07:10 - 24/03/2019
له‌شێوازى تێكه‌ڵوپێكه‌ڵى حكومڕانییه‌وه بۆ كۆپیكردنى ته‌وافوقى به‌غدا
ره‌نگه ته‌نها چاره له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستاندا، كۆپيكردنى دیموكراسى ته‌وافوقى ١٦ ساڵەی بەغدا بێت، له هه‌رێمى كوردستان له سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ ئیداره‌دانى ده‌سه‌ڵات، نه كار به زۆرینه‌ى سیاسى ده‌كرێت، نا هاوپه‌یمانى ته‌وافوقى و نه ته‌وافوقى نیشتیمانیى بوونى هەیە، ئێستا پارته كوردییه‌كان له‌به‌رده‌م ئه‌زموونێكى نوێدان له قۆناغه‌كانى پێشوو خه‌ڵكى ده‌ستكه‌وتێكى ئه‌وتۆى له شێوازه تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵه‌كه‌ى سیسته‌مى حكومڕانى هه‌رێمى كوردستان نه‌بینى، هه‌نگاوه‌كان ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێریش به‌شوێن پێى به‌غدادا به‌دواى ته‌وافوقدا بگه‌ڕێت.
ده‌ستورى عێراق به‌و نه‌رمییه‌ى نێو مادده‌كانى زه‌مینه‌ى بۆ دیموكراسى ته‌وافوقى خۆشكردووه، واته شێوازێكى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات كه كار به زۆرینه‌ى سیاسى ناكرێت و پێكهاته‌كان به ته‌وافوق ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌ڵام له‌وه‌شدا پشكه گه‌وره‌كه بۆ زۆرینه‌یه، له‌دواى ویلایه‌تە سێ ده‌ییه‌كه‌ى سه‌دام حسێنه‌وه دیموكراسى ته‌وافوقى له‌عێراق په‌یڕه‌وكرا ئه‌مه‌ش به‌ته‌واوى له دابه‌شكردنى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ره‌نگى داوه‌ته‌وه، له هه‌رێمى كوردستان ئه‌م شێوازه بوونى نییه هه‌رچه‌ند دیموكراسى ته‌وافوقى به‌غدا زیاتر دابه‌شكارییه‌كى مه‌زهه‌بانه‌و نه‌ته‌وه‌ییه، به‌ڵام ئه‌زموونى ناكۆكى قوڵ‌و درێژى پارته كوردییه‌كان، هه‌رێمى كوردستانى خستووه‌ته دوڕیانى ته‌وافوق و ترازانه‌وه.
له رابردوو هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌ر دوو جه‌مسه‌رى سه‌ره‌كى ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن دابه‌ش بووبوو له هه‌شت ساڵى رابردوو ئۆپۆزسیۆن به قورسایى خۆیه‌وه له گۆڕه‌پانه‌كه به‌رهه‌ڵستى ده‌سه‌ڵاتى كرد، هه‌رێمى كوردستان به ته‌واوى به‌سه‌ر ئه‌م دووبه‌ره‌دا دابه‌شبووبوو، هێڵێكى نیشتیمانى بۆ كۆكردنه‌وه‌ى یارو نه‌یار بوونى نه‌بوو، پێده‌چێت ئیتر قۆناغى نوێى په‌یڕه‌وكردنى به‌رنامه تاقیكراوه‌كه‌ى به‌غدا بێت و پێكهێنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان له‌ده‌ورى سفره‌یه‌ك كۆببنه‌وه، بۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر ته‌وافوقى دیموكراسى هه‌یه بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌ندێك به پێویستى ده‌زانن بۆچوونى دیكه‌ش هه‌ن پێیان وایه سڕینه‌وه‌ى رۆڵى هه‌ڵبژاردنه.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا چاودێرى سیاسى پێى وایه، دۆخى ئێستا هه‌رێمى كوردستان به جۆرێكه كه جگه له دیموكراسى ته‌وافوقى به‌دیلى دیكه نییه و پێویسته جێبه‌جێبكرێت و له پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌نگ بداته‌وه، ئه‌و نوسه‌ره بۆ په‌یسه‌ر پرێس، باسیله‌وه‌كرد، له قۆناغى رابردوو شه‌ڕى ناوخۆ و دوو ئیداره‌یى هه‌رێمى كوردستانى دابه‌شكردوو كاریگه‌رى ئه‌وه تا ئێستا ماوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر په‌یڕه‌وكردنى دیموكراسى ته‌وافوقى پێویست بێت.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا پێى وایه ناكۆكییه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ریشه‌ى قۆڵیان هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌نه‌وه بۆ ناوه‌ڕاستى شه‌سته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، بۆیه‌ش ته‌نها رێگه چاره دیموكراسى ته‌وافوقییه بۆ به‌رگرتن له كاریگه‌رى دابه‌شكارییه سیاسییه‌كان، به‌وپێیه‌ى سروشتى سیاسى ناوچه‌كه واده‌خوازێت لایه‌نه سیاسییه‌كان له ده‌ورى ته‌فوق كۆببنه‌وه.
دیموكراسى ته‌وافوقى له عێراق بێ گرێوگۆڵ نییه‌و كێشه‌ى زۆره، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وه‌ختى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێك له سه‌ركرده شیعه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه گرنه كار به زۆرینه‌ى سیاسى بكرێت و قسه دژى ته‌وافوقى سیاسى ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا له عێراق جێگره‌وه‌ى دیموكراسى ته‌وافوقى بوونى نییه، پێكێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش له هاوكێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
پێده‌چێت به دیلى ئه‌و دۆخه تێكهه‌ڵچووه‌ى له هه‌رێمى كوردستان هه‌یه، هه‌ر دیموكراسى ته‌وافوقى بێت، ئه‌وه‌ى زه‌مینه‌ى بۆ خۆش ده‌كات لێره ئه‌زمونى زۆرینه‌ى دیموكراسى كه‌مه و نییه، دابه‌شكارى مه‌زهه‌بى و نه‌ته‌وه‌یى بوونى نییه ره‌نگه ئه‌و شێوازه بۆ ئیداره‌دانى هه‌رێمى كوردستان بێ گرێوگۆڵتربێت، به‌ڵام به‌جۆرێك كه لایه‌نه‌كان به گوفتار و كرداریش ته‌وافوقیان بوێت و وردبێته‌وه بۆ جومگه‌كانى به‌ڕێوه‌بردن.
مه‌سعود عه‌بدولخاقى نوسه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یه كه گونجاوترین بژارده بۆ هه‌رێمى كوردستان دیموكراسى ته‌وافوقییه، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌وه وردبكرێته‌وه‌و له هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌رێكى وڵات په‌یڕه‌و بكرێت"لێره نه كار به زۆرینه‌ى دیموكراسى ده‌كرێت، نه هاوپه‌یمانیكرد، بۆیه ده‌بێت ئه‌و ته‌وافوقه‌ى باس ده‌كرێت به ته‌واوى مانا جێبه‌جێبكرێت و ره‌نگدانه‌وه‌ى له كۆى پرۆسه‌ى سیاسى هه‌بێت نه‌ك لایه‌نێك پۆست بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه دیارى بكات".
گوتیشى"ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت لێره له هه‌رێمى كوردستان بكرێت، ته‌وافوقى سیاسییه، چونكه لێره مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌ى دیمه نییه، به‌ڵام زۆر كه‌س به هه‌ڵه له ته‌وافوق تێگه‌یشتوون، ته‌وافوق ئه‌وه‌یه كه‌ده‌بێت له ئاسته‌كانى سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه جێبه‌جێكرێت، كۆى پرۆسه‌كه به ته‌وافوق به‌ڕێوه‌بچێت مامه‌ڵه‌ى زۆرینه‌و كه‌مینه نه‌كرێت، ئه‌مه بۆ هه‌رێمى كوردستان باشترین كاره كه بكرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌م رێگایه ئه‌و خراپه‌یه‌شى هه‌یه كه پرۆسه‌ى سیاسى خاو ده‌كاته‌وه".
به‌پێى ئه‌نجامى ئه‌و دانوستانانه‌ى كه تا ئێستا كراون له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا، حزبه‌كان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كار به ته‌وافوق بكرێت له تێپه‌ڕاندنى یاساكانى په‌رله‌مانى كوردستان، به‌ڵام پێناچێت ئه‌مه دادى دۆخى شێواوى پرۆسه‌ى سیاسى بدات و به‌س بێت بۆ جێبه‌جێكردنى دیموكراسى ته‌وافوقى، هه‌نگاوه‌كانى دواتر و كۆى پرۆسه‌ى سیاسى ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌ڵده‌سوڕێنێت ته‌وافوقه یاخود وه‌ك رابردوو گروپێكى دیاریكراو ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.