01:59 - 15/04/2019
ئه‌و شۆفێره‌ی به شۆفڵه‌كه‌ی چه‌ندین منداڵ و ژنی كوردی داپۆشی
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس عارف قوربانی له پرۆژه‌یه‌كی
دوورمه‌ودا بۆ خزمه‌تكردنی تاوانی ئه‌نفال چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌نێوان جه‌لاد و
قوربانی ئه‌نجامداوه. له چاوپێكهوتنێكێدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولحه‌سه‌ن موحان موراد
كه پیاوێكی عه‌ره‌به و یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئیشی شۆفێری بووه و به
شۆفڵه گه‌وره‌كه‌ی خۆی به‌شێك له ژن و منداڵی كوردی داپۆشیووه. ئه‌و پیاوه عه‌ره‌به
هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه" له‌به‌ر خاتری خوا به پێی خۆم هاتووم بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی بینوومه باسی بكه‌م". به‌ڵام كاتێك قسه‌ی نێوان دێڕه‌كان ده‌خوێنێته‌وه،
ئه‌م پیاوه شۆفێره چه‌ندین نهێنی ترسناكی لایه.
له‌بری پێشه‌كی چاوپێكه‌وتنه‌كه
عارف قوربانی ده‌ڵێت، دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له ڕێگه‌ی
چه‌ند دۆستێكه‌وه چاومان كه‌وت به پیاوێكی عه‌ره‌ب به‌ناوی" عه‌بدولحه‌سه‌ن
موحان موراد، دوای دوو و سێ كاتژمێر له قسه‌كردن له‌گه‌ڵی به‌ڕێكه‌وتین بۆ ئه‌و
شوێنه‌ی كه چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به شۆفڵه‌كه‌ی خۆی ژن و مناڵی كوردی كردبوو
به ژێر خۆڵه‌وه.
پاشان بۆ ڕۆژی دواتر، به حهفارهیهكهوه چووینه هه‌مان
شوێن، كابرای شۆفێرمان خسته سه‌ر حه‌فاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی بگرێن. ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه بووه جێگه‌ی سه‌رنج، ئه‌و
كابرایه زۆر به ئاسایی چووه سه‌ر حه‌فاره‌كه ده‌ستیكرد به چاڵكردن. ڕێك وه‌كو
ئه‌وه‌ی هیچ ڕووینه‌دابێت.!
به‌شێكی كورتی چاوپێكه‌وتنه‌كه
پرسیار: گه‌ر سه‌ره‌تا ناوی خۆتمان پێ بڵێی
ناوم عه‌بدولحه‌سه‌ن موحان موراده، له دایكبووی ساڵی 1961 له گوندی "ئوم ڕێعان" قه‌زای حه‌ی له پارێزگای كوت له دایك بووم.
سه‌باره‌ت به ئاستی خوێندن و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت
دوو برا و چوار خوشك بووین، به باوك و دایكمه‌وه ده‌بووینه هه‌شت سه‌ر خێزان. من چوومه به‌رخوێندن و تاوه‌كو پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێندم به‌ڵام ده‌رنه‌چووم و وازم له خوێندن هێنا. دواتر له ساڵی 1978 وه‌كو پۆلیسی خۆبه‌خش له دایره‌ی جنسییه و سه‌فه‌ر بووم به پۆلیس ئه‌و كاته ته‌مه‌نم ته‌نیا 16 ساڵان بوو. موچه‌كه‌شم 53 دیناربوو. دواتر چومه به‌شی جه‌وازاتی عه‌رعه‌ر. دوای دوو ساڵیش واته ساڵی 1980 نهقڵكرام بۆ ئه‌منی عه‌رعه‌ر. له‌وێ بوم به شۆفێر، شۆفێری شۆفڵ.
ده‌زگای ئه‌من گه‌ڵابه و شۆفڵ و حه‌فاره‌ی بۆ چییه وا تۆ شۆفێری بیت؟
هه‌موو دایره‌كان ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌یان هه‌بوو، زۆرجار به‌رپرسه‌كان كاتێك مه‌زره‌عه یان شتێكی تایبه‌تی خۆیان چاك بكردایه ئێمه‌یان ده‌برد، یان ناو حه‌وشه‌ی دایرهمان درووست بكردایه، هه‌ندێك جاریش له ناوحه‌وشه‌ی دایره‌كه زیندانی ژێرزه‌ویان درووست ئه‌كرد، ئه‌بوو به‌و شۆفڵانه بكرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شۆفڵ و حه‌فاره‌ی ده‌ره‌وه بهاتیه ئه‌وا نهێنی زیندان درووستكردنهكه ده‌چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ش نابێت. زۆرجاریش ڕژێم خه‌ڵكی ده‌كوشت ئێمه‌ش به حه‌فاره دامانپۆشیووه. ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه چاكه‌مان كردووه و لاشه‌ی مردوومان داپۆشیووه. خواش ئه‌وه‌ی پێ خۆشه كه لاشه‌كانمان شاردۆته‌وه. خۆ من نه‌مكوشتووه من لاشه‌م داپۆشیووه.
ئه‌و شۆفێره سه‌باره‌ت داپۆشینی ته‌رمی كورده‌كان ده‌ڵێت:-
له ڕۆژی 17ی ته‌مموزی 1988 به فه‌رمانێك له ئه‌منی كوته‌وه گواسترامه‌وه بۆ "مكتب تنظيم شمال" دوای گواستنه‌وه‌م له‌گه‌ڵ هاوڕییه‌كم به‌ناوی " فرحان جابر" خه‌ڵكی نه‌جه‌ف بوو سه‌عدی خه‌ڵكی به‌غدا بوو، ئه‌حمه‌د ئیسماعیل خه‌ڵكی تكریت بوو. هه‌موومان گه‌یشتینه كه‌ركوك له‌وێ ئێمه‌یان برد بۆ عه‌مباری كه‌ره‌سته‌ی خۆراك له‌سه‌ر رێگای به‌غدا كه ئێستا گه‌راجی گواستنه‌وه‌ی نهفهراته. له‌وێ چه‌ند حه‌فاره و شۆفڵێكمان بینی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ گه‌ڵابه‌ی ئه‌لبی و ترێله‌ی عهنتهرناش كه ژماره‌كانیان حكومی بوو به ناوی" اسكان" سه‌ر به كۆمپانیای ئاشوور بوو. ئێمه‌یان برده ناو بیناكه نهۆمی خواره‌وه‌ی سه‌رداب بوو. ئێمه له‌وێ بووین له نهۆمی سه‌ره‌وه‌ش "ئه‌فسه‌ره‌كان" له‌وێ داده‌نیشتن.
به‌رپرسی ئه‌و شوێنه‌ش كه‌سێك بوو به ناوی "رائد
عه‌بد" ماوه‌ی 20 ڕۆژ له‌وێ بووین. ئێمه نه‌مده‌توانی بچینه ناو شار چونكه
كه‌سێك هات به‌ناوی" ڕائد نه‌زهان تۆغان" كه فه‌رمانده‌ی سریه‌ی پاسه‌وانی"
عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" بوو. پێی گوتین كه‌س نه‌چێته ناو شاره‌وه. خه‌ڵكی ده‌زانن
ئێوه سه‌ربه ده‌زگای ئه‌من ده‌تانكوژن.
چاڵ هه‌ڵكه‌ندن
ئه‌و ده‌ڵێت ڕۆژی 11ی ئابی 1988 رائد نه‌زهان به خۆی ئۆتۆمبیلێكی
جۆری لاندكرۆزه‌ر هات له‌گه‌ڵ ڕائد"عه‌بد" قسه‌ی كرد دوای ئه‌وه من و
فهرحانیان بانگ كرد به حهفارهكانهوه به‌ره‌و ئه‌و شوێنه بهڕێكهوتنین كه
كورده‌كانمان كرد به ژێر خۆڵه‌وه. كاتێك گه‌یشتینه شوێنه‌كه نه‌زهان و عه‌بد
له شوێنی چاڵه‌كه بوون. پاشان ڕائد نه‌زهان شوێنی چاڵه‌كانی بۆ دیاركردین و مه‌ودای
چاڵه‌كان و ئێمه‌ش ده‌ستمان به چاڵ هه‌ڵكه‌ندن كرد، له نۆی به‌یانیه‌وه ده‌ستمان
پێكرد تاوه‌كو هه‌شتی شه‌و. له بیرمه نزیكه‌ی چوار بۆ پێنج چاڵمان هه‌ڵكه‌ند درێژی
هه‌ریه‌كه‌یان 20-25 مه‌تر ده‌بوو و قوڵهیهكهشی ده‌گه‌یشته دوو بۆ سێ مه‌تر. سه‌ره‌تا
وتیان با چاڵه‌كان چوارگۆشه بێت، دواتر داوایان لێكردین به شێوه‌ی سندووقی ئه‌و
چاڵانه ههڵكهنین. دوای ته‌واوبوون ئێمه‌یان گه‌ڕاندنه‌وه بۆ كه‌ركوك. شه‌وی
دواتر له كاتژمێر 10 واته به‌رواری 12-8-1988 رائد نه‌زهان هات ئاگاداری كردین
كه ئه‌نجامدانی كارێكی گرنگ له‌گه‌ڵی بهرێبكهوین. ئه‌و كاته‌ی ئه‌و هات ئێمه
نه‌خه‌وتبووین خه‌ریكی قسه‌ی خۆشبووین چونكه تازه جه‌نگی عێراق و ئێران ته‌واوببوو
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووین كه ئیتر هه‌وایه‌كی خۆش هه‌ڵمژین. كاتێك هات به شوێنماندا
سه‌ره‌تا وامزانی وه‌كو ئیشه‌كانی پێشوو دیسان بۆ چاڵ هه‌ڵكه‌ندنه، چونكه ده‌یان
جار شتومه‌كی سه‌ربازیمان له‌ناو ئه‌و چاڵانه‌دا شاردۆته‌وه. به‌ڵام كاتێك ڕۆیشتین
وه‌كو پێشوو نه‌بوو، هه‌موو گردو تهپۆلكهكان به سه‌باز و هێزی تایبه‌ت
گیرابوون. له ڕێگه‌ی كه‌یوان-عه‌ره‌فه‌وه به‌ره‌و ڕێگای به‌غدا ئێمه‌یان برد. ئه‌و
شوێنه‌ی چاڵه‌كانمان هه‌ڵكه‌ندبوو ده‌كه‌وته نێوان (یایچی و تۆپزاوه).
گولـله‌بارانكردن و داپۆشین
تاوه‌كو كاتژمێر 10ی شه‌و له‌و شوێنه ماینه‌وه دواتر تیمی
گولـله‌بارانكردن هاتن هه‌موویان جلی سه‌وزی زیتونیان له‌به‌ربوو له‌گه‌ڵ ده‌مانچه‌ی
بێده‌نگیان پێ‌بوو. تیمه‌كه 11 كه‌س بوون كه كرده‌وه‌ی گولـلهبارانكردنهكهیان
ئه‌نجامدا . مولازمی یه‌ك(سائب) كه مرافقی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید بوو. مولازمی یه‌ك
(سائم) خه‌ڵكی ئهنباربوو. مولازمی یه‌ك (سعود) و رائد عه‌بد و ژماره‌یه‌كی دیكه.
دوای ماوه‌یه‌ك نێچیره‌كان هاتن، ئه‌وانیش له‌سه‌ر چاڵه‌كه وه‌ستابوون، ئه‌نفاله‌كانیان
به جۆرێك ئۆتۆمبیل هێنا، كه شێوه‌ی له ئه‌مبولانس(اسعاف) ده‌چوو. به‌ڵام درێژتر
و گه‌وره‌تربوون. سه‌ره‌تا نزیكه‌ی شه‌ش ئۆتۆمبیل هاتن. هه‌ركه گه‌یشتین به فه‌رمانی
كه‌سێك به‌ناوی( تاهر حبوش) هه‌موو ئۆتۆمبیله‌كان كه له‌وێ بوون خرانه كار.
دا‌واشیان له ئێمه كرد بچینه سه‌ر شۆفڵه‌كان و ئیشیان پێبكه‌ین تاوه‌كو ده‌نگیان بێت. دانه دانه ئه‌نفاله‌كانیان ده‌هێنایه
خواره‌وه، دوو پاسه‌وان ده‌یانهێنان بۆ لای چاڵه‌كه. له‌وێ له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ ده‌كه‌وتن
و تیمه‌كه‌ش یه‌كه یه‌كه ده‌یكوشتن ده‌كه‌وتنه ناو چاڵه‌كه‌وه. ئه‌و شه‌وه شه‌ش
ئۆتۆمبیل بوون، هه‌ر دانه‌یه‌ك 50 كه‌سی هه‌ڵگرتبوو. هه‌موویان خرانه چوار چاڵه‌وه
و هه‌ر چاڵێكیش 75 كه‌سی ده‌گرت. دوای ئه‌وه ئێمه‌ش ده‌ستمان كرد به داپۆشینیان.
دوای ئه‌وه كۆبوونه‌وه‌یان پێكردین ئه‌گه‌ر بێت و یه‌ك وشه بگێڕنه‌وه ئه‌وا چاره‌نووسمان
وه‌كو ئه‌مانه‌ی لێدێت.
وه‌جبه‌ی دووه‌م
ئه‌و شۆفێره ده‌ڵێت دوای سێ ڕۆژ له مۆڵه‌ت گه‌ڕامه‌وه
بۆ كه‌ركوك ئه‌مجاره‌یان ئێمه‌یان برد بۆ تۆپزاوا و دووزخورماتوو بۆ چیای حه‌مرین.
به تایبه‌تی نێوان خورماتوو بۆ حه‌مرین. ئه‌مجاره‌یان ئه‌وه‌ی پێمان سپێردرابوو
دایانپۆشین پیاو نه‌بوون. گه‌نج و پیر ژن
و مناڵ‌یش بوون. ئه‌مجاره به ده‌مانچه نه‌كوژران. به‌ڵكو به كۆمه‌ڵ به كڵاشینكۆف
ته‌قه‌یان لێده‌كرا. ته‌نیا ده‌ستیان به‌سترابووه‌وه و چاویان كرابووه‌وه. سه‌ره‌تا
گه‌نجه‌كانیان كوشت، دامانپۆشین. ئه‌مجاره رائد عه‌بد فه‌رمانیكرد ده‌ست به ته‌قه‌كردن
بكه‌ن. هه‌موویان لهناوچاڵێك دانران و ده‌ست به گولـله‌بارانكردنیان كرا. ئه‌مجاره
پیره‌كان هاتن، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست و چاویان به‌سترابێته‌وه گولـله‌بارانكران.
ته‌واوی چاوپێكه‌وتنه‌كه له‌م لینكه‌دایه
کلیک لێرە بکە