06:05 - 20/03/2019
قسه‌ى دڵى به‌رپرسان له‌ناو په‌یامه‌كانی نه‌ورۆزدا
نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌بارودۆخێكى تایبه‌تدا به‌ڕێوه‌چوو، باشورى كوردستان له ده‌ستپێكى كۆمه‌ڵێك پێشهات و قۆناغى نوێدایه كه گریمانه و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رى زۆر هه‌ڵده‌گرن و خوێندنه‌وه‌ى جیاوازیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، په‌یامى به‌رپرسه‌كانیش تایبه‌ت به نه‌ورۆز بارگاوى بوو به دۆخه‌كه، هه‌ریه‌كه‌یان له پاڵ پیرۆزبایى په‌یامى دیكه‌شیان به‌یانكرد كه خواستى هه‌ریه‌كه‌یان روونده‌كاته‌وه، سیاسه‌تى دووربه‌دوور و دیوارى نێوانیان بازاڕى نه‌ریتى گه‌یاندنى په‌یامی له‌ناو په‌یامدا گه‌رمكردووه.
مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكى پارتى، چه‌ند مه‌سیجێكى گه‌یاند، بارزانى بۆ ئه‌م قۆناغه خواستى سیاسى زۆرى هه‌یه زوو كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت پێكبێت و هه‌رێمى كوردستان له قۆناغى پێشتر شتێك بچێته پێشه‌وه‌و جێپه‌نجه‌ی كوڕه گه‌وره‌كه‌ى پێوه دیار بێت، مه‌به‌ستیه‌تى دروشمى هه‌ڵبژاردنه‌كانى پارتى كه " به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز"بوو بۆ قۆناغى بارزانى كوڕ ره‌نگ بداته‌وه، ئه‌وه‌شی له په‌یامه‌كه‌یدا ناراسته‌وخۆ باس كردبوو كاتێك ده‌ڵێت"ئێستا قۆناغێكی ترە لە ژیانی گەلی كوردستاندا و پێویستییەكانی ئەو قۆناغە وا دەخوازێت كە بەرەو بنیاتنانی كوردستانێكی بەهێز و گەشەسەندوو هەنگاو بنێین كە لە ڕاستیدا هەر ئەوەیش ویستی ڕاستەقینەی هەموو هاووڵاتیانی كوردستانە و پێویستە ڕێز لەو ئیرادەیە بگیرێت".
په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له‌هه‌موان جیاوازتر بوو، یه‌كه‌م په‌یامى ئه‌و بوو كه بۆنى بوونه سه‌رۆكى لێده‌هات، به په‌یامه‌كه‌دا دیاره كه شتى زۆرى له دڵدایه به‌خه‌ڵكى بگه‌یه‌نێت، په‌یامه‌كه‌ى له پەیامی به‌رپرسه‌كانى دیكه درێژتربوو، ٨١٢ وشه‌ى لەبەردەم کامێرا خوێندەوە، نێچیرڤان مه‌به‌ستیه‌تى وا وێنابكرێت كه ئه‌و پیاوی راگرتنى كوردستان و رزگاركردنیه‌تى له نوقومبوونى دواى ریفراندۆم ده‌شیه‌وێت بڵێت هه‌ر له قۆناغى ئه‌و دواى خۆڕ‌اگرى جارێكى دیكه ئاوه‌دانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه بارودۆخ باشتر ده‌بێت.
ئه‌و له په‌یامه‌كه‌یدا مژده‌ى باشكردنى دۆخى هه‌رێمى دا گوتى"خێر‌و خۆشى رووده‌كاته‌وه هه‌رێمى كوردستان، رێگەی دوورمان بڕیوە و کەممان ماوە، قوربانیمان زۆر داوە و دەبێت بگەینە رۆژی خۆمان" بارزانى ده‌زانێت ئه‌و دۆخه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی باسى ده‌كات بێ سه‌رله‌قانى به‌غدا نایه‌ته بوون بۆیه‌ش په‌یامى دۆستانه‌ى بۆ به‌غدا به‌روونى باسكردبوو كاتێك ده‌ڵێت"ئێمە وەک چۆن بەختەوەریمان بۆ خۆمان دەوێت، بۆ خەڵکی دیکەش هەمان هیوامان هەیە، بە تایبەتی بۆ گەلی عێراقی برا، هەرێمی کوردستان برا بەشێکی راستەقینەیە لە عێراق و دەستووری وڵات بڕیاری ئەمەی داوە".
نێچیرڤان ئه‌مجاره ئه‌ردۆغانیانه په‌یامى نوسى، دیاره كه ده‌یه‌وێت قسه‌كانى به هه‌موو چین و توێژه‌كان بگه‌یه‌نێت ناوى هه‌موویانى هێناوه‌و ئامۆژگارى دایكان و باوكانیشی كردووه ده‌ڵێت"داوا لە دایک و باوکان دەکەم زیاتر لە جاران وریای هەڵسوکەوتی منداڵەکانیان بن، بەرامبەریان نەرم بن و لەسەر هێوری و نەرمی لە مامەڵەکردندا رایانبهێنن، ئاگاداری تەندروستیان بن و بۆ خوێندنەوە و وەرزش هانیان بدەن".سه‌رۆكى حكومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا خۆى له‌قه‌ره‌ى ئاماژەکردن بە كێشه‌ى سیاسییه‌كانى لایه‌نه‌كان نه‌داوه.
نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ به‌دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى بێ ئه‌نجامى یه‌كێتى و پارتیدا هات، كه ماوه‌یه‌كى زۆره پێكهێنانى كابینه‌ى حكومه‌ت له‌سه‌ر پێكهاتنى ئه‌و دوولایه‌نه وه‌ستاوه، بڕیارە نه‌ورۆز ناوبڕى كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت كه كۆبوونه‌وه‌ى سازان یاخود ترازان ده‌بێت.
په‌یامه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت نه‌رمى و خواستى زۆرى بۆ رێككه‌وتن پێوه دیاره، ئه‌و گوتى" هه‌ر جیاوازییه‌كى سیاسیمان هه‌بێت نه‌ورۆز له ده‌ورى یه‌ك كۆمان ده‌كاته‌وه، نه‌ورۆزیش بۆ ئێمه‌ى كورد هه‌ر ئه‌وه‌یه كه داواجار هه‌موومان ئه‌ندامى خێزانى كوردستانین، ده‌بێت هه‌موومان دڵه‌كانمان بۆیه‌ك بكه‌ینه‌وه‌و نه‌هێڵین جیاوازى سیاسى درز بخاته نێوانمان".
پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت به‌شێك له زۆربه‌ى پەیامەکان بوو، به‌ڵام پێده‌چێت لاى مه‌سرور بارزانى به‌شێكى گه‌وره‌تر بێت له په‌یامه‌كه ئه‌و له‌ماوه‌ى رابردووش‌دا هه‌ر په‌یامێكى بڵاوكردبێته‌وه په‌له‌په‌لى زۆرى خۆى بۆ زوو پێكهێنانى حكومه‌ت به‌یانكردووه، له په‌یامه‌كه‌ى نه‌ورۆزیشیدا دیاره كه دڵى ئه‌و لاى له‌دایكبوونى حكومه‌تێكى نوێیه.
له په‌یامه‌كه‌یدا نوسیبووى"دڵسۆزی بۆ نیشتمان دەبێت لە کردەوەکانماندا ڕەنگ بداتەوە، بۆیە لە سەروبەندی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، هیوادارم هەموو لایەک کێشە و بەرژەوەندییە لاوەکییەکان بەلاوە بنێن، تاکو پێکەوە دەسکەوتەکانمان پەرە پێ بدەین و هەڵەکان ڕاست کەینەوە، پێویستە هێما نیشتمانییەکان فاکتەری بەهێزکردنی هەستی نیشتمانپەروەری بن و هاندەرمان بن تاکو وێڕای هەموو جیاوازییەکان، لە خزمەتی نیشتماندا یەکبگرینەو".
پێده‌چێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگرى پێشووى سه‌رۆكى هه‌رێم و جێگرى سكرتێرى یه‌كێتى له‌هه‌موان زیاتر به ته‌نگ رێككه‌وتنى حزبه‌كه‌ى و پارتییه‌وه بێت، هه‌ندێك ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ى جێگرى سكرتێر ئه‌ندازیارى رێككه‌وتنى ٥ی شوبات و ٤ی ئازارە لەگه‌ڵ پارتى زۆر مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌و پێكهاتنه نه‌شێوێت، به‌تایبه‌ت ئێستا مه‌سعود بارزانى له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ده‌كات و له‌گه‌ڵ باڵه‌كانى دیكه‌ى یه‌كێتى مامه‌ڵه‌ى فه‌رمى نییه.
ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كان سه‌ر نه‌گرێت كۆسره‌ت ره‌سوڵ ته‌نها له‌گه‌ڵ پارتى زیان ناكات، ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌ناو یه‌كێتیش هه‌م واژۆكردنى رێككه‌وتنه‌كه‌و هه‌م هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شى له‌دژى به‌كاربهێندرێت، بۆیە مه‌به‌ستیه‌تى له‌رێگه‌ى ئه‌وه‌وه گرێكان له‌گه‌ڵ پارتى بكرێنه‌وه، گرێ گه‌ورەكه‌ش پارێزگارى كه‌ركوكه بۆیه له په‌یامه‌كه‌یدا بۆ نه‌ورۆز ده‌ڵێت"هیواخوازم دۆخی كەركووك ئاسایی بكرێتەوەو حوكمی كەركووك بۆ كەركووكییەكان بگەڕێتەوەو هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەست لەناو دەست كاربكەین بۆ خزمەتكردنی زیاتری گەلەكەمان با هەموومان لەهێز و لایەنە سیاسییەكان، جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی بكەینە دەرفەتێك بۆ ئاشتەوایی نیشتیمانی و بنیاتنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار و خزمەتكاری كوردستانیان".
گه‌یاندنى په‌یام له‌ناو په‌یامى دیكه‌دا به‌شێكه له‌نه‌ریتى سیاسى، له هه‌رێمى كوردستان سیاسیه‌تى دووربه‌دوور بازاڕى ئه‌مجۆره له گه‌یاندنى په‌یامى زیاتر گه‌رم كردووه، ساڵانى رابردووش بۆ هه‌ر یادو بۆنه‌یه‌ك به‌رپرسان قسه‌ى دیكه‌یان له په‌نایدا گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌م جۆره له گۆڕینه‌وه‌ى په‌یام به ده‌گمه‌ن شوێنى خۆیان گرتووه، په‌یامى چه‌ندین ساڵى رابردوو به‌رپرسانى هه‌رێم مژده‌و قسه‌ى جیاوازى تێدا بۆ خه‌ڵك راگه‌یه‌نراوه له واقیعدا هه‌م له سازان دوورن هه‌م له خواستى زۆرى خه‌ڵك بۆ گۆڕینى سیسته‌مى حكومڕانى و چاكسازى بنه‌ڕه‌تى و به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌ری، چونكه ئه‌و كێشانه هه‌ر له شوێنى خۆیانن و ساڵانه‌ش چه‌ندین په‌یامى جۆراوجۆریان له‌سه‌ر بڵاوكرایه‌وه.