06:04 - 28/03/2019
ده‌رگاى قاسه‌ى بوودجه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرى خراوه‌ته سه‌رپشت
خه‌رجكردنى بوودجه‌ى تایبه‌تى پایته‌ختى رۆشنبیرى(سلێمانى) مقۆمقۆى زۆرى دروستكردووه، به‌شێك له هونه‌رمه‌ندان و خاوه‌ن پرۆژه‌كان ده‌ڵێن، وه‌زیرى رۆشنبیرى له‌سه‌ر ئه‌و بوودجه‌یه گیرفانى كردووه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت پاره بۆ پرۆژه‌یه‌ك خه‌رج ده‌كات كه له پارێزگاكانى دیكه ده‌كرێت، و به‌بێ بوونى پێوه‌رێكى دیاریكراو پاره ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ى ده‌ڵێن پرۆژه‌یان هه‌یه، وه‌زاره‌تى رۆشنبیریش ده‌ڵێت، خه‌رجییه‌كان بۆ خزمه‌تى هونه‌ره.
ساڵی ٢٠١٣حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی (٢٠) ملیار دیناری وەك بوودجەی پایتەختی رۆشنبیری و پڕۆژەكانی ژێرخانی فەرهەنگی و رۆشنبیری شاری سلێمانی تەرخانكرد، سێ ساڵ دواتر و له ساڵى ٢٠١٦ به‌شێكى پاره‌كه گه‌یشت و به بیانووى قه‌یرانى دارایى به‌شه‌كه‌ى دیكه‌ى نه‌گه‌یشت، هه‌مان ساڵ، خالید دۆسكى وه‌زیرى رۆشنبیرى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا گوتى"ئه‌و بوودجه‌یه ته‌نها بۆ ناوه‌ندى سلێمانییه‌و بۆ ناوچه‌كانى دیكه‌ى پارێزگاكه نییه، ته‌نها بۆ ناوشاره".
حكومه‌ت ماوه‌یه‌كى زۆر ده‌ستى به‌و پاره‌یه‌وه گرتبوو كه‌م كه‌م ده‌یخسته كاره‌وه، ئێستا وه‌ك ده‌گوترێت به‌شێكى ئه‌و پاره‌یه ماوه، وه‌زیرى رۆشنبیرى له‌م رۆژانه‌ى دوایى ده‌ستى كراوه كردووه له خه‌رجكردنى ئه‌وپاره‌یه‌و هاوكارى هونه‌رمه‌ندان و ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه پڕۆژه‌یان هه‌یه، هه‌رچه‌ند گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ده‌ڵێت، خه‌رجییه‌كان بۆ خزمه‌تى دۆخى رۆشنبیرى شاره‌كه‌یه، به‌ڵام ده‌گوترێت وه‌زیر له نوسینگه‌كه‌ى له سلێمانى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر كه خۆى دیاریده‌كات هاوكارى خه‌ڵك ده‌كات و پاره‌یان پێده‌دات.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست په‌یسه‌رپرێس كه‌وتوون، له‌و بوودجه‌یه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرى پاره بۆ كۆمه‌ڵێك پرۆژه خه‌رجكراوه كه له سلێمانى ئه‌نجامنه‌دراون و له هه‌ولێر نماییش كراون، جگه له‌وه‌ش ئێستا ده‌گوترێت وه‌زیر بۆ پێدانى پاره ده‌ستنانێت به‌رووى كه‌سه‌وه‌و كۆمه‌ڵێك پاره خه‌رجكراوه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوڕێیه‌تى و نزیكى یاخود حزبى بووه، باس له‌وه‌شده‌كرێت وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگى هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حزب له سلێمانى و ته‌نانه‌ت فیستیڤاڵى فیلم له سلێمانى پاره‌كه‌ى له‌رێگه‌ى به‌رپرسێكى حزبه‌كه‌وه دابینكردووه نه‌ك پاره‌ى حكومه‌ت، به‌ڕێوه‌بردنى فیستیڤاڵه‌كه‌ش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى رۆشنبیرى سه‌ندراوه‌ته‌وه به كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ت سپێردراوه كه بڕى ٥٠٠ ملیۆن دینارى پێدراوه.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیرى سلێمانى، ره‌تیده‌كاته‌وه زیاده خه‌رجى كرابێت و ده‌ڵێت، ئه‌وان به ڕێژه‌یه‌كى سنوردار هاوكارى ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه پڕۆژه‌یان هه‌یه، دڕه‌یى بۆ په‌یسه‌رپرێس گوتى"ئێمه له به‌ڕێوه‌بەرایه‌تى هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌مترین پاره خه‌رج بكه‌ین، هیچ كه‌س بۆى نییه له‌ماوه‌ى ساڵێكدا دووجار پرۆژه پێشكه‌ش بكات، له‌رێگه‌ى فه‌رمانگه‌كانه‌وه پرۆژه‌كان جێبه‌جێده‌كرێت".
گوتیشى"بۆ پرۆژه‌كان له ١٥٠ هه‌زار دیناره‌وه خه‌رج ده‌كه‌ین تا ده‌گاته ملیۆنێك، به ده‌گمه‌ن له ملیۆنێك تێده‌په‌ڕین زۆر به كه‌مى، مه‌گه‌ر په‌یكه‌رێك بێت پاره‌ى زۆرى تێبچێت به گشتى پرۆژه‌كانى ئێمه به‌وجۆره پاره‌ى بۆ خه‌رج ده‌كه‌ین، ئه‌و پاره‌یه‌شى كه لێره مانگانه خه‌رجى ده‌كه‌ین وه‌زاره‌ت دیاریده‌كات كه مانگانه ده‌توانن ئه‌وه‌نده خه‌رج بكه‌ین، به‌گشتى ئێمه ئیلتیزام ده‌كه‌ین به‌و پاره‌ى بۆمان دیاریكراوه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌رپرێس، چاودێرى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌كه كه‌مه، به جۆرێك حاڵه‌تى وا هه‌بووه كه كه‌سێك دووجار سوودمه‌ندبووه، هه‌م له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى سلێمانى و هه‌م له وه‌زاره‌تیش، چاودێرییه‌كه به‌جۆرێك كزه باس له‌وه‌ده‌كرێت كه هه‌ندێك جار پێشكه‌شكارى پڕۆژه سه‌ره‌تا ته‌واوى پاره‌كه‌ى وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ى دیار نه‌بووه‌و پرۆژه‌كه‌ى به ئه‌نجام نه‌گه‌یاندووه.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى، پشتڕاستیده‌كاته‌وه كه له‌سه‌ر بوودجه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرى پڕۆژه له شارى دیكه جێبه‌جێكراوه، به‌ڵام به‌گوته‌ى خۆى، ئه‌وه سه‌رپێچى یاسایى و كارگێڕى تێدا نییه چونكه ئه‌وان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌ن و ئاساییه، هه‌ركه‌سێك بێت له بوودجه‌ى رۆشنبیرى سوودوه‌ربگرێت به ئاسایى ده‌یبنین چونكه ئه‌مه په‌یوه‌سته به خزمه‌تكردنى هونه‌ره‌وه. هه‌رچه‌ند سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خالید دۆسكى وه‌زیرى رۆشنبیرى گوتى، ئه‌و پاره‌ى ته‌رخانكراوه بۆ پایته‌ختى رۆشنیرى ته‌نها بۆ ناوه‌ندى سلێمانییه‌و، ته‌نانه‌ت گوتى یاسایى نییه كه له شوێنه‌كانى دیكه‌ى پارێزگاى سلێمانى خه‌رج بكرێت.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى بۆ په‌یسه‌رپرێس باسیله‌وه‌كرد"هاوكارى دراما، شانۆ، كورته فیلم، كلپ، كتێب و نامیلكه، هاوكارى ده‌یان و سه‌دان هونه‌رمه‌ندمان كردووه، وه‌ك پێدانى هۆڵ و سینه‌ماكانمان، ئێمه به‌پێى ده‌رخسته‌ى پڕۆژه‌كه هاوكارى زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانمان كردووه، بۆ ئه‌و پڕۆژانه‌شى كه ته‌واوناكرێن لیژنه‌ى چاودێرى هه‌یه‌و ئه‌و كه‌سه‌ى پاره وه‌رده‌گرێت و پڕۆژه ناكات، رووبه‌ڕووى سزاى یاسایى ده‌بێته‌وه".
به‌گوته‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌ت، ئه‌وان خه‌رجییه‌كانیان له‌سه‌ر نوسراوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانییه و هه‌ر كه‌سێك له سلێمانى پشتگیرى به‌شه‌كه‌ى خۆى به‌رزبكاته‌وه به‌پێى توانا هاوكارییان كردووه،"ئێمه ده‌ستمان نه‌ناوه به‌رووى هیچ كه‌سێكدا، جه‌نابى وه‌زیر ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى هه‌یه بۆ خه‌رجكردنى پاره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا موراعاتى سیلسیله‌ى موراجه‌عه ده‌كه‌ین، هه‌ر نوسراوێك له سلێمانییه‌وه هاتبێت ره‌تنه‌كراوه‌ته‌وه".
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینى ده‌ڵێت، ئه‌و پاره‌یه‌ى بودجه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیرى سلێمانى له‌سه‌ر دیوانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رۆشنبیرى سلێمانى نییه، ئه‌م پاره‌یه ته‌رخانكراوه بۆ ژێرخانى رۆشنبیرى سلێمانى به‌پێى یاساى په‌رله‌مان، له‌م پاره‌یه خزمه‌تى هونه‌رمه‌ندانى پێكراوه، به‌پێى رێنمایى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى سلێمانى تواناى خه‌رجكردنى بڕه پاره‌یه‌كى كه‌مى هه‌یه.
دیارنییه چه‌ند له قاسه‌ى پایته‌ختى رۆشنبیریداماوه‌و ژمارى جیاواز باس ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه روونه وه‌زاره‌تى رۆشنیرى ده‌رگاى قاسه‌كه‌ى به جۆرێك كردووه‌ته‌وه، كه پرۆژه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى سلێمانى پێ جێبه‌جێده‌كرێت، به‌پێى به‌دواداچوونى په‌یسه‌ر چاودێرى له‌سه‌ر شێوازى خه‌رجكردنى ئه‌و پاره‌یه بوونى نییه و وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى پێى وایه خۆى به‌رپرسه له شێوازى خه‌رجكردنى و ئه‌و پاره‌یه هى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیرى سلێمانى نيیه بۆیه‌ش قاسه‌كه‌ى لاى خۆى هێشتووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا پاره‌كه بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى رۆشنبیرى ته‌رخانكرابوو به‌ڵام پێده‌چێت له‌نێوان كۆتایى و سه‌ره‌تاى كابینه‌كانى حكومه‌ت به‌شێكى ئه‌و پاره‌یه له‌و جه‌نجاڵییه‌دا بچێت به ئاودا.