06:42 - 16/06/2019
مشتومڕى كاندید لەنێو حزبه‌كان گه‌رمه
ناوخۆى حزبه به‌شداره‌كانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت گه‌رمه، لایه‌نه‌كان مشتومڕى دانانى وه‌زیره‌كان، ته‌ته‌ڵه‌كردنى ناوه‌كان، ركابه‌رى كاندیده‌كان بۆ پۆسته‌كان سه‌رقاڵى كردوون، ماوه‌ى یاسایى بۆ دروستكردنى كابینه‌ى نوێ لێى كه‌ل بووه، پارتى ده‌ڵێت، لاى خۆیه‌وه كاندیدى كورسییه‌كانى كابینه‌كه‌ى بڕاندووه‌ته‌وه، گۆڕان له‌سه‌روه‌ختى یه‌كلاكردنه‌وه‌یه و یه‌كێتی-ش پرۆسه‌كه‌ى لێ ئاڵۆز بووه، دیار نییه كه‌ى لیستى وه‌زیره‌كانى به‌یان ده‌كات.
ماوه‌ى یاسایى له‌به‌رده‌م مه‌سرور بارزانى، بۆ پێشكه‌شكردنى كابینه‌كه‌ى به په‌رله‌مانى كوردستان تا رۆژى 12ى مانگى داهاتووه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه بارزانى له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتى كۆببێته‌وه‌و داواى كاندیده‌كانیان بكات، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس پێناچێت له‌یه‌كه‌م دانیشتن كاندیدى راسپێردراو ناوى وه‌زیره‌كانى كابینه‌كه‌ى به‌رێته‌وه نوسینگەکەی، گۆڕان بڕیارى كۆتایى نه‌داوه بۆ په‌سه‌ندكردنى كاندیده‌كانى و بە سستی هەنگاو دەنێت، یه‌كێتی-ش جارێ پرۆسه‌كه‌ى راگرتووه، نه له‌ناوخۆیان رێككه‌وتوون، نه به‌ڵێنى ئه‌رێنییان له پارتییه‌وه پێدراوه بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك.
پارتى كێشه‌كانى رووه‌و كۆتاییه
ناوخۆى پارتى له چه‌ند مانگى رابردوو بێ كێشه‌و گرفت نه‌بوو، ركابه‌رى توند هه‌بوون له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زارەتەکان، له ده‌ستپێكیشه‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم مشت‌ومڕ هه‌بوون، به‌ڵام بابه‌تى دووه‌میان له كۆتاییدا له به‌رژه‌وه‌ندى نێچیرڤان بارزانى شكایه‌وه‌و هەمان ده‌سه‌ڵاته‌كانى مامى پێدرا، بۆ وه‌زیره‌كانیش سه‌رۆكى نوێى هه‌رێم بێ دڵى نه‌كراوه، ده‌گوترێت له كۆتاییدا له‌رێگه‌ى فشارى توركیاوه ئاشتى هه‌ورامى له كابینه‌ى نوێ بۆ دانراوه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا مه‌سرور بارزانى هه‌م به توندى دژى دانانه‌وه‌ى وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى پێشوو بوو له كابینه‌كه‌ى خۆى، هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوو ئامۆزاكه‌ى به ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانى پێشووى مه‌سعود بارزانییه‌وه، كورسى سه‌رۆكى هه‌رێم وه‌ربگرێت.
شیرین ئامێدى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دوێنێ شه‌ممه رایگه‌یاند، حزبه‌كه‌ى كاندیده‌كانى ئاماده‌كردووه و به گوته‌ى خۆى"كه‌سانى شایسته"بۆ پۆسته‌كانى پارتى ئاماده‌كراون و زۆربه‌ى وه‌زیره‌كان نوێن، پارتى كه خۆى وه‌ستاى دروستكردنى كابینه نوێیه‌كه‌یه‌و ماوه‌یه‌كى كه‌مى له پێشه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت، ده‌بێت له ئێستاوه كاندیده‌كانى له جانتاى مه‌سرور بارزانى دانابێت، به‌ڵام ئه‌و حزبه مشتومڕه ناوخۆییه‌كانى له‌ژێر په‌رده‌وه هێشته‌وه، ماوه‌یه‌كى زۆر له په‌ناى نیگه‌رانییه‌كانى یه‌كێتى و ئاسته‌نگه‌كانى دیكه‌ى به‌رده‌م كابینه‌ى حكومه‌تدا ركابه‌رییه ناوخۆییه‌كانى شارده‌وه، تا دواجار چاره‌ى بۆ دۆزینه‌وه. به‌پێى ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه، ئاشتى هه‌ورامى وه‌ك كاندیدى نێچیرڤان بارزانى له كورسى سامانه سروشتییه‌كان داده‌نیشێته‌وه، وه‌زاره‌تى ناوخۆش كه‌سێكى زۆر نزیكى مه‌سرور بارزانى بەڕێوەیدەبات.
یه‌كێتى ئاڵۆزترین قۆناغى له پێشه
یه‌كێتى له هه‌شت مانگى رابردوو مانۆڕى كاتى و جیاجیاى كردووه له‌گه‌ڵ پارتى، له كۆتاییدا سه‌رى ئه‌و مانۆڕانه له مه‌راسیمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌رچوو، كه رۆڵى ئه‌و حزبه‌و به‌شدارى له مه‌راسیمه‌كه به ته‌واوى دڵخوازى پارتى بوو، ئێستا له‌به‌رده‌م وێستگه‌ى كۆتاییدایه، مقۆمقۆى زۆر هه‌ن له‌نێو یه‌كێتى كه ئایا قۆناغى كۆتاییش كه راده‌ستكردنى كاندیده‌كان و پێكهێنانى حكومه‌ته له‌گه‌ڵ پارتى بڕۆن، یاخود پێ به زه‌ویدا بدەن و بێ پارێزگارى كه‌ركوك هه‌نگاوى دیكه نه‌نێن.
مه‌سرور بارزانى له دوایین لێدوانی‌دا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند،"له دوو رۆژى داهاتوودا سه‌ردانى سلێمانى ده‌كه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، پۆستەکان یەکلا کراونەتەوە و تەنها سی ڤی کاندیدەکان وەردەگرین و گفتوگۆی لەسەر دەکەین". لەلایەکی دیکەوە مه‌حمود محه‌مه‌دی گوته‌بێژى پارتى رایگه‌یاند"پارتی و یەكێتی بۆ چارەسەر بابەتەكانیان لێك جیاكردووەتەوە و میكانیزمێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاریكراوە، بابەتەكە لەدەست سەرۆك بارزانی و كاك كۆسرەت دەبێت". به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس مه‌سرور بارزانى شه‌وى رابردوو په‌یوه‌ندى به كۆسره‌ت ره‌سوڵه‌وه كردووه پێى گوتووه، ته‌نها بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كاندیدى وه‌زاره‌ته‌كان دێته سلێمانى و گفتوگۆ له‌سه‌ر پارێزگارى كه‌ركوك ناكات. كۆسره‌ت ره‌سوڵیش رایگه‌یاندووه، كه گفتوگۆى ئه‌و داواكارییه ده‌كه‌ن و وه‌ڵامى ده‌ده‌نه‌وه.
وه‌ڵامى گوته‌بێژى یه‌كێتى كه له میدیاى حزبه‌كه‌یه‌وه بڵاوكرایه‌وه وەڵامێكى سیاسییانه‌یه و نه داواكه‌ى پارتى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و نه ده‌ستبه‌رداربوونى مه‌رجى كه‌ركوكیشى جاڕ داوه. له‌تیف شێخ عومه‌ر له وه‌ڵامى ئه‌و داوا‌و لێدوانانه‌ى پارتى گوتویه‌تى"خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتی-یە، ئەگەر لەڕووی ئالیەتی جێبەجێكردنەوە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت لەگەڵ پرۆسەی دانانی پارێزگاری كەركوك بە دوو ئالیەت(ئامراز)ی جیاواز بن، بەڵام ئەوەی هاوبەشە و كۆیان دەكاتەوە بەپێی رێككەوتنە سیاسییەكە، ئەوەیە کە هەردوو پرۆسەکە هاوتەریبی یەك دەبن". گوته‌بێژى یه‌كێتى كاتێك دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه دانانى پارێزگار میكانیزمه‌كه‌ى جیاوازه، ماناى وایه كه یه‌كێتى لاری نییە له‌وه‌ى بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیدى پارێزگار ساغ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتى چاوى له‌وه‌یه له‌رێگه‌ى دواخستنى پێشكه‌شكردنى كاندیده‌كانى خۆى بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، پارتى ناچار بكات بۆ كه‌ركوك بێته ژێر بار.
بۆ یه‌كێتى دواخستنى ناوى كاندیده‌كانى له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى كه باسى ده‌كات سه‌باره‌ت به كه‌ركوك گونجاوترین رێگایه، هه‌م جارێ كێشه ناوخۆییه‌كانى ده‌خاته‌وه ده‌ره‌وه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك ئاو ده‌كات به ئاگرى كێشه‌ناوخۆییه‌كان به تایبه‌ت له‌سه‌ر كاندیدى پۆسته‌كان، هه‌م سه‌رنجى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى و راى گشتى راده‌كێشێت، به وروژاندنه‌وه‌ى بابه‌تى كه‌ركوك و پێداگرى لەسەر دانانی پارێزگار. به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى خۆیان بۆ پۆسته‌كان، به جۆرێك پێشتر رێككەوتنێك لەنێوان ماڵی تاڵەبانی و كۆسرەت رەسوڵ-دا هەبووە، بۆ ئەوەی پۆستەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت، جێگری سەرۆكی هەرێم، وەزیری پێشمەرگە بۆ ماڵی تاڵەبانی بن. پۆستەكانی سەرۆكی پەرلەمان، وەزیرەكانی پلاندانان و خوێندنی باڵاش بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵ بن. هەرچی سەبارەت بە پۆستەكانی وەزارەتەكانی شەهیدان، رۆشنبیری، كشتوكاڵ بۆ باڵەكانی تر بن. رێككەوتنەكە پۆستی بریكاری وەزیرەكانیشی لەخۆ گرتبوو.
بەڵام لە كۆبوونەوەی دوێنێى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتی-دا، ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دژی ئەو رێككەوتنە بوون. سەرچاوەیەكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بۆ په‌یسه‌رپرێس دەڵێت، مەحمود سەنگاوی بۆ كاروانی كوڕی داوای وەزارەتی پلاندانانی كردووە، كە بەپێی رێككەوتنەكەی پێشوو بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵ بووە، هەروەها بەرهەم ساڵح داوای پۆستی وەزارەتەكانی خوێندنی باڵا و رۆشنبیری بۆ باڵەكەی خۆی كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە پۆستی وەزارەتی خوێندنی باڵاش پێشتر بۆ باڵی كۆسرەت رەسوڵ یەكلایی كرابووەوه. له دۆخێكى وه‌هادا ته‌نها وه‌ڵامێكى حازر به‌ده‌ست له یه‌كێتییه‌وه بۆ مه‌سرور بارزانى ئه‌وه‌یه، كه(تا هه‌نگاو بۆ دانانى پارێزگارى كه‌ركوك نه‌نرێت، كاندیده‌كان پێشكه‌ش ناكه‌ین).
ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش له‌ماوه‌ى خۆیدا له‌دایك بێت، یه‌كێتى به‌م زووانه ژانى له‌دایك بوونى كابینه‌كه به‌رى نه‌دات و وازوو نه‌توانێت هه‌م ناوخۆى له‌سه‌ر پۆسته‌كان بسازێنێت، هه‌م پارتى بێنێته ژێر بار و كورسى پارێزگارى كه‌ركوك بهێنێته‌وه بۆ ده‌باشان.
گۆڕان سسته
ئه‌گه‌رچى به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێن، حكومه‌ت له‌سه‌ر كاندیده‌كانى ئه‌وان دواناكه‌وێت، به‌ڵام تا ئێستا كاندیده‌كانیان دیارنین، به‌پێى زانیارییه‌كان له‌نێو گۆڕان كۆڕایى نییه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بڕیارى كۆتایى لاى جڤات بێت یاخود خانه‌ى راپه‌ڕاندن، بۆ دیاریكردنى كاندیدى وه‌زارەته‌كان، چاوه‌ڕوانناكرێت له‌یه‌كه‌م سه‌ردانى مه‌سرور بارزانى بۆلاى لایه‌نه‌كان كاندیده‌كانى گۆڕان له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێته‌وه.
پرۆسه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌رچى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لیژنه‌ى تایبه‌تى دروستكردووه بۆ ئه‌و پرۆسەیە‌و ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه لیژنه‌كه ده‌ست به‌كاربوون، به‌ڵام كاندیدى هیچ كام له پۆسته وه‌زارییه‌كانی گۆڕان دیارنین، هه‌رچه‌نده به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ناوه‌كان بۆ هه‌ر پۆستێك كه‌مكراونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا لیستى كۆتایى نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م جڤاتى نیشتیمانى یاخود خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له مانگى شوباته‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكبهێندرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى کاندیدەکان، لیژنەیەک لەسەر ئاستی خانەی راپەڕاندن، جڤاتی گشتی، جڤاتی نیشتیمانی و کەسانی بێ لایەن پێکهێندرا، لیژنه‌كه سى ڤی-یه‌كانى پوخت كردووه، به‌ڵام دواى چه‌ند مانگێك هیچ كاندیدێك یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئاسته‌نگه‌كان له پێش مه‌سرور بارزانى كه‌م نین، پارتیش نایه‌وێت زیاتر چاوه‌ڕێ بێت و په‌له‌ى هه‌رچى زوو دروستكردنى حكومه‌تیه‌تى، ئه‌گه‌رچى له‌نێو هه‌موو لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانه‌وه گرفت و سه‌رئێشه هه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م پرۆسەیە، به‌ڵام بۆ یه‌كێتى قورستره‌و كات و مانۆڕى زیاترى ده‌وێت، یه‌كێتى كاندیده‌كانى ئاماده بكات هه‌ر بێ گرفت نابێت و ئاماده‌شى نه‌كات دیسان ده‌بێت حزبه‌كه خۆى بۆ دۆخێكى نائاسایى ئاماده بكات و پارتى به‌نیاز نییه له‌سه‌رى بوه‌ستێت.