ڕاپۆرتی کوردستانی

02:12 - 17/04/2019

پێنج ساڵ پێش ئێستا كوردستان 20-25 ملیار دۆلار قه‌رزار بووه‌‌

پەیسەر

دوای دووساڵ له‌ داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێی عێراق ساڵی 2005 به‌ فه‌رمی باس له‌ خۆبه‌رێوبه‌ری ناوچه‌ كوردییه‌كانی باكوری عێراق كرا، ڕووسیا هه‌ستا به‌ درووستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ش له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی ڕووسیا له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.


له‌و سه‌روبه‌نده‌دا، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئێران و توركیا بوونه‌ یاریچیه‌كی سه‌ره‌كی سیاسه‌ت و ئابووری ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت. كه‌ یه‌ده‌گی نه‌وتی دڵنیای نزیكه‌ی 45 ملیار به‌رمیل نه‌وته‌( ده‌یه‌مین گه‌وره‌ وڵاتی دونیایه‌ بۆ نه‌وت) هه‌روه‌ها ده‌توانرێت به‌2.8 بۆ 5.7 تریلۆن مه‌تری چوارگۆشه‌ بۆ غازی سروشتی بخه‌ملێنێرێت.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕووسیا په‌یوه‌ندیه‌كی مێژووی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی كورده‌كان (مه‌لا مسته‌فای بارزانی باوكی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی هه‌یه‌ كه‌ بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ له‌ مه‌نفا له‌ یه‌كێتی سۆڤێت ژیاوه‌) بۆیه‌ ڕووبه‌ڕێكی بچووك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی بگێڕێت.

كاتێك له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2010 كۆمپانیاكانی وزه‌ی ڕووسیا ڕوویان له‌ كوردستان كرد. شانده‌كه‌یان هه‌ستان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ گریمانه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه‌ ده‌به‌سترێت. زۆربه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی خۆرئاوا له‌ هه‌رێمی كوردستان نیگه‌ران بوون. به‌ پێی گوته‌ی به‌رپرسێكی پێشووی دیپلۆماسی ڕووسیا له‌ لێداونێكدا بۆ (كه‌ناڵی جه‌زیره‌) به‌ بێ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی ئاشكرا بكات ڕاگه‌یاند" ئۆفیسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا سه‌رباره‌ت به‌و گرێبه‌ساتنه‌، تووڕه‌ و بێزاربوون.

ساڵی 2012 له‌ گفتۆگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵیان به‌رپرسێكی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، به‌ هاتنی كۆمپانیاكانی توركیا بۆ ناو كه‌رتی وزه‌ی كورده‌كان، ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رئێشه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ ده‌بێته‌ دژی هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئێران و توركیا، ده‌بێت كورده‌كان وه‌كو به‌شێك له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، نه‌ك جیاببنه‌وه‌.

له‌ هه‌مان ساڵدا واته‌ ساڵی 2012 كۆمپانیای زلهێزی وزه‌ی ڕووسی گرێبه‌ستێكی بۆ كنه‌ و به‌رهه‌مهێنانی دوو بلۆكی كێڵگه‌ی نه‌وتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژۆ كرد. دوای ساڵێك له‌و گرێبه‌سته‌ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی له‌ گه‌شتێكدا بۆ ڕووسیا بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له‌و وڵاته‌ مایه‌وه‌ و له‌وێ چاوی كه‌وت به‌ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆك كۆماری ڕووسیا و به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای گازپرۆم ئه‌لێكس میلـله‌ر.


دوای چوار ساڵ له‌و به‌رواره‌، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا لێی ده‌ترسا، ڕوویدا. چونكه‌ زنجیره‌یه‌ك له‌ گرێبه‌ستی وزه‌ له‌ لایه‌ن كۆمپانیاكانی ڕووسیاوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌سترا. ئه‌وه‌ش له‌ ساڵی 2017 كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتبووه‌ ژێر بارێكی قورسی قه‌رزه‌وه‌. حكومه‌تی ڕووسیا بووه‌ فریادڕه‌سی ڕووخانی ئابوری كوردستان و یارمه‌تی ئه‌وه‌یدا له‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌ زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت، چونكه‌ له‌ 25ی ئه‌یلولی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌ هۆی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌وه‌ له‌ ته‌نگژه‌یه‌كی قورسدا بوو، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر زۆرێك له‌ دۆسته نزیكه‌كانی كورد(ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ كورد هه‌یه‌) ئامۆژگاریان كرد كه‌ ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ ئه‌نجام نه‌دات.

ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جار نییه‌، كۆمپانیای (ڕۆسنه‌فت) بكه‌وێته‌ به‌رباس كه‌ به‌ڕێوبه‌ری جێبه‌جێكاری ڕۆسنه‌فت ئیگۆر سیچین یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی كه‌ له‌ كوتله‌ی سیاسی و نزیكی ڤلادمێر پوتینه‌. په‌نا بۆ ئه‌وه‌ ده‌بن كه‌ "ڕزگار"ی ئه‌و حكومه‌ته‌ بیانیانه‌ بكه‌ن كه‌ توشی ته‌نگژه‌ی دارایی و له‌ ژێر فشاری سیاسین. به‌ تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا. ئه‌و به‌رهه‌مێنانه‌ به‌ چڕی له‌ وه‌به‌رهێنانی فه‌نزه‌ویلای گۆشه‌گیری قه‌یرانه‌كان. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌ ملیۆنان دۆلاریان له‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ هه‌ده‌ردا، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له‌ یارمه‌تیدانیان. وه‌به‌رهێنانه‌كانی رۆسنه‌فت به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر یارمه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆكی فه‌نزه‌ویلا نیكۆلاس مادۆرۆ دا كه‌ دڵنیای پێدا ڕووسیا دۆستێكی دڵسۆزیانه‌. له‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ كرملین به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت كه‌ كۆمپانیاكانی وزه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌كو ئامرازێكی سیاسی به‌كارده‌هێنت.

له‌ هه‌رێمی كوردستانی باكوری عێراق، به‌ده‌ستخستنه‌ دیپلۆماسیه‌كانی ڕووسیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو سنوورداره‌. ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی دڵنیای سیاسی به‌ربه‌سته‌ ته‌كنیكی و هونه‌رییه‌كانه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كیش به‌ جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌" له‌ ڕاستیدا ڕۆسنه‌فت ھێشتا ئامانجه‌كانی خۆی نه‌پێكاوه‌ و چاوه‌ڕوانی قازانجه‌،  چونكه‌ زیاتر چوار ملیار  دۆلاری له‌ گرێبه‌ستی نه‌وت وغازی هه‌رێم وه‌به‌رهێناوه‌.

دوای دوو ساڵ له‌ كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كانی ڕۆسنه‌فت، ڕووسیا له‌ قوماركردنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان چی ده‌ستخستووه‌؟

ڕزگاركردنی هه‌رێمی كوردستان
له‌ ساڵی 2016 هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ده‌ست قه‌یرانی سه‌ختی ئابوری و سیاسیه‌وه‌ ده‌یناڵاند. هه‌رێم له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعش بوو، ئه‌وه‌ش وایكردبوو كه‌ جه‌نگه‌كه‌ ببێته‌ هێنانه‌ كایه‌ی ناسه‌قامگیری دارایی. بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ له‌ ساڵی 2014، گورزێكی جه‌رگبڕی به‌ركه‌وت، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ جه‌نگدا بوو. ئه‌وه‌ش وایكرد كه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه‌ ببڕدرێت.

له‌ دوای ساڵی 2003ه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌م قه‌یرانه‌وه‌، ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌ ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ پاشكه‌شدا بوو. ئه‌مه‌ش وایكرد گه‌ل به‌ ته‌واوه‌تی تووڕه‌ بێت. ئه‌مه‌ش وایكرد ئابوری وڵات بوه‌ستێت و له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌ خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری دژ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ ئه‌نجام بدرێت.

دوای كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزاره‌كانی له‌ نێوان 20-25 ملیار دۆلار، حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌مایه‌وه‌ و ده‌بووهه‌وڵ بدات خۆی له‌و مایه‌پوچییه‌ رزگاربكات. بۆیه‌ له‌ ئازاری 2016 حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشكه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی خسته‌ به‌رده‌م توركیا و له‌به‌رامبه‌ردا پێنج ملیار دۆلاری قه‌رزی له‌گه‌ڵ توركیا پاككرد و پێشتریش له‌ لایه‌ن ئه‌نكه‌ره‌وه‌ یه‌ك ملیار دۆلاری به‌ كاش له‌ ئه‌نكه‌ره‌ وه‌رگرتبوو. دواتریش چه‌ندین گرێبه‌ستی  گه‌وره‌ی نه‌وتی خرانه‌ به‌رده‌م كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا. هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و توركیا دوو دڵبوون له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌له‌ی خرابووه‌ به‌رده‌ستیان.


له‌ حوزه‌یراندا، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌بوونی له‌ كۆڕبه‌ندی سانپترسبۆرگی ئابووری ڕووی له‌ ڕووسیا كرد. له‌وێ چاوی به‌ سێگری لاڤرۆڤ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا كه‌وت ، بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بتوانن له‌ ڕووی نه‌وت و غازه‌وه‌ ، په‌یوه‌ندییه‌كانیان گه‌شه‌ پێبده‌ن.

دوای حه‌وت مانگ. له‌ 21ی شوبات، رۆسنه‌فت خۆی خسته‌ سه‌ر كۆمپانیای گازپرۆم و تاوه‌كو وه‌كو وه‌به‌رهێنه‌ری سه‌ره‌كی له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كان كاربكه‌ن. ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنێك به‌ به‌های 2.1 ملیار دۆلار. له‌به‌رامبه‌ر پێدانی نه‌وت به‌ شێوه‌ی پێشوه‌خت له‌ نێوان ساڵانی 2017-2019 ئه‌وه‌ش وایكرد ببێته‌ یه‌كه‌مین كۆمپانیای سه‌ره‌كی نه‌وت كه‌ نه‌وتی پێشه‌كی وه‌رگرێت.

به‌ پێی وته‌ی بیلال وه‌هاب له‌ په‌یمانگای واشنگتۆن له‌ ئه‌مریكا" ئه‌و پاره‌پێدانه‌ یارمه‌تیده‌ری ئه‌وه‌بوو كه‌ كورده‌كان له‌ كاره‌ساتی دارایی و شه‌رمه‌زاربوونی نێوده‌وڵه‌تی، قوتار بكات. چونكه‌ توانایه‌كی به‌خشیه‌ هه‌رێمی كوردستان تاوه‌كو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانه‌ غاز و هیلال چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ دووی حوزه‌یرانی. نێچیرڤان بارزانی بۆ جاری دووه‌م گه‌یشته‌وه‌ ڕووسیا تاوه‌كو به‌شداری بكات له‌ كۆڕبه‌ندی ئابوری سانپترسبۆرگ و له‌وێ كۆمه‌ڵێك گڕێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ڕۆسنه‌فت ئیمزاكرد. سێ گرێبه‌ستی دیكه‌شی به‌ به‌های"400" ملیۆن دۆلار بۆ كنه‌ له‌ پێنج كێڵگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

له‌ ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رزدا كه‌ له‌ 18ی ئه‌یلولی 2017دا، واته‌ به‌ هه‌فته‌یه‌ك پێش ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمه‌كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ڕووسیه‌كه‌دا ئیمزاكردووه‌ تاوه‌كو به‌ بۆری غاز هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ بكه‌ن و به‌های ئه‌و گرێبه‌سته‌ش 1 ملیار دۆلار بووه‌. پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و پرۆژه‌یه‌ بۆ دانانی هێلی بۆری به‌ گوڕی 30 ملیار مه‌تر چوارگۆشه‌ی ساڵانه‌ بێت. بۆ ئه‌وه‌ی به‌ تۆڕی غازی توركیا ببه‌سترێته‌وه‌ و غازی كوردستانی  لێوه‌ بچێته‌ ئه‌وروپا.

له‌ ئۆكتۆبه‌ردا دوای سێ رۆژ له‌ په‌لاماردانی به‌غدا بۆ سه‌ر كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌نی به‌ نه‌وتی كوردان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان پشكی 60%ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ بۆریه‌ نه‌وته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بن، فرۆشتوویانه‌ به‌ ڕۆسنه‌فت كه‌ به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمپانیاكه‌یه‌. پرۆژه‌ی بۆریه‌كان به‌هاكه‌ی 1.8 ملیار دۆلاره‌.

هه‌موو ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ هاوكاته‌ به‌وه‌ی كه‌ بۆ پاڵپشتی سیاسه‌تی مۆسكۆ نا ڕه‌سمیه‌. به‌ پێی دیپلۆماتێكی ڕووسی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه‌.سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ڕیفراندۆم بێ لایه‌ن بوون. دواتر كرملین به‌ شێوه‌ی نا فه‌رمی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانیدا ده‌بن. ئه‌مه‌ش وایكرد به‌ پێی پێویست سه‌ركرده‌كانی كورد متمانه‌ په‌یدا بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسیه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌غدا هۆشیاری ترسناكی ده‌دا.

ڕاستی واژۆكردنی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ له‌ نێوان نه‌بوونی دڵنیایی و له‌ناوچوونی ئاسایش كه‌ پێشتر له‌ ناوچه‌كوردیه‌كان ئه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینبوو. به‌ تایبه‌تی دوای زاڵبوونی هه‌ولێر به‌سه‌ر شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت كه‌ 40%ی هه‌نارده‌ نه‌وتیه‌كان دابین ده‌كات. ئه‌وه‌ سه‌لێمنرا كه‌ ڕووسیا پابه‌ندی وه‌فاكه‌یه‌تی. هه‌روه‌كو چۆن به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی به‌ جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و دۆخه‌ سیاسی و ئابورییه‌ ترسناكه‌ " ڕووسیا ڕزگاری كردین".


سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا له‌ حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌ران بوون. به‌ڵام ڕووسیا هاوكاری هه‌رێمی كوردستانی كرد تاوه‌كو له‌و ته‌نگه‌ژه‌ سیاسیانه‌ ڕزگاریان بێت و كۆشكی ڕووخاوی ئابووریان ببوژێننه‌وه‌.

ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕووسیا
له‌ كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێگه‌ی ئه‌م گرێبه‌ستانه‌وه‌ داهات ده‌چنێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕووسیا و ڕۆسنه‌فت له‌م به‌رهه‌مهێنانه‌ له‌ سه‌ركێشیدایه‌ و هێشتا به‌ ته‌واوه‌تی قازانجه‌كانی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌. له‌ ڕاستیدا چاودێریكردنی ئه‌و گڕێبه‌ستانه‌. له‌ ساڵی 2017 واده‌كات وزه‌ی ڕووسیا بارێكی قورس بێت بۆ سه‌ر ئابوری ڕووسیا. ده‌بێت له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 17 ملیار دۆلار قه‌رزبكات. له‌ ساڵی 2018 كۆی قه‌رزاره‌كانی گه‌یشتۆته‌ 55 ملیار دۆلار. ئه‌وه‌ش بووه‌ مایه‌یی نیگه‌رانی وه‌به‌رهێنه‌رانی.

ڕه‌نگه‌ وه‌چه‌نگ خستنه‌كانی سه‌رۆكی وه‌به‌رهێنانی ڕۆسنه‌فت له‌ ناوچه‌ كوردیه‌كاندا بیمه‌ی گڕیبه‌ستی بۆریه‌ غازیه‌كان بێت كه له‌ ئه‌یلولی 2017 ئه‌نجامیداوه‌.

به‌ پێی گوته‌ی به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ ناوی خۆی ئاشكرا نه‌كردووه‌ ده‌ڵێت" هاتنه‌ ناوه‌وه‌ی ڕۆسنه‌فت بۆ كه‌رتی وزه‌ی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ غازه‌ هه‌یه‌ نه‌ك نه‌وت."


به‌رپرسێكیش به‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌" ڕووسیا ده‌یویست بۆریه‌ غازه‌كانی په‌ره‌پێبدات بۆ ئه‌وروپا، نابۆكۆ شكستی هێنا. له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ڕووسیا هات بۆ ئێره‌. ئه‌وروپییه‌كان به‌رپرسن" له‌ باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا، به‌ شوێن سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگره‌وه‌ی غاز ده‌گه‌ڕێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی ڕووسیا هه‌نارده‌ی ده‌كات، بوه‌ستێنرێت."

ساڵه‌ح یه‌ڵماز شیكه‌ره‌وه‌ی بلۆمبێرگ ئینتلینجسی، ده‌ڵێت" له‌ ئێستا كۆمپانیای گازپرۆم ده‌ستی گرتووه‌ به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی غازی ڕووسیا بۆ ئه‌وروپا." ئه‌وه‌ش به‌ دڵنیابوون له‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ستوویه‌تی، ڕۆسنه‌فت له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌، نه‌ك هه‌ر غازی زیاده‌ له‌ ڕووسیاوه‌ هه‌نارده‌ی ڕووسیا بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت كه‌ ئاڵنگاری گازپرۆم بێته‌وه‌.

یه‌ڵماز به‌ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی ڕاگه‌یاندووه‌" هێنانی غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا و له‌وێوه‌ بۆ ئه‌وروپا، ڕه‌نگه‌ گه‌وره‌ترین گره‌و بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵنگاره‌كان دژ به‌ كۆمپانیای گاز پرۆم قۆرخ بكات.به‌و كاره‌ش ڕۆسنه‌فت له‌ كۆتایدا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تی ڕووسیا.

به‌ پێی گوته‌كانی یه‌ڵماز" په‌ره‌پێدانی پرۆژه‌ی بۆریه‌ غازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ساڵی پێویسته‌، به‌ڵام به‌ پێی ئه‌و بارگرژیه‌ به‌رده‌وامه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دایه‌ له‌ ڕاسته‌یدا هیچ داواكاریه‌كی خێرای نه‌بووه‌، تاوه‌كو یه‌كسه‌ر غاز هه‌نارده‌ بریت. ئه‌مه‌ش كاتێكی زۆری ده‌وێت."