09:39 - 04/07/2019
سه‌ره‌تایه‌كى "خراپ و بێبه‌رهه‌م" بۆ په‌رله‌مانى كوردستان
په‌رله‌مانتارانى كوردستان هه‌شت مانگه سوێندى یاساییان خواردووه، په‌رله‌مانى كوردستان وه‌رزێكى ئاسایى یاسادانانى كۆتایى پێهێناو چه‌ند رۆژێكیشى دایه ده‌مى، به‌ڵام په‌رله‌مان لۆمه‌و ره‌خنه‌ى زۆرى له‌سه‌ره(هه‌شت مانگ بۆ ته‌نها یاسایه‌ك) جگه له هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، په‌رله‌مان ده‌ستى بۆ هیچ كام له‌و پڕۆژانه‌ى دیكه نه‌برد، كه‌له‌سه‌ر ره‌فه‌ى لیژنه‌كانن، له‌كاتێكدا بۆ ده‌ركردنى یاسا، په‌رله‌مان نه پێویستى به حكومه‌ته نه لایه‌نه سیاسییه‌كان.
لایه‌نه سیاسییه‌كان و به دیاریكراوى یه‌كێتى و پارتى، به‌رێكنه‌كه‌وتنیان ته‌نها پرۆسه‌ى دروستكردنى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تیان په‌كنه‌خست، په‌تاى نه‌سازان په‌رله‌مانى كوردستانیشى سڕكرد، ئه‌و مشتومڕو هێنانوبردنه‌ى له‌نێوان ئه‌و دووحزبه هه‌بوو، ته‌نها رۆڵى ته‌ماشاكردنى بۆ په‌رله‌مان هێشته‌وه. په‌رله‌مانتاران خۆشیان له ئه‌داى په‌رله‌مان و ده‌ستپێكه ساردوسڕه‌كه‌یان رازى نین، به‌ڵام بیانوویه‌كى ئاماده‌یان له‌سه‌ر ده‌مه( رێكنه‌كه‌وتنى لایه‌نه‌كان).
خولى نوێى په‌رله‌مانى كوردستان به ده‌ستپێكێكى باش ته‌مه‌نه چوار ساڵییه‌كه‌ى ده‌ستپێنه‌كرد، له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه‌كاندا په‌رله‌مان ته‌نها چاوه‌ڕوانیى هه‌ڵبژارد. ته‌نانه‌ت جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان خۆى ئه‌ندامى شاندى دانوستانكار بوو. سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش كاتیى و سكرتێرى په‌رله‌مانیش بۆ دووساڵ كورسییه‌كه‌ى وه‌رگرتووه، كه هه‌ر له ئێستاوه نزیك به نیوه‌ى ته‌مه‌نى پۆسته‌كه‌ى رۆشتووه بێ ئه‌وه‌ى جارێ په‌رله‌مان به‌ردێكى خستبێته سه‌ر به‌رد.
پارتى له ئه‌داى په‌رله‌مان رازییه
پارتى له‌م خوله‌دا به وه‌رگرتنه‌وه‌ى سه‌نگه‌رى په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد، بۆ ئه‌م خوله زۆرینه‌ى ره‌هاى كورسییه‌كانى هۆڵى په‌رله‌مان په‌رله‌مانتاره‌كانى فراكسیۆنى زه‌ردى له‌سه‌ر دانیشتوون، هه‌ر ئه‌وه‌ش نا، لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان زۆرینه‌ى پارتی-یه، كه هه‌موو یاسا‌و بڕیاره‌كان ده‌بێت له‌ده‌رگاى هۆڵى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه له‌دایكببێت. ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش تائێستا پێكدێن له پارتى و پارتى و هاوپه‌یمانێكى سه‌رسه‌ختى پارتی. پێده‌چێت بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان پایزێكى حه‌تمی بێت.
پێشه‌وا هه‌ورامانى گوته‌بێژى فراكسیۆنى زه‌رد(پارتى) له‌په‌رله‌مانى كوردستان، پێى وانییه په‌رله‌مانى كوردستان كه‌مته‌رخه‌م بووبێت. پێشه‌وا بۆ په‌یسه‌ر گوتى" په‌رله‌مان زه‌مبى نییه، رۆڵى خراپ نه‌بووه"، ئه‌و پێى وابوو كارنه‌كردنى په‌رله‌مان هه‌ستكردن بووه به به‌رپرسیارێتى و له‌پێناو رێككه‌وتنى لایه‌نه‌كان بووه،"ئه‌و بابه‌ته‌ى ئیشى په‌رله‌مانى دواخستووه، بابه‌تێكه ئه‌وه ده‌هێنێت".
له هه‌ر ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان پرسیارى ئه‌داى په‌رله‌مان و ئیشوكاره‌كانى بكه‌یت، خێرا ئه‌چێته‌سه‌ر باسى ئه‌و پڕۆژانه‌ى فراكسیۆنه‌كه‌ى ئاماده‌یكردووه، فراكسیۆنه‌كان چاویان له‌وه‌یه له وه‌رزى دووه‌مى یاسادانان كه بڕیاره دوو مانگى دیكه ده‌ستپێبكات، پرۆژه‌كانى خۆیان به‌رنه پێشه‌وه. پێشه‌وا هه‌ورامانى گوتى"ئاماده‌ییه‌كى باش هه‌یه و هه‌موو فراكسیۆنه‌كان پرۆژه‌یان ئاماده‌یه، فراكسیۆنى زه‌رد گرنگى به‌و پرۆژانه داوه كه په‌یوه‌ندیدارن به خه‌ڵكه‌وه".
"په‌رله‌مان ده‌یتوانى زیاتر بكات"
په‌رله‌مانتاره‌كان له‌وه‌دا هاوڕان كه په‌رله‌مان ده‌یتوانى له‌و هه‌شت مانگه‌دا زیاتر بكات و نه‌یكردووه، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێكیان پاساو بۆ ئه‌وه ساردوسڕییه ده‌هێننه‌وه‌و هه‌ندێكیش پاساو نابینن. لوقمان حه‌مه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز(یه‌كێتى) له‌په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، پڕۆژه‌یاساى دیكه هه‌بوون و ده‌كرا بخرێنه به‌رنامه‌ى كاره‌وه، به‌ڵام كه نه‌خراوه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتى،"ئه‌وه‌ى كراوه به‌س نییه بۆ وه‌رزێكى یاسادانان، ده‌كرا زیاتر بكرێت، به‌ڵام زیاتر سه‌رگه‌رمى پێكهێنانى حكومه‌ت بوون، ئه‌وه‌ش رێگرنه‌بوو، چونكه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان پێكهێندرابوو، من ئومێده‌وارم له وه‌رزى دووه‌م قه‌ره‌بووى ئه‌و ماوه‌ش بكه‌ینه‌وه كه له‌ده‌ستمان چوو".
په‌ڕله‌مان له‌په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كان
زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران، ته‌نها كێشه سیاسییه‌كان و رێكنەكه‌وتنى لایه‌نه‌كان به له‌مپه‌رى به‌رده‌م سەرپێکەوتنی خولى نوێى په‌رله‌مان ده‌زانن. ئه‌وان پێیان وایه كه‌ى نێوانى لایه‌نه‌كان وه‌ستا، په‌رله‌مانیش ده‌وه‌ستێت. به‌پێى ئه‌و دۆخه‌بێت كه خۆیان باسى ده‌كه‌ن، پێناچێت په‌رله‌مان هیچ وزه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌بێت، له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ویستى لایه‌نه سیاسییه‌كان.
جه‌لال محه‌مه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، چاویان له‌وه‌یه ئه‌م خوله كارى زیاتر بكات و له‌گه‌ڵ كه‌وتنه سه‌رپێى حكومه‌ت، په‌رله‌مانیش چالاكببێت. گۆڕان له ده‌ستپێكى دامه‌زراندنیه‌وه كارى په‌رله‌مانى و كارى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان وه‌ك ئامرازى گرنگ باس ده‌كات بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك، به‌ڵام ئێستا رێگاى په‌رله‌مان بۆ خزمه‌تى خه‌ڵك و به‌رگرى له مافه‌كانى خه‌ڵك، له‌ژێر ره‌خنه‌و لۆمه‌ى جۆراوجۆرى خه‌ڵكدایه.
جه‌لال محه‌مه‌د بۆ په‌یسه‌ر گوتى"له‌رووى چاودێرییه‌وه لیژنه‌كانى په‌رله‌مان نه‌وه‌ستاون، ئێستا ٢٥ پێشنیازى یاسا هاتووه‌ته لیژنه‌ى یاسایى، ئه‌كرا یاساى زیاتر ده‌ربكرێت، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ته‌كه دروستببێت، یاساى چاكسازى لاى فراكسیۆنى گۆڕان-ه‌و له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى گۆڕان-ه، ٢١ مادده‌یه‌و زۆربه‌ى بواره‌كان له خۆده‌گرێت".
په‌تێكى دیكه كه ده‌ستى په‌رله‌مانى به‌ستووه، بڕگه‌یه‌كى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه، كه ده‌ڵێت بۆئه‌و پرۆژانه‌ى كه ره‌هه‌ندى داراییان هه‌یه، ده‌بێت بۆچوونى حكومه‌ت وه‌ربگیرێت، ئێستا حكومه‌تى نوێ بوونى نییه تا په‌رله‌مان بۆچوونى وه‌ربگرێت. زۆرینه‌ى پرۆژه‌ى فراكسیۆنه‌كانیش په‌یوه‌ندییان به پاره‌و مووچه‌وه هه‌یه، ٢٥ پرۆژه‌یاسا گه‌یشتوونه لیژنه‌ى یاسایى و لیژنه‌كه بڕیارى ره‌وانه‌كردنى چواریانی داوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌ڵام پشووى په‌رله‌مان ئه‌و هه‌نگاوه‌ش دواده‌خات.
ئۆپۆزسیۆن رۆڵى په‌رله‌مانى پێ خراپه
ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مان كورسییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن ته‌نكن، هه‌ربۆیه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كانیان ته‌نك ده‌رده‌كه‌ون و كه‌متر گوێیان بۆ ده‌گیرێت، له ئه‌داى په‌رله‌مان ناڕازین و پێیان وایه په‌رله‌مان هیچى نه‌كردووه. كاوه عه‌بدولقادر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ڵێت،"په‌رله‌مان ده‌ستپێكێكى زۆر زۆر خراپى هه‌بوو، به‌داخه‌وه په‌رله‌مان بووه‌ته قوربانى ململانێى یه‌كێتى و پارتى".
كاوه بۆ په‌یسه‌ر گوتیشى"له‌به‌رئه‌وه‌ى زۆرینه‌ى په‌رله‌مان پارتى و یه‌كێتی-ن پابه‌ندن به بڕیاره‌كانى حزبه‌كانى خۆیان و به عه‌قڵیه‌تى حزبى كارده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ى گوێگرى حزبه‌كانیان بوون، ئه‌وه‌نده به‌ته‌نگ ده‌ركردنى یاسا‌و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵك نه‌بوون، بۆیه‌ش هه‌مووشتێكیان وه‌ستاند".
په‌رله‌مان چوار ساڵى بێ كێشه‌ى له‌پێش نییه و پێشبینى به‌ریه‌ككه‌وتن و گرێوگۆڵى سیاسى دیكه‌ش ده‌كرێت
فراكسیۆنى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به حه‌وت كورسییه‌وه، وه‌ك فراكسیۆنێكى ئۆپۆزسیۆن كاره‌كانى خۆى ده‌كات. ئه‌ندامانى ئه‌م فراكسیۆنه‌ش رۆڵى په‌رله‌مانیان لا سسته‌و داواى زیاتر ده‌كه‌ن. موسلیم عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ بۆ په‌یسه‌ر گوتى"به دڵنیاییه‌وه له ئه‌داى په‌رله‌مان رازى نین، له‌بوارى یاسادانان شتێكى نه‌كردووه كه جێگه‌ى شانازى بێت". ئه‌و پێى وابوو دوورى لایه‌نه‌كان له‌یه‌كو كێشه‌كانیان له‌سه‌ر پۆست په‌رله‌مانى له جوڵه خستووه.
خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان ده‌ستپێكێكى باشى نه‌بوو، بۆ كاره‌كانى ئاینده‌ش بڕیارى هاوبه‌ش نییه له‌په‌رله‌مانه‌وه كه چۆن قه‌ره‌بووى ماوه له كیسچووه‌كه بكرێته‌وه. هه‌شت مانگه كێشه‌كان په‌رله‌مانیان وه‌ستاندووه، به‌ڵام په‌رله‌مان چوار ساڵى بێ كێشه‌ى له‌پێش نییه و پێشبینى به‌ریه‌ككه‌وتن و گرێوگۆڵى سیاسى دیكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ گرژییه‌كى سیاسى په‌رله‌مانیش خاوببێته‌وه. پێده‌چێت هه‌شت مانگى رابردوو ببێته نمونه بۆ ساڵه‌كانى داهاتووى ئه‌م خوله. پێناچێت په‌رله‌مان ئه‌و ساردوسڕییه‌ى وازوو بۆ وه‌رزى گه‌رموگوڕى كار بگۆڕێت.