03:00 - 27/04/2019
خاڵه لاوازه‌كانى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید
شاسوار عه‌بدولواحید كه به شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ى له چاوپێكه‌وتنه‌كانى ده‌رده‌كه‌وێت و به دڵنیایى زۆر و به‌توندى گوتاره‌كانى ئاڕاسته ده‌كات، له دوایین چاوپێكه‌وتنیدا به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز ده‌ركه‌وت، ئه‌گه‌رچى له‌دۆخێكى ئێجگار ناله‌بارى حزبه‌كه‌ى و كۆمپانیاكه‌ى به راشكاوى و روونى قسه‌یكردو به‌رگرى له سیاسه‌ته‌كه‌ى كرد، به‌ڵام خاڵى لاوازى زۆر جێهێشت، ئه‌و پیاوه ئێستا سكاڵاى له‌سه‌ره‌و تۆمه‌ته‌كه‌ى سوك نییه و قورسە، له سلێمانییه‌و دیار نییه ده‌خرێته به‌رده‌مى دادگا یاخود رزگارده‌کرێت له‌و دۆخه ئاڵۆزه‌ی تێیكه‌وتووه.
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ره‌تاى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه‌وه گوتى ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى جیاوازه له‌وانه‌ى هه‌شت ساڵى رابردووى چونكه پێشتر ته‌نها رووى له ده‌سه‌ڵات بووه، ئه‌مجاره له هاوڕێكانى خۆى، شاسوار عه‌بدولواحید له ته‌واوى ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌ى كردوویه‌تى هه‌میشه ره‌خنه‌ى گرتووه له پێگەی به‌رگرى نه‌بووه به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام به قسه‌كانى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌م دواییه‌ش حزبه‌كانى ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى دوایى به‌ته‌واوى له پێگەی به‌رگریدابوو هه‌موو هه‌وڵێكى ده‌دا له رێگه‌ى قسه‌كانییه‌وه باوه‌ڕ به خه‌ڵكى بهێنێت كه تۆمه‌ته‌كان راست نین.
شاسوار عه‌بدولواحید له‌م چاوپێكه‌وتنه‌ى دوایى تاكتیكى خۆ به سته‌ملێكراو پیشاندانى به‌كارهێنا، ئه‌وه‌ش بۆ راكێشانى سه‌رنجى ئه‌وانه‌ى گومانیان بۆ دروست بووه له‌سه‌رى وه‌ك ئه‌وه‌ى گوتى، نه‌خۆشه‌و پشكنینى پزیشكى ماوه، ئه‌و بۆ نه‌خۆشى له ده‌رەوه‌ى وڵاته و ئاگادارى ئه‌وه نه‌بووه هاوڕێكانى نیگه‌رانن و پێشتر هیچیان لا باس نه‌كردووه و دەبوو هەواڵی بپرسن، به‌ڵام له ماوه‌ى نه‌خۆشییه‌كه‌دا له ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ى بیست كه هاوڕێكانى ناڕه‌زاییان هه‌یه، به‌وه‌ش ویستى واى وێنا بكات هاوڕێكانى كارێكى ئه‌خلاقییان نه‌كردووه له‌كاتێكدا ئه‌و نه‌خۆشه‌و پشكنینه پزیشكییه‌كان رێگه‌ى ناده‌ن بێنه‌وه به‌ڵام هاوڕێكانى هه‌ڵوێستیان به‌م جۆره‌یه.
له قسه‌كانى ئه‌وه‌ى گوت، ئه‌و چه‌ند دڵنیاییه خواى گه‌وره هه‌یه‌و له‌و دونیا لێپرسینه‌وه له كرده‌وه‌كانى مرۆڤ ده‌كرێت، ئاوه‌هاش ده‌زانێت تۆمه‌ته‌كان راست نین، سه‌رنج راكێشانى كۆمه‌ڵگه كە زۆرینه‌ى ره‌هاى باوه‌ڕدارن و موسوڵمانن به‌لاى ئه‌و قسانه‌دا كه ئه‌و باوه‌ڕی زۆرى به‌خواى گه‌وره هه‌یه و باوه‌ڕى به لێپرسینه‌وه‌ی ئەو دونیا هه‌یه، هاوتاكردنى ئه‌و راستییه‌ى لاى ئه‌وه له‌گه‌ڵ راستى بوونى خواى گه‌وره، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بڕوادارى زۆرى خۆى به خواى گه‌وره به‌ڵگه‌ى ئه‌وه‌ن كه كارى واناكات و دووپاتكردنه‌وه‌ى بڕواداریشى دیسانه‌وه بۆ راكێشانى سه‌رنجى زۆرینه‌ى خه‌ڵكى بوو.
به درێژایى چاوپێكه‌وتنه‌كه وه‌ك ئه‌وه نه‌ده‌هاته پێش چاو له دۆخێكى ئاسایی‌دا بێت، جاروبار توڕه‌بوونى خۆى بۆ كۆنتڕۆڵ نه‌ده‌كراو توڕه‌ده‌بوو، وشه‌ى عه‌یبه و زۆر عه‌یبه‌ى زۆر به‌كارهێناو چه‌ندین جار دووباره‌ى كرده‌وه، هه‌رچه‌ند پرسیاره‌كانى پێشكه‌شكاره‌كه به‌و جۆره نه‌بوون كه كێشه‌ى بۆ دروست بێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌كان به پێچه‌وانه‌وه پرسیاره‌كان به‌و ئاڕاسته‌بوون كه داوابكرێت سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه روونكردنه‌وه بدات و ئه‌ویش بێ ئاسته‌نگ وه‌ڵامى بداته‌وه، پرسیاره‌كان پرسیارى زیندوویان تێدا نه‌بوو، واته ئه‌و پرسیاره‌ى له‌سه‌ر وه‌ڵام دروست ده‌بێت، یاخود پرسیارى پاشكۆى پرسیار و وردووبوونه‌وه‌و رۆچوون به وه‌ڵامه‌كانى تێدا نه‌بوو.
بابه‌تێكى دیكه‌ى سه‌رنج راكێش ئه‌وه‌بوو له ده‌ستپێكى قسه‌كانیه‌وه، دڵنیایى دا‌و چه‌ندین جار دووپاتیكرده‌وه كه هیچ كێشه‌یه‌ك له‌نێوجوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ بوونى نییه، ئه‌م قسه‌یه ره‌نگه ته‌نها لە سیاسییه‌كى وه‌ك موعه‌مه‌ر قه‌زافى یاخود هه‌ندێك سیاسى ده‌گمه‌نى هاوشێوه‌و دابڕاو له ژیانى گشتى كردبێتیان، نكوڵیكردن له بوونى كێشه له كاتێكدا له كۆى 12 په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ 9یان ناڕازین و له كۆیى 13 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵا حه‌وت ئه‌ندامیان ناڕازین له حزبه‌كه وه‌ڵامێكى سه‌یره، زانیارى هه‌یه كه له‌و سێ په‌رله‌مانتاره‌ى دیكه‌ش ته‌نها مژده مه‌حمود له‌گه‌ڵ شاسوار عبدولواحید كۆك بێت، ئه‌وانى دیكه‌ش نیگه‌رانن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن كێشه‌كان نه‌به‌نه ده‌ره‌وه، له‌دۆخێكى وه‌هادا سه‌رۆكى حزبه‌كه بڵێت"ته‌حه‌دا ده‌كه‌م هیچ كێشه‌یه‌ك بوونى نییه"ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ داواكارى و ناڕه‌زاییه‌كان به شایه‌نى ئه‌وه نازانێت به گرفتیان ناوببات له‌كاتێكدا كێشه‌كان به جۆرێك گه‌وره‌ن په‌رله‌مانتاره‌كان ده‌ڵێن، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى ڤیدیۆى سێكسسیان لێده‌كرێت.
شاسوار عه‌بدولواحید تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى دایه پاڵ هاوڕێكانى هه‌موو ئه‌وانه‌ى به سیناریۆ وه‌سف كردن بۆ لێدان له‌و، ئه‌مه‌ى دایه پاڵ ده‌زگاى پاراستنى پارتى و ده‌زگاى زانیارى یه‌كێتى، به‌ڵام زه‌حمه‌ته حزبێک نیوه زیاترى سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى و سه‌دا 80ى په‌رله‌مانتاره‌كانى پاراستن و زانیارى بن، یاخود قورسه ئه‌مانه پێكه‌وه له‌سه‌ر پیلانگێڕییه‌ك رێككه‌وتبن ئه‌گه‌ر بابه‌تێكى جدى بوونى نه‌بێت ئه‌مانه له‌سه‌رى كۆبووبنه‌وه، تۆمه‌تى سیخوڕیكردن له نه‌ریتى حزبه كوردییه‌كاندا زۆر به‌كارهێندراوه له‌كاتى جیابوونه‌وه‌كان به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جاره نیوه زیاترى حزبێک به سیخوڕ‌ى تۆمه‌تبار بكرێن له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیگه‌رانییانه‌ى كه هه‌یانه. گوتى"ئێمه رێگه ناده‌ین له‌ناو نه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك بنێرنه نێو جوڵانه‌وه‌كه".
بابه‌تێكى دیكه كه پرسیارى گه‌وره‌ترى جێهێشت، مه‌سه‌له‌ى گرته ڤیدیۆیى و هه‌ڕه‌شه‌كان بوو، دیسانه‌وه سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ ئه‌مه‌ى دایه پاڵ یه‌كێتى و پارتى و خۆى بێبه‌ریكرد، له‌كاتێكدا سه‌ركه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ، گوتى ئه‌و ڤیدیۆ‌و زانیارییانه ته‌نها لاى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه و كه‌سه نزیكه‌كانى هه‌ن و بۆ چه‌ند كه‌سێكیش نێردراوه له په‌رله‌مانتاره‌كان، گوتیشى، ئه‌مه شتێكى نوێ نییه له‌ناو نه‌وه‌ى نوێ پێشتریش ئه‌م فه‌زیحه‌یه به‌رامبه‌ر چه‌ند ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى باڵا به‌كار هێندراوه. سیاسییه‌كان زۆربه‌ى كات بۆ وه‌ڵامى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى كه ئاڕاسته‌یان ده‌كرێت كه‌سایه‌تى خۆیان به به‌ڵگه‌ى ئه‌ستۆپاكى ده‌هێننه‌وه، له‌كاتێكدا ره‌خنه‌و تۆمه‌ته‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تى ئه‌وانه، شاسوار عه‌بدولواحیدیش هه‌ر وایكرد، به‌ڵگه‌ى ئه‌وتۆى نه‌بوو جگه له‌وه‌ى كه كه‌سایه‌تى ئه‌و شتى له‌وجۆره لێناوه‌شێته‌وه.
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به ناڕاستەوخۆ هێرشى كرده سه‌ر كه‌سایه‌تى په‌رله‌مانتار شادى نه‌وزاد، كاتێك له چاوپێكه‌وتنه‌كه گوتى، پێشتر دڵى چه‌ندین هاوڕێى ئازیزى خۆیان ئێشاندووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى قسه‌و قسه‌ڵۆكیان له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كه كردووه، ویستی له‌رێگه‌ى ئه‌م قسه‌یەوه بڵێت ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتر خۆى ده‌نگۆو قسه‌ى له‌سه‌ر بووه له‌ناو جوڵانه‌وه‌كه و ئه‌گه‌رێكى كراوه‌یه كه خۆى له‌گه‌ڵ كه‌سى دیكه رووبه‌ڕووى حاڵه‌تى له‌وجۆره بووبێته‌وە ڤیدیۆ‌و وێنه‌ى گیرابێت، بۆیه‌ش ئه‌وان بێبه‌رین له‌و قسانه‌ى كردوویه‌تى.
به درێژایى چاوپێكه‌وتنه‌كه زانیارى و نهێنى نه‌خرایه‌روو، له‌كاتێكدا پێشتر له‌رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكى ئاگادار كردبوو كه له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه كه نهێنى ده‌دركێنێت، كۆى قسه‌كانى ئه‌وه بوو، كه یه‌كێتى و پارتى ئه‌مه‌یان كردووه و هیچ كێشه‌یه‌ك بوونى نییه و ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت گه‌له‌كۆمه‌كێ بكات لێیان له‌كاتێكدا نه‌وه‌ى نوێ هیچ زیانێكى له پێگه‌ى ده‌سه‌ڵات نه‌داوه، به‌پێچه‌وانه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ وه ده‌نگه‌كانى یه‌كێتى و پارتى هه‌ڵكشاوه، خولى رابردوو هه‌ردوو حزب 56 كورسى په‌رله‌مانیان هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا 66 كورسى په‌رله‌مانیان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه نه‌وه‌ى نوێ زیانى له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان دا كه نه‌یارى ده‌سه‌ڵات بوون ئه‌وه‌ش دیارییه‌كى ناوازه‌بوو بۆ ده‌سه‌ڵات ئێستاش نه‌مانیان هیچ سودێكى بۆ یه‌كێتى و پارتى نابێت چونكه ئه‌وان ئه‌زمونیان كرد كه جوڵانه‌وه‌كه ناتوانێت ده‌نگى ئه‌وان رابكێشێت جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه زیاتر له 200 سكاڵاى قه‌رز و تۆمه‌تى فێڵكردنى له‌سه‌ره له دادگا ده‌سه‌ڵات هه‌ركات نێتى هه‌بێت ده‌توانێت دۆسیه‌كانى له‌سه‌ر بجوڵێنێت كه‌ئێستا دۆسیه‌كان وه‌ستاون له دادگا و ناچێته پێش. جگه له‌وه‌ش سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه زیاتر له 50 ملیۆن دۆلارى حكومه‌ت قه‌رزاره به‌ڵام حكومه‌ت ئاماده نییه سه‌رئێشه بۆ نه‌وه‌ى نوێ دروست بكات و زۆریان لێ بكات بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان.
ئایا ده‌چێته دادگا؟
شاسوار عه‌بدولواحید پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه سلێمانى، كه په‌یسه‌ر زانیارى هه‌یه له‌به‌غدا بووبێت و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شى له به‌غداوه كردبێت نه‌ك له‌نده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ى خۆى وتى له له‌نده‌نه، گله‌یى له چه‌ند به‌رپرسێكى یه‌كێتى كردبوو، هاوكات داواى گره‌نتیكردبوو كه ده‌ستگیر نه‌كرێت ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێته‌وه، چونكه تۆمه‌ته‌كه‌ى قورسه‌و به‌پێى یاسا ئه‌گه‌ر خۆى نه‌چێته به‌رده‌م دادگا ده‌بێت راسته‌وخۆ ده‌ستگیربكرێت، به‌ڵام تا ئێستا باس‌وخواسى ده‌ستگیركردنى بوونى نییه و نه‌چووه‌ته به‌رده‌م دادگا، په‌رله‌مانتاره‌كانى نه‌وه‌ى نوێش جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌و گرته ڤیدۆییه‌كان سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ى له پشته، دیار نییه كه ئایا ده‌چێته به‌رده‌م دادگا یاخود هه‌ژموونى یه‌كێتى رزگارى ده‌كات و دۆسیه‌كانى بۆ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌و وه‌ك دۆسیه‌كانى پێشووى دادەخرێت؟ چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌وه روون ده‌بێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات و دادگا چه‌ند جدین له كاركردن له دۆسیه‌كان و لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد و خستنه‌ڕووى راستییه‌كان .