دایه گوڵه ئێستا له‌سه‌رجێگا كه‌وتووه ، هه‌ركه ده‌چیته سه‌ردانی یه‌كسه‌ر وه‌كو سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی بیرده‌كاته‌وه پرسیاری خۆی ده‌كات" نانتان خواردووه؟" دووچاوه‌كانی ته‌واو كزبوون، ئاخر دوو كوڕی شه‌هید بووه، هه‌رچاوێكی بۆته قوربانی یه‌كێك له كوڕه‌كانی. به ئه‌سته‌م گوێت له ده‌نگی ده‌بێت، ده‌بێت لێی نزیك بیته‌وه ئه‌وجا گوێبیستی قسه‌كانی ده‌بیت. كێ ناڵێت له‌سه‌ر جێگا به خۆی نه‌ڵێت" قه‌ینا ئاتیلا و ته‌یمور كوڕم شه‌هید بوون، بس خۆزگه له‌گه‌ڵ (فاته‌ی)خۆشه‌ویستی بۆیه‌ك بووینایه" ئاتیلا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای گه‌رمیان بووه ئه‌وان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركمانن، برایه‌كی به ناوی ته‌یمور ساڵی 1971 شه‌هید ده‌بێت، خۆشی دوای ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی ده‌بێته یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی كه جگه له خۆشه‌ویستی بۆ خه‌ڵك و تیماركردنی پێشمه‌رگه هیچی دیكه‌ی بۆ كورستان نه‌بووه. ئاتیلا له یه‌كێك له گونده‌كانی گه‌رمیان عاشقی كچه شێخێك ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كوڕه شارییه له مه‌سكێنه و شێخزاده نییه، ڕێگری له عه‌شقه‌كه‌یان ده‌كه‌ن.. فاتیمه‌ی خۆشه‌ویستی ئاتیلا دوای چه‌ندین جار خوازبێنی نا‌ئومێد ده‌بێت بۆیه به ئاتیلا ده‌ڵێت" خوایه ئه‌گه‌ر بۆیه‌ك نابین بۆ خاك و خۆڵ بین." دوعاكه‌ی گیرا ده‌بێت.
ئاتیلا كێیه؟ ئاتیلا ساڵی 1956 له خێزانێكی خۆشبه‌خت و ناوداری شاری كفری له دایك ده‌بێت، باوكی ئاتیلا ناوی سه‌عدوڵا خه‌لیل چاوشه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك توركمانن، دایكی ئاتیلا ناوی گوڵه‌باخ محه‌مه‌د شاسواره و له عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه‌یه. سه‌ره‌تای ژیانی ئاتیلا له نێوان شاری كفری و خورماتوو ده‌بێت، كه دوو شاری نزیك یه‌كترن، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه تێكه‌ڵاوێكی سه‌یر له نێوان هه‌یه، به‌جۆرێك تێكه‌ڵبوون مناڵ و نه‌وه‌كانیان لێیان تێكده‌چێت خه‌ڵكی چ شوێنێكن كفری یان خورماتوو؟ ئاتیلا سه‌ره‌تای خوێندنی سه‌ره‌تای و ئاماده‌یی له كفری ته‌واو ده‌كات، دوای ته‌واوكردنی ئاماده‌یی ده‌چێته په‌یمانگای ڤێرتێنه‌ری به‌غدا و ساڵی 1979 بڕوانامه‌ی په‌یمانگای پێ ده‌درێت، پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له به‌غدا ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆره‌ی به‌عس ده‌بینێت كه له شاری وه‌زیران(كفری) به‌رامبه‌ر به هاوڕێ و كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌كرێت، بڕیار ده‌دات په‌یوه‌ندی بكات به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه. دكتۆر - ئه‌وه ئاتیلا له كوێیه منداڵێكمان دووپشك پێوه‌ی داوه -ئاتیلا نا دكتۆر ئاتیلا چووه بۆ ئه‌و گونده و كه‌مێكی تر به ماتۆڕه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت. ئاتیلا هه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردنی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌چێته گوندی"بنه‌كه" كه زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌و گونده عه‌شیره‌تی زه‌نگه‌نه و خزمی دایكی ئاتیلان. وه‌كو ده‌زانین ئاتیلا ته‌نیا په‌یمانگایه‌كی پزیشكی به‌شی ڤێرتێرنه‌ری ته‌واو كردووه. نه‌وه‌كو پزیشكێكی ڕاستی و یاریده‌رێكی پزیشكی نه‌بووه. كه‌چی ئه‌و هه‌میشه دركی به‌و كه‌لێنه ده‌كرد كه نزیكه‌ی دوو هه‌زار گوند له كوردستان به‌بێ پزیشك و به هۆی گه‌مارۆی سه‌ر كوردستان و ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه بوون، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگوێ خرابوون، له‌سه‌رووی هه‌موویشیانه كه‌رتی ته‌ندرووستی. بۆیه ئاتیلا له ڕێگه‌ی گوڵه‌باخی دایكه‌وه داوا ده‌كات پێداویستی پزیشكی بۆ بهێنن تاوه‌كو بتوانێت به‌و تواناییه‌ی هه‌یه‌تی چاره‌سه‌ری خه‌ڵكی دێهاته‌كان و پێشمه‌رگه برینداره‌كان بكات. ئیتر تاوه‌كو نه‌تگوتبایه دكتۆر ئاتیلا هه‌ستیان ده‌كرد كه غه‌درێكیان له ئاتیلا كردووه. به‌ڵام ئاتیلا له‌كاتی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشانه ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت یارمه‌تی بدات، گوڵه‌ی دایكی ده‌رمانی ده‌به‌سته پشتیه‌وه و به‌ره‌و ئه‌و گونده‌ی ئاتیلا به‌ڕێده‌كه‌وت كه تێیدا ده‌ژیا. قه‌یس قه‌رداغی نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر ده‌ڵێت" گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه بیانزانییه كه‌سێك ده‌رمان بۆ پێشمه‌گه ده‌بات ئه‌گه‌ری هه‌بوو قاچی كه‌سه‌كه ببڕنه‌وه یاخود له گۆشه‌ی زیندانێكدا به مردوویه‌تی بیدۆزنه‌وه." كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی په‌یداكردنی ئه‌و ده‌رمانانه ئه‌وه‌بوو كه گوڵه‌ی دایكی ئاتیلا پاره‌یه‌كی ئه‌وهای به ده‌سته‌وه نه‌بووه جگه له‌و موچه خانه‌نشینه‌ی مێرده‌كه‌ی له دوای مردنی بۆی جێهێشتبوو. هاوڕێكانی ئاتیلا هه‌میشه باسی ئه‌و به‌سه‌رهات و نوكتانه ده‌كه‌ن كه ئاتیلا له كاتی چاره‌سه‌ركردنی بیماره‌كانی ئه‌و گوندانه به‌سه‌ریدا هاتووه. ئاتیلا له پۆلیس ده‌دات بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر ئاتیلا به‌وه ناسراوبوون كه زۆر به‌هێزبوون و هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ریان قه‌بوڵ نه‌كردووه ئازاریان بدات، بۆیه زۆر جار شه‌ڕیان تووش ده‌بوو. سه‌عدوڵای باوكی ئاتیلا چه‌ندین جار به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه دوو به‌رمیل نه‌وتی خستۆته سه‌ر یه‌ك و له چه‌مه‌كه‌ی كفری له كاتی لافاو په‌ڕیوته‌وه. قه‌یس قه‌ره‌داغی سه‌باره‌ت به‌وان ده‌نووسێت" جارێكیان باوكی ئاتیلا ده‌بیستێت كه كابرایه‌كی ناڵبه‌ند هه‌یه له كه‌ركوك زۆر به‌هێزه، ئه‌میش به سواری ئه‌سپێكه‌وه ده‌چێت بۆ لای كابرای ناڵبه‌ند ده‌ڵێت ئه‌سپه‌كه‌م ناڵ بكه، كابرا خه‌ریكی لێكردنه‌وه‌ی ناڵه كۆنه‌كه‌یه، به چه‌كوش، باوكی ئاتیلا به سێ په‌نجه ناڵه‌كه ده‌كاته‌وه ده‌یداته‌وه ده‌ست پیاوه‌كه‌وه، كابرا سه‌رسام ده‌بێت. ناڵی ئه‌سپه‌كه‌ی ده‌كات ئه‌ویش له حه‌قیدا ده‌بێت دینارێك بدات، ئه‌مجاره‌یان دینارێكی ئاسن له گیرفانی ده‌رده‌كات و به دوو په‌نجه چی له‌سه‌ر دیناره‌كه نووسراوه ده‌یسڕیته‌وه. كابرای ناڵبه‌ند تێده‌گات ئه‌م پیاوه له خۆی پاڵه‌وانتره، بۆیه ده‌ده‌نه قاقای پێكه‌نین." سۆران عوسمان به‌رپرسی مۆزه‌خانه‌ی كفری سه‌باره‌ت به ژیانی ئاتیلا ده‌ڵێت" جارێكیان ئاتیلا له‌گه‌ڵ چه‌ند پۆلیسێكیدا به‌شه‌ڕ دێت، له پێنج و شه‌ش پۆلیس ده‌دات، ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. به‌ڕێوبه‌ری پۆلیس ده‌چێت بۆ سه‌ردانی زیندانه‌كه، له‌به‌رخۆیه‌و بۆڵه بۆڵی ده‌بێت ده‌ڵێت ئه‌م كام سه‌رسه‌ریییه وا له پۆلیسی منی داوه؟ ئاتیلا ده‌بینێت ده‌ڵێت تۆ كێی؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت من ئاتیلا سه‌عدوڵام به‌ڕێوبه‌ری ڤیرتێرنه‌ری كفریم. ئه‌ویش ده‌حه‌په‌سێك كه كوڕێكی خوێنده‌وار ئه‌وه‌نده ئازا بێت." شه‌ڕكردنی له‌گه‌ڵ قایمقامی كفری ئاتیلا كه‌سێك بووه له ژیانی ڕۆژانه‌یدا تێكه‌ڵی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان ئه‌بوو، به‌و پێیه‌ی دایكی كورده و باوكی توركمان هاوسه‌نگی نێوان نه‌ته‌وه‌كانی ڕاگرتبوو، جیاوازی نه‌كردووه له نێوان مامۆستا و كرێكار، خوێنده‌وار و نه‌خوێنده‌وار ئه‌و هه‌میشه ڕقی له‌و كه‌سانه‌بووه كه چینایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌دا درووست ده‌كه‌ن، قیس قه‌رداغی ده‌نووسێت" یانه‌ی فه‌رمانبه‌ران له كفری شوێنی خواردنه‌وه‌ی هه‌موو چین و توێژه‌كان بوو. ئاتیلا له‌وێ ئێواران ده‌خواته‌وه. به‌ڵام له‌و یانه‌دا ژوورێكی تایبه‌ت بۆ قایمقامی شاره‌كه دابینكراوه و گوڵێكی جوانیان له‌سه‌ر مێزی ژووره‌كه بووه. ئاتیلا ئه‌مه‌ی پێ ناخۆش ده‌بێت، تاوه‌كو ئێوارانێك ته‌واو تووڕه ده‌بێت، ده‌چێته ژووره‌وه قایمقام ده‌حه‌په‌سێت، ئاتيلا گوڵه‌كه ده‌گرێته ده‌سته‌وه و هه‌رجارێكی له‌سه‌ر مێزێكی هۆڵه‌كه داده‌نێت به هه‌موو هێزێكیه‌وه هاوار ده‌كات(هه‌موومان له یه‌ك قوڕ درووستكراوین). ئه‌وكاره‌شی باجی ده‌بێت و له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقام ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته زیندانیده‌كه‌ن." عاشق بوون عه‌شق وه‌كو مردنه نازانی چ كاتێك به‌رۆكت ده‌گرێت، ده‌نا كوڕێكی شاری گوێگری گۆرانیه توركییه‌كانی ئیبراهیم تاتڵیس و خانمه گۆرانیبێژی تورك زه‌كی موران، له خوێندی ئاماده‌یی و دواتر له شارێكی وه‌كو به‌غدا بۆچی عاشقی هیچ كچێك نابێت؟ له گوندی بنه‌كه ئاتیلا عاشقی كچێك ده‌بێت به‌ناوی فاتیمه، فاتیمه یه‌كێك ده‌بێت له كچه شێخه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه، بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناودار و موحافیزكار. ئاتیلا رۆژانه به ئامێری سازه‌كه‌ی كه تاوه‌كو ئه‌نفاله‌كه پێی بووه، داخی خۆی به‌و سازه ده‌رده‌بڕێت و گۆرانیه‌كانی عه‌لی مه‌ردان و هابه و زه‌كی و ئیبراهیم ده‌ڵیته‌وه. عه‌شقه‌كه‌ی ئاتیلا به جۆرێك پاك ده‌بێت له‌گه‌ڵ باسكردنی ناوی فاتیمه ده‌ستی به گریان ده‌كرد. تاوه‌كو هه‌ردووكیان بڕیار ده‌ده‌ن هاوسه‌رگیری بكه‌ن، به‌ڵام چۆن ده‌بێته كچه شێخێك شوو به كابرایه‌كی مسكێن بكات له نه‌ته‌وه‌ی توركمان؟ ئه‌ی چاره‌سه‌ر چییه؟ به پێی نه‌ریتی كورده‌واری چه‌ند كه‌سێك له سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاته ده‌نێرنه داخوازی فاتیمه، ماڵی شێخه به‌رزنجییه‌كه ڕازی نابن. ئه‌م خۆشه‌ویستیه به‌رده‌وام ده‌بێت ده‌یان جار خه‌ڵكی ده‌نێرنه خوازبێنی فاتیمه و ئه‌وانیش ته‌نیا ده‌ڵێن" ئێمه شێخی به‌رزنجه‌یه‌ن ناتوانین ژن به مسكێن بده‌ین" ئاتیلا ده‌یری ده‌بێت، بێزار ده‌بێت به‌ڵام هه‌میشه عه‌شقی ئه‌وان له‌به‌هاردا ده‌بێت و پایز به خۆیه‌وه نابینێت. هه‌نا سه‌روه‌ت سوهام خوشكی ئاتیلا كه ئێستا له هۆڵه‌ندا ده‌ژی سه‌باره‌ت به‌و عه‌شقه‌ی براكه‌ی ده‌ڵێت" ئاتیلا كوڕێكی شه‌رمۆك بوو، هه‌رگیز له ماڵه‌وه له ئێمه تووڕه نه‌بووه، هه‌میشه ده‌مبه‌خه‌نده و دڵخۆشبووه. دوای ئه‌وه‌ی بووبه پێشمه‌رگه ئێمه به دزییه‌وه چووینه سه‌ردانی هه‌مان ئاتیلا نه‌بوو كه له كفری ده‌ژیا، له جاران زیاتر ئارامتربوو، پرسیاری ئه‌و دڵته‌نگیه‌م لێ‌كرد، به په‌رۆشیه‌وه باسی له كچێك ده‌كرد كه ناوی فاتیمه‌یه كچه شێخه، ئه‌وان یه‌كیان خۆشده‌وێت به‌ڵام كه‌لتوری بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناهێڵن بۆ یه‌ك بین. كه پرسیارم لێ‌كرد جوانه؟ بزه گرتی گوتی به‌ڵێ، له ئه‌كته‌رێكی میسری ده‌چێت به‌ناوی هه‌نا سه‌روه‌ت-ه‌وه. منیش به گه‌رموگوڕییه‌وه گوتم تۆش بڵێ ماڵی ئێمه‌ش ڕازی نابن. ئاتیلا سه‌ری داخست و هیچی نه‌گوت. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته ڕوو بدات فاتیمه به ئاتیلای گوتبوو ئه‌گه‌ر بۆیه‌كتر نابین یاخوا بۆ خاك و خۆڵ بین." ئه‌نفالكردن كاتێك پرۆسه‌ی به‌دناوی ئه‌نفال دژ به گه‌لی كورد ده‌كرێت و دواتر 182 هه‌زار ژن و مناڵ كران به ژێر خۆڵی بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ره‌وه، گوندی بنه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته به‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفال، ئێواره‌یه‌كی مانگی نیسانی 1988 ئاتیلا له جه‌وله ده‌گه‌ڕێـته‌وه ده‌بێنێت كه كه‌سوكاره‌كه‌ی فاتیمه‌ی خۆشه‌ویستی سواری تراكتۆر بوون و ده‌یانه‌وێت له گوند ده‌ربچن گوایه ده‌چن بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكانی به‌عس نازانێت. دكتۆر ئاتیلای پێشمه‌رگه و عاشق ده‌زانێت ئه‌وان به‌ره‌و مه‌رگ راپێچ ده‌كرێن، بۆیه پێیان ده‌ڵێت ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و گونده‌كانی سنووری ئێران ده‌كشێینه‌وه، ئه‌وان گوێی پێی ناده‌ن به‌ره‌و قادر كه‌ره‌م به‌رێ ده‌كه‌ون، ئاتیلا سه‌ره‌رای هه‌بوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی دوایان ده‌كه‌وێت تاوه‌كو ده‌گاته ئاستی تراكتۆره‌كه به‌رۆكی برای گه‌وره‌ی فاتیمه ده‌گرێت و لێده‌پارێته‌وه ده‌ڵێت فاتیمه‌م بده‌نێ تكایه مه‌یبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆتانه، لێگه‌ڕین با به‌یه‌كه‌وه بژین، ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه. ئاتیلا له یاداشتنامه‌كه‌ی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كاتێك گه‌یشتۆته تراكتۆره‌كه فاتیمه و براگه‌وره‌كه‌ی فاتیمه دابه‌زیون و فاتیلا بۆیه‌كه‌مین جار و دواین جار ڕووبه‌ڕوو به‌یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ن، به ئایتلا ده‌ڵێت "چی بكه‌ین ئه‌م ئه‌نفاله به‌دناوه به‌رۆكی گرتووین" هه‌رچه‌نده ده‌گوترێت كه گوایه برای فاتیمه به‌ڵێنی پێداوه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گوند ئه‌مجاره‌یان ڕێگری ناكه‌ن له‌و عه‌شقه و ده‌هێن پێكه‌وه بژین. به‌ڵام ئاتیلا بۆ ئه‌به‌د فاتیمه‌ی نه‌بینییه‌وه. ئاتیلا و فاتیلا ئاتیلا له یاداشتنامه‌كه‌ی خۆیدا ناوی فاتیمه به فاتیلا ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی ئاوازێك له‌ناوی هه‌ردووكیان هه‌بێت. مامۆستا عه‌لی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به ئاتیلا و فاتیلا ده‌ڵێـت" ئاتیلا زۆر جار بۆ هاوڕێ نزیكه‌كانی باسی عه‌شقه ناكامه‌كه‌ی ده‌كرد بۆیه جارێكیان داوام لێ‌كرد چی به مێشكی‌دا دێت، بینووسێت. ئه‌ویش گوتوویه‌تی ئاخر من نه‌نووسه‌رم نه ڕۆماننوس چۆن بنووسم؟ پێم گوت بنووسه هه‌ر به زمانی رۆژانه‌ی خۆت بنووسه(چویمان، فره عه‌زیزبووی...هتد) ئه‌ویش به قسه‌ی كردم هه‌مووی نووسیووه تاوه‌كو دوای ڕاپه‌ڕین یاداشته‌كه‌ی لای من بوو. ئه‌وه‌بوو مه‌هاباد قه‌ره‌داغی له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و یاداشته‌دا كردی به رۆمانێكی كه شوێنی خۆی له‌ناو ئه‌ده‌بی كوردیدا كرده‌وه." مه‌هاباد قه‌ره‌داغی نووسه‌ر سه‌باره‌ت به ڕۆمانی ئاتیلا و فاتیلا ده‌ڵێت" بابەتی سەرەكیی رۆمانەكە عەشقی كوڕ و كچێكە كە بەهۆی داب و نەریتی كۆمەڵایەتی و جیاوازیی چین و توێژی كۆمەڵایەتییەوە، رێگری زۆریان لێ دەكرێت بۆ بەیەك گەیشتن. كوڕێكی شاریی كە دەبێتە پێشمەرگە و لە دێیەكدا عاشقی كچە شێخێك دەبێت.عەشقێكی پڕ لە وردەكاریی سەرنجڕاكێش و بێ گەرد، ساڵانێك لە نێوانیاندا بەوپەڕی هێزەوە دەمێنێتەوە و ناهێڵن بە یەك بگەن، تا ئەوكاتەی پەلامارەكانی ئەنفال دەست پێ دەكات و ماڵی شێخ و هەموو خەڵكی لادێكان رادەماڵێ و دەیانبات، كوڕە دكتۆر ئاتیلا پێشمەرگەكەیە و فاتم دولبەرەكەیەتی، ئاوێتەی ناوی هەردووكیان دەبێت بە فاتیلا، وەك چۆن بەهۆی خۆشەویستییەكەیانەوە رۆحیشیان تێكەڵ بە یەكتر بووە" ئاتیلا خۆی راده‌ستی حكومه‌ت ناكات پاش ئه‌وه‌ی گونده‌كان هه‌مووی كوێربوون و سه‌رچاوه‌كانیان وشككرد، زۆربه‌ی هێزی پێشمه‌رگه چوونه‌وه بۆ ئێران و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان خۆیان ڕاده‌ستی حكومه‌تكرده‌وه. ئه‌نفال كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕۆحی ئاتیلا دانا، به‌ڵام له پێناو كوردستاندا چۆكی دانه‌دا و خێرا خۆی گه‌یانده هێزه پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان و له‌و شاخ و كێوانه شه‌ڕی مان و نه‌مانیان ده‌كرد، عه‌شقی فاتیلایش هه‌میشه له ته‌نیشت ئاتیلاوه وه‌كو سێبه‌ر له‌گه‌ڵی بوو. ئاتیلا وه‌كو هاوڕێكانی ده‌یگێڕنه‌وه جارێكیان له قه‌ندیل له گوندی(چه‌كوچ ساری) له‌گه‌ڵ سه‌ردار عه‌بدوڵا دانیشتووه و باسی فاتیلای بۆ كردووه، به‌ڵێنی داوه یان مردن یان ئه‌وه‌ی فاتم بدۆزێته‌وه و له‌گه‌ڵی هاوسه‌رگیری بكات، ئێستا سه‌ردار عه‌بدوڵا ڕۆمانێكی به‌عه‌ره‌بی له‌سه‌ر ژیانی ئاتیلا نووسیووه به‌ناوی(آتيلا آخر العشاق). راپه‌ڕین و ڕێكه‌وتێكی دڵته‌زێن ته‌یممور برای ئاتیلا له شۆڕشی ئه‌یلول پێشمه‌رگه ده‌بێت ئه‌و به جۆرێك ئازایه‌تی ده‌نواند هه‌مووان ده‌یانگوت ته‌یمور قاره‌مانێكه بۆ خۆی. ته‌یمور له ساڵی 1971 لایه‌ن به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتی(امن عام)ی كفرییه‌وه پلانی تیرۆركردنی داده‌نرێت، بۆیه له چه‌ند شوینێكه‌وه شوێن پێی ته‌یمور هه‌ڵده‌گرن، تاوه‌كو شه‌وێكیان له چه‌مه‌كه كفری و له‌و شوێنه‌ی كه گه‌ڕه‌كی رزگاری له گه‌ڕه‌كی ئیسماعیل به‌گ جیاده‌كاته‌وه شه‌هیدی ده‌كه‌ن. دوای ڕاپه‌رین ئاتیلا به دڵێكی شكاوه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كفری بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ی له ده‌ستی به‌عس ڕزگار بكات، له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا هێزه‌كانی حكومه‌ت تۆپبارانی كفری ده‌كه‌ن له به‌رواری 5ی تشرینی یه‌كه‌م 1991 له هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ی 20 ساڵ له‌وه‌و به‌ر ته‌یموری برای شه‌هید بوو. ئاتیلاش شه‌هید ده‌بێت. پێش ئه‌وه‌ی بمرێت له كاسێتێكدا گۆرانی ده‌ڵێت، سۆران عوسمان كه خۆی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بووه ده‌ڵێت ئاتیلا ده‌ستی ناوه‌ته بنا گوێی و وه‌كو بولبولی قه‌فه‌س خوێندوویه‌تی" داره‌كه‌ی سه‌ركه‌ل سه‌ر سووتا مه‌ڕۆ فاته ئه‌نفاله و منیش ڕه‌نجه ڕۆ."
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت