06:59 - 16/04/2019
په‌رده له‌سه‌ر مێژووى دێرینى پردى ده‌لال هه‌ڵده‌درێته‌وه
بۆیه‌كه‌م جار لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى مێژوویى په‌رده‌ى له‌سه‌ر زانیارییه نه‌زاندراوه‌كان و ته‌مه‌نى پردى ده‌لال له زاخۆ لابرد، به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له زانكۆى هایدل بێردى له ئه‌ڵمانیا كراوه، مێژووى راسته‌قینه‌ى پرده‌كه بۆ ٤٠٠ ساڵ پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌سه‌رده‌مى بێزه‌نتییه‌كان به ده‌ستى كوردێك یه‌كه‌م به‌ردى بناغه‌كه‌ى دانراوه.
لێكۆڵه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د كه به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى دهۆكه، لێكۆڵینه‌وه‌و بنكۆڵكارى كردووه له‌سه‌ر مێژووى پرده‌كه‌و كاتى دروستكردنى پردى ده‌لال، كه پردێكى دێرینى و سیمبولێكى مێژوویى ناوچه‌كەیە، ماوەی سێ ساڵ سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌كه بووه، به گوته‌ى خۆى ئامانجى ئه‌وه بووه، مێژووی راستەقینەی پردی دەلال بدۆزێته‌وه‌و ئاشكراى بكات، بۆ ئه‌وه‌ش خۆبه‌خشانه كاریكردووه.
حه‌سه‌ن بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى، پارچه كلسێكى لاى راستى پرده‌كه‌ى بردووه بۆ تاقیگه‌یه‌كى زانكۆى هایدڵ بێرد له وڵاتى ئه‌ڵمانیا كه تاقیگه‌كه تایبه‌ته به پشكنینى شوێنه‌واره‌كان، به‌پێى ئه‌نجامى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه كه مێژووى پرده‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ٤٠٠ ساڵ پێش زایین بۆ سه‌رده‌مى بێزه‌نتییه‌كان.
به‌پێى لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و كه‌سه‌ى كه پرده‌كه‌ى دروستكرووه كورد بووه‌و ناوى (زینوو) بووه، ناوه‌كه‌شى له‌سه‌ر پارچه به‌ردێكى كلس نوسراوه كه له‌و كاته‌دا له‌ناوچه‌كه كاربه‌ده‌ستى بێزه‌نتیى بووه‌و حكومڕانى كردووه، سه‌باره‌ت به ناوه‌كه‌ى( ده‌لال) توێژه‌ر ده‌ڵێت، تا ئێستا هیچ شتێك نه‌زانراوه هیچ نوسراو و هێمایه‌ك نییه بزانرێت له‌و سه‌رده‌مه‌دا ناوى چى بووه.
به‌بڕواى حه‌سه‌ن، ئامانج له دروستكردنى پردى ده‌لال ئه‌وه بووه، لەبەرئەوەی کوردستان لە ھەموو کاتێکدا پێگەی ستراتیژی زۆر گرنگ بووە لای ھەموو جیھان لەو کاتەدا رکابەری زۆر ھەبوو لەنێوان ساسانی و بێزەنتییەکاندا، کە ھەر یەکەیان لای خۆیان گرنگی بە دەڤەری زاخۆ داوه، ئامانج لە دروستکردنی پردی دەلال لەلایەن بێزەنتییەکانه‌وه ئەوەبووه كه بۆ ئاسانكارى شه‌ڕه‌كانیان به‌كارهێناوه تا بتوانن ناوچه‌ى زیاتر كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
شێوازی ئێستای پردی دەلال ھاوشێوەی شێوازه كۆنه‌كه‌یه‌تى و بانەکە بە بەرد دانراوە، ئه‌م شێوازه‌ش وادیارە بۆ هاتوچۆى پیاده‌ى خه‌ڵك، ئه‌سپ سواره‌كان و عاره‌بانه‌كان به‌كار هێندرابێت، ئەو ماددانه‌شى بەکارھێندراون بۆ بیناسازی پردی دەلال، ئاسن، بەرد، خۆڵ، رەمل، رساس، کلس و بەرسیمن.
حەسەن ئەحمەد گوتی"ئەم لێکۆڵینەوەیه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستی و ئەکادیمییە و باوەڕپێکراوە، ھیچ ئەنجامێکی تر زیاتر لەم ئەنجامانە دەرناچن و ھیچ رێگرییه‌ک نییە کە پردی دەلال نەچێتە ناو مێژووی شوێنه‌وارە جیھانییەکانه‌وه، ئەم لێکۆڵینەوەیه لە گۆڤاری شوێنه‌وارە جیھانییەکاندا بڵاودەکەمه‌وه و ھەوڵدەدەم کتێبکی گەورە تایبەت بە پردی دەلال چاپ بکەم و ئێمەش ھەوڵدەدەین پردی دەلال بچێته ناو مێژووى شوێنه‌واره جیهانییه‌كانه‌وه".
توێژه‌ر پێیوایه پرده‌كه مه‌ترسى له‌ناوچوونى له‌سه‌ر نییه و دواى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پرده‌كه پته‌وبووه. ناروونى و لێڵى مێژووى ئه‌و پرده دێرینه كۆبووەته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریش پرسیارى زۆرى دروست كردبوو، هاوڵاتى گۆران كه‌ریم دانیشتووى قه‌زاى زاخۆ ده‌ڵێت، ئه‌و رۆژانه سه‌ردانى پرده‌كه‌ى كردووه، به‌ڵام هیچ شتێكى ئه‌وتۆى له‌سه‌ر مێژووه‌كه‌ى نه‌زانیوه، بۆیه بڵاوكردنه‌وه‌ى توێژینه‌وه‌كه له ئێستادا سه‌باره‌ت به مێژووى پرده‌كه به‌پێویست ده‌زانێت.
مێژووناس محه‌مه‌د ئەحمەد بۆ پەیسەر گوتى"دەبوایە زووتر ئەم مێژووە زانرابا، بەڵام ئێستاش خراپ نییه و ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ مێژووى شوێنه‌وارەکانی زاخۆ و پارێزگای دھۆک".
بەرزیی پردی دەلال ١٥ بۆ ١٨ مەترە و درێژییەکەی ١١٤مەترە، پانییەکەى نزیکەی ٣ مەترە و پانی پەنجەرە گەورەکە ٤ مەتر و ٧٠سانتیمە، به‌هۆى دڵگیرى دیمه‌نەكه‌یه‌وه بووه‌ته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریى و گه‌شتیارى زۆر سه‌ردانى پرده‌كه ده‌كه‌ن .