03:03 - 01/12/2018
لەیلا بەدرخان، ئەو سەماكارە كوردەی عەرشی شانۆكانی ئەوروپای هەژاند
له‌یلا به‌درخان
یه‌كه‌مین خانمی سه‌ماكه‌ری كورده كه له ئاستی جیهاندا ناسراو بێت ئه‌م كچه
كورده، كچی عه‌بدولڕه‌زاق به‌درخانه ، له‌یلا (شاژنه كورده‌كه) له ساڵی 1908
له ئه‌ستانبوڵ بووه و له 1986 له شاری پاریس كۆچی دوایی كردووه ، له ژیان چۆته
ده‌ره‌وه.
دایكی جووله‌كه بووه به به‌ناوی
(هنریت هۆرنیك به‌درخان ) ساڵی (1913) له دوای ئه‌وه‌ی بڕیارێك ده‌رئه‌چێت بۆ سه‌ركوتكردن
و له‌ناوبردنی بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌كان بۆیه له‌یلا له ته‌مه‌نێكی زۆر بچووكیدا
له‌گه‌ڵ دایكی ناچار ده‌بن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی كۆچ بكه‌ن و
رووبكه‌نه میسر.
پاش ماوه‌یه‌ك
له میسر ژیان، له ساڵی ( 1914 – 1918) له‌یلا به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێ ده‌كه‌وێت
ده‌چێته سویسرا له‌وێ ده‌ست ده‌كات به خوێندن، پاشان ده‌چێته ئه‌ڵمانیا له‌وێ
خولیای سه‌ماكردنی ( بالێ) ی لا دروست ده‌بێت، دواتر ورده ورده سه‌ماكانی ده‌باته
سه‌ر شانۆكانی پاریس و ڕووی میدیاكانی به‌روودا ده‌كرێته‌وه.
له‌یلا كچه
كوردێكی ڕووناكبیربووه، له په‌نای هونه‌ره‌كه‌ی زۆر حه‌زی به خوێندنه‌وه‌ی لاپه‌ڕِه‌كانی مێژوو بووه. ناوبراو لێكۆڵینه‌وه‌ی
له‌سه‌ر مه‌راسیمه‌كانی ئایینی زه‌رده‌شتی، ئایینه كۆنه‌كانی ئێران و میسر و هیند
و سه‌ماكانی ئایینی خۆهه‌ڵاتی كردووه.
یه‌كه‌مین كچه
كوردی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه كه فێری سه‌مای بالیه بووه، له حه‌ڤده ساڵی
چۆته سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، له ساڵی 1935یش گه‌وره كۆنسێرته‌كانی سه‌مای خۆرهه‌ڵاتی
و بالیه بردۆته سه‌ر سه‌كۆكانی پاریس.زۆربه‌ی گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و كاته‌ی ئه‌وروپا
قسه‌یان له‌سه‌ر له‌یلا كردووه، كه شاژنه كورده‌كه عه‌رشی شانۆكانی ئه‌وروپای
هێناوه‌ته له‌رزین.
له‌یلا له ته‌مه‌نی
27 ساڵیدا، له سه‌نته‌ری مارسلین بێرسیلۆت له پاریس بالییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات له
لایه‌ن ئامادبوانه‌وه تووشی سه‌رسامی بوون.له‌یلا له ژێر ده‌ستی ده‌رهێنه‌ری به‌توانا
موراسی نیگگار كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دا، پاشان له چه‌ندین وڵاتی دیكه‌ی ئه‌وروپی
نمایشی كرد.
ڕۆژنامه‌ی به‌ریتانی (THE WESTERN MORNING NEWS AND MERCURY) كه له كانونی
یه‌كه‌می 1926دا، بابه‌تێكی به‌ناونیشانی
" كچه‌شازاده‌ی كوردستان" بڵاوكردۆته‌وه، له ژماره‌ی ئه‌و گۆڤاره‌دا
چاوپێكه‌وتنێكی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌ته‌ك له‌یلا ئه‌نجامدراوه. له‌و دیداره‌دا له‌یلا
ده‌ڵێت:" باوكم عه‌بدولڕه‌زاق خانه، كوڕی دوا فه‌رمانڕه‌وای سه‌ربه‌خۆی
كوردستان بووه. باوكم كه به‌غه‌درو خیانه‌ت خرایه داوه‌وه‌و كه‌وته ده‌ستی
توركانه‌وه، ئه‌وه خولیایه‌كی زۆری بۆ هه‌وڵ و تیكۆشانی زیاتر بۆ كۆتاییهینان به
جه‌نگی به‌رده‌وامی نێوان كورد‌و دراوسێكانی هه‌بوو. توركیا لایه‌نی دوژمنه‌كانیان
گرتبوون و وڵاته‌كه‌ی كرده داگیرگه‌یه‌ك، دواجار عه‌بدولڕه‌زاقی باوكی چوو بۆ ده‌رباری
سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و له‌وێ رێز‌و شكۆیان لێناو كردیانه به‌رپرسی سێرمۆنیاكانی
ده‌ربار.
ئنجا كچه میرزاده‌كه
به‌زمانی فه‌ره‌نسیی گووتیه‌تی: " ئه‌وكات من له میسر له‌گه‌ڵ دایكمدا بووم،
باوكم ناردی به شوێن براكه‌مدا ، ئه‌و برایه‌م دوا ره‌گه‌زی نێری بنه‌ماڵه میرایه‌تییه‌كه‌مان
بوو، ئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌و گه‌یشته شاری وان، باوكم تیرۆركرا و به‌و دواییه‌ش هه‌واڵی
ئه‌وه گه‌یشت برا‌كه‌م، كه ته‌مه‌نی ته‌نیا 18 ساڵ بوو، مردووه. له‌و بڕوایه‌داین
ئه‌ویش به‌هۆكاری سیاسیی كوژرا بێت. ئێستاكانێ ته‌نیا من و دایكم دوا كه‌سی بنه‌ماڵه
میرایه‌تییه‌كه‌ین.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا
ده‌ڵێت"له‌و بڕوایه‌دا نیم هه‌رگیز وڵاته‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیی بۆ بگه‌ڕێته‌وه،
وڵاته‌كه‌م شوێنیكی بچووكه به‌ڵام ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانگه‌لێكی له بن نه‌هاتوو."
دواتر له ساڵی
1932 له په‌یامێكی تایبه‌تدا له‌یلا بۆ رۆژنامه‌ی پاریس میدی نووسیوویه‌تی"
من كوردم، من فارس نیم.باوكم پاشای كوردان بووه." پاشان جه‌خت له‌و نه‌هامه‌تیانه
ده‌كاته‌وه كه به‌سه‌ر كورد و خانه‌واده‌كه‌ی هاتووه، سه‌باره‌ت به سه‌ماكردنیش
ده‌ڵێت" له منداڵییه‌وه خولیای سه‌ماكردنم هه‌بوو، من سه‌ماكردن له‌و سه‌مای
ژنانی ئاساییه‌وه فێربووم و خۆشم ویست."
له‌یلا له ژیانیدا
یه‌كجار هاوسه‌رگیری كردووه، ئه‌ویش به هونه‌رمه‌ندێكی پۆڵه‌ندی و كچێكیان هه‌یه
به ناوی "نڤین" كه سه‌رقاڵی كاری رۆژنامه‌وانییه و له میسر ده‌ژی.