04:25 - 27/05/2019
ژنه مه‌سیحییه‌ك ژیانى ناو هه‌زاران ئێزیدى هه‌ڵبژاردووه
ژنه مه‌سیحییه‌كى ته‌مه‌ن ٦٦ساڵ پێش پێنج ساڵ، خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له موسڵ هه‌ڵكه‌ندران، داعش ده‌رفه‌تى مانه‌وه‌ى پێنه‌دان و پاره‌و سامانه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتن، ئه‌و پیاوه‌كه‌ى له‌ده‌ستدا و ژیانى ناو كورده ئێزیدییه‌كانى هه‌ڵبژارد، ئێستا به نزیك گۆڕى هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له كامپى ده‌ركارداى تایبه‌ت به ئاواره ئێزیدییه‌كان ده‌ژى و ده‌ڵێت، مامه‌ڵه‌ى گونجاوى ئێزیدییان ئازاره‌كه‌ى سووك كردووه‌و دڵى داوه‌ته‌وه.
ساڵى ٢٠١٤ كاتێك موسڵ ده‌كه‌وێته ده‌ستى داعش، چه‌كداره‌كان ته‌نگ به مه‌سیحییه‌كان هه‌ڵده‌چنن، ژیان بۆ مه‌سیحییه‌كان ئیتر بوونى نابێت، ھەنا بەشیر و هاوسه‌ره‌كه‌ى بیر له هه‌ڵاتن ده‌كه‌نه‌وه. هانا بۆ په‌یسه‌ر چیرۆكى پڕ خه‌مى رۆژانى رزگاربوون له داعش و له ده‌ستدانى هاوسه‌ره‌كه‌ى باس كرد.
هه‌نا گوتى"لەسەرەتای ھاتنی داعش بۆ موسڵ، ترس و دڵەڕاوکێى زۆرمان بۆ پەیدابوو، تا گەیشتە ئەو ئاستەی بەشەو لە ترسی داعش نەمانده‌توانى بخه‌وین، رۆژ دوای رۆژ داعش سته‌مى زۆرترى له‌گه‌ڵ ئێمه به‌كارده‌هێنا، داواى ده‌كرد موسوڵمان ببین، ناچاربووین له ساڵى ٢٠١٥ به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبێین و هاتینه قه‌زاى زاخۆ".
تێپه‌ڕبوون به سنوره ئاگرینه‌كانى داعشدا هه‌روه‌ها بێ زیان به‌سه‌ر هه‌نا و هاوسه‌ره‌كه‌یدا تێناپه‌ڕێت، داعش هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌یان لێده‌سه‌نن كه ١٥٣ هه‌زار دۆلاربووه" هه‌ر به‌و هۆیه‌وه هاوسه‌ره‌م تووشى نه‌خۆشى په‌ستانى خوێن بوو، دواتر كۆچى دوایى كرد بووه قوربانى ده‌ستى داعش".
هه‌ناو هاوسه‌ره‌كه‌ى منداڵیان نییه‌و دواى كۆچى دواییى هاوسه‌ره‌كه‌ى له ساڵى٢٠١٥ ئێستا هه‌نا به ته‌نها ده‌ژى و له كه‌مپى ئێزدییه‌كانه، و هه‌فته‌ى دوو جار سه‌ردانى گۆڕستان ده‌كات و ده‌ڵێت،" له گۆڕستان ئارام ده‌بم"ئه‌و خاتونه مه‌سیحییه له كامپى ئێزیدییه‌كان دڵخۆشه‌و ره‌تیده‌كاته‌وه كه‌مپه‌كه جێبهێڵێت و بچێت بۆ لاى كه‌سوكارى ده‌ڵێت، هاوڕێكانى باشن و له‌گه‌ڵیان ئاسوده‌یه."ئێستا ھاوڕێى زۆرم ھەیە، پێکەوە دڵخۆشین، ھەموویان منیان زۆر خۆش دەوێت و رێزێکی تایبەتم دەگرن".
هه‌نا ده‌ڵێت، دراوسێكانى هاوكارى زۆرى ده‌كه‌ن له كامپه‌كه،"بە ھەبوونی ئەوان ھەست بە غه‌ریبی و ئازار ناکەم، من زۆر دڵخۆش دەکەن، زۆربەی کاته‌كانی رۆژ پێکەوەین"ھەنا زمانی کوردی نازانێت و ئێستا خەریکه خۆى فێرى كوردى بكات، بە زمانی عه‌ربی قسەدەکات، بەڵام خاتون جەلیلای جیرانی کاری وەرگێرانى بۆ دەکات بۆ زمانى كوردى.
خاتون جەلیلا، ھاوڕێ و جیرانی ھەنایە، له گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ته‌نها كه‌سه كه زمانى عه‌ره‌بى ده‌زانێت، بۆیه هاوكارى هه‌نا ده‌كات، جه‌لیلا بۆ په‌یسه‌ر گوتى"ھاوکارى هه‌نا ده‌كه‌م بۆ كارى وه‌رگێڕان، ھەنا منى لە ھەموویان زیاتر خۆشت دەوێت، چونکە لە ھەموویان زیاتر پێکەوەین، ھەنا ژنێکی روح سوک، دڵ نەرم و دلۆڤانە، تا ئێستا بێ جیاوازی ئاین پێکەوە ژیان بەسەر دەبه‌ین، لەگەڵ یەک زۆر دڵخۆشین".
هه‌نا گوتى،"کەسوكارم زۆر ھەوڵیاندا، من لێرە بڕۆم لەگەڵ ئەوان ژیان بەسەر ببەم یانیش لە دێر، بەڵام رازی نەبووم لێرە بڕۆم، چونکە لێرە لەگەڵ ئەم کەسانە زۆر دڵخۆشم، شۆفێره‌كان بۆ گۆڕستانیش ده‌مبه‌ن ئه‌گه‌ر بمه‌وێت".لەناو کەمپی دەرکاردا لە قەزای زاخۆ سێ هه‌زار و ٨٤٥ ئێزدی تیادا نیشتەجێین، ھەنا تاکە کەسە له كه‌مپه‌كه كه ئێزیدیى نییه.