04:44 - 13/03/2019
به‌سه‌رهاتی ئه‌و منداڵه‌ی به برینداری و بێ كه‌سی گه‌ڕێنرایه‌وه كوردستان
دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا، منداڵێك له باغۆزی خۆرئاوای
كوردستانه‌وه وه‌كو دیلێكی داعش، گه‌ڕێندرایه‌وه، بۆ هه‌رێمی كوردستان. چ جۆره
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بێت ته‌مه‌نت 14 ساڵ بێت و به برینداری و بێكه‌سی بگه‌ڕێیته‌وه؟
له ته‌مه‌نی نۆ ساڵییه‌وه كه‌وتۆته ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی كه دایك و
باوكیان له‌ناوبرد. له‌وێش وه‌كو خزمه‌تكارێك جلی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شۆردووه كه
له جه‌نگه تیرۆرسیته‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
خه‌یری
خه‌یری له دایكبووی ساڵی 2005ی تل عوزێری ده‌وروبه‌ری شه‌نگاله
و كاتێك له سێی ئابی 2014 چه‌كدارانی داعش وه‌كو گه‌له‌گورگ په‌لاماری كوردان ده‌ده‌ن،
ئه‌و له‌گه‌ڵ دایكی ده‌بێت، چونكه سلێمان شه‌ره‌ف یوسفی باوكی له ساڵی 2007 به
هۆی بۆمبێكی چه‌كدارانی ئه‌لقاعیده‌وه، له‌ناو ده‌چێت و خه‌یری بێ باوك ده‌بێت.
بۆیه پاش هاتنی داعش، چه‌كدارانی داعش خه‌یری و دایكی به‌ره‌و موسڵ ده‌بن، له‌وێ
ئیدی چاره‌نووسی دایكی نازانێت، دوای ماوه‌یه پێیان ده‌ڵێن دایكی داعش بردوویه‌تی
به‌ره‌و سوریا و له‌وێ مردووه.
موسڵ
خه‌یری دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین مناڵی دیكه‌ی هاوته‌مه‌نی
خۆی له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا ده‌كه‌وێته ده‌ست چه‌كدارانی داعش، ئێستا ئه‌و كوردی
بیرچۆته‌وه، ناتوانێت به‌و زمانه‌ی دایك و باوكی گڕوگاڵیان له‌گه‌ڵ كردووه و
بانگیان كردووه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نان خواردن، قسان بكات. ئێستا ئه‌و زیاتر به
زاراوه‌ی عه‌ره‌بی سوری قسه ده‌كات، سه‌خته مناڵێكی وه‌كو خه‌یری ناسنامه‌ی خۆی
بیربچێته‌وه. خه‌یری له موسڵ ده‌خرێته خوێندنگایه‌كی ئاینی له‌وێ به زۆر ده‌یهێننه
سه‌ر ئاینی "ئیسلام" له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ساڵدا قورئانی پێ له‌به‌رده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مێك ته‌مه‌نی گه‌وره ده‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی"هه‌راش" بۆ
ماوه‌ی شه‌ش مانگ ده‌ینرێنه ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له‌وێش به هه‌مان شێوه له
ناوه‌ندێكی چه‌كدارانی داعش ده‌بێت، له‌و شوێنه هه‌وڵده‌ده‌ن بیكه‌نه نه‌وه‌یه‌ك
له دوارۆژدا ببێته به‌رگری كارێكی ئه‌و بیرۆكه تیرۆرستیه كه جیهان لێی تۆقییووه.
باغۆز
باغۆز ناوی شارۆچكه‌یه‌ك كه سه‌ربه شاری دێرزووری
سوریایه و تاوه‌كو ئێستاش چه‌كدارانی داعش ئه‌وێیان وه‌كو سه‌نگه‌ری كۆتایی خۆیان
داناوه، بۆیه مانگێک پێش ئێستا بەهۆی بوونی هاووڵاتییانی سڤیل و چوونه ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی چه‌كدارانی داعش
ئۆپەراسیۆنەکەیان راگرتبوو، به‌ڵام له به‌رواری 10ی ئازاری ئه‌مساڵ، هه‌سه‌ده ده‌ستی
به كاره‌كانی خۆی كرد بۆ ئه‌وه‌ی كۆتا بزمار له تابووتی داعش بده‌ن.
ماوەی زیاتر لە
مانگێکه هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئۆپەراسیۆنەکەیان دواخستووە بۆ ئەوەی
خەڵکی سیڤیلی ناوچەکە و ئەوچەکدارانەی داعش بێن خۆیان رادەست بکەن. له‌به‌رواری
نۆی ئازاری ئه‌مساڵ فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بڵاویان کردەوە،
ئاگربەستی شەڕی باغۆز تا بەرەبەیانی سبەینێ درێژکراوەتەوە و دوا دەرفەت دراوەتە چەکدارانی
داعش بۆ خۆڕادەستکردنیان بە شەڕڤانانی هەسەدە و دوای ئەوەش قۆناغی کۆتایی شەڕ لەو
ناوچە گەمارۆدراوەکان دەستپێدەکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە داعش لەسەر خاکی سوریا.
روانگەی سوریی
بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کرەوە، تەنها لەماوەی رابردوودا و پێش دەستپێکردنی دوا ئۆپەراسیۆنی
گەردەلولی جزیرە، لە 16ی شوباته‌وه 19 هەزار کەس لە تونێل و خەندەقەکانی داعشەوە
لە باغۆز هاتونەتە دەرەوە، لەگەڵئەوەشدا پێشبینی دەکرێت سەدان کەسی دیکە لە رێگەی
ئەو تۆنێلانەوە خۆیان گەیاندبێتە بیابانەکانی ئەنباری عێراق، تا لەوێوە خۆیان بگەیەننەوە
تورکیا، یان ناوچەکانی سوریای ژێر دەستی تورکیا.
ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی شه‌رقولئه‌وسه‌تی سعودی
بڵاوكردبووه كه ژنێك به‌ناوی سه‌عدییه كه تونسیه، سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌یان
له باغۆز ده‌ڵێت" گژوگیامان ده‌خوارد و ئاوی فوراتمان ده‌كرد به سه‌ریدا، له‌وێ
ژیانمان ناخۆش بوو، نه ده‌رمان هه‌بووه نه خواردن، له باغۆز ته‌نیا بۆنی ته‌رم
دێت"
له چوارچێوه‌ی ئازادكردنی باغۆزیش به ده‌یان و سه‌دان كچی ئێزدیی و منداڵ گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه
بۆ هه‌رێمی كوردستان.
خه‌یری بریندار ده‌بێت
میسه‌ر موراد كه چالاكوانێكی ئێزدییه وكار له سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
ڕفێنراوه‌كانی ئێزدیی و كه‌یسی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان ده‌كات سه‌رباره‌ت به
خه‌یری ده‌ڵێت" پاش ئه‌وه‌ی له ئه‌لبوكه‌مال خه‌یری ده‌چێته ناوه‌ندێك به‌ناوی
خه‌ده‌م، له‌وێ ده‌بێته پاككه‌ره‌وه‌ی جلوبه‌رگی چه‌كدارانی داعش، دواتر بریندار
ده‌بێت."
موراد باس له‌وه ده‌كات" ئێستا خه‌یری له كامپی
شاریا له نزیك شاری دهۆك له‌گه‌ڵ داپیره‌ی ده‌ژی، خه‌یری ملی پارچه‌یه‌ك گوله‌ی
تێدایه و ده‌ستی راستیش له‌كار كه‌وتووه. ناتوانێت به ده‌ستی راستی نان بخوات
بۆیه داواكارین لایه‌نێكی به‌رپرس بێن به‌هاناوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌رێكی
بكه‌ین، چونكه داپیری كه‌سی نه‌ماوه ناتوانێت به پاره چاره‌سه‌رێكی ده‌روونی و جه‌سته‌یی بۆ كوڕه‌زا تاقانه‌كه‌ی بكات."
چاره‌سه‌ركردنی
سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ركردنی خه‌یری و ئه‌وانه‌ی
هاوشێوه‌ی خه‌یرین ، حوسێن قایدی به‌رپرسى نوسینگه‌ى كاروبارى رفێندراوه ئێزیدییه‌كان
له دهۆك ده‌ڵێت" ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر
بزانین بریندارن، راسته‌وخۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ده‌كرێن، ئه‌گه‌ریش
بزانین ئه‌و كه‌سانه ناتوانن له نه‌خۆشخانه حكومییه‌كان چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن،
ئێمه ئه‌وان بۆ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ده‌كه‌ین و له‌وێ خه‌رجییه‌كه‌یان
له ئه‌ستۆ ده‌گرین."
قایدی سه‌باره‌ت
به ژماره‌ی ئێزدییه‌كان كه تا ئێستا ئازادنه‌كراون، ده‌ڵێت" ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی
ماونه‌ته‌وه زیاتر له سێ هه‌زار ژن و منداڵ ده‌بن، تاوه‌كو ئێستا ئازاد نه‌كراون،
به‌ڵام كه بگه‌ڕێنه‌وه پێشوازیان لێده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ین."