02:56 - 07/04/2019
ئه‌حمه‌د شه‌وقی و عه‌بدولباستی قورئان خوێنیان تێدایه
كورد یه‌كێكه له‌و میلـله‌تانه‌ی دونیا كه
به‌هۆی پارچه پارچه‌بوون و دابه‌شبوونی به‌سه‌ر وڵاتانی دیكه‌دا وایكردووه كه‌سایه‌تیه‌كانی
خۆی ون كردبێت، میسر یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌می محه‌مه‌د عه‌لی
پاشای گه‌وره كورده‌كان له‌و ناوچانانه دابه‌ش بوون به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی
ئه‌سكه‌نده‌رییه له باكووره‌وه تاوه‌كو ئه‌سوان له باشوری میسر، زۆرێك له‌وان
له‌ناو كه‌لتور و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی و هه‌موو دابونه‌ریتێكی عه‌ره‌بی ونبوون. سه‌رچاوه‌كان
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه محه‌مه‌د عه‌لی پاشا دامه‌زرێنه‌ری میسری نوێ و
درووستكه‌ری ڕابوونی زانستی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و سه‌ربازی كه له سه‌ره‌تاكانی
سه‌ده‌ی 19 بووه، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده و له شاری ئامه‌دی باكوری كوردستانه‌وه
هاتووه. به‌ڵام نه‌یارانی كورد و مێژوونووسان ده‌ڵێن نه‌خێر ئه‌م پیاوه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك"ئه‌لبانیه"و
خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌لبانیایه. به‌ڵام له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری"مصور"
كه ساڵی 1949 له میسر ئه‌نجامدراوه، نه‌وه‌یه‌كی محه‌مه‌د عه‌لی پاشا ده‌ڵێت"
ئێمه كوردین و له شاری دیاری به‌كر باكوری كوردستانه‌وه هاتووین".
سه‌ده‌ی بیست
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیستدا كۆمه‌ڵێك ناودار
و بیلمه‌تی میسری ده‌ركه‌وتن كه ده‌ستیان هه‌بوو له به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی
ڕۆشنبیری و هونه‌ری وڵاتی میسر. زۆرێك له‌وانه كه ونبوون له‌ناو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا،
ژنه مێژوونووسی میسری "دوڕیه عه‌ونی" كه له دایك و باوكێكی كورد له
میسر له دایكبووه په‌رتووكێكی هه‌یه به‌ناوی" كورده‌كانی میسر به درێژای
سه‌ده‌كان" له‌وێ ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرێك له كورد كۆچیان بۆ میسر
كردووه، ورده ورده وایلێهاتووه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی یه‌كه‌میان كه
كوردستانه بپچڕێنن. بۆیه هیچ شتێكیان نه‌ماوه‌ته‌وه به كوردستانه‌وه جگه له
ناوه‌كانیان. زۆرێك له‌وانه‌ی كۆچیان بۆ میسر كرد مناڵه‌كانیان بوون به سه‌ركرده‌ی
سه‌ربازی و پیاوانی وڵات به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌دیب و شاعیر و فه‌قێ و هونه‌رمه‌ند كه
خزمه‌تێكی زۆری وڵاتی میسریان كردووه، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی تاقه وشه‌یه‌ك كوردی
نازانن به‌ڵام هه‌رگیز حاشایان له كوردبوونی خۆیان نه‌كردووه.
به پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی"الاخباریه"ی
میسری، زۆرێك له‌وانه‌ی كه چاكسازیان له‌ناو وڵاتی میسردا كردووه، كوردن له‌وانه‌ش محه‌مه‌د عه‌بده و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر قاسم
ئه‌مین، نووسه‌ری ناودار عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد، شازادی شاعیران ئه‌حمه‌د شه‌وقی،
نه‌جیب ڕیحانی، ژنه شاعیر عائیشه ته‌یموریه،
چیرۆكنووسی به‌ناوبانگ مه‌حمود ته‌یمور، سه‌رداری قورئان خوێنان عه‌بدولباست سه‌مه‌د،
هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی نیگاركێش، ئه‌دهه‌م و محه‌مه‌د سه‌یف وانلی، ژنه ئه‌كته‌ری
ناودار سوعاد حوسێنی و خوشكه‌كه‌ی نه‌جات سه‌غیره، ئه‌كته‌ری ناودار ڕوشدی ئه‌بازه،
زۆرلێك له‌وانه...
ئه‌و ده كه‌س ناوداره‌ی كه له میسرگه‌وره‌بوون
و كورد بوون
سوعاد حوسێنی و نه‌جاتی سه‌غیره
سوعاد حوسێنی و نه‌جاتی خوشكی له گه‌ڕه‌كی
بۆلاق نزیك كۆشكی عابدین له قاهیره له دایكبوون، باوكی خۆشنووسێكی به‌ناوبانگی
سووری بووه، ناوی محه‌مه‌د حوسنی بابایه، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك له بنه‌ماڵه‌ی بابانین.
ئه‌وان چوونه‌ته سووریا له‌وێوه به‌ره‌و میسر گه‌شتیان كردووه، یه‌كێك بووه له‌وانه‌ی
كه دیواری كه‌عبه‌یان نه‌خشاندووه. ئه‌و هه‌واڵه‌ش له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی"شه‌رقولئه‌وست"ی
سعودی پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
ڕوشدی ئه‌بازه
ژماره‌یه‌كی زۆر له بنه‌ماڵه‌كه‌ی له
ڕۆژانی مه‌مالیك كۆچیان بۆ میسر كردووه. ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م ئه‌كته‌ره ناوداره ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ كوردانی قه‌وقاز. دیارترین كه‌سایه‌تی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئیسماعیل ئه‌بازه پادشایه
كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی شۆڕشی عه‌ره‌بی، دسوقی ئه‌بازه پادشا كه یه‌كێكبووه
له دره‌وشاوه‌كانی شۆڕشی 1919 و عه‌زیز ئه‌بازی شاعیر، فكری پادشا ئه‌بازه كه
نووسه‌ر و گوتاربێژ بووه. دوای ئه‌وانیش ماهر ئه‌بازه دێت كه وه‌زیری كاره‌با
بووه و له هه‌موویشیان بچووكتر شاعیر عه‌زیز ئه‌بازه بووه.
ئه‌حمه‌د شه‌وقی
ئه‌حمه‌د شه‌وقی یه‌كێكه له‌وانه‌ی كه به
بێ ناوهێنانی شعر په‌لوپۆلی ده‌شكێت، بۆیه نازناوی شازاده‌ی شاعیرانی پێ به‌خشراوه.
ئه‌حمه‌د شه‌وقی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و پێشتر كۆچیان بۆ میسر
كردووه و له‌وێ گیرساونه‌ته‌وه. گه‌وره‌ترین ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شاعیره‌ش،
عه‌لی ئه‌حمه‌د شه‌وقیه. ئه‌وان باوكیان كورده و دایكیان به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركبووه.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گه‌شته‌وه له ئه‌حمه‌د شه‌وقی له قاهیره له دایكبووه.
عه‌لی به‌درخان
ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی میسری عه‌لی به‌درخان
یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ی كه ساڵی 1815 كۆچیان بۆ میسر كردووه، ئه‌وه‌ش
له دوای مردنی ئه‌میر به‌درخان، ئه‌وان یه‌كێك بوونه میره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، كاتێك له یه‌كتر دابڕاون كه ئه‌تاتورك به‌سه‌ر عوسمانیه‌كانی توركیا
سه‌ركه‌وت. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانه‌كان هه‌ڵوه‌شانه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌تاتوركه‌وه
دوژمنایه‌تی و سزا به‌سه‌ر ئه‌مین پادشا به‌درخان سه‌پێنرا ئه‌و پیاوه چوار
منداڵی سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوون ئه‌وانیش(سوره‌یا، عه‌لی، جه‌لاده‌ت و
كامه‌ران) بۆیه ناچاركران توركیا به‌جێ بهێڵن و ڕوویان له میسركرد و له ناوچه‌ی
فیوم نیشته‌جێبوون.
نه‌جیب ڕیحانلی
ئه‌و یه‌كێكه له كلدانه‌كانی عێراق، باپیری
ئه‌لیاس ڕیحانه وه‌كو بازرگانی ئه‌سپ ڕوویی له میسر كردووه. له موسڵه‌وه
هاتووه و گه‌یشتۆته میسر له‌وێشه‌وه له‌گه‌ڵ كچێكی قبیتی هاوسه‌رگیركردووه. له‌و
ژن و پیاوه نه‌جیب ڕیحانه له‌دایكبووه. دواتر بووه یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده
به‌ناوبانگه‌كانی مێژووی هونه‌ری عه‌ره‌بی.
عه‌باس مه‌حمود عه‌قاد
ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م نوووسه‌ره ناوداره‌ی میسر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویلایه‌تی دیاربه‌كر"ئامه‌د" له كوردستانی باكور.
دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه ئیبراهیم مسته‌فا عه‌قاده، له ئامه‌ده‌وه هاتۆته
میسر و له شاری ئه‌سوان نیشته‌جێ بووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ریكی فرۆشتنی ئاوریشم
بووه نازناوی(عه‌قاد)یان پێ به‌خشراوه.
مونا واسف
هونه‌رمه‌ندی ناوداری سوری كه ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
مونا جه‌لیمران مسته‌فا واسف. یه‌كێكه له‌وانه‌ی ڕۆڵی له فیلمی "رساله"
له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری جیهانی موسته‌فا عه‌قاد كاریكردووه. ئه‌مانه له كوردستانی
سوریاوه ڕوویان له میسر كردووه و له‌وێ نیشته‌جێ بوون.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه به‌هۆی
درامای" دایكه میهره‌بانه‌كه" ئه‌و نازناوه‌ی پێدراوه. دواتر بووه
نێرده‌ی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوه‌كو ساڵی 2002 پاشان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنانی
سوری شایسته به پله‌ی نایان پێ به‌خشراوه.
عه‌بدولباست سه‌مه‌د
یه‌كێك له به‌ناوبانگترین و گه‌وره‌ی قورئان
خوێنانی مێژووی میسر، باوباپیرانی عه‌بدولباست خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن له سه‌ده‌ی
18 له كوردستانه‌وه كۆچیان كردووه بۆ میسر و به تایبه‌تی پارێزگای قه‌نا. ده‌گوترێت
عه‌بدولباست له دایكبووی گوندی مه‌راغزه سه‌ر به شاری ئه‌رمنتی پارێزگای قه‌نا
له باشووری میسر و یه‌كێكن له‌و بنه‌ماڵه ناسراوانه‌ی كه كوردن و كۆچی میسریان
كردووه.
به ده‌ر له‌مانه‌ش هه‌ریه‌ك له مه‌حمود ملێجی
و عادل ئه‌دهه‌م و سه‌لاح سه‌عدنی و ئه‌حمه‌د ڕه‌مزی و شریهان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردن.
سه‌رچاوه‌كان:
ڕۆژنامه‌ی حه‌یات
ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وست
وتاری هه‌یسه‌م مزاحم
ڕۆژنامه‌ی اخبار
گۆڤاری سپوتینك
ڕۆژنامه‌ی(مصر الیوم)
گۆڤاری (المصور)