09:16 - 14/03/2019
سه‌رۆكێك ناسنامه كوردییه‌كه‌ی لێ ون بووه
ئه‌و یه‌كێك ده‌بێت له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی سوپای سووریا، به‌رپرسی كوده‌تای سێهه‌می سه‌ربازی ده‌بێت له سوریا كه له 19ی كانوونی یه‌كه‌می 1949 ڕوویدا. دواتر له نێوان ساڵانی 1953 بۆ 1954 ده‌بێته سه‌رۆكی سوریا، ئه‌و پیاوێكی نه‌ته‌وه‌یی بووه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌م پیاوه سه‌رۆك عه‌ره‌به، سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، وشه‌ی چیچه‌ك به زاراوه‌ی كرمانجی به واتای گوڵاڵه سووره دێت، ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئه‌م پیاوه كوردن و له سه‌رده‌می عوسمانیه‌كاندا له باكوری كوردستانه‌وه چوونته خۆرئاوای كوردستان، به‌ڵام نه‌بوونی كیانێكی كوردییه‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه بێ ناسنامه ماونه‌ته‌وه. یان زۆرجاریش سیاسه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنیان بۆ خراوه‌ته كار و كراون به عه‌ره‌ب.
ئه‌دیب كێیه؟
له ساڵی 1909 له شاری حه‌مای سوریا له خێزانێكی گه‌وره و ناودار به له دایك ده‌بێت، دواتر له خوێندنگای كشتوكاڵی سه‌لیمه له حه‌ما بڕوانامه‌ی خوێندن به ده‌ست ده‌هێنیت، پاشان په‌یوه‌ندی كردووه به ئه‌كادیمیای جه‌نگی له دیمه‌شق، له‌وێ ده‌بێته خۆبه‌خش له سوپای فه‌ره‌نسا، دواتر له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری هاوڕێیدا جه‌نگ له دژی فه‌ره‌نسا هه‌ڵده‌گیرسێنن تاوه‌كو سوریا ئازاد بێت. له ساڵی 1948 به‌شداری جه‌نگی ئازادكردنی فه‌له‌ستین ده‌كات.
له كوده‌تای یه‌كه‌می سوریا، ئه‌دیب چیچهكلی له‌گه‌ڵ حوسنی زه‌عیم له 30ی ئازاری 1949 به‌شدار كوردهتاكه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م كوده‌تا له ئاستی چاوتێبڕینهكهی ئه‌ودا نابوو. بۆیه ده‌یویست سه‌ركێشی بكات و دڵی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.
براكه‌ی
ئه‌وه‌ی زیاتر پێگه‌ی ئه‌دیبی به‌هێزتر كردبوو، بوونی نه‌قیب سه‌ڵاحی برای بوو كه‌ئه‌ندامی حزبی نه‌ته‌وه‌یی سوری كۆمه‌ڵایه‌تی بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیچهكلی به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌مین عه‌ساف و فه‌یزوڵا ئه‌بو مه‌نسور هه‌بوو كه دواتر توانیان سامی حه‌ناوی له ساڵی 1949 ده‌ستگیربكه‌ن و له ده‌سه‌ڵاتی دوور بخه‌نه‌وه. ئیدی له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی عهقیدان. له‌وێشه‌وه ده‌ستی كرد به ململانێ له‌گه‌ڵ هاشم ئه‌تاسی بۆ ئه‌وی بگاته ده‌سه‌ڵات. له به‌ره‌به‌یانی 19ی كانوونی یه‌كه‌می 1949 به‌یاننامه‌یه‌كی ڕاگه‌یاند و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ریه‌ك له سامی حه‌ناوی و ئه‌سعه‌د تهڵسی له سێداره داوه و چونكه ئه‌وان كوده‌تایان كردووه به‌سه‌ر ئاشتی سوپا و وڵات و كۆماری سوریا. كوده‌تای سێهه‌م له سه‌رده‌می هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتداری سوریا "ئه‌دیب چیچهكلی و هاشم ئه‌تاسی" بوون. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كه ئه‌دیب ده‌چێته ناو ئه‌نجومه‌نی عهقیدانهوه ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا، بۆیه هاشم ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتێكی كارتۆنی هه‌بووه.
كوده‌تای چواره‌م
به‌م جۆره له 31ی تشرینی دووه‌می 1951 چیچهكلی كورد، ڕێگه‌یه‌كی یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ی گرته به‌ر ئه‌ویش ده‌ستگیكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی سوریا مه‌عروف دوالیبی و زۆرێك له وه‌زیره‌كانی خسته زیندانه‌وه. له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاریشی ڕه‌وانه‌ی زیندان كرد. ئه‌وه‌ی مایه‌وه ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری سوریا بوو، ئه‌ویش ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی نووسی. دواتر له 2ی كانوونی یه‌كه‌می 1951 له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕاگه‌ێنرا كه سوپاسالاری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی جێگای سه‌رۆكی وڵات ده‌گرنه‌وه. هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیشی پێدراوه.
گۆڤاری (اخر ساعه)
دوای ئه‌وه‌ی سوپاسالاری وڵات كه ئه‌دیب چیچهكلی بوو ده‌بێته سه‌رۆكی سوریا، رۆژنامه‌نووسێكی میسری له گۆڤاری ئاخر ساعه كه له به‌رواری 10ی شوباتی 1951 بڵاوبۆته‌وه ده‌نووسێت" شتێك كه نابێت پشتگوێی بخه‌ین، ئه‌وه‌یه كه عه‌قید ئه‌دیب چیچهكلی پیاوی ئاسنینی سوریایه، كه توانیوویه‌تی له‌ڕێگه‌ی هه‌ژموونی خۆیه‌وه بۆسه‌ر هاوڵاتیانی سڤیل سه‌رجه‌م ڕكابه‌ره‌كانی له‌ناو به‌رێت، توانی پیلانی محه‌مه‌د ناسر سه‌رۆكی هێزی ئاسمانی به ده‌ستی عه‌قید ئیبراهیم حوسێنی له‌ناو ببات. پاشان سامی حه‌ناوی له لوبنان كوشت، دواتریش عه‌قید ئیبراهیم حوسێنی بۆ پاریس دوور خسته‌وه. لێره‌وه ده‌بینن چیچهكلی توانی به‌سه‌ر هه‌موو سه‌ربازه‌كاندا زاڵ بێت و كه‌سیش قسه له قسه‌ی نه‌كات"
هه‌ر له‌گه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی چه‌ندین بڕیاریدا له‌وانه‌ش پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ و دانانی فه‌وزی سه‌لو بۆ سه‌رۆكی وڵات. هه‌روه‌ها فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد كه سه‌رجه‌م حیزبه سیاسیه‌كانی قه‌ده‌غه‌كرد له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌بوو كه هه‌موویانی یه‌ك خست، چوار ڕۆژنامه‌یش له دیمه‌شق و حه‌مس و حه‌له‌ب و جه‌زیره دامه‌زراند.
شه‌ش مانگ
ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌لایه‌ن ئه‌دیب چیچهكلیهوه ماوه‌ی شه‌ش مانگی پێچوو، له‌و ماوه‌یه‌دا توانی وڵاتی سه‌رجه‌م هێرشهعهرهبی و ناوخۆییه‌كانی بداته‌وه، ئه‌و كاره‌یشی به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌كرد كه چاكسازی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ سوریا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وه‌ی ئه‌دیب چیچهكلی سه‌رباز ئه‌نجامیدا سیاسیه‌كانی سوریا نه‌یانئه‌توانی ماوه‌ی شه‌ش ساڵ ئه‌نجامی بده‌ن، له‌و ماوه‌یه‌دا 257 مه‌رسومی كۆماری ده‌ركرد. ژیانی ناوخۆی سوریایان ڕێكخست ئه‌و كاره‌شی به هۆی یه‌كخستی حیزبه‌كان و به یاسا هه‌موویانی یه‌كخست. ئه‌و یاسایه‌شی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌بێت خوێندكار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و كرێكار ده‌بێت سه‌ربه حزبێكی سیاسی بن و له‌ناویاندا ئیش بكه‌ن. له یه‌كێك له یاساكانی دیكه‌یدا هاتووه كه ده‌بێت باج بخرێته سه‌ر شته‌كان به‌ڵام ئه‌و باجانه ده‌بێت به پێی داهاتی كه‌سه‌كان بێت. ڕێگه‌ی خۆشكرد كه دراوی بیانی له سوریادا كاربكات و هیچ كێشه‌ی نه‌بێت، یاسای نێوان كرێچی و خاوه‌ن موڵكی ڕێكخست. چاكسازی كشتوكاڵی هێنایه كایه‌وه و زه‌وی به‌و جوتیارانه به‌خشی كه زه‌ویان نییه، دواتریش پێنج ملیۆن دۆنم زه‌وی به‌سه‌ر 50 هه‌زار خێزانی جوتیار دابه‌شكرد، بۆ ئه‌وه‌ی 250 هه‌زار هاوڵاتی له‌سه‌ر ئه‌و خاكانه بژین.
چاكسازی
گه‌وره‌ترین پلانی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌ك بوو بۆ وڵات ئه‌ویش پرۆژه‌ی ئاو و ئاوه‌رۆ بوو. هه‌روه‌ها وشككردنه‌وه‌ی دارستانه‌كان، پاشان ده‌ستیكرد به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بانكه‌كانی بونیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه توانیبووی ده‌ست بگرێت به‌سه‌ر ئه‌مریكادا، به پێی پرۆژه‌كه ئاو وئاوه‌ڕۆ بۆ 120 هه‌زار دۆنم ڕاكێشرا. 25 هه‌زار خێزان نیشته‌جێ كران. دواتر چیچهكلی هه‌ستا به دانانی پلانی په‌نجا ساڵه، گرنگترینیان پرۆژه‌ی كاره‌با و ڕووناككردنه‌وه‌ی گونده‌كان بوو.
سوپا گرنگی زیاتری پێدرا تواناكانی به‌ره‌و پێش چوو، چه‌كی تازه‌یان كڕی، نزیكه‌ی 30 كه‌شتی جه‌نگی فه‌ره‌نسیان كڕی، چه‌ندین فرۆكه‌ی بارهه‌ڵگریان له به‌ریتانیا كڕی. په‌یوه‌ندیان كرد به ئه‌مریكاوه بۆ ئه‌وه‌ی تانك و زرێ پۆشیان لێ بكڕن، داوایش له ڕاگه‌یاندن كرد كه بانگه‌واز بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه ژنان له ڕیزی هێزه چه‌كداره‌كاندا خۆیان ناونووس بكه‌ن.
له ڕووی ئه‌منیه‌وه، وڵات ئاشتی و ئارامی به‌خۆیوه بینی. ڕێژه‌ی دز و چه‌ته‌گه‌ری و ڕوتاندنه‌وه‌ی بانكه‌كان كه‌می كرد. چیچهكلی توانی وڵاته‌كه‌ی سه‌قامگیر بكات، كه پێشتر ئه‌و سه‌قامگیریه‌وه به خۆیه‌وه نه‌بینیبوو. هه‌ستا به لابردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر عه‌ره‌ب و چه‌ندین لێدوانی دژی به ئیسرائیل‌دا، تاوه‌كو كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل بكات، له لێدوانێكیدا ده‌ڵێت" ڕێگه‌ی دیمه‌شق بۆ خه‌لیل(شارێكه له فه‌له‌ستین) سوپای سوریا به به‌رده‌میدا تێده‌په‌ڕێت"
كاتێك زانی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌چن، بۆیه مه‌رسومێكی تازه‌ی له به‌رواری 6ی حوزه‌یرانی 1952 بڵاو كرده‌وه و تێیدا باسی له‌وه كرد كه وه‌زاره‌تی سوپا داده‌مه‌زرێنێت و دواتر سوپا پشتیوانی حكومه‌ت ده‌كات به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست وهربدنه ناو كاروباری حكومه‌ته‌وه. جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌م حكومه‌ته كاتییه گرنگی به‌وه ئه‌ده‌ن كه خۆیان ئاماده ئه‌كه‌ن بۆ قانوونی تازه‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كه بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل.
حیزبی نه‌ته‌وه‌یی سوری
چیچهكلی زۆر پشتی به لایه‌نگرانی خۆی له حیزبی نه‌ته‌وه‌یی سوری ده‌به‌ست، بۆیه داوایكرد كه حیزبێكی نوێ به‌ناوی" بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی عه‌ره‌بی" دابمه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه حیزبێك له وڵات كه ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردن بێت. دواتر حیزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدا به جۆش و خرۆشه‌وه باسی ئازادی گه‌لی فه‌له‌ستینی ده‌كرد. دواتر بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی خسته خزمه‌تی خۆیه‌وه، ده‌زگا هه‌واڵگری و سهركهوتكهرهكانی بۆ سه‌ركووتكردن و ده‌ستگیركردنی خه‌ڵكانی ئۆپۆزسیۆن به‌كار ده‌هێنا. چه‌ندین مامۆستا و خوێندكار و سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كانی زیندان كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ته‌نیا خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت بمێنێته‌وه. له 10ی ته‌مموزی 1953 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ده‌ستی پێكرد. له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا حیزبی ئازادیخوازی عه‌ره‌بی 83 كورسی به ده‌ست هێنا. دواتریش ده‌ستوری نوێی وڵاتی دانا. سه‌رۆكێك به گوێره‌ی ده‌ستووره‌كه بۆ وڵاتی سوریا دانرا. به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی حیزبه سیاسیه‌كان وایكرد كه دژی چیچهكلی بن، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی خۆپیشاندانی خوێندكار و جووتیار و كرێكارانه‌وه.
شه‌ڕ له دیمه‌شق
ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته به خۆپیشاندانه‌وه نه‌وه‌ستان بۆیه په‌نایان برده به‌ر دانانی بۆمب له دیمه‌شق، ده‌ستیان به مانگرتن كرد له دێرزور، بۆیه چیچهكلی به تانك و فڕۆكه‌وه به‌رگری له خۆی ده‌كرد. به‌م كاره گه‌لی سوری زیاتر شێلگیر تر ده‌بوون. بۆیه هه‌موویان كۆنگره‌ی په‌یمانی نیشتیمانی له حه‌مس به‌سترا، له‌وێوه داوایان له چیچكلی كرد كه ده‌ستور هه‌موار بكاته‌وه و سه‌رجه‌م گیراوكان ئازاد بكات و شه‌ڕی ناوخۆی له دژی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی شاخی عه‌ره‌ب ڕابگرێت. چیچهكلی نه‌ك نه‌هات به ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه به‌ڵكو بڕیاری ده‌ستگیركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی دا كه په‌یماننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه. وڵاته كه‌وته دۆخێكی خراپه‌وه، خۆپیشاندانه‌كان زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند، به بۆمبی فرمێسك ڕێژ هێرشدهكرایه سه‌ر خوێندكاران، خوێندنگاكان داخران، هه‌موو شاره‌كان پێكه‌وه هاواریان ده‌كرد" بڕوخێ دیكتاتۆر" خه‌ڵكی داوای ده‌كرد په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و ژیانی ده‌ستووری بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه. ئه‌وه‌ش وایكرد كه كوده‌تای پێنجه‌م به‌سه‌ر خودی چیچهكلی بكرێت.
كۆتایی دیكتاتۆره‌كان وه‌كو یه‌كن
ئه‌دیب چیچهكلی كاتێك زانی ئیتر كار له كار ترازاوه و ناتوانێت جڵه‌وی وڵات بگرێته ده‌ست، بۆیه له ڕێگه‌ی هاوكاره‌كانیه‌وه دوای كرد كه حكومه‌تی لوبنان وه‌كو په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی وه‌ریبگرن. دواتر ڕێكاری چوونه ده‌ره‌وه‌ی بۆ ڕێكخرا و ده‌ست له‌كار كشانه‌وه‌ی نووسی ده‌سه‌ڵاتی پێشكه‌ش به شه‌وكه‌ت شه‌قیر كرد. له 25ی شوباتی 1954 په‌نای برده به‌ر سعودییه. له ساڵی 1957 گه‌یشته فه‌ره‌نسا، به تۆمه‌تی خیانه‌تی نیشتیمانی به شێوه‌ی ئاماده‌نه‌بوو حوكمی به‌سه‌ردا درا، له ساڵی 1960 پاریسی به جێهێشت و ڕووی له به‌رازیل كرد له‌وێ خه‌ریكی كشتوكاڵكردن بوو و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش وازی له سیاسه‌ت هێنا.
كوشتنه‌كه‌ی
نه‌واف غه‌زالی به بكوژی سه‌ره‌كی ئه‌دیب چیچهكلی داده‌نرێت، ئه‌و خه‌ڵكی گوندی ملح بوو، خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی بوو، له ساڵی 1954-1955 به‌مه‌به‌ستی كاری بازرگانی ڕووی له به‌رازیل كرد. كه‌سێك به‌ناوی حه‌سه‌ن سلیمان كه خزمی چیچهكلی بوو سه‌رباره‌ت به كوشتنه‌كه‌ی ده‌ڵێت" ڕۆژێك نه‌واف به‌ره‌و ئه‌و كێڵگه‌یه ده‌چێت كه چیچهكلی ئیشی تێدا ده‌كات، له‌وێ ئه‌م گفتوگۆیه له‌نێوان ڕووده‌دات.
غه‌زالی به چیچهكلی ده‌ڵێت
-ئه‌گه‌ر حكومه‌تی سوریا لێخۆش‌بوونت بۆ ده‌ربكه‌ن ده‌گه‌ڕێیته‌وه سووریا؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت به دڵنیایه‌وه.
- كه‌سوكاره‌كه‌م شه‌هیدبوون و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه و منیش زیندووم. ئه‌وه ده‌بێته دواین گفتوگۆی نێوانیان غه‌زالی و چیچهكلی چونكه غه‌زالی ههڵدهكێشێته ده‌مانچه و پێنج فیشه‌ك به ئه‌دیب چیچهكلیهوه ده‌نێت. كۆتای به ژیانی ئه‌دیب چیچهكلی ده‌هێنرێت.