03:50 - 25/06/2019
دكتۆر عه‌بدوڵا به شێوازێكی جیاواز ڕێز له‌و هونه‌رمه‌نده ده‌نێت
هه‌موو ساڵێك له 26ی حوزه‌یران هه‌وادار و گوێگرانی حه‌سه‌ن زیره‌ك به
پۆستێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یادی مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌كرێته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مساڵ دكتۆر عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه گۆرانیه‌كی كۆنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده
نوێ ده‌كاته‌وه و پێی وایه كه چی بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده بكرێت هێشتا كه‌مه،
چونكه 100 ساڵی دیكه‌ش ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو هونه‌ری كوردی.
له پۆستێكدا دكتۆر عه‌بدوڵا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیوویه‌تی" لە یادی ئەم ساڵی هونەرمەندی
نەمر و هەمیشە زیندو حەسەن زیرەکدا، بە هاوکاری و خۆشەویستی بەڕێزان (بابەکر دڕەیی،
بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری لە سلێمانی) و (د. هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی)، کارێکی نوێم
بۆ دەنگی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەک کردووە."
ده‌شڵێت" کە لە گۆرانییەکەدا، ئۆرکسترایەکی گەورەی
ژێدار یاوەری دەنگی حەسەن زیرەک (دەنگی ئۆریجیناڵی خۆی) دەکات کە کۆمەڵێک سۆلۆی ڤیۆلا
دائامۆرێشی تێدایە. هیوادارم جێی ڕەزامەندی هەمووان بێت و یادی هونەر و هونەرمەندانی
کورد بۆ هەمیشە بەرز ڕابگیرێت."
له لێدوانێكدا بۆ (په‌یسه‌ر پرێس) دكتۆر عه‌بدوڵا جه‌مال
سه‌گرمه ئاماژه به‌وه ده‌كات" له‌م به‌رهه‌مه‌دا ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌نگه
ئۆرجیناڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی. ئه‌م به‌رهه‌مه مه‌قامێكی حیجازكاره به وشه‌ی یاران ده‌ست
پێده‌كات بۆیه ناوی به‌رهه‌مه‌كه‌م ناوه، گۆرانی یاران. ئه‌م مه‌قامه‌ی حه‌سه‌ن
زیره‌ك سه‌لیقه و لێهاتوویه‌كی بێ وێنه‌ی تێدا پیشان ده‌دات. من پێش 10 ساڵ ئه‌م
ده‌نگه‌یان بۆ ناردووم. من هاتووم ئیشم له‌سه‌ر كردووه. كه‌موكورتییه‌كانم له
ماوه‌ی ئه‌و 10ساڵه‌دا چاره‌سه‌ر كردووه."
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا دكتۆر عه‌بدوڵا نایشارێته‌وه ئه‌و
عاشقی ده‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌كه، چونكه حه‌سه‌ن زیره‌ك لای ئه‌و مامه یاره‌ی بیر
ده‌خاته‌وه. ده‌شڵێت" له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌ردوو ئامێری كه‌مانچه و دائامۆرێش،
له‌گه‌ڵ ئۆركسترایه‌كی زۆربه‌شدا، گۆرانییه‌كه ده‌ژنین. ئیتر گوێ له حه‌سه‌ن
زیره‌ك ده‌گری به میوزێكی كوردی زۆر ئه‌كادیمی. زۆر زۆر ئاستێكی به‌رزدا."
ئه‌و باس له‌وه‌ش ده‌كات" گۆرانیه‌كه ئه‌وه‌نده
كاری لێكراوه هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌مرۆ، ئه‌و گۆرانیه گوتراوه. ئه‌و حه‌سه‌ن زیره‌كه‌ی له برسا مردووه خۆی ده‌ڵێت
كێشه‌ی من ئه‌وه‌بووه كوردبووم و به كوردی قسه‌م كردووه. به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌مان
له بیر بچێت ئه‌مه پێشنیازی بابه‌كر دڕه‌یی و هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر بوو. ئه‌وه 52 ساڵ تێپه‌ڕی ئه‌وه یه‌كه‌مینجاره
هاوكاری ماددی بكرێم، هاوكارییه‌كه بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك نه‌ك بۆ من. "
له باره‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌وه بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری
گشتیی ڕۆشنبیری لە سلێمانی به په‌یسه‌ر پرێسی راگه‌یاند" حه‌سه‌ن زیره‌ك
هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵك و هونه‌ری
كوردی هه‌بووه و هه‌یه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه گۆرانییه‌كانی تۆماركراوه، به‌ڵام
به ئه‌كادیمی كاری له‌سه‌ر نه‌كراوه. مامۆستا عه‌بدوڵا جه‌مال سه‌گرمه ته‌نیا
كه‌سه كه له بواری ئه‌كادیمی كاری له‌سه‌ر كردووه. وه‌كو مامۆستایه‌كی زانكۆ
كارگه‌لێكی ئێجگار گه‌وره‌ی كردووه. وه‌كو هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره به خه‌ڵكی
ناساندووه. "
گووتیشی" ئێمه داوامان لێكردووه ئه‌مجاره‌ش وه‌كو
ڕابردوو ئیشێكی جوانی له‌سه‌ر بكات، بۆیه ئێمه سبه‌ینێ له سه‌رای سلێمانی پێشكه‌شی
خه‌ڵكی ده‌كات و خه‌ڵكی بۆ یه‌كه‌مینجار گوێی لێده‌گرێت. كاری زۆر له‌سه‌ر ئه‌و
هونه‌رمه‌نده كراوه. به‌ڵام كاری ئه‌كادیمی كه‌متره بووه. زۆر سوپاسی مامۆستا
عه‌بدوڵا ده‌كه‌ین كه به‌وكاره هه‌ستاوه."
حەسەن زیرەک گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ھونەرمەند و مۆسیقازانی سرووشتی له ساڵی 1921 لە شاری بۆکان له دایكبووه. ئەو یەکێکە لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ھونەری ئاواز و گۆرانی کوردییە کە بە دەنگی ئەو وتراوەتەوە. ئەو بە ھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی خۆرهه‌ڵات و باشوور ناسراوە. ئەو لە 26ی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کردووە و بە خاک سپێردراوە.