08:00 - 12/06/2019
مووچه‌ى هه‌رێم سبه‌ینێ ده‌كه‌وێته نێو مشتومڕى په‌رله‌مانه‌وه
ئه‌و مه‌ترسى و مشتومڕانه‌ى سه‌باره‌ت به مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان له به‌غداوه باس ده‌كران، ئه‌مڕۆ له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق خرایه بۆته‌ى راپۆرتێك و بڕیاره سبه‌ینێ، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران گفتوگۆى له‌سه‌ر بكات و له‌باره‌یانه‌وه ده‌نگ بدات و بڕیاربدات، ئه‌ندامه كورده‌كانى لیژنه‌ى دارایى پێشتر دوودڵى زۆریان هه‌بوو له‌و راپۆرته، له كۆتاییدا وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، راپۆرتێكى خراپ نه‌بوو بۆ كورد، به‌ڵام پێ ناچێت حكومه‌تى هه‌رێم راپۆرته‌كه‌ى به دڵ بێت، چونكه بژارده‌ى ره‌وانه‌كردنى مووچه‌ى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم تێدایه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به فه‌رمى داواى له لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نه‌كه كردبوو، كه راپۆرتێك سه‌باره‌ت به راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ره‌وانه‌كردنى مووچه بۆ هه‌رێم و دابه‌شنه‌كردنى، نیگه‌رانییه‌كانى به‌غدا سه‌باره‌ت به جێبه‌جێنه‌كردنى یاساى بودجه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه ئاماده بكات. لیژنه‌كه چه‌ند مانگێك مشتومڕى ئه‌و راپۆرته ده‌كات، بۆ كورد بابه‌تێكى گرنگ بوو چونكه به‌شێك له عه‌ره‌به‌كان خواستى ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه له راپۆرته‌كه‌دا پێشنیارى لێبڕینى زیانى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له مووچه بكه‌ن و ده‌نگى له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام ئه‌مه دژى كورد جێگه‌ى نه‌كرایه‌وه له راپۆرته‌كه. مانگێك زیاتره لیژنه‌كه مشتومڕى ئه‌و راپۆرته ده‌كات، مانگى رابردوو وه‌زیرى دارایى و كۆمپانیاى سۆمۆى بانگهێشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه كرد بۆ روونكردنه‌وه.
راپۆرته‌كه چى بۆ كورد تێدایه؟
بڕیاره لە دانیشتنی سبەی پێنجشەممە، ئەو راپۆرتە بخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنی پەرلەمان. چوار په‌رله‌مانتارى كوردى لیژنه‌ى دارایى له‌كۆى شه‌ش په‌رله‌مانتار(جگه له دوو ئه‌ندامه‌كه‌ى پارتى) ده‌ڵێن، سەبارەت بە کێشەی نەوت و ئەو پارەیەی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، تیایدا چەندین راسپاردەی گرنگی تێدایە بۆ پاراستنی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ر چوار په‌رله‌مانتار، ئەحمەد حەمە رەشید، جەمال کۆچەر، شیروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا، گوتیان"راپۆرتەکە گوزارشت لە رای لیژنەی دارایی دەکات، ئێمە هەر چوارمان تەئکیدمان کردەوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەبێت بگاتە دەستی فەرمانبەران بەشێوەی مانگانە بە پێچەوانەوە حکومەتی ئیتیحادی هەنگاوی تر دەگرێتەبەر".
لیژنه‌كه شه‌ش خاڵى ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ینێ له دانیشتنى په‌رله‌مان گفتوگۆى له‌باره‌وه بكرێت، دوو خاڵى راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندیداره به هه‌رێمى كوردستانه‌وه(مووچه و نه‌وت)، هه‌رچى سه‌باره‌ت به مووچه‌یه راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، ده‌بێت دڵنیایى هه‌بێت كه ئه‌و پاره‌ى بۆ مووچه ره‌وانه ده‌كرێت، بگاته ده‌ستى فه‌رمانبه‌ران به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت حكومه‌تى عێراق مووچه بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه بكات.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى"ئه‌وه‌ى هه‌ندێك خراپه بۆ كورد له راپۆرته‌كه‌دا، ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكردنى مووچه له‌رێگه‌ى پارێزگاكانه‌وه، هه‌ندێك ته‌جاوزى ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى عێراق ده‌كات، به‌ڵام به گشتى راپۆرته‌كه بۆ كورد باشه، سه‌باره‌ت به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان هیچ شتێكى مه‌ترسیدارى تێدا نییه.
به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، خاڵێكى راپۆرته‌كه تایبه‌تە به مه‌له‌فى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت، تێیدا هاتووه ده‌بێت حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندبێت به یاساى بودجه‌و راده‌ستكردنى نه‌وت به حكومه‌تى ناوه‌ندى"پێم وایه ئه‌و خاڵانه له په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و بكرێنه بڕیار، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك فشارێك بێت و هه‌رێمى كوردستان ناچار بكه‌ن كه نه‌وت راده‌ست بكات".
جه‌مال كۆچه‌ر باسى له‌وه‌كرد، كه په‌رله‌مانتاره عه‌ره‌به‌كان ویستوویانه به جۆرێك راپۆرته‌كه ئاماده‌بكرێت، تێیدا ئاماژه به‌وه‌بكرێت، كه زیانى راده‌ستنه‌كردنى نه‌وت له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕدرێت، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ئه‌وه‌یان قبوڵ نه‌كردووه بۆیه له راپۆرته‌كه‌دا لابراوه.
په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێن، حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌ژێرفشارى لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانى دیكه‌دایه بۆ ئه‌وه‌ى چى دیكه بێ راده‌ستكردنى نه‌وت مووچه ره‌وانه نه‌كرێت، ده‌شڵێن خودى سه‌رۆك وه‌زیران، توشى "ئیحراجى" بووه لاى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئاماده نییه هیچ بڕه نه‌وتێك راده‌ست بكات، پێده‌چێت په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق گه‌رێكى دیكه‌ى فشار دروست بكه‌ن له‌سه‌ر هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى بۆ راده‌ستكردنى مه‌له‌فى نه‌وت بچێته نێو دانوستانه‌وه.