04:29 - 11/05/2019
بێده‌نگى هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌غدا مووچه‌ى خستووه‌ته گێژاوه‌وه
جارێكى دیكه لێدوانێك له به‌غداوه دوودڵى خسته‌وه نێو خه‌ڵك و مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، وه‌زیرى نه‌وتى عێراق به تۆنێكى جیاواز له چه‌ند مانگى رابردوو قسه‌یكرد سه‌باره‌ت به بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كاتێك گوتى پێناچێت ئیتر بودجه بۆ هه‌رێم ره‌وانه بكرێت ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ستنه‌كرێت، چونكه تا ئێستا هه‌ولێر هیچ بڕە نەوتێکی راده‌ستنه‌كردووه، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانیش ده‌ڵێن چیتر ئه‌م هێلكه به‌سه‌ر په‌ته‌كه‌وه به‌ن نابێت.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانى له كه‌ناڵى شه‌رقییه، گومانى خۆى پیشاندا له‌وه‌ى چیتر ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت، به‌وپێیه‌ى هه‌رێمى كوردستان هیچ بڕه نه‌وتێكى راده‌ستى حكومه‌تى عێراق نه‌كردووه، ئه‌گه‌رچى روونى نه‌كردووه، كه ئایا حكومه‌تى عێراق چۆن ده‌تونێت پابه‌ند نه‌بێت به بڕگه‌ى(ج)ى مادده‌ى ١٠ی یاساى بودجه، به‌ڵام په‌رله‌مانتاره كورده‌كان ده‌ڵێن لانى كه‌م بۆ ئه‌مساڵ مووچه گره‌نتى كراوه‌و نابڕێت، ئه‌گه‌رچى دوودڵن له‌وه‌ى بۆ ساڵى داهاتوو بتوانن به‌هه‌مان مامه‌ڵه‌ى ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌ون.
قسه‌كانى وه‌زیرى نه‌وت په‌رله‌مانتاره كورده‌كانى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى هێنایه قسه، ئه‌وان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، گرەنتی ئەوە کراوە کە هیچ کەسێک نەتوانیت ئەویاسایەی کە پشکی هەرێمی کوردستانی تیدا جێگیر کراوە و موچەی فەرمانبەرانی تیدا چەسپاوە هەڵبوەشێنێتەوە، بۆیە هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە بەوەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای بودجە لەدەسەڵاتی هیچ بەرپرسێکی عێراقدا نییە بە وەزیری نەوتیشەوە.
په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ڵێن"ئەگەر ئەم لێدوانەی وەزیری نەوت راست بێت بۆ پشکی هەرێم یا بۆ ئەو رێژەی زیانەی بەرامبەر ۲٥٠ هەزار بەرمیلەکە دەبڕدرێت ئەوا بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەهەمووان ڕادەگەیەنین دڵنیاتان دەکەینەوە کە نوێنەرەکانتان لەلیژنەی دارایی مکوڕن لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم".
هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتاره‌كان دڵنیایى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ئاسته‌نگى بۆ دروست نابێت، به‌ڵام دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دوودڵى كردوون، له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌ڵێن"بەهیچ جۆرێک داکۆکی لە ناشەفافیەتی مەلەفی نەوتی هەرێم ناکەین و کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەو مەلەفە بە یەکجاری چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە و چیتر نەبێتە مایەی کێشە و گرفت بۆ خه‌ڵكى".
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، ئه‌وان پێیان وانییه مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ببڕدێت، به‌ڵام فشارى زۆریش له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌یه، ده‌بێت كوردیش هاوكارى عه‌بدولمه‌هدى بكات چونكه ئه‌و بۆچوونى باشه له‌سه‌ر كورد، ده‌بێت كورد هه‌نگاوێك بێته پێشه‌وه، چونكه ئه‌م كێشه ئاوا به‌رده‌وام نابێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "ماوەیەکی دیکە گفتوگۆكان له‌سه‌ر داڕشتنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى ئاینده ده‌ستپێده‌كه‌ن، ناكرێت حكومه‌تى هه‌رێم له‌ناو ئه‌و گفتوگۆیانه‌دا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر وابێت بۆ ساڵى ئاینده ئه‌م كێشه سه‌خت ده‌بێت چاره‌سه‌ركردنی". به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پرێس كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان په‌یامیان داوه به به‌غدا كه دواى پێكهێنانى حكومه‌ت شاندێك بۆ دانوستان سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى نه‌وت و كێشه‌كانى دیكه، به‌ڵام دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت به‌غداى نیگه‌ران كردووه.
ئێستا بۆچوونێك هه‌یه كه پێى وایه چه‌نده ململانێكانى ئه‌مریكا و ئێران توندتربێت، ئه‌وه‌نده‌ش فشار له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان زیاتر ده‌بێت له‌به‌غداوه كه ره‌نگه بگاته بڕینى مووچه‌ش، هۆكاره‌كه‌شى ئه‌وه‌یه ئێران و لایه‌نه شیعه‌كانى عێراق گومان ده‌كه‌ن، هه‌رێمى كوردستان له‌و شه‌ڕه چاوه‌ڕوانكراوه‌دا خۆى بداته به‌ره‌ى ئه‌مریكا بۆیه‌ش ده‌یانه‌وێت له ئێستاوه هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه دۆخێكى تایبه‌ته‌وه‌و فشارى ئابورى له‌سه‌ر دروست بكه‌ن. شیروان میرزا ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى تا ئێستا ده‌بینرێت فشارى لایه‌نه شیعه‌كانه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ بڕینى مووچه، فشارى وڵاتان نه‌بینراوه.
رێبوار كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى سه‌ربه‌خۆ، بۆ په‌یسه‌رپرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بۆ ئه‌مساڵ مه‌ترسى بڕینى مووچه نییه، ئه‌وه‌ى وه‌زیرى نه‌وت باسیكردووه مه‌به‌ستى بودجه بووه نه‌ك مووچه، چونكه به‌پێى بڕگه‌ى (ج) مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له كێشه‌كانى دیكه جیاكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ گره‌نتییه‌ك نییه بۆ ساڵى داهاتوو بتوانرێت مووچه به‌م شێوه به‌رده‌وام بێت.
گوتیشى"هه‌رێم ئه‌گه‌ر نه‌وت راده‌ست بكات پاره‌یه‌كى زۆر زیاترى ده‌ستده‌كه‌وێت وه ئه‌وه‌ى كه ئێستا ده‌ستى ده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى بۆ ساڵى ٢٠١٩ كردوومانه مه‌رج نییه بۆ ساڵانى داهاتووش بیكه‌ین، باشته‌كه روون بێت، چونكه هه‌رێم جگه له‌وه‌ى نه‌وتى نه‌ناردووه پابه‌ندیش نه‌بووه به‌و رێككه‌وتنه ٢٧ خاڵییه‌ى كه له‌سه‌ر گومرك ئه‌نجامیداوه، به دڵنیاییه‌وه بۆ یاساى بودجه‌ى ساڵى ئاینده رووبه‌ڕووى كێشه ده‌بینه‌وه، چونكه له مانگى هه‌شته‌وه په‌رله‌مان گفتوگۆكانى تایبه‌ت به بودجه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، تۆ ئه‌بێت شتێكت سه‌لماندبێت له ٢٠١٩ كه پابه‌ندبوونێكت له هه‌رێم بۆ به‌غدا تا بۆ ٢٠٢٠ ئه‌و مه‌ترسییه‌ى بوونى نه‌بێت".
به‌بڕواى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، فشارى لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ بڕینى مووچه په‌یوه‌ندى به‌نێوانى ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه نییه، چونكه راى سیاسى له عێراق ئه‌وه‌یه كه ئێستا، هه‌رێمى كوردستان زیاتر له ئێران نزیكه، ئه‌و فشارانه شیعه‌كان په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه كه هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندییه‌كانى خۆى جێبه‌جێناكات، ئه‌گه‌ر جێبه‌جێى بكات كه‌س ناتوانێت فشار بكات بۆ بڕینى مووچه، زه‌مینه له عێراق له باره بۆ رێككه‌وتن هیوادارم كابینه‌ى نوێ به عه‌قڵێكى نوێ بێته به‌غدا، چونكه كێشه‌كان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسیله‌وه‌شكرد"خاڵێكى تر كه‌ئێستا كێشه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه شه‌ڕێكى زۆرمان له‌سه‌ر مووچه كرد له یاساى بودجه، ئێستا ئه‌و بڕه‌پاره‌ى كه جیاكراوه‌ته بۆ مووچه ئه‌و چوار مووچه هاتووه‌ته هه‌رێمه‌وه، هێزه‌كانى عێراق پێمان ده‌ڵێن، ئێوه شه‌ڕتان كرد بۆ ئه‌وه‌ى مووچه له كێشه‌ى نه‌وت جیا بكه‌ینه‌وه فه‌رموو ئه‌وه جیامان كرده‌وه، به‌ڵام هاوڵاتییه‌كى هه‌رێمى كوردستان له‌م چوار مووچه‌یه یه‌ك مووچه‌ى وه‌رگرتووه، بۆیه ئه‌مه كێشه‌یه‌كى گه‌وره‌یه هێزه‌كانى عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كێشه‌ى گه‌وره‌یان بۆ ئێمه دروستكردووه".
تا ئێستا مه‌له‌فى بودجه‌و مووچه به ناڕوونى ماوه‌ته‌وه‌و تادێت دۆسیه‌كه ئاڵۆزتریش ده‌بێت، دیار نییه حكومه‌تى نوێ چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته ده‌كات، ئه‌گه‌رچى زانیارى هه‌یه به شێوه‌ى نافه‌رمى هه‌ولێر به‌غداى ئاگاداركردووه كه كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم به نیازه نه‌وت راده‌ست بكات به به‌غدا، له‌لایه‌كى دیكه‌وه فشاره‌كان زیاتر ده‌بن له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى به‌م شێوه‌ى ئێستا پاره نه‌نێرێت بۆ هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو ئه‌و ناڕوونییه دوودڵى زۆرى بۆ خه‌ڵكى كوردستان دروست كردووه كه ته‌نها به رێككه‌وتنى كۆنكرێتى و پابه‌ندبوونى دوولایه‌نه ده‌ڕه‌وێته‌وه.