05:33 - 15/04/2019
ئۆپۆزسیۆنى نوێ گیرۆده‌ى په‌رته‌وازه‌یى و بێ متمانه‌یین
بێمتمانه‌یى و نه‌سازان له قۆناغى نوێى سیاسى هه‌رێمى كوردستان ته‌نها بۆ لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات یاخود ئه‌و لایه‌نانه نییه كه ده‌خوازن به‌شداربن له ده‌سه‌ڵات، ئۆپۆزسیۆنیش گیرۆده‌ى ده‌ردى په‌رته‌وازه‌یى و بێ متمانه‌ییه به یه‌ك دى، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئۆپۆزسیۆنى ئێستا له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنى پێشوو گوتاره‌كه‌یان جیاوازى ئه‌وتۆى نییه به‌ڵام له رووى كرده‌ییه‌وه جیاوازى زۆریان هه‌یه، ئێستا لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات زۆرتر رووى ره‌خنه‌یان له‌یه‌كه و هێڵێكى هاوبه‌ش كۆیان ناكاته‌وه.
2009 كاتێك بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌یه‌كه‌م وێستگه‌ى خۆیدا ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆن بوونى تاقیكرده‌وه، به‌دوایدا كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیان راگه‌یاند، ئه‌و سێ هێزه بوونه به‌ره‌یه‌ك و گوتارى هاوبه‌شیان هه‌بوو له‌سه‌ر هێڵێك كۆبوونه‌وه و فشارى زۆریان كرد له ده‌سه‌ڵات، ئه‌و سێ هێزه كه خاوه‌نى 35 كورسى په‌رله‌مانى بوون گوتارى هاوبه‌شیان رووى له ده‌سه‌ڵات بوو، ئه‌وه‌ش یه‌كریزییه‌كى نوێ بوو پێشتر تاقینه‌كرابووه‌وه، ئه‌و یه‌كریزییه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش شۆڕبووه‌وه كۆده‌نگییه‌كى زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى چاكسازى گۆڕانكارى، به‌وجۆره‌ش تاڕاده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتیان ناچار به به‌خۆداچوونه‌وه كرد و ئه‌و سێ هێزه پێكه‌وه خۆپیشاندانیان ده‌كرد، ده‌سه‌ڵات له هه‌ر هه‌نگاوێكى حسابانى تایبه‌تى ده‌كرد بۆ هه‌ستیارى ئۆپۆزسیۆن.
مۆدێلى نوێى ئۆپۆزسیۆن جیاوازى زۆره، دوو لایه‌ن یه‌كگرتوو نه‌وه‌ى نوێ ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵیش له‌سه‌ر وه‌ختى یه‌كلابوونه‌وه‌یه، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نانه مه‌یلیان بۆ كارى هاوبه‌ش پێوه دیارنییه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار هه‌ڵمه‌تى میدیاییش له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ن و ره‌خنه له یه‌كدى ده‌گرن، گوتارى هاوبه‌شیان نییه و هه‌ر لایه‌كیان جۆرێك له ناكۆكى له‌گه‌ڵ لایه‌كه‌ى دیكه هه‌یه. ئه‌وه‌ش ئه‌ركى ده‌سه‌ڵات ئاسان ده‌كات و سه‌نگ و قورساسى ئۆپۆزسیۆن دێنێته خوار.
له دواى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ نامه‌ى ئاڕاسته‌ى سه‌ركرده‌ى هێزه ریفۆرمخوازه‌كان كرد، ئه‌میرى كۆمه‌ڵ و ئه‌میندارى یه‌كگرتوو وه‌ڵامه‌كه‌یان به جۆرێك بوو كه جارێك متمانه‌یان بۆ دروست نه‌بووه بۆ كارى هاوبه‌ش، نه‌وه‌ى نوێش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جاروبار قسه‌ى جیاى هه‌یه هه‌ندێك جار بۆچوونیان وایه كه ئۆپۆزسیۆنبوونى ئه‌وان جیایه و هه‌ندێك جاریش باس له گرنگى كارى هاوبه‌ش ده‌كه‌ن، جاروباریش ره‌خنه‌ى توند له هێزه ریفۆرمخوازه‌كانى دیكه ده‌گرن ره‌نگه ئه‌وه‌ش هۆكاری كه‌لێنى نێوانیان بێت.
كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتارى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ڵێت، هه‌قه ئه‌و پرسیاره له‌و دوو حزبه‌ى دیكه بكرێت،(كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو) كه بۆچى ئاماده‌ى كارى هاوبه‌ش نین، له‌كاتێكدا جوڵانه‌وه‌كه‌ى ئه‌وان ئاماده‌یه، به‌ڵام به گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره تێگه‌یشتنى ئه‌وان بۆ ئۆپۆزسیۆن جیاوازه له هێزه‌كانى دیكه"تا ئێستا به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش نه‌بووه كه ئێمه‌و یه‌كگرتوو له‌سه‌رى كۆك بین و كارى له‌سه‌ر بكه‌ین، كۆمه‌ڵیش خواستى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌شدار بێت له حكومه‌ت".
گوتیشی"هیچیان ئاماده‌ییان ده‌رنه‌بڕیوه له‌گه‌ڵ ئێمه كارى هاوبه‌ش بكه‌ن، ئێمه پێمان وایه ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى هاوبه‌ش كار بكه‌ین، به‌ڵام تا ئێستا تێڕوانینى ئێمه‌و ئه‌وان بۆ ئۆپۆزسیۆن بوون جیاوازه، ئه‌گه‌ر ئه‌وهێزانه یه‌ك بگرن كاریگه‌رى زیاتریان ده‌بێت، من له‌گه‌ڵ كارى هاوبه‌شم". سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه هۆكار چیه لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات چاویان له ده‌نگ و پێگه‌ى یه‌كدییه و هه‌وڵ بۆ ده‌نگه‌كانى یه‌كدى ده‌ده‌ن، ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێى وایه ئه‌مه خاڵى لاوازى هێزه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام ده‌ڵێت جوڵانه‌كه‌ى ئه‌و نیوە زیاترى ده‌نگه‌كانى له هه‌ولێر بووه‌و زیاتر ئیشى له‌سه‌ر ده‌نگى ده‌سه‌ڵات كردووه نه‌ك ئۆپۆزسیۆن.
ئێستا له په‌رله‌مانى كوردستان په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان ئه‌و لایه‌نانه‌ى ناچار كردووه هه‌ندێك جار پێكه‌وه بن، به‌وپێیه‌ى پێشكه‌شكردنى پرۆژه یاسا پێویستى به واژۆى 10 په‌رله‌مانتار هه‌یه و هیچ كام له‌و فراكسیۆنانه ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره‌یان نییه، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه وایلێنه‌كردوون كاره‌كانیان به هاوبه‌شى بكه‌ن و پرۆژه‌كانیان هاوبه‌ش بێت له پرۆژه‌یاساى هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم كه یه‌كێك بوو له هه‌ستیارترین پرۆژه‌كان هه‌ر سێ لایه‌ن سێ پرۆژه‌یان پێشكه‌شكرد و پرۆژه‌كانیان یه‌ك نه‌خست له‌كاتێكدا ناوه‌رۆكى پرۆژه‌كانیان جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆى نه‌بوو.
ئه‌و دووره په‌رێزییه‌ى لایه‌نه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات له رووى كرده‌ییه‌وه كاریگه‌رى هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌داى ئۆپۆزسیۆن، به‌وپێیه‌ى هیچ كام له‌و هێزانه خواستى ئه‌وه‌یان پێوه نابینرێت بۆ فشار له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات شه‌قام بجوڵێنن و له شه‌قام نابینرێن بۆیه‌ش وادێته پێشه چاو كاریگه‌رییان كه‌متر بێت، به پێچه‌وانه‌وه له خولى پێشووتر هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن پێكه‌وه بوون و پێكه‌وه شه‌قامیان ده‌جوڵاند و زۆرجاریش كارتى جوڵاندنى شه‌قامیان دژى ده‌سه‌ڵات به‌كارده‌هێنا.
له قۆناغى سه‌ره‌تاى دروستبوونى ئۆپۆزسیۆن ته‌نها ئۆپۆزسیۆن یه‌ك ده‌نگ نه‌بوو، ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاتیش كه یه‌كێتى و پارتى بوون به ئاماده‌یى مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانى، كۆ ڕایى زۆریان هه‌بوو پێكه‌وه به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن وه‌ستابوونه‌وه كه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رابه‌رایه‌تى ده‌كرد و نه‌وشیروان مسته‌فا له گۆڕه‌پانه‌كەدا پشتیوانى ته‌واوى لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانى ده‌كرد و هه‌ماهه‌نگى زۆرى له‌گه‌ڵ دروستكردبوون، به‌وه‌ش به‌ره‌یه‌كى تۆكمه‌ى ئۆپۆزسیۆن دروستبوو كه تا 2015 به‌رده‌وام بوو، له به‌رامبه‌ردا پارتى و یه‌كێتى له‌سه‌ر كۆى پرسه‌كان كۆك بوون هه‌ر پرسێكى چاره‌نوسساز هه‌بایه به‌وجۆره‌ى له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان یه‌كده‌گرێته‌وه تێ‌یان ده‌په‌ڕاند، ئه‌و نزیكیه‌شیان تاراده‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئۆپۆزسیۆن رایگرتبوون، ئه‌گینا ئۆپۆزسیۆن به كاریگه‌رى گه‌وره‌وه له مه‌یدانه‌كه بوو ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌وكات ده‌سه‌ڵات پشتى یه‌كیان نه‌گرتایه ئه‌و كات سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى گۆڕانكارى گه‌وره‌بووایه.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو پێى وایه هێشتا ماوه‌یه‌كى زۆر نییه له‌م خوله ده‌ستبه‌ركاربوون و ره‌نگه هۆكارى دوورى لایه‌نه‌كان لێك، تازه‌یى ئه‌زمونه نوێیه‌كه بێت، ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ په‌یسه‌ر گوتى"خۆى بوونه ئۆپۆزسیۆن واته ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه ئه‌م رێگه‌یان هه‌ڵبژاردووه له یه‌ك به‌ره‌دان".بۆیه به‌بڕواى ئه‌و، هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان ئه‌وه‌نده‌ش په‌رته‌وازه نین، و حزبه‌كه‌ى ئه‌و وه‌ك یه‌كگرتووى ئیسلامى ئاماده‌ى هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگییه‌كه له‌گه‌ڵیان ئه‌وانى دیكه‌و كارى هاوبه‌شى ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌و ئه‌و ركابه‌رییه‌ى له‌نێوان هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانى یه‌ك دى، پێناچێت وازوو پێكه‌وه ماڵێك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات كۆیان بكاته‌وه و هێڵێكى هاوبه‌شیان بۆ كارى پێكه‌وه‌یى بۆ دروست بكرێت، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌نگ و پێگه‌یان كزتر ده‌بێت و كاریگه‌رییان كاڵتر ده‌بێته‌وه واده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ش په‌رته‌وازه بێت و نه‌توانن كۆڕایى خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ى هه‌یانه به‌ده‌ستبهێنن، پێده‌چێت ئه‌نجامى ئه‌و ناكۆكییه ته‌نها چڕینى چه‌ند ده‌نگێكى كه‌م بێت له‌یه‌ك و درزى نێوانیان گه‌وره‌تربێت.