12:11 - 27/06/2019
ئایا توركیا ئۆپراسیۆنێكی فراوان له عێراق ده‌ستپێده‌كات؟
هێزه تایبه‌ته‌كانی توركیا (كۆماندۆز) به پاڵپشتی هێلیكۆپته‌ری جه‌نگیی
و تۆپخانه هێرشێكی توندیان دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ده‌ستپێكردووه،
ئه‌شكه‌وت و حه‌شارگه و كۆگاكانیان به موشه‌كی زیره‌كی بالیستی ده‌كاته ئامانج.
به‌ڵام ئه‌و خاكه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت خاكی توركیا و سوریا
نییه، به‌ڵكو خاكی عێراقه، به دیاریكراوی ناوچه‌ی خواكوركه له هه‌رێمی
كوردستان، توركیا بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه
له كه‌ركوك و شنگال و ناوچه‌كانی دیكه به كاره‌ساتێكی ترسناك ناوده‌بات و ده‌یه‌وێت
له ڕێی "ئۆپراسیۆنی چنگ"ه‌وه كۆتایی پێبهێنێت، كه ئێستا له (هه‌رێمی
كوردستان) ده‌ستیپێكردووه.
ئۆپراسیۆنی چنگ و هاوینێكی گه‌رمی توركیا
توركیا له ساڵی 1983وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته یه‌ك له‌دوا
یه‌كه‌كانی عێراق ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی له خاكی عێراقدا بۆ سه‌ر په‌كه‌كه
ده‌ستپێكردووه، كه ئه‌وانیش سه‌رجه‌میان دژی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی بوون.
ئه‌م ئۆپراسیۆنانه پشتبه‌ستووبوون به چه‌ند ڕێككه‌وتنێكی نهێنی كه
له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كاندا له نێوان عێراق و توركیادا واژۆكراون، پاش
داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه له ساڵی 2003دا، به دیاریكراوی له ساڵی
2007دا، عێراق و توركیا ڕێككه‌وتنێكیان واژۆكرد، به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ڕێ به
سوپای توركیا ده‌درا هێرش بكاته سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان له باكووری عێراق،
به‌ڵام له‌دوای پاشه‌كشێی ئه‌مریكا له عێراق و زیادبوونی هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداوه، له‌سه‌رده‌می هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالیكی و
حه‌یده‌ر عه‌بادی، ناكۆكیه‌كان له‌سه‌ر بوونی هێزه‌كانی توركیا له‌خاكی عێراقدا زۆر
گه‌وره‌بوون.
له قۆناغی شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی
داعشدا، توركیا زۆر به‌توندی ده‌ستوه‌ردانی كرد و بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی
مه‌شق و ڕاهێنانی له قوڵایی خاكی عێراقدا دروستكرد (بنكه‌ی سه‌ربازیی باشیك). به‌پێی
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمی توركیا نزیكه‌ی 19 بنكه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگریی له
عێراقدا هه‌یه، كه به هه‌موویان نزیكه‌ی 3 هه‌زار سه‌ربازی تورك له‌خۆده‌گرن.
2019 ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت
كه سه‌رده‌می به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق، سه‌ره‌تای په‌ڕه‌یه‌كی
نوێیه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا، كه ته‌نها له‌مساڵدا دووجار سه‌ردانی توركیای
كردووه، به دوایدا "ئۆپراسیۆنی چنگ" دژی په‌كه‌كه له 27ی ئایاردا له
ناوچه‌ی خواكورك ده‌ستیپێكرد، كه له توركیادا وه‌ك ڕێكخراوێكی
"تیرۆریستی" لێیده‌ڕوانرێت، توركیا ده‌ڵێت ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ناوچه‌ی
خواكوركیان كردووه‌ته بنكه‌ی سه‌ره‌كی "تیرۆر" و له‌وێوه دزهدهكهنه
خاكی توركیاوه و هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌سه‌ر سنوور، كه
نزیكه‌ی 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر دوورن.
له گفتوگۆكردنماندا له‌گه‌ڵ توێژه‌ری تورك (ته‌ها عۆدهئۆغڵۆ)، جه‌ختیكرده‌وه
ئۆپراسیۆنی سه‌ربازیی "چنگ" كه سوپای توركیا له كۆتایی مانگی ئایاری
ڕابردوودا دژی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكردووه ،جیاوازه، چونكه چه‌ند
مانگێك به‌رله ئۆپراسیۆنه‌كه هه‌ردوو وڵات زۆر له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه و هه‌ردوولا
چه‌ند سه‌ردانێكیان بۆلای یه‌كتر ئه‌نجامدا، پرۆسه‌كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رهه‌م
ساڵح بۆ ئه‌نقه‌ره له مانگی ڕابردوودا ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی عێراق ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه نیشانداوه، ئه‌ویش له سۆنگه‌ی
ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه ئه‌منی و سیاسیه‌ی له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا له ئارادایه.
عۆدهئۆغڵۆ ده‌مانخاته به‌رده‌م یه‌كه‌م
ئامانجی توركیا له‌م ئۆپراسیۆنه و ده‌ڵێت: "بێگومان ئه‌نقه‌ره هه‌وڵده‌دات
به‌رله هاتنی وه‌رزی پایز رێگه له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه بگرێت له‌سه‌ر
سنووره‌كانی، یان له‌ناوخۆی توركیادا، به‌ڵام ئامانجی دووه‌می ده‌ره‌كییه،بۆ
توركیا ئامانجێكی زۆر گه‌وره‌تر و گرنگتره،
ئه‌ویش ئاماده‌كارییه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی زه‌به‌لاحتر و
فراوانتر، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یاریزانه گه‌وره‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سوریا ده‌گاته
ڕێككه‌وتن بۆ "پاككردنه‌وه‌ی" ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی فورات". ئۆغڵۆ ئه‌وه
ڕوونده‌كاته‌وه كه "تێڕوانینی توركیا بۆ ئه‌م ئۆپراسیۆنه چه‌سپاندنی
ئاسایشی وڵاته‌كه‌یه‌تی نه‌ك ته‌نها له‌ناو سنووره‌كانیدا، به‌ڵكو له‌ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانیشی له عێراق و سوریا. بوونی سه‌ربازیی سوپای توركیا له ناوچه‌ی قه‌ڵغانی
فورات و عه‌فرین و ئیدلب باشترین به‌ڵگه‌ن".
لای خۆشیه‌وه (نظير الكندوري) نووسه‌ر و
چاودێری سیاسی عێراقی ده‌ڵێت: "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه
"چنگ" جیاده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها پشت به هێرشی ئاسمانیی
نابه‌ستێت، به‌ڵكو بۆردومانه پچڕپچڕه‌كان به‌شێكه له پلانه‌كه‌ی توركیا كه ده‌یه‌وێت
له ڕێیه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) بمێنێته‌وه،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سوود له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وێ وه‌رده‌گرێت، تا له‌و
ڕێیه‌وه چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه كه‌مبكاته‌وه یان بنه‌بڕیان بكات. لێره‌دا
لێكچوونێك هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه ئارامانهی كه توركیا ده‌یه‌وێت له سوریادا
دروستیان بكات، ئه‌ویش به‌هه‌مان ئه‌و ڕێوشێوێنهی كه توركیا سوودی له سوپای
سوریای ئازاد وه‌رگرت و شه‌ڕی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ی پێكردن،
لێره‌ش به هه‌مان شێوه ده‌یه‌وێت سوود له پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به پارتی
دیموكراتی كوردستان، (پارته‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی) له دژی په‌كه‌كه وه‌ربگرێت".
ڕێككه‌وتنه‌كانی توركیا و عێراق چی‌یان به‌سه‌ردێت؟
"ئێمه بۆردومانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار
ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی چه‌ند ڕێككه‌وتنێكیش كرابن، ئه‌و ڕیككهوتنانه
سووك و بێ مانان" موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در له تویته‌ر.
سه‌در زۆر به توندی "ئۆپراسیۆنی چنگ"ی توركیای له ناوچه‌كانی
هه‌رێمی كوردستانی عێراق سه‌ركۆنه كرد، داوای له حكومه‌تی توركیا كرد ناكۆكییه‌كانی
له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ئاشتیانه و به‌گوێره‌ی دیالۆگێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراو چاره‌سه‌ربكات< كه سه‌لامه‌تی هه‌ردوولا بپارێزێت. ده‌شزانرێت
كه ئێران بوونی توركیا له عێراق به ڕێگر له‌به‌رده‌م سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی
به‌سه‌ر عێراقدا ده‌بینێت و گرووپه شیعه‌كانی نزیك له‌خۆی و ئه‌وانی دیكه‌ش هانده‌دات
دژی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی توركیا له عێراق بوه‌ستنه‌وه، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی چه‌ند
گرووپێكی شیعی نزیك له ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ن هێرشی ڕاسته‌وخۆ بكه‌نه سه‌ر
هێزه‌كانی توركیا، ئه‌گه‌ر ڕه‌تیانكرده‌وه له عێراق بكشێنه‌وه.
له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به‌تایبه‌تی
و هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراق به گشتی به‌رامبه‌ر بۆردومانكردنی پێگه‌كانی په‌كه‌كه
له عێراق، (نظير الكندوري) ده‌ڵێت: "هه‌ر جارێك سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی
له باكووری عێراق ئه‌نجامبدات، حزبه عێراقییه‌كان به به‌یاننامه سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن
و داوا له سوپای توركیا ده‌كه‌ن پاشه‌كشێ بكات، به‌ڵام زۆرنابات ئه‌و داواكاریانه
به‌ده‌م باوه ده‌ڕۆن، چونكه له عیراقدا سیستمی سیاسی هیچ به‌ها و قورساییه‌كی نییه، ئه‌وه‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه سیاسییه له بڕیاردارنی سیاسی و سه‌ربازیدا سه‌ربه‌خۆ
نییه".
ئه‌وه‌ش ڕوونكرده‌وه كه: "هه‌مووان ده‌زانن سیاسه‌تی حكومه‌تی
عێراق گرێدراوی سیاسه‌تی ئێرانه، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی ئێران له‌كوێ بێت، عێراق ده‌یكاته
هی خۆی، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیشی بێت، ئه‌مه بۆ بوونی
توركیا له باكووری عێراقیش ڕاسته، به‌گوێره‌ی ئه‌مه ئێران ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه
له دیاریكردنی سروشتی نزیكبوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی عێراق و توركیا".
ئه‌وه‌ش كه په‌یوه‌ندی به چاره‌نووسی ڕێككه‌وتنه‌كان
له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه "نظير الكندوري" ده‌ڵێت: " ده‌گمه‌نه كه
هه‌ڵوێسته‌كانی حكومه‌تی عێراق ده‌ربڕی ئه‌و فشاره ناوخۆییه بن حزبه‌كان
یان خه‌ڵك دروستی ده‌كه‌ن، كه‌واته به پله‌ی یه‌كه‌م، ئه‌وه ئێرانه كه بڕیار
له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه ئه‌منی و ئابوورییه‌كانی نێوان عێراق و
توركیا ده‌دات، هه‌رچه‌نده ئێران به‌ڕوونی دان به‌گێڕانی ئه‌و ڕۆڵه‌دا نانێت، به‌ڵكو
هه‌ڵوێست به‌و حزبه عیراقیانه وه‌رده‌گرێت كه له‌خۆیه‌وه نزیكن و حكومه‌تی
عیراقیان پێكهێناوه،یان له‌ڕێی ئه‌و فشارانه‌وه كه میلیشیا عێراقییه‌كان
دروستیان ده‌كه‌ن، كه له كۆتاییدا ئه‌وانیش به فه‌رمانی ئێران ده‌جوڵێنه‌وه".
"نظير الكندوري" پێداگری له‌وه ده‌كات
كه (په‌كه‌كه) هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ئایدۆلۆژیای حزبه‌كه پشت به دروستكردنی نیشتمانێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستێت بۆ
كورد له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیادا، كه به‌م جوگرافیایه‌ی ئێستای توركیا
پانتاییه‌كی فراوان ده‌گرێته‌وه، عێراقیش بووه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ په‌كه‌كه
و ده‌توانێت زۆر ئازادانه بنكه‌ی سه‌ربازیی بۆ مه‌شق و ڕاهێنان بكاته‌وه، هه‌روه‌ها
گه‌نجانی كورد له‌و ناوچانه ڕاده‌كێشێته ڕیزه‌كانیه‌وه، له‌كاتێكدا ناتوانن
ئێستا به ئاسانی ئه‌و كاره له‌ناوچه كوردییه‌كانی توركیادا بكه‌ن".
یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه...چاره‌نووسی ململانێی
سه‌ربازیی توركیا له عێراق
"نظير الكندوري" له‌و بڕوایه‌دایه:
"مه‌ترسییه‌كه بۆ توركیا ته‌نها خۆی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و فكره نابینێته‌وه
كه حزبكه هه‌ڵیگرتووه، ئه‌وه‌نده‌ی كه مه‌ترسی له‌و وڵاتانه هه‌یه كه
پشتگیری له هه‌ڕه‌شه جدیه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر توركیا ده‌كه‌ن، حزبه‌كه
پشتگیری له ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت، له‌ڕێی ئه‌و پشتگیرییه‌وه كه ئه‌مریكا له
(هه‌سه‌ده)ی ده‌كات و توركیا به ڕوویه‌كی دیكه‌ی په‌كه‌كه له سوریا تۆمه‌تباری
ده‌كات، هاوكات هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق، كه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌كی هه‌یه،
یارمه‌تی دارایی و سه‌ربازیی په‌كه‌كه ده‌ده‌ن، جگه له پشتیوانیی سیاسی و
میدیایی هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی
به‌سه‌ر توركیادا ده‌شكێته‌وه".
ه چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ نووسه‌ری كوردی سوریا "ڕۆژئاوای
كوردستان" حسێن شاكر، پێی گوتین: "بێگومان بۆردومانكردنی پێگه‌كانی په‌كه‌كه
له عێراق ڕیوشوێنێكی نیمچه ڕۆتینییه و له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی حزبه‌كه و
ململانێی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رده‌وامه و له چوارچێوه‌ی
"ئۆپراسیۆنی چنگ"دا فراوانتر ناكرێت و نابێته ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیی
فراوان دژی حزبه‌كه له خاكی عێراقدا".
شاكر، كه پێشتر له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژیاوه، بۆ پاڵپشتیی قسه‌كانی
باسی له‌وه‌شكرد: "بارودۆخی ناوچه‌یی و بارودۆخی ناوخۆی توركیا ڕێگرن له
كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی فراوان دژی په‌كه‌كه، له‌به‌رئه‌وه ئاماژه‌یه‌ك نییه كه
ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی توركیا فراوان بكرێت، به‌تایبه‌ت كه له هه‌رێمی كوردستان حكومه‌تێكی
نیمچه هاوپه‌یمانی توركیا هه‌یه".
شاكر ڕهتینهكردهوه كه "په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر
توركیا، باسی له‌وه‌شكرد له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاشتی په‌كه‌كه-توركیادا له ساڵی
2013، له‌ژێر چاودێری و نێوه‌ندگیری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌وكاتی هه‌رێمی
كوردستان، كاریگه‌ریی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر توركیا زۆر كه‌مبوونه‌وه،
حزبه‌كه زۆربه‌ی هێرشه‌كانی له خاكی توركیاوه ئه‌نجامده‌دا، له‌كاتێكدا ئێستا
توركیا سه‌رقاڵی چاكسازییه له خاكه‌كه‌یدا"، گوتیشی: "مه‌ترسییه‌كه
به‌و ئاسته نییه به‌تایبه‌ت كه گه‌وره‌ترین چیاكانی ناوچه‌كه له‌ده‌ستی
توركیادایه، جگه له زنجیره چیاكانی قه‌ندیلی كوردستانی عێراق، له‌به‌رئه‌وه و
به‌هۆی ڕیوشوێنهكانی توركیا و بۆردومانه به‌رده‌وامه‌كانه‌وه، حزبه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی
فراوان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دروست ناكات".
شاكر ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی
نێوان ئه‌و كوردانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌وه‌یه ئایدیۆلۆژیای ئه‌م حزبه چه‌په
ڕادیكاڵییه داواكاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی گشتگیر نییه، وه‌ك توركیا بانگه‌شه‌ی بۆ
ده‌كات، په‌كه‌كه دروشمی نه‌ته‌وه‌یی كوردی بۆ ئه‌وه به‌كارده‌هێنێت تا گه‌نجانی
كوردی پێ ڕابكێشێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پارتێكی نه‌ته‌وه‌ییه، له كۆتاییدا ده‌ڵێت:
"هه‌رگیز توركیا ناتوانێت ئه‌م حزبه بسڕێته‌وه، چونكه هێز و توانای له
ملیۆنان كورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه له‌ژێر دروشمه‌كانیدا چه‌كیان هه‌ڵگرتووه
و كۆبوونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها توركیا ناتوانێت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا به‌سه‌ر
په‌كه‌كه‌دا سه‌ربكه‌وێت، شه‌ڕه‌كه زۆر سه‌خته و ناتوانرێت یه‌كلابكرێته‌وه".
سه‌رچاوه: ساسه پۆست