06:52 - 04/04/2019
فڕۆكه‌ى سیخوڕ‌ى ناوچه سنورییه‌كانى زاخۆى هه‌راسانكردووه
فڕۆكه‌ى هه‌واڵگرى له ناوچه‌ى زاخۆ له سنورى توركیا، دانیشتووانى ئه‌و سنووره‌ى هه‌راسان كردووه‌و دڵه‌راوكێى زۆرى دروستكردووه، به‌رده‌وام ته‌یرێكى ده‌ستكرد به ئاسمانى زاخۆییه‌كاندا ده‌سوڕێته‌وه، له لایه‌نى به‌رپرس كه‌س نییه له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه شتێك به هاوڵاتیان بڵێت و كه‌س خۆى به خاوه‌نیان ناكات، زیانه‌كانى فڕۆكه سیخوڕییه‌كان ته‌نها دڵه‌ڕاوكێ نین، پێشمەرگەیەک له‌كاتى كه‌وتنه خواره‌وه فڕۆكه‌یه‌كى له‌وجۆره‌و ده‌ستكاریكردنى گیانى له‌ده‌ستداوه.
ئه‌مین عیسا یه‌كه‌مین قوربانى ئه‌و ناوچه‌یه كه راسته‌وخۆ به ته‌قینه‌وه‌ى فڕۆكه‌كانى چاودێرى گیانى له‌ده‌ستدابێت، هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه پێشتر قوربانى تۆپباران و بۆمبى فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بوون، ئێستا فڕۆكه سیخوڕییه‌كانیش بۆ ئه‌وان كابووسن، ئه‌مین عیساى خه‌ڵكى گوندى نوردیان له ناوچانه‌ى سندییانى زاخۆ، له‌ته‌مه‌نى 40 ساڵیدا فڕۆكه‌ى چاودێرى مۆمى ته‌مه‌نى كوژانده‌وه و ژیانى لێسه‌نده‌وه.
ئه‌مین پێشمه‌رگه‌بوو له فه‌رماندیه‌ى دهۆكى هێزه‌كانى پیشمه‌رگه، 23ى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، كاتێك یه‌كێك له‌و فڕۆكانه له نزیك باره‌گاكه‌ى ئه‌وان ده‌كه‌وێته خواره‌وه، ئه‌مین ده‌چێت بۆ نزیك فرۆكه‌كه‌و كاتێك ده‌ستكارى ده‌كات راسته‌وخۆ پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه و هه‌ر له‌وێدا گیان له‌ده‌ستده‌دات. كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ڵێن نازانن مه‌رگه‌ى ئه‌مین بخه‌نه ئه‌ستۆى كێ چونكه نازانن فرۆكه‌كه هى چ وڵاتێكه.
سه‌ره‌تاى ئه‌م ساڵ موردا قه‌ره‌یلان هاوسه‌رۆكى كۆما جڤاكێن كوردستان(كه‌جه‌كه) گوتى ئه‌وان ته‌كنیك و شێوازى نوێى چاودێرى و هێرشكردن بۆ سه‌ر قه‌ره‌قۆڵه‌كانى سوپاى توركیا به‌كارده‌هێنن، ئه‌و گوته‌ى قه‌ره‌یلان والێكدرایه‌وه كه په‌كه‌كه‌ش هاوشێوه‌ى توركیا ته‌كنیكى نوێى وه‌ك فرۆكه‌ى چاودێرى به‌كاربهێنێت، به‌ڵام تووفان ژێهات ئه‌ندامى ناوه‌ندى راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و فڕۆكه‌یه هى هێزه‌كانى گه‌ریلا بێت و ده‌ڵێت فرۆكه‌كه‌ى هى سوپاى توركیایه.
ژێهات بۆ په‌یسه‌ر پرێس گوتى"ئه‌و فڕۆكه‌یه هى هێزه‌كانى سوپاى توركیایه و له سنورى توركیا به‌ره‌وه باشور هاتبوو و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێزه‌كانى گه‌ریلا ئه‌و جۆره كارانه ناكه‌ن، چونكه مه‌به‌ستى هێزه‌كانى گه‌ریلا پاراستنى خه‌ڵكى باشوریشه".
به‌گوته‌ى ئه‌و به‌رپرسەى هه‌په‌گه، توركیا ماوه‌یه‌كه ئه‌و جۆره هێرشانه له هه‌موو سنورى پارێزگاى دهۆك به‌تایبه‌تى له قه‌زاكانى ئامێدى و زاخۆ ئه‌نجامده‌دات"ده‌یخاته ئه‌ستۆی هه‌په‌گه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى گه‌ریلا له چاوى گه‌لى باشورى كوردستان دا ره‌شبكات".
ئه‌فسه‌رێكى هێزى پاسه‌وانى عێراقى، له‌سنورى قه‌زاى زاخۆ بۆ په‌یسه‌ر گوتى، ئه‌م فڕۆكه‌یه زۆر جار له‌م سنوره بینراوه به‌و هۆیه‌وه خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه زۆر هه‌راسانبوون، به‌گوته‌ى ئه‌و ئه‌فسه‌ره، فڕۆكه‌ى له‌وجۆره، له‌لایه‌ن هه‌ردوو سوپاى توركیا و په‌كه‌كه‌شه‌وه بۆ كارى چاودێرى و هه‌واڵگرى به‌كارده‌هێندرێت.
په‌یسه‌ر هه‌وڵیدا به‌رپرسانى حكومه‌تى ئه‌و ناوچه‌یه قسه‌بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌ى شه‌وو رۆژ به‌سه‌ر سه‌رى خه‌ڵكى مه‌ده‌نى و هاوڵاتیانى ناوچه‌كه‌وه‌ن، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون هیچ بڵێن، خه‌ڵكى ناوچه سنورییه‌كان گیرۆده‌ى شه‌ڕوده‌نگى ته‌قه‌و بۆردومانن، چه‌ند ژیان ئاوه‌دان ده‌كه‌نه‌وه، بۆمبه‌كان ده‌یشێوێنن، ئێستا ته‌نها فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆ ئه‌وان هه‌راسانكه‌ر نین، ژیان و جموجوڵیان له‌ژێر چاودێرى فڕۆكه سیخوڕییه‌كاندایه و كه‌سیش خۆى له فرۆكه‌كان ناكات به خاوه‌ن و حكومه‌تیش خۆى لێ ناكات به به‌رپرس.