06:28 - 01/06/2019
گۆڕان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى سسته
پرۆسه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان، به سستى به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌گه‌رچى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه لیژنه‌ى تایبه‌تى دروستكردووه بۆ ئه‌و پرۆسه‌و ماوه‌یه‌كى كه‌م نییه لیژنه‌كه ده‌ست به‌كاربوون، به‌ڵام كاندیدى هیچ كام له پۆسته وه‌زارییه‌كان دیارنین، هه‌رچه‌نده به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ناوه‌كان بۆ هه‌ر پۆستێك كه‌مكراونه‌ته‌وه به‌ڵام هێشتا لیستى كۆتایى نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م جڤاتى نیشتیمانى یاخود خانه‌ى راپه‌ڕاندن.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له مانگى شوباته‌وه له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتیمانى، بڕیاریدا لیژنه‌یه‌كى تایبه‌ت پێكبهێندرێت بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى کاندیدەکان، لیژنەیەک لەسەر ئاستی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی گشتی و نیشتمانی و کەسانی بێ لایەن پێکهێندرا، لیژنه‌كه سى ڤی-یه‌كانى پوخت كردووه، به‌ڵام دواى چه‌ند مانگێك هیچ كاندیدێك یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌ناو بزوتنه‌وه‌كه بۆچوونى جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئایا ئه‌و لیسته‌ى كاندیده‌كان كه لیژنه‌كه پوختى ده‌كات، له كۆتاییدا جڤاتى نیشتیمانى و جڤاتى گشتی بڕیارى له‌باره‌وه بدات یاخود خانه‌ى راپه‌ڕاندن کاندیدی پۆسته‌كان یه‌كلاى بكاته‌وه، تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌م میكانیزمه بڕیارى كۆتایى نه‌دراوه، ئه‌گه‌رچى به‌شێك له به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌كه باسیان له‌وه‌كردووه كه جڤاتى نیشتیمانى له كۆتاییدا به ده‌نگدان پۆسته‌كان یه‌كلایى ده‌كاته‌وه، له به‌رامبه‌ردا هیچ به‌رپرسێكى بزوتنه‌وه‌كه باسى له‌وه نه‌كردووه كه ده‌بێت خانه‌ى راپه‌ڕاندن بڕیارى كۆتایى بدات، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس بۆچوونێك هه‌یه كه خانه‌ى راپه‌ڕاندن بڕیارى كۆتایى لابێت.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس پارتى داواى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان كردووه، لیستى ناوى كاندیده‌كانى راده‌ست بكات، به‌و پێیه‌ى پارتى پلانى وایه له‌ماوه‌ى ١٥ رۆژدا له رۆژى سوێند خواردنى سه‌رۆكى هه‌رێمه‌وه كابینه‌ى حكومه‌ت پێكبهێندرێت، به‌وپێیه‌ش پێش ته‌واوبوونى مانگى شه‌ش حكومه‌ت پێكده‌هێندرێت، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له وه‌ڵامى پارتى ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى یاساییدا ناوى كاندیده‌كانى پێشكه‌ش بكات.
ئه‌گه‌رچى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له مانگى دووى ئه‌مساڵه‌وه، واته سێ مانگ پێش ئێستا رێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى واژۆكرد و به‌رچاوى روونه كه پشكى خۆى له حكومه‌ت چییه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له‌و سێ مانگه‌دا نه‌یتوانیوه هیچ كام له پۆسته‌كانى یه‌كلایى بكاته‌وه، هه‌رچه‌نده لیژنه‌ى پێكهێناوه‌و لیژنه‌كه‌ش ده‌ستبه‌كاربووه، سیڤییه‌كانیشى له‌به‌رده‌ست بووه كه به‌پێى زانیارییه‌كان نزیكه‌ى ٤٠٠سیڤى پێشكه‌ش كراون.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه كه نه‌ویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان له واده‌ى خۆیدا ناوى كاندیده‌كان یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه و رێگه ناده‌ن پرۆسه‌كه له‌سه‌ر كاندیده‌كانى گۆڕان داوبكه‌وێت، باسیله‌وه‌شكرد لیژنه‌كه بۆ هه‌ر پۆستێك ناوه‌كانى كه‌مكردووه‌ته‌وه‌و بۆ هه‌ر پۆستێك چه‌ند ناوێك ماون. به گوته‌ى ئه‌و ئه‌وبابه‌ته ده‌بێت له جڤاتى نیشتیمانى بپرسرێت كه كه‌ى ناوى كۆتایى كاندیده‌كان یه‌كلاده‌كاته‌وه. به‌وپێیه بێت جڤاتى نیشتیمانى بڕیارى كۆتایى ده‌دات نه‌ك خانه‌ى راپه‌ڕاندن، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه‌ى گۆڕان ئه‌وه‌ى رووننه‌كرده‌وه.
ئه‌ندامێكى دیكه‌ى لیژنه‌كه گوتى، كه كاره‌كانیان به‌رده‌وامه به‌ڵام هیچ لایه‌نێك كاندیدى پۆسته‌كانى یه‌كلایى نه‌كردووه‌ته‌وه، تا بۆ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیش دره‌نگ بێت. پرۆسه‌ى دیاریكردنى كاندیده‌كانى گۆڕان ئه‌مجاره هه‌ستیارى زۆرى هه‌یه‌و گۆڕان به‌هه‌موو جۆرێك هه‌وڵده‌دات له‌سه‌ره‌تاوه به‌تیمێك بچێته ناو حكومه‌ته‌وه كه كه‌مترین گرفتى رووبه‌ڕووبێته‌وه. بزوتنه‌وه‌كه ئه‌مجاره‌یان له‌به‌رده‌م چاوه‌ڕوانى زۆرى خه‌ڵك و ره‌خنه‌و نیگه‌رانى ره‌خنه‌گران و تاقیكردنه‌وه‌ى قورسدایه، پێویستى به تیمێكى به‌هێز و تۆكمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناو حكومه‌ت بتوانێت ئه‌و به‌رنامه بۆ چاكسازى جێبه‌جێبكات كه بڕیارى لێداوه.
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پۆسته‌كانى جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێم، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى چاكسازى، وه‌زاره‌تى دارایى، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى و چه‌ند بریكارى وه‌زیرو سه‌رۆك ده‌سته‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، به‌تێكڕا نزیكه‌ى ٦٠ پۆست وه‌رده‌گرێت، كارى لیژنه‌كه ئه‌وه‌یه بۆ هه‌ر یه‌كێك له و پۆستانه چه‌ند ناوێكى كه‌م بهێڵێته‌وه به‌پێى چه‌ند پێوه‌رێك له كۆتاییدا ناوه‌كان ئاڕاسته‌ى جڤاتى نیشتیمانى ده‌كات.
گۆڕان بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى چه‌ند پێوه‌رێكى داناوه، له‌وانه‌ى پێوه‌رى ناوچه‌ى جوگرافى، بڕوانامه، ئه‌زمون. پێده‌چێت ئه‌مه بۆ لیژنه‌كه كارێكى قورس نه‌بێت به‌ڵام بابه‌تى ئه‌وه‌ى كه بڕیارى كۆتایى كێ بیدات له‌نێوان ئه‌و ناوانه‌دا كه ده‌مێننه‌وه تا ئێستا جێگه‌ى مشتومڕه، به‌وپێیه‌ى تا ئێستا ئه‌و بۆچوونه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت، جڤاتى نیشتیمانى بڕیارى كۆتایى له پۆسته‌كان بدات، ئه‌وه‌ش پرۆسه‌كه‌ى خاوكردووه‌ته‌وه‌و به سستى ده‌ڕوات به‌ڕێوه.
كاتێكى زۆر له‌به‌رده‌م گۆڕان نییه بۆ ئه‌وه‌ى ناوى كاندیدى پۆسته‌كان یه‌كلایى بكاته‌وه، پێده‌چێت چه‌ند رۆژى داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه بن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ناویان پێشكه‌شكردووه، بۆ پۆسته‌كان كه به‌پێى زانیارییه‌كان به‌رپرسانى بزوتنه‌وه‌كه‌و هه‌ڵسوڕاوان و خه‌ڵكى سه‌ربه‌خۆشى تێدایه، له خانه‌ى راپه‌ڕاندنیش ئه‌ندامێك سى ڤى پێشكه‌ش كردووه.
پێده‌چێت خاوى پرۆسه‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناوى كاندیدى پۆسته‌كان ته‌نها په‌یوه‌ندى به بۆچوونه جیاوازه‌كانى نێو بزوتنه‌وه‌كه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هه‌ستیارى زۆرى هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌مجاره له پۆسته‌كان دایان ده‌نێت، به‌رنامەو پرۆژه‌ى بزوتنه‌وه‌كه قورسه‌و ئاسته‌نگى زۆرى له پێشن و له‌ژێر فشارى زۆرى چاوه‌ڕوانى خه‌ڵكدایه بۆ چاكسازى ئه‌و دۆخه‌ش پێویستى به وریایى زۆر هه‌یه، به‌ڵام هێشتاش كات زۆر تێیه‌ڕیوه‌و كات كراوه نییه له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌كه بۆ بڕیاردان.