06:11 - 25/04/2019
چاره‌نوسى فراكسیۆنه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ
دواى ته‌قینه‌وه‌ى كێشه‌كانى نه‌وه‌ى نوێ و له‌تبوونى جوڵانه‌وه‌كه، چاره‌نوسى فراكسیۆنه‌كانى ئه‌و حزبه له په‌رله‌مانى كوردستان و په‌ڕله‌مانى عێراق ناڕوونه، ئایا په‌رله‌مانتاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن یاخود شێوازێكى دیكه بۆ كارى په‌رله‌مانتارى هه‌ڵده‌بژێرن، یاخود ده‌ستبه‌ردارى كاره‌كانیان ده‌بن، ئێستا كێشه‌كان به جۆرێك ئاڵۆزبوون سه‌رنجى هه‌مویان له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه‌یه كه له‌سه‌ر وێنه‌و گرته ڤیدیۆكان ده‌كرێن، بۆ چاره‌نوسى فراكسیۆنه‌كان و خودى جوڵانه‌وه‌كه‌ش گریمانه‌و ده‌نگۆو قسه‌وباسى جیاواز زۆرن، بەڵام له هه‌موو گریمانه‌كاندا به‌و دۆخه‌ى ئێستاوه چیتر رۆڵى سه‌رۆك به‌سه‌ر فراكسیۆنه‌كانه‌وه كۆتایى هاتووه.
نه‌وه‌ى نوێ چوار په‌رله‌مانتارى له به‌غدا و هه‌شت په‌رله‌مانتارى له كوردستان هه‌یه، ئێستا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه زۆرینه‌یان له‌به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكارى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ن و دابه‌شبوون، ناڕازییه‌كان تۆمه‌تى قورس باس ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه كه ئه‌گه‌ر بسه‌لمێندرێن له دادگا ئه‌وانه تاوانى گه‌وره‌ن و سزاى قورسیان هه‌یه، شه‌وى رابردوو سه‌ركه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتارى جوڵانه‌وه‌كه به‌روونى رایگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندى و په‌یوه‌ستبوونێك له‌نێوان سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه و فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان نه‌ماوه.
فراكسیۆنى به‌غدا
چوار په‌رله‌مانتاره‌كه به‌غدا وه‌ك باس ده‌كرێن هه‌رچواریان له باڵى ناڕازین، نیگه‌رانییه‌كان له‌وێوه ته‌قینه‌وه كاتێك سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكایه‌تى كاره‌كانى فراكسیۆنه‌كه‌ى گرته ده‌ست له به‌غدا، وه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ره‌ى شیعه‌كان كۆبوونه‌وه‌ى كرد كه‌ده‌گوترێت نیازى لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدییان هه‌یه و بۆچوونیان له‌سه‌ر مافه‌كانى كورد و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران باش نییه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه جیاواز له‌وانه‌ى كوردستان گرفتى ئه‌وتۆیان نییه سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه ناتوانێت ئاسته‌نگیان بۆ دروست بكات ده‌توانن له كارى په‌رله‌مانتارى خۆیان به‌رده‌وام بن، سێ سیناریۆن له به‌رده‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یه له به‌غدا.
سیناریۆى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه، وه‌ك فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ خۆیان بناسێنن و به‌رده‌وام بن، بێ پابه‌ندبوون له قسه‌وبڕیارى سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ كارى په‌رله‌مانتارى خۆیان بكه‌ن، سیناریۆى دووه‌م ئه‌وه‌یه بچنه ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه هاوبه‌شه‌ى كه بڕیارە له‌نێوان پێنج فراكسیۆنه‌كه دروست بكرێت زیاتر له‌و هاوپه‌یمانییه كارى خۆیان بكه‌ن و كارى یه‌ك تیمى فراكسیۆنه‌كه كزببێت و نه‌مێنێت، سیناریۆى سێیه‌م ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ببنه یه‌ك فراكسیۆنى هاوبه‌ش ئه‌مه‌یان تاراده‌یه‌ك گریمانه‌یه‌كى دووره‌و دووهێزە ئیسلامییەکەش دانوویان پێکەوە ناکوڵێت.
جه‌مال كۆچه‌ر سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بۆ په‌یسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌وان له ئێستادا بۆ بژارده‌یه‌كى وه‌ها ئاماده نین چونكه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى كێشه‌كانى نێوخۆیان ناكرێت داوا له ئێمه بكه‌ن ببینه یه‌ك فراكسیۆن، بۆیه فراكسیۆنى یه‌كگرتوو بۆ ئه‌و كاره ئاماده نییه، به‌ڵام به‌گوته‌ى خۆى ئه‌گه‌رى به‌هێز ئه‌وه‌یه هه‌ر پێنج لایه‌نه‌كه فراكسیۆنێكى هاوبه‌ش له شێوه‌ى هاوپه‌یمانییه‌ك دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌یان یه‌كگرتوو ئاماده‌یه‌و گرفتى نییه و هه‌نگاوى باش نراوه له‌نێوان ئه‌و پێنج لایه‌نه.
سه‌ركه‌وت شه‌مس سه‌ركرده‌ى ناڕازى نه‌وه‌ى نوێ و په‌رله‌مانتارى جوڵانه‌وه‌كه له‌به‌غدا بۆ په‌یسه‌ر باسیله‌وه‌كرد، سه‌باره‌ت به شێوازى كارى داهاتووى نێو په‌رله‌مانیان جارێ دۆخه‌كه روون نییه و چه‌ند رۆژى داهاتوو ره‌نگه زۆر شتى دیكه رووبده‌ن و دیمه‌نه‌كه روون ببێته‌وه، به‌ڵام به‌وته‌ى خۆى ئه‌وان نزیك بوونه‌وه‌ى فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان پێ باشه‌و پێشتریش كاریان بۆ كردووه‌و لە هەموو حاڵەتێک ئەوان لەکاری پەڕلەمانتاری خۆیان بەردەوام دەبن.
پێده‌چێت گریمانه‌ى به‌هێز ئه‌وه‌بێت چوار په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى به‌غدا له‌كارى په‌رله‌مانتارى خۆیان به‌رده‌وام بن و نوێنه‌رایه‌تى ده‌نگه‌كانیان بكه‌ن، بۆئەمه‌ش به‌ربه‌ستیان نییه و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه ناتوانێت ناچاریان بكات به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ژێر باڵى فه‌رمان و بڕیاره‌كانى، به‌و جۆره‌ش شاسوار عه‌بدولواحید هیچ په‌رله‌مانتارێكى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نامێنێت و ته‌واوى فراكسیۆنه‌كه‌ى له‌ده‌ست ده‌دات.
فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان
دۆخه‌كه بۆ فراكسیۆنه‌كه‌ى كوردستان ئاڵۆزه به‌وپێیه‌ى كۆده‌نگ نین و دابه‌ش بوون، ئه‌وه‌ش هه‌ندێك دوو دڵییه بۆ په‌رله‌مانتاره ناڕازییه‌كان په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان كه رێگه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌یان پێنادات، په‌یڕه‌وه‌كه رێگه‌ى خۆشكردووه بۆ حزب كه بتوانێت په‌رله‌مانتار بگۆڕێت ئه‌گه‌ر له فراكسیۆنه‌كه نه‌ما، بڕگه‌ى دووه‌مى مادده‌ى 110ى په‌یڕه‌وه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه‌كه‌ى جیابووه‌وه ئه‌نجامێتى له‌ده‌ستده‌دات، به‌ڵام ئه‌مه ئاسان نابێت.
په‌رله‌مانتاره‌كان له فراكسیۆنه‌كه نه‌چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌و نارازییه‌كان ده‌ڵێن له‌فراكسیۆنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بن، بۆیه به‌پێى په‌یڕه‌و ناتوانرێت هیچ كام له ناڕازییه‌كان دووچارى گرفتى دورخستنه‌وه بكرێت، ئه‌گه‌ریش بیانه‌وێت له‌رێگه‌ى بڕیارى فراكسیۆنه‌كه‌وه بڕیار له‌وه‌بده‌ن كێ ئه‌نجامى فراكسیۆنه‌كه بێت، دیسان ئه‌م پاڵشتى یاساییان نییه و هه‌م ده‌نگى پێویستیان نییه‌و به‌وپێیه‌ى له‌كۆى هه‌شت ئه‌نجامى فراكسیۆنه‌كه چواریان له باڵى ناڕازین و سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه‌ش كازم فاروق ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شكردووه‌و پشتیوانى هیچ كامى له‌به‌ره‌كان نه‌كردووه تا ئێستا ته‌نها دوو په‌رله‌مانتار پشتیوانى له شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كه‌ن ئه‌وانیش مژه مه‌حمود و سیپان ئامێدین، دیارى ئه‌نوه‌ریش تا ئێستا بێده‌نگى هه‌ڵبژاردووه.
به‌پێى مادده‌ى 25ى په‌یڕه‌وى ناخۆى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ده‌ستدانى ئه‌ندامێتى، به كۆتایى هاتنى خولى په‌رله‌مان، یاخود مردنى په‌رله‌مانتار یاخود په‌ككه‌وتنیه‌تى، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر خۆشیان ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه ده‌بێت بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و زۆرینه‌ى په‌رله‌مانتاران پشتیوانى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه بكه‌ن، هه‌روه‌ها له ده‌ستدانى ئه‌ندامێتیش له‌و مادده‌یه به جۆرێكه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتار مه‌رجێكى بوونه ئه‌ندام له‌ده‌ست بدات، له‌وانه‌ش ئه‌نجامدانى تاوانى ئابڕوبه‌ر یاخود خیانه‌تى نیشتیمانى، یاخود شیاوى یاسایى له‌ده‌ستبدات یاخود ئاماده‌نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى تێبپه‌ڕێنێت له دانیشتنه‌كان ئه‌مه‌ش دیسان پێویستى به ده‌نگادنى په‌رله‌مانتارانه، به‌وجۆره‌ش مه‌حاڵه شاسوار عه‌بدولواحید بتوانێت زۆرینه‌ى په‌رله‌مانى كۆبكاته‌وه بۆ ده‌ركردنى په‌رله‌مانتارێك له په‌رله‌مانتارى.
بۆیه گریمانه‌ى به‌هێز له‌به‌رده‌م فراكسیۆنه‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌یه وه‌ك فراكسیۆنێك په‌رتوبڵاو بمێننه‌وه‌و زۆرینه‌یان پابه‌ند نه‌بن به بڕیارێكى سیاسى دیاریكراوه‌وه، له كارى په‌رله‌مانتارى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه به كرده‌وه ئه‌م فراكسیۆنه‌ش له‌ده‌ستده‌دات.
شاسوار عه‌بدولواحید
ده‌نگ و قسه‌وباسى زۆر هه‌ن له‌سه‌ر چاره‌نوسى شاسوار عه‌بدولواحید كه پێویستى به راپۆرت و به‌داواچوونى تایبه‌ته به‌خۆى، هه‌ندێك ده‌ڵێن رۆڵى كۆتایى هات و هه‌ندێك ده‌ڵێن چى دیكه ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه گۆڕه‌پانى سیاسى، لایه‌نگرانیشى پێیان وایه به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌دا زاڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به فراكسیۆنه‌كان چیتر مه‌حاڵه بیانگێڕێته‌وه ژێر هه‌ژمون و قسه‌كانى ئه‌گه‌ر جوڵانه‌وه‌كه‌شى به‌رده‌وام بێت، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌سه‌ر هه‌ن به‌ڵگه ده‌ستبكه‌وێت تاوانى قورسن و بوونى له ده‌ره‌وه‌ى زیندان یاساغ ده‌بێت و قه‌رزێكى زۆریشى له‌سه‌ره بۆیه پێناچێت جارێكى دیكه بیپه‌رژێته سه‌ر په‌رله‌مانتار و فراكسیۆن.
كێ قوربانییه؟
ئه‌گه‌رچى به‌شێك له به‌رپرسه ناكۆكه‌كان به هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان ئێستا قوربانین و وا باس ده‌كه‌ن ژیانى تایبه‌تییان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌دایه، به‌ڵام داواجار ده‌نگده‌رانى جوڵانه‌وه‌كه یه‌كه‌م و كۆتا قوربانین به‌وپێیه‌ى له به‌رامبه‌ر به‌ڵێن و به‌رنامه‌ى گه‌وره‌دا ده‌نگیان به جوڵانه‌وه‌كه داوه، ئێستا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانیش سه‌ربه‌خۆیانه به‌رده‌وامن بن و نوێنه‌رایه‌تى ده‌نگده‌ران بكه‌ن، كۆى به‌رنامه سیاسییه‌كه كه بانگه‌شەى بۆ كرا بۆ گۆڕینى لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات و گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى و باشكردنى دۆخى ژیانى خه‌ڵك ناڕاست ده‌رچوون.