04:23 - 29/04/2019
ئایا ده‌سه‌ڵات "ئابڕووچوون"ى گرته‌ڤیديۆكان په‌رده‌پۆش ده‌كات؟
تۆمه‌تى قورس و دۆسیه‌ى ئاڵۆز له‌سه‌ر سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ هه‌یه، له ساته‌وه‌ختێكى كه‌مدا ده‌نگۆى گرته ڤیدیۆییه‌كان و به‌كارهێنانى هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى سێكسى له كێشه ناوخۆییه‌كانى نێو جوڵانه‌وه‌كه‌دا، هه‌موو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نى و مشتوموڕ و مقۆمقۆى زۆرى دروست كرد، به‌ڵام دوو رۆژ دواتر شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه هاته‌وه سلێمانى و ده‌ستى به كاره‌كانى كرده‌وه، دادگا بێده‌نگه‌و دۆسیه‌كه‌ش كش و مات، زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن له‌م قۆناغه‌شدا ده‌سه‌ڵات ناخوازێت گێژاوى گرته ڤیدۆییه‌كان نه‌وه‌ى نوێ قوت بدات، بۆیه‌ش هه‌وڵى چڕوپڕى باڵێكى یه‌كێتى هه‌یه بۆ چاره‌ى كێشه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ دۆسیەکەشی بەو ئاڕاستە ئامادە کراوە.
له دونیادا ئه‌و سیاسییانه‌ى ئابڕوچوونى سێكسییان لێ ئاشكرا ده‌بێت، یاخود ده‌نگۆى له‌وجۆره‌یان له‌سه‌ر دروست ده‌بێت، به ئاسانى ناتوانن به‌ر بە ده‌نگۆكان بگرن تا دانه دانه رووداوه‌كان بۆ خه‌ڵك ئاشكرا ده‌بن، ئابڕووچوونى سێكسى چه‌ندین سیاسى و پارت و وڵاتى رووبه‌ڕووى ته‌نگه‌ژه‌ى گه‌وره كردووه‌ته‌وه و به ئاسانى له‌ژێربارى ده‌نگۆكان ده‌رنه‌چوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئابڕووچوونانه هیچ حاڵه‌تێكى نا یاسایى تێدا نه‌بووبێت، به‌ڵام كاتێك ئابڕووچوونه‌كه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا تاوانیشى دروستكردبێت ئه‌وه گۆمه‌كه قوڵتر و ئاڵۆزتره، ره‌نگه سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نەوەی نوێ، تاكه سیاسى بێت له دونیادا كاتێك سه‌رۆكى پارتێكى ئۆپۆزسیۆنه‌و ده‌نگۆو تۆمه‌تى راستەوخۆى ئابڕوچوونى سێكسى درابێته پاڵ به‌ڵام بێ هیچ گیروگرفتێك له كارى سیاسى خۆى به‌رده‌وامه و ده‌سه‌ڵات و دادگاكان دووچارى سه‌ر ئێشه‌ى ناكه‌نه‌وه بەپێچەوانەوە دەسەڵات هاوکاری دەکات بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی.
ئه‌گه‌رچى ئابڕووچوونه‌كان هه‌میشه ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌یان لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام له‌هه‌ر وڵاتێكدا ئه‌گه‌ر پارتێكى ئۆپۆزسیۆن تێوه بگلێت قورستره، به‌وپێیه‌ى ده‌سه‌ڵات به ئاسانى ده‌توانێت كێشه بۆ ئه‌و هێزه ئۆپۆزسیۆنه دروست بكات و بیكات به بیانوو بۆ رێگرى له كارى سیاسى و به‌رپرسه‌كانیشى به دادگا‌و سزایان بگه‌یه‌نێت، رووداوه‌كه‌ى نێو نه‌وه‌ى نوێ به‌ته‌واوى پێچه‌وانه‌بوو ئه‌گه‌رچى تۆمه‌ته‌كه له‌ناوخۆى حزبه‌كه خۆیه‌وه ئاڕاسته‌كرابوو لایه‌نێكى ده‌ره‌وه‌ى حزبه‌كه یاخود كه‌س و شوێنى دیكه نه‌بوون، به‌ڵام ته‌نها به‌رپرسه ناڕازییه‌كانى نێو جوڵانه‌وه‌كه باسیان له ئابڕووچوونه‌که كرد و ده‌سه‌ڵات خۆى لێ بێده‌نگ كرد، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه كه سكاڵا له‌سه‌ركراوى سه‌ره‌كییه دادگا ئاماده نییه بانگى بكات و گوته‌ى لێوه‌ربگرێت، ئاماژه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵات بیه‌وێت ئه‌م باره لاره‌ى نه‌وه‌ى نوێ راست بكاته‌وه‌و له‌و چاڵه بیهینێته ده‌ره‌وه كه به‌هۆى تۆمه‌ته‌كانه‌وه تێى كه‌وتووه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له سه‌رچاوه‌ى ئاگاداره‌وه ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، شاسوار عه‌بدولواحید ئاماده نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانى تا یه‌كێتى گره‌نتى نه‌داتێ كه ده‌ستگیر ناكرێت، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حاكم قادر و بەرپرسێکی باڵای ئەمنی یەکێتی قسه‌یكردووه زانیارى هه‌ن كه له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانیش قسه‌یكردبێت، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به راشكاى پێى گوتوون ئه‌گه‌ر كێشه‌كانى بۆ چاسه‌ره نه‌كرێن و گره‌نتى نه‌درێتێ كه كێشه‌ى بۆ دروست ناكرێت و ده‌ستگیر ناكرێت ئه‌وا به به‌یاننامه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه نه‌وه‌ى نوێ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و وه‌ك په‌نابه‌رى سیاسى رووده‌كاته وڵاتێك، به‌ڵام باڵى ده‌سترۆیشتووى یه‌كێتى دڵنیایى پێداوه و پێى گوتراوه"وه‌ره‌و دڵنیابه ده‌ستگیر ناكرێیت" بۆیه دواتر له به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه سلێمانى و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا گوتى باكى به كه‌س نییه و گوتارى توندى سیاسى دا‌و ئۆباڵى كێشه ناوخۆییه‌كانى نه‌وه‌ى نوێی خسته ئه‌ستۆى یه‌كێتى و پارتى.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید ئاماده كراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت رۆژى پێنجى مانگى داهاتوو سكرتێره‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید یه‌كه‌م رۆژى دادگاییكردنه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌بچێت و پێناچێت شاسوار عه‌بدولواحید خۆى ئاماده بێت به‌ڵكو تا ئێستا وا بڕیاره محامییه‌كه‌ى ئاماده بێت له‌كاتێكدا دۆسییه‌كه تاوانییه‌و مه‌ده‌نى نییه، ده‌بێت خودى سكاڵا له‌سه‌ركراو ئاماده‌بێت نه‌ك بریكاره‌كه‌ى، به‌پێى زانیارییه‌كان له دۆسیه‌كه‌یدا لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ده‌ڵێت"هه‌موو كابینه‌كانى چاڤى لاند گه‌ڕاوین هیچ شتێكى نامۆى تێدا نه‌بووه"ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات، له دۆسیه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، به‌ڵام له چه‌ند شوقه‌یه‌كى وه‌ك ماڵى سیروان بابان و رابون مه‌عروف و چه‌ند شوقه‌یه‌كى دیكه‌ى گوندى ئه‌ڵمانى، كامێراى چاودێرى و چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كى نامۆ دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام شاسوار عه‌بدولواحید ده‌توانێت نكوڵى بكات كه ئه‌وه كارى په‌رله‌مانتاره‌كان خۆیانه نه‌ك سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه زانیارى هه‌ن، كه ئێستا باڵێكى یه‌كێتى به چڕى له‌سه‌ر خه‌ت بن بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كێشه‌ى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ى په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، پرسى گرته ڤیدیۆییه‌كان له‌رێگه‌ى ئاشته‌وایى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ده‌ره‌وه‌ى دادگا چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌ڵام هه‌موو یه‌كێتى له‌سه‌ر ئه‌مه كۆك نین و باڵێكى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین هاوكارى شاسوار عه‌بدولواحید بكرێت بۆ رزگاربوونی.
ره‌نگه ئه‌مه ده‌گمه‌ن ترین رووداوى سیاسى بێت كاتێك ده‌سه‌ڵات به‌چڕى هه‌وڵى ژێربه‌ژێر ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆن له ئابڕوچوون بپارێزێت، شێوازى باو ئه‌وه‌یه له هەموو سیسته‌مێكى سیاسی‌دا ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ململانێ ده‌كه‌ن و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن دادگا سه‌ربه‌خۆیانه كاربكات بۆ به‌لاداخستنى كێشه‌كان، به‌ڵام ئایا ده‌سه‌ڵات له خۆوه كارێكى واده‌كات؟
بۆچى ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت شاسوار عه‌بدولواحید بكه‌وێت؟
ره‌نگه جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ته‌نها هێزى سیاسى بێت له دونیادا له دواى دروستبوونیانیه‌وه، پێگه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌ك كه‌مى نه‌كردبێت به‌ڵکو ژماره‌ى كورسییه‌كانى ده‌سه‌ڵات سه‌دا 20 زیادیكرد و یه‌كێتى و پارتى له 56 كورسییه‌وه ژماره‌ى كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان بۆ 66 كورسى هه‌ڵكشا، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا به‌ڵكو یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ساڵى 2009 ه‌وه هیواى له‌ده‌ستدابوو ببێته‌وه هێزى دووه‌م به هه‌ڵبژاردن ده‌سه‌ڵات له ناوچه‌كانى خۆى وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام له‌و دوو هه‌ڵبژاردنه‌ى نه‌وه‌ى نوێ تێیدا به‌شداریكرد یه‌كێتى له هه‌ردووكیان بوویه‌وه هێزى دووه‌م، ئه‌وه سه‌ربارى ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ى كه باس ده‌كرا. به‌پێچه‌وانه‌وه ساڵى 2009 كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بوو ژماره‌ى كورسییه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له 75 كورسییه‌وه دابه‌زى بۆ 49 كورسى، واته ده‌سه‌ڵات 26 كورسى كه‌میكرد، له خولى دواتر ژماره‌ى كورسییه‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو له 10 كورسییه‌وه بۆ 16 كورسى زیادیكرد.
رووداوه‌كانى دواى نه‌وه‌ى نوێ هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بوو به‌ڵكو ژماره‌ى كورسییه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به ته‌واوى له نیوه‌یدا به جۆرێك پێشتر به سێ هێزى ئۆپۆزسیۆن( گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) خاوه‌نى 40 كورسى په‌رله‌مان بوون، پێگه‌و سه‌نگى خۆیان هه‌بوو كه توانییان له‌چه‌ند فۆناغێكدا ده‌سه‌ڵات دووچارى ئاسته‌نگ و فشار بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئێستا به سێ هێزى ئۆپۆزسیۆن خاوه‌نى 20 كورسى په‌رله‌مانن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گۆڕانیش ببێته‌وه ئۆپۆزسیۆن به چوار هێز خاوه‌نى 32 كورسى په‌رله‌مان ده‌بن. تا پێش دروست بوونى نه‌وه‌ى نوێ له ساڵى 1992 ه‌وه‌وه به‌رده‌وام سه‌نگ و ده‌نگى یه‌كێتى و پارتى له داكشاندابوو به‌ڵام له‌دواى دروستبوونى ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌وه هاوكێشه‌ى 27 ساڵى مێژوو پێچه‌وانه بووه‌وه.
تابلۆیه‌كى دیكه‌ى سیاسى كه دواى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌وه‌ى نوێ بۆ یه‌كه‌م جار درزى زۆرى تێبوو، یه‌كگرتوویى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن بوو، له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى گۆڕانه‌وه به‌ره‌یه‌كى تۆكمه‌ى ئۆپۆزسیۆن دروست بوو یه‌كگرتوویى ئه‌م به‌ره‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا ره‌نگى دابووه‌وه، پشتیوانییه‌كى میلیى یه‌كگرتوو له‌ناو خەڵكه‌وه بۆ دۆسیه‌ى چاكسازى و شه‌فافیه‌ت دروست بووبوو ئه‌و به‌ره‌یه به ئاسانى و له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا ده‌یتوانى خۆپیشاندان رێكبخات و فشار بخاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، شه‌قام هه‌میشه ئاماده‌یى تێدابوو بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى داواكارى و به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ى به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن بداته‌وه، پێشتر ئاڕاسته نه‌بوو هه‌نگاوه‌كانى ئه‌م به‌ره‌یه بخاته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ڵام له‌دواى سه‌رهه‌ڵدانى نه‌وه‌ى نه‌وێ هه‌ڵمه‌تى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه كرا بۆیه‌ش چیتر ئه‌و به‌ره تۆكمه وه‌ك خۆی نه‌مایەوه شه‌قامیش کۆدەنگییەکەی پێشووی نه‌مایه‌وه، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ته‌قه‌یان تێكه‌وت و كه‌وتنه ركابه‌رى له‌سه‌ر لاشه‌ى یه‌ك دى و ده‌سه‌ڵاتیش له دوره‌وه سه‌یرى ده‌كرد تا له ئه‌نجامدا ته‌نها ده‌نگى ئه‌مان له كه‌مى دا‌و ده‌سه‌ڵات هه‌ڵكشا. یه‌كێتى باش ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ى نوێ له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى داهاتوو به‌شدار نابێت، له سنورى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه ناتوانێت هه‌وڵ بۆ یه‌كه‌مى بدات، ته‌نها له ئه‌گه‌رى به‌شدارى نه‌وه‌ى نوێ، یه‌كێتى ده‌توانێت بۆ بردنه‌وه‌ى هه‌ردوو پارێزگارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌گۆڕان ئومێدى بۆ بگه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و هێزه نوێیه ده‌سه‌ڵات هه‌ركات بییه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌و سكاڵایانه‌ى له‌سه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ى و كۆمپانیاكانى تۆماركراون، بە ئاسانی ده‌توانێت جوڵانه‌وه‌كه دوچارى کێشە بكات، به‌وپێیه‌ى ئێستا نزیكه‌ى 250 سكاڵاى قه‌رزو فێڵكردن له‌سه‌ر سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه تۆمار كراوه، به مانایه‌كى دیكه ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ده‌زانێت جموجوڵى ئه‌و هێزه له كۆنتڕۆڵدایه‌و هه‌ركاتێك بیانه‌وێت ده‌توانن له‌رێگه‌ى سكاڵاكانه‌وه بیانوه‌ستێنن بۆیه‌ش ئێستا سه‌رجه‌م سكاڵاكان وه‌ستاون، ئه‌م سكاڵایه‌ى ئه‌م دواییه‌ش له‌سه‌ر گرته ڤیدۆییه‌كان دیارییه‌كى باشتر بوو بۆ ده‌سه‌ڵات به‌وپێیه‌ی باشتر ده‌توانن جوڵانه‌وه‌كه به هه‌ر لایه‌ك ئاڕاسته بكه‌ن كه بیانه‌وێت، تۆمه‌ته‌كانیش كه‌سانى ئاسایى ئاڕاسته‌یان نه‌كردووه، زیاد له په‌رله‌مانتارێكى نێو بزوتنه‌وه‌كه باس له بوونى گرته ڤیدیۆی سێكسى ده‌كه‌ن كه به‌كارهێندراوه له‌نێو جوڵانه‌وه‌كه، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى جوڵانه‌وه‌كه له چاوپێكه‌وتنى رادیۆی نه‌وادا به راشكاوى گوتى، ته‌نها بۆ شادى نه‌وزاد گرته ڤیدیۆیی نه‌هاتووه‌و بۆ چه‌ند كه‌سێكى دیكه ڤیدیۆ نێردراوه، وه پێشتر به‌رامبه‌ر چه‌ند به‌رپرسێكى جوڵانه‌وه‌كه ئه‌م تاكتیكه به‌كارهێندراوه، و ئه‌وه‌ى له نامه‌و گرته ڤیدیۆییه‌كان هه‌ن ته‌نها سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌و كه‌سانى نزیكى ئه‌و ده‌یزانن كه‌سى دیكه نایزانن جگه له‌ناوخۆى نه‌وه‌ى نوێ.
بۆیه‌ش پێناچێت ده‌سه‌ڵات رێگه بدات به چاوى خۆى مه‌رگى هێزێكى له‌وجۆره ببینێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له ئاستێكدا راى ده‌گرێت، له‌دواى پرسى گرته ڤیدیۆییه‌كانه‌وه پینه‌كردنى ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوى نێچیرێكى گوێڕایه‌ڵتر دروست ده‌كات، پێشتر گومانى زۆر هه‌بوون كه سه‌دان دۆنم زه‌وى و پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون و پرۆژه‌ى میدیایى و كۆمپانیاى بازرگانى گه‌وره له ناو قوڵایى ده‌سه‌ڵاتى یه‌كێتى و له گرانبه‌هاترین شوێنى سلێمانى و به ته‌نیشت دیوارى ماڵى مام جه‌لاله‌وه به هاوڵاتییه‌كى ئاسایى نادرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه بانگه‌شه‌ى بۆده‌كات. خاوه‌نى گومانه‌كان ئێستا ئه‌وه وه‌ك پشتیوانى بۆچوونه‌كه‌یان ده‌هێننه‌وه كه هه‌موو جوڵه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ به‌خێری ده‌سه‌ڵات و به پله‌ى یه‌كه‌م به خێرى ماڵى تاڵه‌بانى و یەکێی شكایه‌وه، پارتیش بێ ده‌ستكه‌وت و پاداشت ده‌رنه‌چوو به‌وپێیه‌ى گه‌وره‌ترین به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆنى له كۆڵ بووه‌وه كه پێشر سه‌رئێشه‌ى زۆریان بۆ پارتى دروستكردبوو به جۆرێك بۆ یه‌كه‌م جار پارتییان ناچار به بایكۆتى په‌رله‌مانیى كرد، بۆیە لۆژیکی نییە لە ئێستادا هەریەکە لە یەکێتی و پارتی حەز بە هەڵوەشاندنەوەی نەوەی نوێ بکەن .