06:22 - 27/03/2019
سلێمانى رێگاى ساغى بۆ هاتوچۆ نه‌ماوه
شه‌قام و رێگاوبانه‌كانى سلێمانى له رێگاى شوێنێك ناچن كه حكومه‌تى تێدابێت، چاڵ و چۆڵى و بارانى زۆر و لافاو به ته‌واوى هاتوچۆى ئه‌سته‌م كردووه، هیچ رێگایه‌ك به ساغى نه‌ماوه‌ته‌وه، په‌ككه‌وتنى پڕۆژه‌كان و ده‌ستكورتى حكومه‌ت و باران و لافاو چاڵه‌كانى هێنده‌ى دیكه قوڵتر و زیاتر كردووه، شاره‌وانى ده‌ڵێت، ساڵانه له ناوه‌ڕاستى مانگى چواره‌وه ده‌ست به چاككردنه‌وه شه‌قامه‌كان ده‌كه‌ن، رێگا‌و بانیش ده‌ڵێت ملیۆنان دۆلاریان پێویسته و چاوه‌ڕێن حكومه‌تى نوێ له‌دایك بێت.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى په‌یسه‌ر له‌سه‌ر هۆكارى خراپى و رێگاوبانه‌كانى سلێمانى، بیانووى هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌بوونى پاره‌و وه‌ڵامنەدانه‌وه‌یانه له‌سه‌رووى خۆیانه‌وه بۆ دابینكردنى پاره‌ى پێویست تا شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌و رێگاكان چاكبكرێن، هیچ ماسته‌ر پلانێكى وردیش بوونى نییه بۆ چاككردنى رێگاكان و ده‌رخسته‌ى ته‌واوه‌تى بۆ ئه‌و كاره به‌رده‌ست نییه، له‌نێوان ده‌ستداخستنى حكومه‌ت و بێپاره‌یى به‌ڕێوه‌بەرایەتییه‌كان رێگا‌و شه‌قامه‌كان هه‌ڵته‌كیون كه‌س ده‌ستى چاككردنى بۆ درێژ ناكه‌ن، شاره‌وانى سلێمانى ده‌ڵێت ناوەڕاستى مانگى ئاینده ده‌ست ده‌كه‌نه‌وه به چاككردنه‌وه‌و رێككردنه‌وه، به‌ڵام ده‌گوترێت ئه‌و كاره‌ى شاره‌وانى گه‌وره نییه‌و به‌س نییه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر سه‌باره‌ت به خراپى رێگاوبانه‌كان و به‌رنامه‌ى حكومه‌تى خۆجێیى گوتى"ئه‌مساڵیش له‌گه‌ڵ باران بڕیندا، وه‌ك پار كاركردن له رێگاوبانه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه، قیره‌كه‌مان به‌شێكى دابینكردووه، هه‌ندێكیشى شاره‌وانى و رێگا‌و بان دابینیان كردووه، بۆ ئه‌وه كه‌رتى تایبه‌تى نیشتیمانیش پار هاوكارمان بوون ئه‌مساڵیش هاوكارمان ده‌بن".
به‌گوته‌ى پارێزگارى سلێمانى له ٢٠١٣ ه‌وه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌رخاننه‌كراوه، ئێستا ئه‌و پاره‌ى كه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاوبانه‌كان ته‌رخانكراوه هه‌ردوو وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و ئاوه‌دانكردنه‌وه پاره‌كه دابینده‌كه‌ن، به‌رده‌وامده‌بێت شه‌قامه‌كان نۆژه‌نبكرێنه‌وه قه‌یرانى دارایى وایكردبوو كاریان تێدا بوه‌ستێت، ئه‌گه‌ر نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان له‌سه‌رنه‌بێت رێگاكان به‌رده‌وام تێكده‌چن. سه‌باره‌ت به كوالێتى خراپى رێگاوبانه‌كان، پارێزگارى سلێمانى ده‌ڵێت، رێگاكان پێشتر دروستكراون و هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ئێستا ئه‌نجامبدرێت ئه‌وان ده‌بێت له كوالێتییه‌كه‌ى دڵنیابن.
شۆفێران بە بەردەوامی باجی هاتوچۆیان لێ دەسەندرێت، بەڵام بەسەر رێگای زۆر خراپ و شێواودا هاتوچۆ دەکەن، بڕیاره له مانگى ئاینده‌وه ده‌ستبكرێت به چاككردنه‌وه‌ى شه‌قام و رێگاكانى ناوشار، به‌ڵام پێناچێت ئه‌وە پرۆسه‌یه‌كى گه‌وره‌و فراوان بێت، زه‌رده‌شت ره‌فیق به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى سلێمانى، بۆ په‌یسه‌ر پرێس باسیله‌وه‌كرد، ئه‌وان پێشتر پلانیان وابووه كه له ناوه‌ڕاستى مانگى چواره‌وه ده‌ست به چاككردنه‌وه‌ى شه‌قامه‌كانى سلێمانى بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش شتێك پاره‌یان له گیرفانه‌و چاوه‌ڕێن دواى باران ده‌ست بۆ شه‌قامه‌كان به‌رن، به گوته‌ى ئه‌و، ئه‌مه كارى ساڵانه‌یانه‌و له‌ناوه‌ڕاستى مانگى چواره‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن كه باران نامێنێت یاخود ته‌نك ده‌بێت.
شاره‌وانى كاره‌كانى له‌نێو شه‌قامه‌كانى نێو شاره و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، رێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى شار به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبان ده‌بێت كارى تێدا بكات، زه‌رده‌شت گوتى، ئێمه له ١٥بۆ ٢٠ی چوار ده‌ست ده‌كه‌ین به چاككردنه‌وه‌ى جاده‌و شه‌قامه‌كان و سنوره‌كه‌یان له تاسڵوجه‌وه بۆ ناوشاره‌و له ناوشاره‌وه بۆ بازگاى عه‌ربه‌ت ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه پلانى پێشوویانه‌و نوێ نییه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، بۆ ئه‌و كاره‌یان پاره‌یان بۆ دابینكراوه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌قامه‌كان چاك بكه‌نه‌وه، ره‌نگه ئه‌و كاره تا مانگى ١٢ی ئه‌مساڵ بخایه‌نێت ده‌رخسته‌ى بۆ كراوه. قسه‌و گله‌یى زۆر هه‌ن له‌سه‌ر كوالێتى پڕۆژه‌كان كارى به‌ڵێنده‌ره‌كان، زۆرینه‌ى پڕۆژه‌كان ته‌مه‌نیان كورته‌و زوو تێكده‌چن، هۆكارى ئه‌وه‌ش بۆ خراپى كوالێتى كاره‌كان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كه به‌هۆى خاترگرتنى به‌ڵێنده‌ران شه‌قامه‌كان به‌پێى ستانداره‌كان قیر ناكرێن، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى شاره‌وانى سلێمانى، ده‌ڵێت ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه كه خاترى به‌ڵێنده‌ر بگیرێت و ده‌ڵێت چاودێرى پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى رێگاوبانى سلێمانى پێش ئه‌م شه‌پۆلى باران بارینه، ده‌رخسته‌یه‌كى كردبوو بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه‌ى كه‌بەهۆی لافاوەوە به‌ر رێگاوبانه‌كان كه‌وتوون له ده‌ره‌وه‌ى ناوه‌ندى شاره‌كان، به‌پێى ده‌رخسته‌كه نۆ بۆ ١٠ ملیۆن دۆلاریان پێویسته، به‌ڵام ئیبراهیم جه‌لال به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رێگا‌و بانى سلێمانى ده‌ڵێت، به‌هۆى ئه‌م شه‌پۆله باران بارینه‌وه زیانه‌كانى زیاتر بوون و ره‌نگه پاره‌ى زیاتریان بوێت.
ئیبراهیم جه‌لال بۆ په‌یسه‌ر پرێس باسیله‌وه‌كرد، حكومه‌ت پێكنه‌هاتووه‌و تائێستا بڕیارى فه‌رمییان له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه پێنه‌گه‌یشتووه، چاوه‌ڕێن حكومه‌ت پێكبێت و فه‌رمانى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه راگیراوه‌كانیان پێبگات، له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه بڕیاربوو بكرێن و ده‌ست به ئیش نه‌كرا تێیاندا به‌هۆى قه‌یرانه‌وه.
نزیكه‌ى ١٥ پرۆژه‌ى په‌یوه‌ست به رێگاوبانه‌كان له سلێمانى وه‌ستاون و پاره‌یان لێگراوه‌ته‌وه، ئیبراهیم جه‌لال ده‌ڵێت بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى رێگاكان ٦٠ بۆ ٧٠ ملیۆن دۆلاریان پێویسته، ئه‌و نۆ ملیۆن دۆلاره‌ى ئێستا پێویستیانه ته‌نها بۆ پڕكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى لافاوه، رێگا به‌رده‌وام ده‌بێت نۆژه‌نبكرێته‌وه ئه‌گینا خراپ ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رى رێگا‌و بانه‌كانى سلێمانى، ئه‌و قسانه ره‌تده‌كاته‌وه كه ده‌گوترێت گه‌نده‌ڵى هه‌یه له پرۆژه‌كان و خاترى به‌ڵێنده‌ران ده‌گیرێت و جاده‌كان به كوالێتى نزم دروستده‌كرێت، هۆكارى تێكچوونیان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه كه نۆژه‌نناكرێنه‌وه‌و پاره نییه بۆ چاككردنه‌وه‌یان.
ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له یاداشت و یاداشتكاریدایه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت بێت به‌لاى رێگاكانیه‌وه، تا ئێستا ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه، ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى بۆ په‌یسه‌ر گوتى"رێگا‌و بانه‌كان ئه‌وه‌نده خراپ بوون، كه به‌رپرسان خۆشیان گله‌یى و گازنده‌یان هه‌یه و مایه‌ى نیگه‌رانى هه‌موولایه‌كه، ئێمه یاداشتمان داوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان.
ئازاد محه‌مه‌د گوتیشى"تا ئێستا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه، گله‌یى له وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان و دارایى و حكومه‌ت ده‌كات، به‌وه‌ى كه پاره‌ى بۆ دابینناكرێت، ئه‌گه‌ر ئیتر ده‌ستپێنه‌كه‌ن زیانى گیانى و ماددى زیاتر ده‌بن، گوتویانه له مانگى چواره‌وه ده‌ست به چاككردنى رێگاكان ده‌كه‌ن".
محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌وان چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندییان كردووه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى، رێگاوبانى گه‌رمیان و سلێمانى و شاره‌وانى قسه‌یان كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت، له‌به‌رنه‌بوونى بوودجه هیچیان پێناكرێت، به گوته‌ى ئه‌و ئه‌ندامەى ئه‌نجومه‌ن، ئه‌و پرۆسه‌ى مانگى چوار ده‌ستپێبكات، ته‌نها چاككردنه‌وه‌یه‌و به‌س نییه‌و ده‌بێت رێگاى نوێ دروستبكرێت.
كاروان حه‌مه‌سدیق گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، بۆ په‌یسه‌ر گوتى، زۆربه‌ى رووداوه‌كانى هاتوچۆ هۆكاره‌كه‌ى بۆ خراپى رێگاوبانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و پێشتر له نوسینێكدا باسیله‌وه‌كردبوو، كارى سه‌ره‌كى و ستراتیژى و گرنگ كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه كه‌داهاتى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ داهاتى رێگاوبان ژینگه له‌بوارى په‌ره‌پێدانى هاتووچۆ خه‌رج بكرێت.
رسومات و داهاتى ژینكه و رێگاوبان ته‌نها له ساڵى ٢٠١٨ له هاتوچۆى سلێمانى بریتیبووه له ١٦ ملیار و ٦٠٣ ملیۆن و ٤٤ هەزار، كاروان ده‌ڵێت، به فه‌رمانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاره ڕێژه‌ى سه‌دا ١٧ی داهاتى گشتى هاتوچۆ له‌بوارى په‌ره‌پێدانى هاتوچۆ خه‌رجبكرێت. داهاتى گشتى هاتووچۆى سلێمانى له ٢٠١٨ بریتیبووه لە ١١٤ ملیار و ٣٣٨ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار دینار، ئه‌گه‌ر سه‌دا ١٧ی وه‌ربگیرایه ١٩ ملیار و ٤٣٧ ملیۆن و ٦٠٢ هه‌زارى بۆ رێگاوبانه‌كان ته‌رخانده‌كرا به‌وه‌ش به‌شێك به‌رێگاكان چاكده‌كرا.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كه‌ى په‌یسه‌ر ماسته‌ر پلانى ورد له‌هیچ كام له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بوونى نییه بۆ چاككردنى رێگاوبانه‌كان و ده‌رخسته‌ى ورد و ده‌قیق نه‌كراوه، بێپارەییش ئه‌وه‌نده‌ى دیكه فه‌رمانگه‌كانى له كێشه‌كه بێخه‌مكردووه، به‌و به‌رنامه‌شى بۆ چاككردنه‌وه‌ى چاڵى و چۆڵییه‌كان هه‌یانه پێناچێت كێشه‌كه چاره‌بكرێت ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ى نوێ نه‌كرێت و رێگا یه‌ك ساییده‌كان نه‌كرێنه دووساید.