07:26 - 18/06/2019
متبوونى به‌رپرسانى كورد و هاتنه‌ده‌نگى سه‌در دژى هێرشه‌كان
سوپاى توركیا ماوه‌ى مانگێكه، هه‌ڵمه‌تێكى توندتر له پێشووى دژى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان ده‌ستپێكردووه، شه‌ڕێك كه ژیانى هه‌زاران خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و گوندنشینى له‌خۆیه‌وه ئاڵۆسكاندووه‌و شێواندووه، توركیا ئه‌مجاره جیاوازتر و به چڕوپڕى ده‌ستى داوه‌ته شه‌ڕ، له زه‌مین و له ئاسمانه‌وه به‌جارێك بۆردومان ده‌كات و كێوماڵى سنورێكى فراوانى باشورى كوردستان ده‌كات. موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف-ه‌وه دژى ئاگربارانى توركیا ده‌نگى هه‌ڵبڕى و قسه‌ى توندى كرد، نوێنه‌رانى كورد له به‌غدا، سه‌رۆكایه‌تى كۆمار، وه‌زیره كورده‌كان، فراكسیۆنه په‌رله‌مانییه‌كان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێم بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
هێرشى فڕۆكه، تۆپخانه و تانكه‌كانى توركیا ئه‌مجاره سنورێكى جوگرافى فراوانى گرتووه‌ته‌وه، ناوچه‌كانى برادۆست، سیده‌كان، بارزان، ناوچه‌ى شێروان، چیاى شه‌كیف و ناوچه‌ى خواكوڕك، ئامێدى و هه‌ندێك ناوچه‌ى زاخۆ، ناوچه‌ى به ئامانجگیراوى توركیان كه زۆربەیان ناوچەکانی باكورى هه‌ولێرن، سوپاى ئه‌و وڵاته به قوڵایى ٣٠ كیلۆمه‌تر هاتووه‌ته ناو خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
شاخى شەكیف دەكەوێتە ناوچەى سێگۆشەى عێراق، ئێران و توركیا. لە ئاسمانەوە ١٢ – ١٥كم لە سنوورى توركیا دوورە. تەنیا ٥كم لە سنوورى ئێران دوورە و باره‌گایەكى سوپاى ئێران لە ناوچەى خنێرە بەرامبەر شاخى شەكیفە. سوپاى توركیا لە ساڵى ٢٠١٧ لە ناوچەى خواكورك هاتە ناو خاكى هەرێمى كوردستان، لەسەرەتادا تەنیا بەرزاییەكانى (عەبدال كوڤى) گرت. لە بەهارى ٢٠١٨ دەستى بە هەڵمەتێكى دیكە كرد و ئەمجارە، بەرزاییەكانى لێلكان و كەوێتێ و چەند ناوچەیەكى دیكە لە دەشتا حەیاتێ-ى گرت.
هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كانى سوپاى توركیا هه‌میشه بێ كاردانه‌وه‌ى عێراقییه‌كان تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به ده‌نگێكى نزمتر و كه‌متر به‌رپرسانى عێراق خۆیان له قه‌ره‌ى ئه‌و بابه‌ته ده‌ده‌ن، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو زۆربه‌ى كات، یاخود بێده‌نگه یاخود لۆمه‌ى بوونى په‌كه‌كه ده‌كات، ئه‌مجاره‌یان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه فراوانەى توركیا، هه‌ولێر دیسان بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جیاوازه له‌نێو پرۆسه‌ى سیاسى عێراق-دا، چیدى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هاوشێوه‌ى پێشوو هه‌ڵوێست دژى توركیا راناگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ش به‌رئه‌نجامى نزیكبوونه‌وه‌كانى عادل عه‌بدولمه‌هدین له ئه‌ردۆغان و توركیا، هەندێکیش باس لە هەماهەنگی سێ قۆڵی(بەغدا، تاران، ئەنقەرە) دەکەن دژی کورد. جیاوازییه‌كى دیكه‌ش ئه‌وه‌یە، ئه‌مجاره سه‌رۆك كۆماریش كه پشكى كورده بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه، ته‌نانه‌ت دوایین سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵح بۆ توركیا و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و به‌ربانگكردنه‌وه‌یان پێكه‌وه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى شه‌ڕ له باشورى كوردستان.
په‌یسه‌ر بۆ زانینى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆمار، په‌یوه‌ندى به لوقمان فه‌یلى گوته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه كرد، به‌ڵام ئه‌و ئاماده نه‌بوو قسه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بكات و گوتى، په‌یوه‌ندى به ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه بكه‌ن. ئه‌و بێده‌نگییه‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌ردانه‌كانى بۆ ئه‌نكه‌ره، داخستنى شه‌قامى سلێمانى به‌ڕووى چالاكییه‌كانى حزبه‌كانى نزیك له په‌كه‌كه، ئاماژه‌ى قۆناغه تازه‌كه‌ى په‌یوه‌ندى یه‌كێتى و توركیان، پێناچێت یه‌كێتى هه‌روا به ئاسانى جارێكى دیكه نێوانى خۆى له‌گه‌ڵ ئەنقەرە تێك بدات.
28ی ئایارى رابردوو، بەرهەم ساڵح له‌گه‌ڵ هاوسەرەكەی سەردانی توركیایان كرد، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا توركییەكەی لە كۆشكی وەحده‌دین لە ئیستەنبوڵ كۆبووه‌وه‌و دواتر به خێزانى به‌ربانگیان كرده‌وه. په‌یسه‌ر پێشتر ئه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه، كه به‌رهه‌م ساڵح داوایكردووه توركیا په‌یوه‌ندى زیاترى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى هه‌بێت و كونسوڵخانه له سلێمانى بكاته‌وه‌و نوێنه‌ره‌كه‌ى یه‌كێتیش بگه‌ڕێته‌وه ئه‌نقه‌ره. له به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغان مەرجی هەبووە كە دەبێت یەكێتی بچێتە بەرەی دژایەتی پەكەكەوە. له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار ئۆپه‌راسیۆنه‌كان گه‌رمتر و یه‌كێتى و سه‌رۆك كۆماریش بێده‌نگتر بوون، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ى ئه‌وه‌ن كه به‌ربانگه‌كه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ، لانى كه‌م تێگه‌یشتنى هاوبه‌شى سه‌باره‌ت به بوونى په‌كه‌كه له‌نێو خاكى باشورى كوردستان درووستكردووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانیش له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونى، پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌ستپێكردووه‌و نێوانى خۆشى له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌یه، دوایین كۆبوونه‌وه‌یان له ئه‌نقه‌ره به دڵى عه‌بدولمه‌هدى بوو، كاتێك ئه‌ردۆغان ئاماده‌یى پیشان دابوو پشت له سیاسه‌تى نه‌وتیى سه‌ربه‌خۆى هه‌رێمى كوردستان بكات و روو بكاته‌وه به‌غدا. سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ئێستادا نایه‌وێت له كابینه‌كه‌یه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێكى دژ به توركیا رابگه‌یه‌ندرێت. ئه‌گه‌رچى له‌كاتى رووداوه‌كانى شیلادزێ كاتێك خۆپیشانده‌ران چوونه سه‌ر باره‌گاى سوپاى توركیا عادل عه‌بدولمه‌هدى پشتیوانى بۆ خۆپیشاندان ده‌ربڕى و ئیدانه‌ى ته‌قه‌كردنى كرد له خۆپیشانده‌ران. ئه‌وكاتیش حكومه‌تى هه‌رێم و به‌رپرسانى كورد له‌به‌غدا بێده‌نگ بوون.
لەپه‌ناى ئه‌و بێده‌نگییه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئیدانه‌ى توندى بۆردومانه‌كانى كرد، داواشى له حكومه‌تى عێراق كرد پارێزگارى له سنوره‌كانى خۆى بكات. سه‌در گوتى"ئەو بۆردومانانە، پێچەوانەی رێكکەوتنەكانن و هیچ مانایەكیان نییە، ئەگەر توركیا هێرشەكانی رانەگرێت، پێویستە عێراق سەرجەم ئەو رێكکەوتننانە لەگەڵ توركیا هەڵبوەشێنێتەوە و پارێزگاری لە ئاسایش و سەروەریی وڵاتەكەی بكات".
سه‌در به گوته‌كانى، جارێكى دیكه په‌رده‌ى له‌سه‌ر دۆخى شپرز و لاوازى به‌رپرسانى كورد له‌به‌غداو هه‌رێمى كوردستان لابرد، له‌دۆخێكى وه‌هادا كه هیچ به‌رپرس و پارتێكى كوردێكى له به‌غدا، نایانەوێت قسه له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا بكه‌ن و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردووه. غالب محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى گۆڕان، بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، یه‌كێتى و پارتى له‌به‌غدا به‌هۆى توركیاوه، نایانه‌وێت هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وان بێده‌نگ نه‌بوون و پێشتر راگه‌یه‌ندراویان هه‌بووه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره پاساوى بۆ بێده‌نگى فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ى دوایى توركیا بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه، کە به‌رده‌وام بۆردومان هه‌یه، تەنها ئێستا نییه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه حه‌سه‌ن ئالى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى بۆ په‌یسه‌ر گوتى، هێرشه‌كانى توركیا دژى سه‌روه‌رى عێراقه،"ئه‌مه ئیهانه‌یه بۆ ئه‌م خه‌ڵكه چه‌ندین جار باسمان كردووه‌و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارمان ئاگاداركردووه، به‌ڵام له‌وانه‌یه لایه‌نێكى سیاسى هه‌بێت، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى چاو له‌و هێرشانه بنوقێنێت".سه‌باره‌ت به‌و بێده‌نگییه‌ى له سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه هه‌یه، ئالى گوتى"هه‌ركه‌سێك به‌یانى نه‌بێت و قسه‌ى نه‌بێت دژى ئه‌وه، ئه‌وه شتێكى خراپه".په‌یسه‌ر په‌یوه‌ندى به چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى پارتییه‌وه كرد له به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌ست نه‌بوون، یاخود ئاماده نه‌بوون لێدوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بده‌ن.
مت بوونى به‌رپرسانى كورد و حكومه‌تى عێراق، له ئاستى ده‌ستوره‌دانه سه‌ربازییه‌كانى سوپاى توركیا له قۆناغێكى نوێى سیاسییدایه له‌ناوچه‌كه كه نه‌خشه‌ى سیاسى جارێكى دیكه له‌به‌رده‌م داڕشتنه‌وه‌ى نوێدایه، به‌رژەوه‌ندییه‌كان پێكداچوون و هه‌ر ئەو به‌رژه‌وه‌ندییانەش رێڕه‌وى هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كان دیاریده‌كه‌ن، پێده‌چێت هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان ئیدى بۆ مانه‌وه‌و به‌رده‌وامى، ته‌نها هێزو وزه له وڵاتانه‌وه وه‌ربگرن و پشتیوانى وڵاتانیان مه‌به‌ست بێت، بۆیه‌ش دژى هیچ كام له هه‌ڵوێسته‌كانیان نابن. به‌ڵام ئاخۆى دۆخێكى له‌وجۆره كورد و دۆزه‌كه‌ى له پارچه‌كانى دیكه‌و له باشورى كوردستانیش به كوێ ده‌گه‌یه‌نێت؟