06:24 - 17/04/2019
مشتومڕى گه‌ڕانه‌وه‌ى حزبى ده‌عوه كوردى دوودڵ كردووه
باس و خواسى گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ژموونى عه‌بادى و نزیكبوونه‌وه‌ى له مالیكى، سه‌ردانى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ تاران و به‌دوایدا بۆ ریازى پایته‌ختى سعودیه، سه‌ردانى محه‌مه‌د حه‌لبوسى بۆ واشنتن، نیگه‌رانى زۆرینه‌ى شیعه‌كان له دڵنه‌رمى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ به‌رامبه‌ر كورد، دیمه‌نى ئاڵۆزى ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایى شانۆى سیاسى عێراقن، دۆخه‌كه وادێته پێش چاو عێراق له قوڵایى هاوكێشه‌یه‌كى هه‌ستیارى نێوده‌وڵه‌تیدا بێت، كه ئه‌گه‌رى روودانى رووداو و گۆڕانكارى گه‌وره‌ى تێدایه، كورد له‌ناو ئه‌و دیمه‌نه لێڵه‌دا بۆ ئه‌م قۆناغه پێویستى به به‌رچاو روونییه و پێش چاوى ته‌ڵخه.
ئێران و ئه‌مریكا ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایى په‌ته‌كه‌ى نێوانیان زۆر توند كرده‌وه، ناوه‌ڕاستى په‌ته‌كه له به‌غدایه، هه‌ردوولا به قورسایى زۆره‌وه له گۆڕه‌پانى عێراقدا سه‌رگه‌رمى ململانێن، له‌م چه‌ند رۆژەى دوایى قسه‌وباس له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ى نێوماڵى حزبى ده‌عوه‌و نزیكبوونه‌وه‌ى مالیكى و عه‌بادى زۆرن، به ته‌نیشت ئه‌وانیشه‌وه كه نیگه‌رانن له عادل عه‌بدولمه‌هدى و به ناردنى مووچه بۆ هه‌رێم بێ راده‌ستكردنى نه‌وت دڵخۆش نین، نیگه‌رانیى دیكه له‌ناو شیعه‌كان زۆرن كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ره‌كانى حزبى ده‌عوه كۆكن، بۆیه‌ش ئاماژه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ژمونى ده‌عوه شتى باشى بۆ كورد تێدا چاوه‌ڕوان ناكرێت.
ئامانج له نزیكبوونه‌وه‌ى عه‌بادى و مالیكى
ئه‌و دوو به‌رپرسه ناكۆكه‌ى حزبى دعوه دواى چه‌ند گه‌رێكى ناكۆكى نێوانیان و دابه‌زینى كورسییه‌كانى حزبه‌كه‌یان كه دوایین هه‌ڵبژاردن به دوولیست 67 كورسیان هێناو دواتریش ژماره‌یه‌ك كورسى له 42 كورسییه‌كه‌ى عه‌بادى جیابوونه‌وه، ره‌نگه ئێستا تێگه‌یشتبن كه بێ یه‌كگرتن چیتر خۆرى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وان هه‌ڵنایه‌ته‌وه بۆیه‌ش به‌م یه‌كگرتنه به چه‌ند قۆناغێك پلانى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
ئامانجى ده‌ستپێكى ئه‌وان وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵاتى لامه‌ركه‌زى پارێزگاكانه ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه كه بڕیاره كۆتایى ئه‌مساڵ بكرێـت، ئه‌وان بڕوایان وایه له عێراق لا مه‌ركه‌زییه‌كى باش هه‌یه و ئه‌گه‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنه بیبه‌نه‌وه حكومه‌ته محه‌له‌ییه‌كان ده‌كه‌وێته ده‌ستیان، ئامانجى دیكه‌یان ئه‌مه‌یان كه خواستى پشت په‌رده‌یه خستنه ده‌ره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه بۆ ده‌ره‌وه‌ى هاوكێشه‌ى حكومڕانى، چونكه حزبى ده‌عوه له عێراقى نوێ‌دا بۆ یه‌كه‌م جار له‌سه‌ر ده‌ستى عه‌بدولمه‌هدى كورسى سه‌رۆك وه‌زیرانى لێوه‌رگیرایه‌وه، بۆیه‌ش له ئێستاوه ده‌ستیان به جموجوڵ كردووه بۆ دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى سیاسى كه زیاتر له‌ژێر ناوى هه‌وڵدان بۆ چاكسازى ده‌ستیان به كار كردووه ئامانج له‌و مانۆڕانه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ قۆناغى زێڕ‌ینى هه‌ژمونى حزبه‌كه.
به‌غدا له‌نێوان تاران و واشنتن‌دا
ئه‌و هه‌وڵه سیاسییه‌ى له ناوماڵى ده‌عوه‌وه كه‌وتووه‌ته ڕێ، له‌كاتێكدایه نێوانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران له هه‌ركات هه‌ستیارتره، حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدى گیرى خواردووه‌و له دوڕیاندایه بۆ هه‌رلا هه‌نگاو بنێت له سزاى ئه‌وى دیكه پارێزراو نابێت، له‌یه‌ك كاتدا ده‌بێت ده‌ست بە ئه‌منییه‌تى وڵاته‌وه بگرێت و هه‌م ده‌بێت خه‌مى دۆخى ئابوریشى بێت پریشكى سزاكان ئابورى عێراق نه‌سوتێنن.
شانۆى سه‌ردانه هه‌رێمییه‌كانى عه‌بدولمه‌هدى هێشتا ته‌واونه‌بووه‌و دیمه‌نى سه‌ره‌كى تێدابوو، سه‌ردانى ئێران و سعودیه، ئه‌وه‌ى یه‌كه‌میان هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا ئه‌نجامداو ئه‌مڕۆش به‌ره‌و ریاز كه‌وته ڕێ، پێكهاته‌ى شانده‌كه لێك نزیكبوون هه‌مان ئه‌و وه‌زیرانه كه چوونه تاران چوونه ریازیش، وه‌زیره‌كانى دارایی، دەرەوە، كارەبا، نەوت و بازرگانی به‌شدارن، به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر پێش وەخت ئامادەکاری کرابوو له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ریاز عه‌بدولمه‌هدى 13 رێككه‌وتن واژۆ بكات و کردیشی، كه له‌بوارى وه‌زو بازرگانین، ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكى قه‌به‌یه به‌راورد به سه‌ردانه‌كه‌ى تاران كه به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئێران له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك نه‌بوون كه به‌شێك له پاره‌ى كاره‌با و قه‌رزى عێراق كه نزیكه‌ى چوار ملیار دۆلاره چۆن بدرێته‌وه به ئێران، تاران داواى پاره‌ى كاشى كردووه به دۆلار، عه‌بدولمه‌هدیش پێشنیاریكردووه به دینار له‌رێگه‌ى هه‌ژمارى بانكییه‌وه هه‌ندێك پاره‌یان بدرێته‌وه به‌ڵام بۆ ئێستا نا چونكه مامه‌ڵه‌ى بانكى له‌گه‌ڵ ئێران راگیراوه.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەحكومەتی بەغدا بە پەیسەرپرێسی راگەیاند، سەردانەكەى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ سعودیه بەرێنمایی ئەمریكایە و بۆئەوەیە بەغداد بۆ دابینكردنی كارەبا، وزە و خۆراك لەبری تاران پشت بە سعودیە و ئوردن ببەستێت، وه ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و خۆراك و دەرمانیان لەگەڵ بكات و لەوێوە پێداویستیەكانی دابینبكات. به گوته‌ى سەرچاوەكە لەناو سعودییەش پێش وەخت ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی عێراق بەتایبەتی لەبواری كارەبا و بەنزین كرابوو.
به‌و هه‌نگاوانه‌ش وادێته پێش چاو سه‌رۆك وه‌زیران مه‌یلى زیاترى به‌لاى ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت وه‌ك له ئێران، ئه‌گه‌رێكى لاوازه كه تاران له دروستبوونى هاوكێشه‌یه‌كى وه‌ها ده‌ستوه‌ستان بێت به‌وپێیه‌ى عێراق ده‌روازه‌ى فریاد ره‌سه بۆ ئێران له‌دۆخی قورسى گه‌مارۆكاندا، ئه‌گه‌ر حزبى ده‌عوه له مانۆره‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت دژى عه‌بدولمه‌هدى دوورنییه ئێرانیش فراكسیۆنه‌كانى دیكه‌ى وه‌ك فه‌تح و شیعه‌كانى دیكه بداته پاڵیان و لابردنى عه‌بدولمه‌هدى بۆ شیعه ئه‌وكات كارێكى گران نابێت، خۆى له سه‌ره‌تاوه عه‌بدولمه‌هدى به ره‌زامه‌ندى ئێران و ئه‌مه‌ریكاش پۆسته‌كه‌ى وه‌رگرت و تا ئێستاش پشتیوانى ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ست نه‌داوه، به‌ڵام ئێران له دۆخێكى وادا به‌رژەوه‌ندییه‌كانى له عێراق بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسى سڕینه‌وه بۆ پارێزگارى له‌خۆى بێ جوڵه نابێت.
كورد له به‌رداشى ناكۆكییه‌كه‌دا
زۆرینه‌ى فراكسیۆنه كوردییه‌كان جگه له فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ به بوونى عادل عه‌بدولمه‌هدى دڵخۆشن و پێیان وایه ئه‌و پیاوه گره‌نتى به‌رده‌وامى مووچه‌ى هه‌رێمه و له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر هه‌ژموونى حزبى ده‌عوه بگه‌ڕێته‌وه دیسانه‌وه قۆناغى مووچه بڕین و فشاركردن بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ى ئێستا فشارى زۆر هه‌یه له‌سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر كورد ئه‌وه‌نده نه‌رم نه‌بێت و بێ راده‌ستكردنى نه‌وت چیتر پاره ره‌وانه نه‌كات، هۆشیار عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق پێشتر بۆ په‌یسه‌ر گوتبووى"تا عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران بێت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نابڕدرێت".
سه‌ركه‌وت شه‌مس په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نزیكى فراكسیۆنه‌كه‌ى له عه‌بادى و مالیكى بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه ئه‌وان ئۆپۆزسیۆنن و هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆنى به‌هێز له عێراق هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ناچار به چاكسازى بكات، ره‌تیده‌كاته‌وه كه به‌ره دروستكرابێت. شه‌مس بۆ په‌یسه‌ر نه‌یشارده‌وه، كه هاوكێشه نوێیه‌كه ئاڵۆزه‌و ته‌ڵخه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بوونى ئه‌وان له‌م به‌ره‌یه‌دا ماناى ئه‌وه‌یه نه‌وه‌ى نوێ پشتیوانى به‌ره‌یه‌كى شیعى ده‌كات بۆ لابردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى گوتى"ده‌بێت به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن دروست بكرێت ئێمه پشتیوانى ئه‌مه‌ین و باشترین چاره‌سه‌ره، له ئێستادا ئه‌مه‌ى باس ده‌كرێت ته‌نها له‌پێناو چاكسازییه كه‌س نازانێت ئه‌نجامى كۆتایى چۆن ده‌بێت، وێنه‌كه ته‌ڵخه‌و روون نییه، ئه‌گه‌ر به‌ره‌ى تائیفى دروست بێت ئێمه لێى ده‌كشێینه‌وه چونكه ئێمه دژى به‌ره‌ى تائیفین".
له شه‌قامى كوردیش بۆچوون زۆرن پێیان وایه گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رده‌مى عه‌بادى واته گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ سه‌رده‌مى خراپى مووچه‌و بڕینى مافه داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روونه‌دات نزیك بوونه‌وه‌ى مالیكى و عه‌بادى ئه‌گه‌رى ئه‌وه دروست ده‌كات، كه له په‌رله‌مان له یاساى بودجه‌ى ساڵى ئاینده‌ی بودجە كێشه بۆ پشكى هه‌رێمى كوردستان دروست بكه‌ن، چونكه پشتیوانى په‌رله‌مانتارى دیكه‌شیان هه‌یه بۆ ئه‌مه، به‌ڵام سه‌ركه‌وت شه‌مس ده‌ڵێت، ئه‌م جوڵانه‌ى ئێستا هه‌ن مه‌ترسى دروست ناكه‌ن بۆ مووچه چونكه ئه‌وان وه‌ك فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بادى و مالیكیش هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه مووچه له كێشه‌ى نه‌وت جیابكرێته‌وه.
كورد خۆى له‌نێوانى ئه‌مریكا و ئێران دۆخى باش نییه هه‌ڵوێستى خۆى له ناو هه‌ڵوێستى عێراقدا شاردووه‌ته‌وه‌و ناتوانێت خۆى یه‌كلایى بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌غدا دابه‌ش بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌كه‌دا كورد له‌به‌ره‌یه‌كیان خۆى ده‌بینێته‌وه، له ئێستاوه زۆرینه‌یان پێیان وایه باشتره خۆیان دووربگرن له‌و مانۆڕه‌ى عه‌بادى و مالیكى ده‌ستیان پێكردووه، پێده‌چێت كورد له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌ى عه‌بدولمه‌هدیدا یان غه‌رق بێت یاخود بگاته كه‌نار.
موسه‌نا ئه‌مین په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێت، نابێت كورد ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیهێناوه بگۆڕێته‌وه به شتێكى نادیار بۆیه ده‌بێت پشتیوانى له‌م حكومه‌ته‌ى ئێستا بكه‌ین، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ په‌یسه‌ر گوتى"كورد ده‌بێت پشتیوانى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا بكات، ئێمه تا ئێستا رازین له عادل عه‌بدولمه‌هدى بڕوامان وایه تا ئێستا كه‌سێكى گونجاوه من زیاتر وه‌ك فشارێك ده‌یبینم، بڕواناكه‌م ئومێدى ئه‌وه‌یان هه‌بێت بیكه‌نه پرۆژه‌یه‌كى ته‌واو چونكه ئه‌م سیسته‌مه سیاسییه به ئاسانى جێگیر نه‌بوون بۆیه‌ش به ئاسانى تێك ناچێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست كێشه بۆ ره‌وانه‌كردنى مووچه دروست ده‌كه‌نه‌وه، ئێمه ده‌بێت ده‌ست به‌م رێژه‌یه له ده‌ستكه‌وت بگرین و پێمان وایه ده‌رفه‌ت بدرێت به‌م حكومه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى بكات و تا ئێستا هه‌ڵوێستى باش بووه نامانه‌وێت ئه‌م هه‌ڵوێسته باشه بگۆڕینه‌وه به شتێكى نادیار".
بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێت به‌ژێر داروپه‌ردووى ئاگرى كێشه‌كانى نێو به‌غداو ململانێى توندى ئه‌مریكاو ئێران، كورد پێویستى به ئاماده‌كارى و به‌رچاوروونى پێشوه‌خته، به‌ڵام وه‌ك زۆربه‌ى پرسه‌كانى دیكه كورد بۆ ئه‌مه‌ش ماڵێكى هاوبه‌شى نییه لێیه‌وه به‌رنامه‌ى خۆى دابنێت و پلانى بۆ نێو هاوكێشه ئاڵۆزه‌كان هه‌بێت و ده‌رفه‌ت دروست بكات، هه‌رچه‌ند قۆناغى ئه‌م جاره جیاوازه‌و ململانێكان جددین دۆخه‌كه له كوڵان نزیكه و بارودۆخى عێراق ناسكتره.