ئەو تێکستانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٠٠١ و ١٠٠٢ى پێش زایین، مێژوی گشت شوێنه‌واره‌كانى دھۆک لە مۆزەخانەكه‌دا دەگەڕێتەوە بۆ ٢٠ چەرخی مێژوویی.
محه‌مه‌د ئەحمەد شوێنه‌وارناس بۆ په‌یسه‌ر باسى له گرنگى شوێنه‌واره‌كان كرد"شوێنه‌وارەکان گرنگییەکی زۆرى بۆ وڵات ھەیە، چونکە ناسنامەی وڵاته، مێژووی کۆن دەپارێزێت و دیاریدەکات، دەبێت به هه‌موومان شوێنه‌وارەکان بپارێزین، تا ئێستا حکومەت گرنگی بە پاراستنی ئەم شوێنه‌وارە نەداوە، ئەگەر گرنگی پێبدرێت گەشتیارانی بیانی دێن بۆ کوردستان و سەردانی شوێنه‌وارەکان ده‌کەن، سه‌رچاوه‌ى داهات ده‌بن و مێژوومان ده‌پارێزن".
هاوڵاتیانیش له‌ودۆخه‌ى مۆزه‌خانه‌ى دهۆك نیگه‌رانن، گله‌ییان هه‌یه له‌وه‌ى گرنگى پێنه‌دراوه‌و شوێن دابیننه‌كراوه بۆ نیشاندانى ئەو پارچە شوێنەوارانە. قادر قازی دانیشتووی پارێزگای دھۆک دەڵێت"زۆرجار سەردانی مۆزەخانەی دھۆک-م کردووە، تا رادەیەک لە مۆزەخانەدا شوێنەوار ھەن، بەڵام کەمن و بە گوێرەی پێویست نین، ئەگەر شوێنەوار ھەبن سودی چییە لە کۆگا دابنرێت، ھیچ کەس سودی لێ نابینێت".
مۆزه‌خانه‌ى دهۆك چاوى له كابینه‌ى حكومه‌ته، ئاوڕێكى خێرى لێبداته‌وه، شوێنێكى نوێیان بۆ دابین بكات، تا پارچه ئاسه‌واره گرنگه‌كانى دهۆك رووناكى ببینن. به‌و هه‌موو داواكارى و چاوه‌ڕوانییه زۆره‌ى له حكومه‌تى نوێى هه‌یه، پێناچێت پارچه ئاسه‌واره‌كان به‌مزووانه له تاریكى بێنه ده‌ره‌وه.