04:56 - 19/05/2019
كورد له‌به‌غدا پێشێلكاریى ناوچە کێشەلەسەرەکانی پێ راناگیرێت
كورد له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان له دۆخێكى ئێجگار ناله‌بار و ناهه‌مواردایه، دۆخێك كه پێشتر وێنه‌ى نه‌بووه، جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌سوتێندرێت ئه‌گه‌ر رێگه‌نه‌درێت عه‌ره‌ب بیدورنه‌وه، خانووه‌كانیان تێكده‌درێت، به گروپ دێنه سه‌ر ماڵیان داواى ماڵ و زه‌وییان لێ ده‌كرێت، چه‌كدارى نه‌ناسراویش ته‌نگى به كورد هه‌ڵچنیوه‌و هه‌ڕه‌شه‌ى جۆراوجۆر ده‌كه‌ن، هیچ كوردێك له‌ماڵ و حاڵى خۆى دڵنیا نییه، نوێنه‌رانى كورد له‌به‌غدا به‌ربه‌ست نین بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ى دژ به كورد ده‌درێن.
به‌جارێك زنجیره رووداوێكى ناخۆش له ناوچه‌كانى ١٤٠ كوردى راچڵه‌كاند، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه كورده‌كان، تێكدانى خانووه‌كان به شۆفڵ، سوتاندنى خانووه‌كانیان، سوتاندنى به‌رهه‌مى جوتیاره‌كانیان، هه‌ڕه‌شه، دانانى بۆمب، هێنانى ده‌ڕاسه بۆ دورینه‌وه‌ى به‌رهه‌مى جوتیاره كورده‌كان، هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كانیان، له‌چه‌ند رۆژێكى كه‌مدا دووچارى كوردانى كه‌ركوك و خانه‌قین بووه‌وه، له كاردانه‌وه‌ى ئه‌و رووداوانه‌دا، كورد له ئاستى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵوێستى لێ نه‌بیندرا، ره‌خنه‌ى زۆریش له‌سه‌ر نوێنه‌رانى كورد هه‌یه له‌به‌غدا كه له‌و دۆخه ناله‌باره‌ى رووى له كورد كردووه، رۆڵێكى ئه‌وتۆیان نه‌بووه.
كورد خاوه‌نى سه‌رۆك كۆمار و دوو وه‌زیر و ٥٩ په‌رله‌مانتاره له به‌غدا، به‌رامبه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركوك ته‌نها فراكسیۆنه‌كان پێكه‌وه راگه‌یاندنێكى هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئیدانه گوتیان، پێویسته ده‌ست به‌جێ، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و، سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێنه سه‌رهێڵ و رێگه‌ی پێویست و خێرا بگرنه به‌ر، بۆ رێگه‌گرتن له‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر به‌شاری خانه‌قین و دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌كرێت، له‌ئێستادا هه‌مووان له‌به‌رده‌م دۆخێكی ناهه‌مواردا ده‌ژین و له‌به‌رده‌م مه‌ترسی به‌جێهێشتنی به‌كۆمه‌ڵی ناوچه‌كه‌و زه‌وی و زاری جوتیارانداین.
له‌رووى كرده‌ییه‌وه دۆخه خراپه‌كه‌ى كورد هیچى لێ نه‌گۆڕاوه‌و پێشێلكارى به‌رامبه‌ر به كورد به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌رچى رووى ره‌خنه لە سه‌رۆك كۆمارەو ده‌گوترێت له هه‌مبه‌ر كۆژان و گیروگرفته‌كانى كورد له‌ناوچانه ده‌نگێكى ئه‌وتۆى نییه، به‌ڵام گوته‌بێژێك ده‌ڵێت، سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر خه‌ته‌و بێده‌نگ نه‌بووه، به‌ڵام نایشارێته‌وه له‌به‌غدا هه‌ماهه‌نگى ئه‌وتۆ له‌نێوان نوێنه‌رانى كورد نییه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش هه‌ماهه‌نگى نه‌كراوه.
حه‌سه‌ن جیهاد راوێژكارى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار بۆ په‌یسه‌رپرێس سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى سه‌رۆك كۆمار به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى به‌رامبه‌ر كورد ده‌كرێت له كه‌ركوك و خانه‌قین گوتى، سه‌رۆك كۆمار بێ هه‌ڵوێست نه‌بووه زۆر كارى گه‌وره‌و گرنگى كردووه، لیژنه‌یه‌كى گه‌وره‌ى په‌یوه‌ندیدارى دروستكردووه، ئه‌و لیژنه‌یه له چوار مانگى رابردوو كاریان له‌سه‌ر كه‌ركوك كرد، كه له‌په‌رله‌مان و حكومه‌ت و لایه‌نى ئه‌منى و وه‌زیره‌كان و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكدێت.
گوتیشى، سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر خه‌ته بۆ ئه‌م بابه‌ته، دوێنێش قسه‌ى له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام هه‌ندێك ورده‌كارى و چى ده‌كات و چى ناكات، ئه‌وه ماوه‌ى داهاتوو ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى ده‌رده‌كه‌ون. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆنه تا ئێستا سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر رووداوه‌كانى كه‌ركوك و خانه‌قین بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، گوتى"دوێنێ كوتله كوردییه‌كان به‌یانێكیان بڵاوكرده‌وه‌و به‌یانێكى باش بوو، سه‌رۆك كۆمار به‌یاننامه‌ى نییه به‌یاننامه‌ى چى ده‌ربكات بڵێت چى، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره‌كان به‌یانێكى چاكیان ده‌ركرد".
تا ئێستا ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌ى تایبه‌تى به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان نییه، به گوته‌ى حه‌سه‌ن جیهاد په‌رله‌مان قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كردووه كه ده‌بێت لیژنه‌ى تایبه‌ت به مادده‌ى ١٤٠ دروستبكرێت كه ئه‌مه كێشه‌بوو ئه‌م لیژنه‌ده‌بوو هه‌بێت، وه له حكومه‌تیش ده‌بێت وه‌زیرێك دابنێت بۆ مادده‌ى ١٤٠ ئه‌مانه چوونه‌ته سه‌ر سكه‌و جێبه‌جێ ده‌بن. سه‌باره‌ت به‌و ره‌خنانه‌ى له نوێنه‌رانى كورد ده‌گیرێن له‌به‌غدا راوێژكاره‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار گوتى، ره‌نگه كورد زۆر موته‌فاهیم نه‌بووبن له به‌غدا، ئه‌م مه‌له‌فه‌یان به مه‌ركه‌زى نه‌كردبێت به‌هه‌موویانه‌وه.
پێگه‌ى كورد له‌خولى نوێى په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق به‌ره‌وخوار هاتووه، لایه‌نه كوردییه‌كان ماوه‌یه‌كى زۆریان به ركابه‌رى یه‌كترییه‌وه به‌سه‌ربرد و ململانێى توندى یه‌كیان كرد له‌به‌غدا، له‌ده‌رگاى لایه‌نه عێراقییه‌كانیان ده‌دا بۆئه‌وه‌ى پشتیوانى لایه‌نه‌عێراقییه‌كان بۆ سه‌رخستنى كاندیدى یه‌ك به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه ده‌ستپێكى خلۆربوونى ئه‌و پێگه رێژه‌ییه‌ى كورد بوو له‌به‌غدا، له ئێستاوه كه كورده‌كان له دژوارترین بارودۆخیدایه نوێنه‌رانى كورد تا ئێستا شتێكى ئه‌وتۆیان پێ نه‌كراوه بۆ رێگرى له هه‌ڵمه‌ته‌كانى دژ به كورد.
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج چاودێرى سیاسى كه ئاگادارى دۆخى كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانه، ده‌ڵێت گرفتى نوێنه‌رانى كورد ئه‌وه‌یه كه سه‌رقاڵى ركابه‌رى یه‌كن و حزبایه‌تى ده‌كه‌ن نه‌ك كوردایه‌تى، لاى ئه‌وان به‌تایبه‌ت یه‌كێتى و پارتى خاك گرنگ نییه و نه‌وت گرنگه، نه‌وت تا ئێستا بۆ كۆمپانیاى كار و قه‌یوان ده‌ڕوات كه دوو كۆمپانیاى حزبین، خاك و خه‌ڵك لاى ئه‌وان نرخیان نییه، پاره‌و نه‌وت نرخى هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كێ ببێته سه‌رۆك كۆمار خه‌ریك بوو چى به‌زمێك دروست بكه‌ن، له‌سه‌ر بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایى هه‌موولایه‌نه‌كان پشتیوانى كاندیدێكیان كرد، به‌ڵام له‌ناكاو پێیان وت نابێت ئه‌وكه‌سه كاندیدبێت، ئه‌مانه له‌سه‌ر شتى زۆر بچوك شه‌ڕده‌كه‌ن، سه‌رۆك كۆمار به‌رپرسیاره‌و ئه‌ركى ئه‌وه به‌رامبه‌ر دۆخى ناوچه دابڕێندراوه‌كان شتێكم لێ نه‌بینیوه، ئه‌گه‌رچى دۆخى ئێستاى كه‌ركوك خه‌ریكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغى ساڵه‌كانى ٦٣ ئێستا به‌ڵام جۆرێكى دیكه سته‌مكارى ده‌كرێت به‌رامبه‌ر به كورد.
رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى یه‌كێتى ده‌ڵێت، ئه‌م بابه‌ته ته‌نها به په‌رله‌مانتارانى كورد له به‌غدا راناگیرێت و پێویسته له‌ناو هه‌رێمى كوردستان ده‌نگ به‌رزببێته‌وه‌و ئه‌مه ببێته مه‌له‌فى سه‌رمێزى دانوستانى حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى عێراق، به‌ڵام گرفته‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچانه ئێستا حكومى سه‌ربازییان تێدایه‌و ده‌سه‌ڵاتى كوردى تێدا نه‌ماوه‌و هێزى پێشمه‌رگه‌ش بوونى نه‌ماوه له‌و ناوچانه. ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ په‌یسه‌ر گوتى"ئه‌مه كێشه‌ى ئه‌مڕۆ نییه كێشه‌یه‌كه كه له‌دواى ساڵى ٢٠٠٣ ه‌وه به چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماوه‌ته‌وه، به‌ڵێنى دروستكردنى لیژنه‌ى په‌رله‌مانیمان پێدراوه چاوه‌ڕێین له حكومه‌تیش لیژنه‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته درووست بكرێت، سه‌رۆك كۆماریش له هه‌وڵدایه، به‌ڵام داوامان لێكردووه هه‌وڵه‌كانى زیاتربكات بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشه‌یه".
جموجوڵه‌كانى كورد له‌به‌غداوه بۆ ئه‌وه‌ى پێشێلكارییه‌كانى خانه‌قین و كه‌ركوك رابگرێت كه‌م و بچوكن، هه‌رچۆنێكیش بن ئێستا له واقیعدا پێشێلكارییه‌كان دژ به كورد به‌رده‌وامن كورده‌كان له‌سه‌رو ماڵى خۆیان دڵنیانین، ئه‌و ئاڵۆزییانه جارێكى دیكه سه‌نگى بچوكى نوێنه‌رایه‌تى كورد له‌به‌غدا خسته‌وه به‌رچاو، به‌جۆرێك ئه‌و به‌رپرسانه‌ى كورد له‌وێن ناتوانن به‌رگرى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد بكه‌ن و ئاسته‌نگ نین له‌به‌رده‌م ئه‌و پێشێلكارییانه‌ى دژ به كورد ده‌كرێن.