03:34 - 02/05/2019
په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت بۆ یاساى سه‌رۆكایه‌تى بكه‌وێته‌وه سه‌رپێ
١٠ی ئه‌م مانگى رابردوو
دوایین واده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له په‌رله‌مانى
كوردستان تێپه‌ڕێت، چونكه ئه‌و ماوه یاساییه ته‌واو بوو كه په‌یڕه‌وى ناوخۆ دیاریكردووه
له‌نێوان خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م و خوێندنه‌وه‌ى سێیه‌م بۆ پرۆژه یاساكان، به‌ڵام
دواى ٢٢ رۆژ لە تەواوبوونی ئەو ماوە یاساییە، په‌رله‌مانى كوردستان ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بنێت و له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێى
واژۆى حزبه‌كان نه‌كات، به‌ڵام روون نییه‌و په‌رله‌مان چ رۆژێك بۆ ئه‌و ئه‌ركه ده‌كه‌وێته
سه‌رپێ.
په‌سه‌ندكردنى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى
كوردستان، به‌هۆى داواكارى یه‌كێتى بۆ زیادكردنى جێگرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم و نیگه‌رانى
گۆڕان له‌و داواكارییه‌وه دواكه‌وت، به‌ڵام ئه‌و دواكه‌وتنه كێشه‌ى دیكه‌ى به‌سه‌ردا
هات ئێستا دواى رازیبوونى گۆڕان به زیادكردنى جێگرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم، گرفته‌كانى
ناوخۆى یه‌كێتى و پارتى هه‌نگاوه‌كانى دواتر راگرتووه، سارودوسڕییه‌كى رانه‌گه‌یه‌ندراو
هه‌یه و په‌رله‌مانیش سێ هه‌فته و زیاتره چاوى له كۆبوونه‌وه‌ى حزبه‌كانه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى
په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌یه‌وێت ئه‌م هه‌فته‌یه یاساكه په‌سه‌ند بكات، به‌جۆرێك
ره‌زامه‌ندى هه‌رسێ فراكسیۆنى گۆڕان و یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر بێت، تا چاوه‌ڕێى
واژۆكردنى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و پارتى نه‌كات، پارتى پشتیوانى له‌و هه‌نگاوه‌ى په‌رله‌مان
ده‌كات، به‌ڵام ناوخۆى ئه‌و حزبه‌ش بێ گرفت نییه و ناكۆكییه‌كانى نێوماڵى پارتى
له‌سه‌ر پۆسته‌كانى(وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان، وه‌زیرى ناوخۆ، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى
ئاسایش، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه) ساغ نه‌بووه‌ته‌وه، بۆیه
جموجوڵه‌كان سڕبوون.
به‌پێى بڕگه‌ى یه‌كه‌مى مادده‌ى 90ى په‌یڕه‌وى
ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بێت ماوه‌ى نێوان ئه‌و
دانیشتنه‌ى خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر مادده‌كه
له حه‌وت رۆژ زیاترنەبێت، به‌ڵام لیژنه‌ى یاسایى له‌رێگه‌ى داواكارییه‌كه‌وه ئه‌و
ماوه‌ى تێپه‌ڕاند و ئێستا ئەو حەوت رۆژە بووە با مانگێک.
جه‌لال محه‌مه‌د بڕیارده‌رى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى
كوردستان، بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، وه‌ك لیژنه‌ى یاسایى راپۆرتى كۆتایى خۆیان راده‌ستى
سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كردووه‌و چاوه‌ڕوانن كاتى كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دیاریبكرێت،
كه به‌وته‌ى ئه‌و پێده‌چێت له‌م هه‌فته‌یه په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر
بكات، به‌ڵام دیار نییه ئایا په‌رله‌مان چاوه‌ڕێى واژۆكردنى رێككه‌وتنى یه‌كێتى و
پارتى ده‌كات یاخود له‌سه‌ر واژۆكردنه‌كه ناوه‌ستێت و یاساكه په‌سه‌ند ده‌كات.
به‌پێى بڕگه‌ى 3ى مادده‌ى 90ی پەیڕەوی ناوخۆ،
له دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه رێگه به گفتوگۆ و پێشنیارى نوێ نادرێت
و راسته‌وخۆ پێشناره‌كان ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه كامیان زۆرینه‌ى هێنا ئه‌وه‌یان
په‌سه‌ندده‌كرێت، به‌پێى په‌یڕه‌وه‌كه‌ش رێگه نادرێت پێشنارى نوێ بكرێت یاخود ده‌ستكارى
بكرێت، له دانیشتنى سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو چه‌ند پێشنیارێكى جیاواز هه‌بوون و
به گوته‌ى جه‌لال محه‌مه‌د پێشنیاره‌كان له راپۆرته‌كه‌دا جێگیركراون.
پێشنیار سه‌باره‌ت به ژماره‌ى جێگره‌كان
ئاماده‌كراون، به جۆرێك سه‌رۆكى هه‌رێم یه‌ك جێگرى هه‌بێت یاخود دوو جێگر، بۆ شێوازى
ده‌نگدان به‌سه‌رۆك كه به نهێنى بێت یاخود به ئاشكرا پێشنیارى جیاواز جێگركراوه،
سه‌باره‌ت به رێژه‌ى پێویستى ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك به‌هه‌مان شێوه پێشنیارى
جیاواز بۆ ده‌نگدان ئاماده كراون، هه‌ندێك ده‌ڵێن زۆرینه‌ى ره‌ها پێویسته‌و هه‌ندێك
ده‌ڵێن ئه‌وه به‌س نییه‌و باشتره سه‌رۆك به ده‌نگى دوو له‌سه‌ر سێ هه‌ڵبژێردرێت،
ناوى پرۆژه‌كه‌و هۆكارى ده‌رچوونیشى هه‌ر جێگه‌ى مشتومڕه‌و پێشنیارى جیاى له‌سه‌ره،
بڕیاره ئه‌م پێشنیارانه بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و به زۆرینه په‌سه‌ند بكرێن.
بژار خالید سه‌رۆكى لیژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مانى
كوردستان بۆ په‌یسه‌ر پرێس ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ى یاسایى كۆتاییان
به كاره‌كانى خۆیان هێناوه‌و راپۆرتى كۆتاییان بۆ ده‌نگدان حازر كردووه، به‌ڵام
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه بۆچى ماوه‌ى مانگێكه په‌رله‌مان كۆنه‌بووه‌ته‌وه، گوتى هۆكاره‌كه‌ى
په‌یوه‌ندى به‌وه‌وه هه‌یه ده‌بێت لایانه‌كان رێكبكه‌ون و بڕیار بده‌ن، ئاماژه‌ى
به‌وه‌شكرد، ئه‌و نازانێت و ئاگادار نییه كه كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان
كه‌ى ده‌كرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساكه.
جیاواز له قۆناغى پێشووى دانوستانه‌كان كه رێكنه‌وتنى
لایه‌نه‌كان ده‌ستى په‌رله‌مانى كوردستانى به‌ستبوو، ئێستا دۆخى ناوخۆى یه‌كێتى و
په‌رله‌مانى وه‌ستاندووه، هیچ كام له‌و دووحزبه ناوخۆى خۆیان ساف نه‌كردووه‌و بڕیارى
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و یه‌كگرتوویان نییه سه‌باره‌ت به كاندیده‌كان بۆ پۆسته وزاره‌ییه‌كان
و ورده‌كارییه‌كانى دیكه‌ى هاوبه‌شیكردن له ده‌سه‌ڵات، رێككه‌وتنى دوولایه‌نه‌شیان
له‌رێگه‌ى دانوستانى ته‌له‌فۆنییه‌وه بووه‌و نه‌خراوه‌ته سه‌ر وه‌ره‌قه‌و واژۆى
هیچ لایه‌كیانى پێوه دیار نییه ئه‌گه‌رچى ئه‌و دووحزبه ره‌خنه له‌یه‌ك ده‌گرن
و هه‌لایه‌كیان ده‌ڵێت ئه‌وى دیكه هۆكارى دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ته.