سامانى سروشتیى هه‌رێمى كوردستان، (نه‌وت و گاز) له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى سیاسیى نێوانى هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار(یه‌كێتى و پارتى)، له كێشه‌كانه‌وه ده‌ئاڵێندرێت. نه‌وت كه‌ره‌سته‌یه‌كى حازربه‌ده‌ستیى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان و سه‌پاندنى هه‌ژموونى سیاسى و فشارى حزبییه، له‌دوایین كێشه‌ى نێوانى هه‌ردوو حزب، كاتێك مه‌حمود سه‌نگاوى ره‌خنه‌ى توندى له پارتى گرت، باسى له‌وه‌كرد ده‌توانن نه‌وتى خۆیان جیابكه‌نه‌وه‌و به جیا بیفرۆشن. له به‌رامبه‌ریشدا پارتى دیسان كارتى نه‌وتى به‌كارهێنا، ماوه‌یه‌ك هه‌نارده‌ى نه‌وتى حه‌سیره‌ى گه‌رمیانى راگرت. سامانى سه‌رزه‌وى و ژێرزه‌وى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌رچى به‌پێى یاسا و ده‌ستوور سامانى نیشتیمانییه‌و ده‌بێت دامه‌زراوه‌ى نیشتیمانى سه‌رپه‌رشتى بكات، به‌ڵام ره‌نگه ئێستا به‌هێزترین كارتى ململانێ حزبییه‌كان بێت، بۆیه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ر ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك پرسى نه‌وت دێته‌گۆڕێ. وه‌ك سنورى دوو وڵاتى جیاواز باس له هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى كێڵگه‌و بیره نه‌وته‌كان ده‌كرێت، به‌رپرسانى هه‌ردوو حزب بێ په‌رده‌و به ئاشكرا، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ى نه‌وت له سنورى كام حزبه. نه‌خشه‌ى جوگرافى سامانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان، به‌سه‌ر پارێزگاكاندا دابه‌ش بووه، به جۆرێك زۆرینه‌ى ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ى به‌رهه‌مى زۆریان هه‌یه له سنورى هه‌ولێر و دهۆك-ن، به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، كه پێش سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت به‌سه‌ربه‌خۆ، وه‌ك به‌رهه‌مى چاوه‌ڕوانكراو بۆ ساڵى ٢٠١٥ به‌یانى كردبوو، له كێڵگه‌كانى(تاوكێ، سه‌رسه‌نگ، ئه‌تروش، شێخان، ئاكرێ، به‌رده‌ڕه‌ش، خورمه‌ڵه) كه له سنورى هه‌ولێر و دهۆك-ن، تواناى هه‌نارده‌ى نه‌وتیان به ٧٥٠ هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه د‌یاریكردبوو. له‌هه‌مان ساڵ له كێڵگه‌كانى سنورى سلێمانى و گه‌رمیان و كۆیه، له كێڵگه‌كانى(بنه‌باوێ، ته‌ق ته‌ق، میران، تۆپخانه، كورده‌میر، گه‌رمیان، خۆرمۆر) تواناى هه‌نارده‌ى رۆژانه، به ٣٩٠ هه‌زار به‌رمیل دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه سه‌رینه‌گرت و له‌هه‌موو هه‌رێمى كوردستان ٤٢٠هه‌زار به‌رمیل ره‌وانه ده‌كرێت، وه‌ك باسده‌كرێت هه‌نارده‌ى ته‌ق ته‌ق به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه‌و ئه‌و نه‌وته‌ى له‌ناوچه‌ى شوێن پێگه‌ى سه‌ربازیى یه‌كێتى هه‌یه، رێژه‌یه‌كى زۆر نییه ئێستا. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رهه‌مى گازى سروشتى، كه تائێستا هه‌نارده‌نه‌كراوه و به‌شێك له‌پێداویستى ناوخۆ پڕده‌كاته‌وه، له ١٥ كێڵگه كه به‌رهه‌مى گازى سروشتى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه، به‌پێى هه‌ندێك ئامارى نافه‌رمى سه‌رووى سه‌دا ٧٥ ی له سنورى سلێمانی-یه. هه‌رێمى كوردستان خاوه‌نى سه‌دا ٣ى یه‌ده‌گى گازى سروشتیى جیهانه، كه ده‌كاته ٥.٧ترلیۆن مه‌تره‌سێجا گازى سروشتیى. گوتەکانی هه‌فته‌ى رابردووی مه‌حمود سه‌نگاوى، مشتومڕى زۆرى له‌سه‌ر دروستبوو، هه‌موو سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و گوتانه‌ى بوون كه له‌سه‌ر بارزانى و پارتى كردنى، به‌ڵام سه‌نگاوى سه‌باره‌ت به دووئیداره‌یى و دابه‌شكردنى سامانى نه‌وت، بۆچوونى روونى باس كرد، كه پێده‌چێت به‌شێكى قسه‌كانى به‌رمه‌بنای گفتوگۆى كۆبوونه‌وه‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى حزبه‌كه‌ى بێت، سه‌باره‌ت به پرسى نه‌وت و دوو ئیداره‌یى. سه‌نگاوى گوتى"ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت(پارتی) سیاسه‌ته‌كه‌یان هه‌ربه‌وشێوه‌یه بێت، هیچ مانعمان نییه، ئیداره‌ى خۆمان داده‌نێین، نه‌وت و غازی خۆمان كه ئه‌و ده‌یبات، ده‌توانین بۆخۆمان به‌كاریبهێنین، ئه‌وكاته ره‌نگه ناوچه‌كه‌ى ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندتریش بێت". ده‌سته‌وازه‌ى نه‌وتى خۆمان، غازى خۆمان، كه ئه‌و ده‌یبات، ره‌نگه ناوچه‌كه‌ى ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندتربێت. ئاماژه‌ى روونى ئه‌ودۆخه‌یه كه له‌دواى ٢٠٠٥ ه‌وه له‌ژێر ناوى ئیداره‌ى هاوبه‌شدا رووپۆشكراوه. ره‌نگه ئه‌وه‌ى زیاتر كێشه‌بێت ته‌نها ره‌وانگه‌و خواستى به‌رپرسه‌كان نه‌بێت بۆ دووئیداره‌یى، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سامانى نه‌وت وه‌ك ئه‌وه‌ى، سامانى سنورێک یاخود حزبێك بێت، وه به‌كارهێنانى وه‌ك كارتى فشارى سیاسى له‌نێوان حزبه‌كاندا، گرفتێكى گه‌وره‌تره كه خاوه‌ندارێتى نه‌وت و سامانه‌كانى دیكه. له موڵكى گشتى ده‌سه‌نێته‌وه بۆ به‌رپرس و حزبه‌كان. كاردانه‌وه‌ى پارتیش مامه‌ڵه‌یه‌كى هاوشێوه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. پارتى كه ره‌خنه‌ى گه‌وره‌ى له‌سه‌رە به‌وه‌ى سیاسه‌تى نه‌وتیى هه‌رێمى كوردستان به ئاڕاسته‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانى بره‌وپێده‌دات، له‌كاردانه‌وه‌ى گوته‌كانى سه‌نگاوى بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌نارده‌ى نه‌وتى حه‌سیره‌ى له گه‌رمیان راگرت. ئه‌وه‌ش به‌كارهێنانى دیاریى دۆسیه‌ى نه‌وت بوو، وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ململانێ حزبى و كه‌سییه‌كان. به‌جۆرێك هه‌م پارتى وه‌ك موڵكى حزبێك له سامانى ژێرزه‌وى سنورى گه‌رمیان و سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ڕوانێت، هه‌م یه‌كێتیش هه‌مان روانگه‌ى هه‌یه. بۆ نه‌وتى هه‌ولێر و دهۆكیش هه‌مان بیركردنه‌وه هه‌یه. كه‌مال چۆمانى نوسه‌رو لێكۆڵه‌ر پێیوایه، یه‌كێتى و پارتى له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌زانن ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌ون ناتوانن له‌بازاڕى جیهانى جێگابگرن و نه‌وت ساغ بكه‌نه‌وه، ده‌شزانن بۆ به‌رده‌وامیدان به ده‌سه‌ڵاتى خۆیان پێویستیان به دۆسیه‌ى نه‌وته. بۆیه‌ش ئه‌و كارته به‌رامبه‌ر یه‌كدى به‌كارده‌هێنن، بۆ ناچاركردنى یه‌كدى. چۆمانی بۆ په‌یسه‌ر گوتى"به‌گشتى له دونیادا به‌وجۆره‌یه، كێ ئابورى له‌ده‌ستبێت ده‌توانێت ره‌سمى سیاسه‌ت بكات، ئه‌و لایه‌ن و بنه‌ماڵانه‌ى كه كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر سامانه سروشتییه‌كان هه‌یه، كۆنتڕۆڵیان به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ته‌واوى جومگه‌كان هه‌یه. یه‌كێتى و پارتى زۆرباش ده‌زانن ئه‌گه‌ر سه‌رچاوه سروشتییه‌كانیان نه‌بێت، ناتوانن به‌رده‌وام بن له ده‌سه‌ڵات، باش ئه‌وه‌ش ده‌زانن ئه‌گه‌ر پێكه‌وه رێكنه‌كه‌ون ناتوانن له‌بازاڕى نێوده‌وڵه‌تى جێبگرن و نه‌وتى خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه. بۆیه یه‌كێتى و پارتى ئه‌و چه‌كه به‌رامبه‌ر یه‌كدى به‌كاردێنن، بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كدى و بۆ به‌رده‌وامى ده‌سه‌ڵات، وە بۆ ناچاركردنى یه‌كدى و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى هه‌رێمیش". شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى لیژنه‌ى پیشه‌سازى و وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان، بۆ په‌یسه‌ر هۆكارى به‌كارهێنانى كارتى نه‌وتى وه‌ك كه‌ره‌سته‌ى ململانێى حزبى، بۆ سه‌روه‌رنه‌بوونى یاسا‌و زاڵبوونى تێڕوانینى حزبیی گه‌ڕانده‌وه. ئه‌و پێى وابوو حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان وه‌ك سامانى گشتى و موڵكى گشتى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانى گشتیى وڵات ناكه‌ن، بۆیه‌ش له‌هه‌ر ململانێیه‌ك بۆ ناچاركردنى یه‌كدى به‌كاریده‌هێنن. ره‌نقه پڕمقۆمقۆترین دۆسیه له ١٠ ساڵى رابردوودا، ته‌نها دۆسیه‌ى ئاڵۆز‌و كێشه‌له‌سه‌ری نه‌وت بێت له‌هه‌رێمى كوردستان، به‌جۆرێك به‌رده‌وام ئۆپۆزسیۆن، چالاكوانان و زۆرێك له راى گشتى داواى شه‌فافیه‌ت و به نیشتیمانیكردنی ئه‌و كه‌رته‌یان كردووه، له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستان یاسا ده‌ركردا بۆئه‌وه‌ى كۆمپانیاى نیشتیمانى دابمه‌زرێت دوور له‌ده‌ست و هه‌ژموونى حزب، بۆ گه‌ڕان، ده‌رهێنان، پاڵاوتن و به‌بازاڕكردنى نه‌وت. به‌ڵام یاساكه رووناكى نه‌بینى. پێناچێت گۆڕانكارى به‌سه‌ر تێڕوانینى به‌رپرسانى هه‌ردوو حزبى ده‌سه‌ڵاتدار هاتبێت، سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى نه‌وت و سامانى گشتیى، سه‌ره‌ڕاى ره‌خنه و ناڕه‌زایى و گله‌یى چه‌ندین ساڵه، به‌رپرسان وه‌ك موڵكى ناوچه‌ى ئه‌وان و ژێر كۆنتڕۆڵى خۆیان باس له دۆسیه‌ى نه‌وت ده‌كه‌ن، نه‌ك وه‌ك سامانى نیشتیمانى و موڵكى گشتیى. نه‌وت وه‌ك كارتى حزب دژى یه‌كدی به‌كارده‌هێنن، ره‌نگه ئه‌وه‌ش هۆكارى سه‌ره‌كى بێت كه وایكردبێت نه‌وت له‌برى ئه‌وه‌ى كارتى حكومه‌ت بێت بۆ خۆشگوزه‌رانى كارتى حزبه‌كان بووه‌و خه‌ڵك كه‌متر خێرى لێدیبێت.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت