02:01 - 30/03/2019
دەنگدەرى ههدهپه چارەنووسى ئيستانبۆڵ يەكلايى دەكاتەوە
له ههندێك له شارهوانییهكانی
پارێزگاكانی توركیا دهنگدهری ههدهپه رۆڵی یهكلاوهره دهبینێت، یهكێك لهو
شارهوانییانهی دهنگی ههدهپه كاریگهری زۆر دا دهنێت لهسهر ئهنجامی ههلبژاردن،
ههڵبژاردنی كاندیدی شارهوانی ئیستانبوڵه، له ئهگهری بهشداریكردنی ئهو دهنگدهرانهش
ئهگهری دۆڕاندنی ئهكهپه دهكرێت.
بە هەڵبژاردنە خۆجێيەكانى رۆژى يەكشەممەى داهاتوو، خەڵكى
توركيا لە ماوەى يەك ساڵدا سێيەمين جارە دەچێتە سەر سندوقەكانى دەنگدان. 16 نيسانى
2018، خەڵكى توركيا بۆ دەنگدان لەسەر سيستەمى سەرۆكايەتى چووە سەر سندوقەكانى
دەنگدان. لە 24 حوزەيرانى رابردووشدا هەڵبژاردنى گشتى و سەرۆكايەتى كۆمار
ئەنجامدرا. لەم هەردوو هەڵبژاردنەدا رێككەوتنى "كۆمار" لە نێوان ئاكەپە
و مەهەپە، لە ئيستانبۆڵ بە جياوازيەكى زۆر كەم سەركەوتنيان بەدەستهێنا. بەڵام
سەركەوتنى "كۆمار" چەندين بانگەشەى وەكو (دەنگى سەختە، هەژماركردنى
دەنگى پووچەڵكراوە بۆ ئاكەپە)بەدوای خۆیدا هێنا. لەو كاتەى هێشتا گومانەكان لە
ئارادانە، جارێكى ديكە هاووڵاتيانى ئيستانبۆڵ خۆيان بۆ چوونە سەر سندوقەكانى
دەنگدان ئامادە دەكەن.
گوتارى رێككەوتنى "كۆمار" رەجەب تەيب ئەردۆغان
و دەوڵەت باخچەلى گوتارى هەڵبژاردن نيە. هەردووكيان لە گوتارەكانياندا ئاماژە بە
"شەڕى مان و نەمان" دەكەن، گوتارەكانيان گوتارى شەڕە نەوەكو هەڵبژاردن.
كەچى بۆ ركابەرانيشيان "شەڕى مان و نەمان" نيە، بەڵكو شەڕى رووخاندنى
سيستەمى تاكە كەسيە. دەردى هاووڵاتيش دەردى گيرفان و برسيەتيە لە سايەى ئەو
قەيرانە ئابووريەى توركيا تێیكەوتووە.
تا دەچێت قەيرانى ئابوورى توركيا قوڵتر و بەرفراوانتر
دەبێت. لەهەمان كاتدا پێدەچێت ئەو رێوشوێنانەى دەسەڵاتى توركيا دەيگرێتەبەر، كاتى
بێت بۆ پاراستنی بەهای لیرەی توركی. نرخى ليرە بەرامبەر بە درواى بيانى بە تايبەتى
دۆلار لە دابەزينى بەردەوام دايە. بەگوێرەى ئامارى بانكى ناوەندى توركيا لە رۆژانى
26-27 و 28 ئاداردا بانكى ناوبراو بۆ رێگرتن لە دابەزينى زياترى بەهاى ليرە، 6
مليار دۆلارى خۆستۆتە بازاڕەوە، بەڵام ئەم رێوشوێنە نەيتوانى نرخى ليرە بپارێزێت،
بەڵكو رۆژى هەينى 29 ئادار نرخى ليرە زياتر دابەزى 100 دۆلارى ئەمريكى بەرامبەر بە
566 ليرە مامەڵەى پێوەكرا.
سەرەڕاى دۆخى خراپى ئابوورى توركيا، كە لە هەڵبژاردندا
بە زيانى ئاكەپە دەشكێتەوە، لەم رۆژانەى دواييدا چەندين راپۆرت دەربارەى گەندەڵى،
پێدانى تەندەر بەشێوازى بەدەر لە ياسا، لەلايەن شارەوانيەكانى سەر بە ئاكەپە بڵاودەكرێتەوە.
لەو كاتەى خەڵكى توركيا لە رووى ئابووريەوە نيگەرانە،
هەردوو سەرۆكى ئاكەپە و مەهەپە بلورى "شەڕى مان و نەمان" لێدەدەن.
هەوڵدەدەن بەم گوتارە، دەنگدەرى نەتەوەپەرست و دەوڵەتپەرست خيك بدەن، هانيان بدەن
بچنە سەر سندوقەكانى دەنگدان بۆ ئەوەى جارێكى ديكە لە هەڵبژاردن ببەنەوە.
بەڵام بەگوێرەى تابڵۆى گشتى ئەركى ئەمجارەيان زۆر سەخت
ديارە. چونكە ئەمجارە ئۆپۆزسيۆنى توركيا بە تايبەت ههدهپه بە هەڵمەتێكى ستراتيژى،
هەموو حسابەكانى ئەردۆغان و باخچەلى سەراوبن كردووە. ئەوەى لە ئێستادا ديارە،
دەسەڵات بە نەزمى جارانى پێشوو بە ئاسانى ناتوانێ شارەوانيە گەورەكان بباتەوە.
سەرەڕاى ئەوەى ئاكەپە و مەهەپە هەموو پارە و تواناى گشتى لە خزمەت خۆيان
بەكاردێنن، ئەگەرى دۆڕاندنيان لە ئيستانبۆڵ، ئەنقەرە، ئادانە، مێرسين، ئەناڵيا،
باڵككەسير، بورسا، ئيغدر و قارس زۆر بەهێزە.
هيچ هۆكارێك نەماوە رێگربێت لەبەردەم دەستاودەستكردنى
شارەوانى ئەم شارانە. ئەگەر چاوێك بە ئامارى هەڵبژاردنەكانى پێشوودا بخشێنينەوە،
دەگەينە ئەو ئەنجامەى كە سەركەوتنى دەسەڵات لە جارانى پێشووشدا بە ئاسانى نەبووە.
لە هەڵبژاردنی 24 حوەزیرانی 2018 لە ئيستانبۆڵ رێككەوتنى
كۆمار 50.95% دەنگەكانى بەدەستهێنا. بەدەنگى ههدهپهەوە دەنگى بەرەى
ئۆپۆزسيۆن 48.6% بوو. لەگەڵ هاتنى بۆ
سەر دەسەڵات شارەوانى ئيستانبۆڵ لە دەستى ئاكەپە دايە. بينالى يڵدرم، وەزيرى
گواستنەوە و سەرۆك وەزيرانى پێشووى توركيا كانديدى ئاكەپەيە بۆ شارەوانى گەورەى
ئيستانبۆڵ. تاكە وەڵام بۆ پرسيارى بۆچى ئاكەپە كەسێكى ئەوەندە بە كاريگەرى وەكو
بينالى يڵدرم دەكاتە كانديد لە ئيستانبۆڵ ئەوەيە:" ئاكەپە لە دۆڕاندنى ئەم
شارەوانيەدا دەترسێت". چونكە لەم شارەدا جياوازيەكى گەورە لە نێوان ژمارەى
دەنگدەارنى دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆندا نيە.
ئيستانبۆڵ لە رووى ئيداريەوە 39 شارۆچكە لەخۆ دەگرێت.
لەم ژمارەيەدا 25 شارەوانى شارۆچكەكان لەدەستى ئاكەپە دايە، 14 شارەوانیەكەى ديكەش
لەدەستى جەهەپە دايە. بەهەموو پارتە سياسيەكانى ديكە يەك شارەوانى ئيستانبۆڵيان
نيە.
ئەسەنيورد لە رووى دانيشتووانەوە گەورەترين شارۆچكەى
توركيا و ئيستانبۆڵە. ئەم شارۆچكەيە كە شارەوانيەكەى لەدەستى ئاكەپە دايە 549
هەزار دەنگدەرى هەيە. لە هەڵبژاردنى 24 حوەزيرانى رابردوودا ئاكەپە 182 هەزار
دەنگ، مەهەپە 40 هەزار دەنگى بەدەستهێنا كە بە هەردووكيان دەكاتە 222 هەزار دەنگ.
دەنگى بەرەى ئۆپۆزسيۆنيش لەم شارۆچكەيەدا بەم شێوەيە بوو: جەهەپە 105 هەزار، ههدهپه
102 هەزار، ئى پارتى 28 هەزار كە بەيەكەوە دەكاتە 235 هەزار دەنگ. ئەگەر ئۆپۆزسيۆن
بتوانێ هەموو دەنگدەرانى بباتەوە سەر سندوقى دەنگدان ئاكەپە شارەوانى ئەسەنيورد لە
دەست دەدات.
كەمال دەنيز بۆزكورت، كانديدى جەهەپە بۆ شارەوانى
ئەسەنيورد. خەڵكى ئەردەهانە و كەسێكى نزيكە لە دەنگدەرى كورد. لە بەرامبەريدا
عەزمى ئيكنجى هەيە كە كانديدى ئاكەپەيە. بە كوردى و عەرەبى قسە دەكات. هەردوو
پارتى كەسێكى وايان كانديد كردووە كە نزيكى دەنگدەرى كورد بێت. لە هەڵبژاردنى
رابردوودا ههدهپه لە ئەسەنيورد سێيەم بووە و جياوازى دەنگەكانى لەگەڵ جەهەپە سێ
هەزار دەنگ بووە.
دووەم گەورەترين شارۆچكە كوچوك چەكمەجەيە و ژمارەى
دەنگدەرانى 541 هەزارە. لە 24 حوەزيراندا ئاكەپە 180 هەزار، مەهەپە 41 هەزار،
جەهەپە 130 هەزار، ههدهپه 62 هەزار، ئى پارتى 45 هەزار دەنگيان بەدەستهێنا.
دەنگى رێككەوتنى كۆمار 221 هەزار بوو، دەنگى بەرەى ئۆپۆسزيۆنيش 237 هەزار بوو.
هەروەها لە راپرسى 16 نيسانى 2018 بۆ گۆڕينى سيستەمى پەرلەمانى بۆ سەرۆكايەتى، لەم
شارۆچكەيەدا 65% دەنگدەران بە نەخێر و 44% بە بەڵێ دەنگيان دابوو.
سنجاقتەپە
شارۆچكەيەكى ديكەى ئيستانبۆڵە كە پێدەچێت ركابەرى و ململانێ لەسەر شارەوانيەكەى
زۆر توند بێت. بە گوێرەى هەڵبژاردنى 24 حوەزيرانى 2018دا، ئاكەپە 103 هەزار،
مەهەپە 20 هەزار، جەهەپە 55 هەزار، ههدهپه 45 هەزار، ئى پارتى 10 هەزار دەنگيان
بەدەستهێناوە. لەبەر ئەوەى كانديدى جەهەپە لەم شارۆچكەيەدا (ئۆزگون نامە) كوردە، ئەگەرى
سەركەوتنى زياتر دەبێت. وەكو هەردوو شارۆچكەكەى ديكە لە سەنجەقتەپە دەنگدەرى ههدهپه
سەرۆكايەتى شارەوانى يەكلايى دەكاتەوە.
ئوكسودار
شارۆچكەيەكى ديكەى ئيستانبۆڵە. لە 24 حوەزيران، ئاكەپە و مەهەپە بەيەكەوە 171
هەزار دەنگ، جەهەپە، ئى پارتى و ههدهپهيش 168 هەزار دەنگيان بەدەستهێنابوو.
جياوازى نێوانيان 3 هەزار دەنگە. بۆيە سەركەوتنى ئاكەپە لەم شارۆچكەيەدا ئاسان
نيە.
لە شارۆچكەكانى ديكەى وەكو زەيتونبڕنو، ئەيوب، بەيئۆغڵو
و توزلە ململانێ و ركابەرى لە نێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆندا لەو پەڕى گەرمى دايە و
ئەنجامەكان كراوەن بۆ هەردوو ئەگەرى بردنەوە و دۆڕاندن.
بەهەمان شێوەى ئاكەپە، ئەگەرى دۆڕاندنى جەهەپەش لەچەند
شارۆچكەيەكى ئيستانبۆڵ لە ئارادايە. لە دەستدانى شارۆچكەكانى وەكو قارتاڵ،
ئاڤجيلەر، سيليڤرى، ئاتاشەهير و شيشلى كە لەدەستی جەهەپە دایە ئەگەرێكى بەهێزە.
موستەفا ساريگول سەرۆكى شارەوانى شيشلى لەم هەڵبژاردنەدا لەسەر ليستى پارتى
ديموكرات خۆى كانديد كردووە. فاكتەرى ساريگول گرنگە. بۆيە سوپرايز نابێت ئەگەر بێت
و جەهەپە لە شيشلى بدۆڕێت.
بەم بەراوردە دەردەكەوێت كە وەكو هەڵبژاردنەكانى پێشوو،
لەم هەڵبژاردنەشدا چاوەكان لەسەر ههدهپه ورد دەبنەوە. سەرۆكايەتى ههدهپه بە
ستراتيژى پێ دۆڕاندنى دەسەڵات بەشدارى لەم هەڵبژاردنەدا دەكات. ههدهپه لە باكوورى
كوردستان ستراتيژى رووخاندنى قايوم و زياتر كردنى ژمارەى شارەوانيەكانی جێبەجێ
كردووە. لە رۆژئاواى توركياشدا ستراتيژى پشتگيريكردنى ئۆپۆزسيۆن و گورز وەشاندن لە
دەسەڵاتى ئاكەپە – مەهەپە دەگرێتەبەر. هەر بۆيە دەنگدەرى ههدهپه لە تەواوى
رۆژئاواى توركيا و ئيستانبۆڵدا يەكلاكەرەوە دەبێت.
ئەگەر دەنگدەرى ههدهپه بچێتە سەر سندوقەكانى دەنگدان،
ئەگەرى دۆڕاندنى ئاكەپە – مەهەپە زياتر دەبێت، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر نەچێتە سەر
سندوقى دەنگدان و بەبێدەنگى بايكۆت بكات، ئەگەرى سەركەوتنى دەسەڵات زياتر دەبێت.
سەڵاحەدين دەميرتاش هاوسەرۆكى پێشووى ههدهپه، كە بۆ
ژمارەيەكى زۆر لە دەنگدەرى ههدهپه كاريزمايە، لەمبارەيەوە لە لێدوانێكى لە
گرتووخانەى ئەدرنە دەڵێت:" ديارى نەكردنى كانديدانمان لە چەندين شار، بە
واتاى خۆشەويستى و هاوسۆزيمان نیە لەگەڵ جەهەپە و ئى پارتى. ئەمە راستيش نابێت.
بەڵام هەندێك جار يەك تاكە دەنگ، چەندين پەيام لەخۆ دەگرێت. بۆيە دەنگى ئێوە
(هێزێكى چەند پەياميە). دەنگى ئێوە دەنگێكى ستراتيژيە".
سەڵاحەدين دەميرتاش كە ماوەى دوو ساڵ زياترە زيندانى
كراوە، لە ديمانەيەكى لەگەڵ ئاژانسى ميزۆپۆتاميادا تكا لە دەنگدەرى ههدهپه
دەكات و دەڵێت:" بۆ هەموو دەنگدەرى گەلەكەم و جەماوەرەكەم، ئەگەر كەمێك خارتى
منتان دەوێت، تكاتان لێدەكەم، بچنە سەر سندوقەكانى دەنگدان و بە دەنگەكانتان بڵێن
(نەخێر بۆ فاشيزم)".
چارەنووسى توركيا لە دەستى دەنگدەرى كورد دايە. دەنگدەرى
كورد بۆتە كليلى لێدان و لێنەدان لە دەسەڵاتى توركيا، كە لەم ساڵانەى دواييدا بۆتە
ئاستەنگى هەرە گەورە و جدى لە بەردەم داورۆژى كورد، نەوەكو تەنيا لە باكوورى
كوردستان و توركيا، بەڵكو لە تەواوى ناوچەكەدا. ريفراندۆمى سەربەخۆيى هەرێمى
كوردستانيش نموونەى ديارى ئەم راستيەيە.
بە پێچەوانەى بانگەشەى دەسەڵاتى توركيا، هەڵبژاردنى 31
ئادارى 2019، نەوەكو "شەڕى مان و نەمان" نيە، بەڵكو پێشبڕكێى فاشيزم و
ديموكراسيە. ئايا دەنگدەر لە رۆژى يەكشەممەى داهاتوو دەنگ بۆ ديموكراسى يان فاشيزم
دەدات؟
تەنيا چەند كاتژمێرێك ماوە بۆ وەرگرتنەوەى وەڵامى ئەم
پرسيارە
لەوە هەمووی گرنگتر هەڵبژاردنی رۆژی یەكشەممە لە دۆخێكی
ئاساییدا تا ساڵی 2023 دوا هەڵبژاردنی توركیایە. بەڵام ئەگەر بێت و دەسەڵات بە
تایبەتی لە ئیستانبۆڵ بدۆڕێت، نەمومكینە تا ساڵی 2023 خۆی بگرێت و زوو یان درەنگ
دەبێت بریاری هەڵبژاردنی پێشوەخت بدات.