01:22 - 07/04/2019
رێككه‌وتنه‌كانى یه‌كێتى و پارتى دۆخى لێڵى كه‌ركوكیان رووننه‌كرده‌وه
رێككه‌وتنه‌كانى یه‌كێتى و پارتى له‌ماوه‌ى دانوستانه‌كانیان چاره‌نوسى لێڵى دۆخى كه‌ركوكى رووننه‌كرده‌وه، ئه‌وه‌ى كه هه‌یه هه‌ردوولا ده‌ڵێن ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ره‌وانه‌ى مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كراوه، پێده‌چێت هه‌ردوولا نه‌رمبڕانه هه‌نگاوبنێن بۆیه‌ش تا ئێستا به‌رپرسانى هه‌ردووحزب له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك و ئاساییكردنه‌وه‌ى شاره‌كه‌و دانانى پارێزگار هیچى ئه‌وتۆیان لانییه، پارتى له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌یه و یه‌كێتیش هه‌ر وه‌ك پێشتر چاوى له گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تى.
یه‌كێتى و پارتى له‌مانگى شوباته‌وه تا ئێستا سێ رێككه‌وتنیان كردووه، دووه‌م رێككه‌وتنیان به‌شێك له‌بڕگه‌كانى تایبه‌ته به‌كه‌ركوك، هه‌ندێك له‌و بڕگانه باس له‌نه‌وتى شاره‌كه ده‌كات و بڕگه‌یه‌كیش باسى دانانى پارێزگارێكى كورد ده‌كات له شوێنى ئه‌و عه‌ره‌به‌ى كه له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كوردێك نییه بخرێته شوێنى، رێككه‌وتنى یه‌كه‌م و سێیه‌م باسى كه‌ركوكى تێدا نییه، هه‌رچه‌ند یه‌كێتى پێشتر پێداگرى زۆرى كرد كه بێ كه‌ركوك ناچێته دانوستانى دیكه‌وه، به‌ڵام كۆتایى جموجوڵه‌كانى وا ده‌رنه‌چوون، چاره‌نوسى كه‌ركوك هه‌روه‌ك خۆى مایه‌وه له‌كاتێكدا بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شاره‌كه ده‌بێت یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنى كۆنكرێتى بكه‌ن به‌وپێیه‌ى زۆرینه‌ى ره‌هاى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن له‌و دووحزبه‌ن و له‌و زۆرینه‌ش سێ به‌شى ئه‌ندامانى پارتین.
ئه‌وه‌ى كورده‌كانى ناو شاره‌كه‌ى دردۆنگ كردووه، كات نزیك ده‌بێته‌وه له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان كه بڕیاره مانگى 11ى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كورد بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه‌ى له‌ده‌ست نه‌چێت پێویسته له كۆى 13كورسى حه‌وتیان به‌رێته‌وه، به‌ڵام حزبه‌كان نه بۆ ئه‌و كاره ئاماده‌ن و له‌سه‌ر دانانى پارێزگارێكیش تا هه‌ڵبژاردن رێككه‌وتوون، دیارنیه بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كه‌ى له مه‌له‌سه‌ى پشكه‌كانه‌وه ده‌یانپه‌رژێته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و به لایه‌كیدا ده‌خه‌ن.
ئازاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ڵێت، ئه‌وان له كه‌ركوكه‌وه هیچ ئاگادارى دانوستانه‌كانى یه‌كێتى و پارتى نین له‌سه‌ر كه‌ركوك به كوێ گه‌یشتووه‌و چى تێدایه"بارودۆخى شاره‌كه وه‌ك خۆیه‌تى و شتێك نه گۆڕاوه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه له‌وێنو نایه‌نه‌وه، ئێمه‌ش له كه‌ركوكین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگامان له دانوستانه‌كان نییه".
جه‌بارى بۆ په‌یسه‌رپرێس پێى وابوو ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك له گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، گوتى"پارێزگار هه‌ر وه‌ك پێشووه‌و نه‌وه‌ستاوه، كێ بیوه‌ستێنێت؟"سه‌باره‌ت بە هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌مووى به لیستێك به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كه بێت، ئه‌وه هیچ ده‌نگێك نافه‌وتێت و ره‌نگه كورد هه‌شت كورسى بهێنن.
كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌رى له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه خاڵییه له ده‌سه‌ڵاتى كورد، ته‌نها دوو به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له شاره‌كه لاى كورد ماوه كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وتۆیان نییه، بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ش پێویسته یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنێكى تایبه‌ت بكه‌ن له‌سه‌ر دۆخى كه‌ركوك، به‌ڵام ئه‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر دروستیكرد تا ئێستا ئاسته‌نگى گه‌وره‌ى به‌رده‌م ئه‌م رێككه‌وتنەیه.
یه‌كێتى و پارتى پێویسته رێكبكه‌ون له‌سه‌ر.
-گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن بۆ كه‌ركوك
-دانانى پارێزگارێكى كورد
-سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له پشكى كورد
-ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا
-ئه‌و كوردانه‌ى شاره‌كه‌یان جێهێشتووه بگه‌ڕێنه‌وه
-هه‌ردولا و لایه‌نه كوردییه‌كانى دیكه‌ش فشار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه
-لایه‌نه كوردییه‌كان فشار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پۆلیسى خۆجێیى ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى پێبدرێت.
-لایه‌نه كوردییه‌كان فشار بكه‌ن به‌شێك له داهاتى نه‌وت له شاره‌كه خه‌رج بكرێت.
له‌سه‌ر هیچ كام له‌و خاڵانه كۆده‌نگى كۆنكرێتى نییه، لایه‌نه‌كان ته‌نها له‌میدیاو به گوفتار باس لە جێبه‌جێكردنى ئه‌و خاڵانه ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانى دیكه‌ش وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان سیاسه‌تى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه و له‌بۆشایى كورددا ئه‌جێنداى سیاسى خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن، ئه‌و شپرزه‌یى و شێواییه ده‌رفه‌تى بۆ پێكهاته‌كان ره‌خساندووه تۆكمه‌تر بێنه مه‌یدان و هه‌وڵى زیاترى قایممكردنى پێگه‌ى خۆیان بده‌ن له كه‌ركوك.
ئاساییكردنه‌وه‌ى كه‌ركوك، هه‌ر له هه‌نگاوى یه‌كه‌مه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شاره‌كه توشى كێشه ده‌بێت، پارتى تا ئه‌م ساته ئاماده‌ى گه‌ڕانه‌وه نییه و كادیران و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكه له ده‌ره‌وه‌ى شارن، حزبه‌كه تا ئه‌م ساته پێى وایه گه‌ڕانه‌وه‌یان شه‌رعییه‌ت دانه به داگیركارى، ئه‌گه‌رچى گوته‌بێژى یه‌كێتى له دوایین لێدوانى گوتى پرسى كه‌ركوكمان حه‌واڵه‌ى مه‌سعود بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كردووه، به‌ڵام پێناچێت گۆڕانكارى ئه‌وتۆ له روئیاى بارازانى روویدابێت، سه‌باره‌ت به كه‌ركوك و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى تێدا حكومڕانى ده‌كات.
ناسر هه‌ركى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسیۆنى پارتى ده‌ڵێت، حزبه‌كه‌ى پێى وایه گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ كه‌ركوك شه‌رعییه‌ت دانه به داگیركارى و گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى به‌و عه‌سكه‌رتارییه‌ته‌ى ئێستاى شاره‌كه قورسه بۆیه گفتوگۆكان به‌رده‌وامن.
هه‌ركى بۆ په‌یسه‌ر سه‌باره‌ت به‌رێككه‌وتنى حزبه‌كه‌ى و یه‌كێتى گوتى، رێككه‌وتنه‌كان رێگه خۆشكه‌رده‌بێت بۆ كه‌ركوكیش، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له كه‌ركوك ده‌گوزه‌رێت ئه‌گه‌ر حكومه‌تى عێراق به‌و عه‌قڵییه‌ته مامه‌ڵه بكات دۆخه‌كه له جاران باشتر نابێت، هه‌ندێك په‌رله‌مان هه‌ن واده‌زانن ئه‌مڕۆ هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بوو ده‌توانن چیان بوێت بیكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌تى عێراقى بگاته ئه‌و بڕوایه‌ى كه بێ كورد ناتوانن ئاسایشى ئه‌و ناوچانه بپارێزن.
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه ده‌نگوباسى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه گه‌رمبوو بۆ ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق له په‌یوه‌ندیدابوون بۆئه‌وه‌ى هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ش به كردار جێبه‌جێنه‌كرا، ناسر هه‌ركى گوتى، پێنج لیژنه پێكهاتووه بۆ ئه‌وه‌ى به‌درێژایى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان هه‌ماهه‌نگى بكرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌ڵام دیار نیه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شانه كه‌ى و چۆن ده‌ستپێده‌كه‌ن.
كه‌ركوك له رابردوودا زۆرجار قوربانى رێكنه‌كه‌تن و سازانى لایه‌نه كوردییه‌كان بووه، به ده‌گمه‌ن حزبه‌كان بۆ كه‌ركوك له‌سه‌ر هێڵێكى نیشتیمانى كۆبوونه‌ته‌وه له‌پێناو چاكسازى و گۆڕانكارى له بارودۆخى كه‌ركوك و خزمه‌تكردنى خه‌ڵكى شاره‌كه، به‌ڵام پێده‌چێت كه‌ركوكییه‌كان ئه‌مجاره قوربانى سازان و رێككه‌وتنیش بن، یه‌كێتى و پارتى له كێشمه‌كێشى ورده‌كارى پشك و پۆسته‌كان كه‌ركوكیان كرد به ژێر بابه‌ته‌كانى دیكه‌وه، كه‌ركوك گرێ و ئاسته‌نگى رێككه‌وتن نه‌بوون له كۆتاییدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بوون كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك هه‌ڵپه‌سێرن بۆ كاتێكى دیكه له‌كاتێكدا ساڵێك و شه‌شه مانگ به‌سه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى كورد له كه‌ركوك تێپه‌ڕیوه، پێناچێت جارێكى دیكه پێگه‌ى له جێچووى كورد بچێته‌وه‌ى شوێنى خۆى كورد شپرزو لاوازه و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منیى ناوه‌ندیش ناوچه‌كانى ته‌نیوه‌و خه‌یاڵى راده‌ستكردنى نییه.