مه‌به‌ست له زاراوه‌ی ژاوه‌ژاو هه‌موو ده‌نگێكی هه‌ڵه‌یه یان ناسازە له‌كاتی هه‌ڵه‌و له شوێنی هه‌ڵه‌دا. ژاوه‌ژاو بریتییه له‌و ده‌نگانه‌ی كه گوێ هه‌ستی پێده‌كات و مرۆڤ به بییستنی ئاسوده نییه و ده‌نگه‌كانیش بریتین له وزه‌ی جوڵاو له‌شێوه‌ی شه‌پۆلدا كه په‌رده‌ی گوێچكه ده‌له‌رێنێته‌وه ، واده‌كات كه هه‌ست به‌بیستن بكه‌ین . ئه‌و ده‌نگانه‌ش یان سوك و ڕێكخراون كه ئاسوده‌ین به بیستنیان وه‌كو ده‌نگی مۆسیقا‌و گفتوگۆ، یاخود ده‌نگی به‌رزو ناڕێك و پێك و ناڕێكخراون كه بیستنیان بێزاركه‌ره . تێكڕای ژاوه‌ژاو بهیهكهیهك ده‌پێورێت پێی ده‌گوترێت دیسیبڵ (Decibel)،هێماكه‌شی( dB) یه، بڕی ئه‌وه‌ش كه مرۆڤ به‌رگه‌ی ده‌گرێت به‌لای هه‌ره زۆرییه‌وه ده‌گاته 30 ــ 35 دیسیبڵ. ژاوه‌ژاو چییه؟ ژاوه‌ژاو یاخود غه‌ڵبه‌غه‌ڵب (Noise) به پیسكه‌ری ژینگه داده‌نرێت و كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مرۆڤ هه‌یه. لێره‌دا په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان ئاستی ژاوه‌ژاو(Noise Level) و نه‌خۆشییه‌كانی گوێ، ئه‌گه‌ر هاتوو گوێیه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌شت كاتژمێر بكه‌وێته به‌ر ژاوه‌ژاوێك كه بڕه‌كه‌ی (90dB) بێت ئه‌وای تووشی ئازار ده‌بێت، و پله‌كانی ده‌نگ له‌نێوان 100 بۆ 140 دیسیبڵ به ناوچه‌ی پیسبووی ده‌نگی مه‌ترسیدار داده‌نرێت. پێوانی هێزی ده‌نگ و كاریگه‌رییه‌كانی شه‌پۆله ده‌نگییه نه‌خوازراوه‌كان به ژاوه‌ژاو داده‌نرێن. له‌به‌رئه‌وه‌ی گوێی مرۆڤ زۆر هه‌ستیاره‌و ده‌توانێت به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌پۆله ده‌نگیانه بگرێت كهلهرهلهریان له‌نێوان 20٥ بۆ 2000٥ هێرتزه، و هێرتز بریتییه لهلهرهلهر یاخود ژماره‌ی لهرینهوهكانه له چركه‌یه‌كدا. ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) تێكڕای ژاوه‌ژاوی ستانداردی به‌م شێوه‌یه داناوه به‌گوێره‌ی ناوه‌نده‌كانی مانه‌وه‌ی مرۆڤ: • 25 – 40 گونجاوه له ناوچه‌ی نیشته‌جێ بووندا • 30 – 60 گونجاوه له ناوچه‌ی بازرگانیدا • 40 – 60 گونجاوه له ناوچه‌ی پیشه‌سازیدا • 30 – 40 گونجاوه له‌ناوچه‌ی فێربووندا • 20 – 35 گونجاوه له‌ناوچه‌ی نه‌خۆشخانه‌كاندا دابه‌شبوونی مۆلیده‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كان نزیكه‌ی (112) مۆلیده به قه‌باره‌ی جیاوازه‌وه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كه‌لاردا، ئه‌م مۆلیدانه‌ش كاره‌با دابین ده‌كه‌ن بۆ ماڵان له‌كاتی بڕانی كاره‌بای نیشتمانیدا، هیچ گه‌ڕه‌كێك نییه كه مۆلیده‌ی ئه‌هلی تێدا دانه‌نرابێت به بڕو ژماره‌و قه‌باره‌ی جیاوازه‌وه، به‌هۆی بڕانی ته‌وژمی كاره‌باوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌شاره‌كه‌دا وای كردووه كه پشت بهمۆلیدهكان ببه‌سترێت ، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی سه‌ره‌كیه له زیادبوونی ئاسته‌كانی ژاوه‌ژاو له شاره‌كه‌دا، به‌تایبه‌تی مۆلیده‌كان له‌ناو چه‌قی گه‌ڕه‌كه‌كاندا دامه‌زراون ئه‌مه‌ش كێشه‌كه‌ی زه‌قتر كردووه‌ته‌وه. كاریگه‌رییه‌كانی پیسبوونی ژاوه‌ژاو له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ له‌ناوچه‌ی لێكۆڵینه‌وه ژاوه‌ژاو كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر بوونه‌وه‌ره زیندووهكان و به‌تایبه‌تی مرۆڤ كه‌كاریگه‌ری جۆراوجۆری له‌سه‌ر جێده‌هێڵێت، لێره‌دا چوار ئاستی ژاوه‌ژاو هه‌یه له‌ڕووی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر مرۆڤ ئه‌وانیش: ئاستی یه‌كه‌م // له‌نێوان 40 – 50 دیسیبڵ، ئه‌م ئاسته ده‌بێته‌هۆی كاریگه‌ری و په‌رچه‌كرداری ده‌روونی وه‌ك دڵه‌ڕاوكێ و ڕاڕایی. ئاستی دووه‌م/ له‌نێوان 50 ـ 80 دیسیبڵ ، ده‌بێته هۆی ده‌مارگیری و ئازاری زۆر له‌سه‌ردا و كه‌م توانایی له‌كارو نه‌مانی ته‌ركیز و بینینی خه‌ونی ناخۆش (مۆته‌كه). ئاستی سێیه‌م/ له‌نێوان 80 ـ 110 دیسیبڵ، ده‌بێته‌هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی بیستن و ڕودانی شڵه‌ژان له كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵه كۆئهندامدا. ئاستی چواره‌م/ زیاتر له 110 دیسیبڵ ،ده‌بێته هۆی ئازاری به‌رده‌وام له كۆئه‌ندامی بیستن و شڵه‌ژان له دڵهكۆئهندام و سوڕی خوێن. جۆره‌كانی پیسبوونی ژاوه‌ژاو 1 ـ پیسبوونی درێژخایه‌ن(به‌رده‌وام): بریتییه له به‌ركه‌وتنی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وامی تاك به سه‌رچاوه‌كانی ژاوه‌ژاو، كه‌كار له توانای بیستنی مرۆڤ ده‌كات. 2 ـ پیسبوونی كاتی كه زیانی فیسیۆلۆجی لێده‌كه‌وێته‌وه: ئه‌میش بریتیه له‌به‌ركه‌وتنی تاك به‌سه‌رچاوه‌كانی ژاوه‌ژاو بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو. 3 ـ پیسبوونی كاتی بێ زیان : بۆماوه‌یه‌كی كاتی به‌ركه‌وتن به‌سه‌رچاوه‌كانی ژاوه‌ژاو ڕووده‌دات كه‌ده‌بێته‌هۆی لاوازی بیستن به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی سروشتی خۆیِِ ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی مەیدانی لەسەر کاریگەرییەکانی ژاوەژاو له ناوچەی لێکۆڵینەوه 1- له 26 % ی ئه‌وانه‌ی كه نموونه‌كان به‌سه‌ریاندا جێ به‌جێكرا ژاوه‌ژاو كاری له توانای بیستنیان كردووه‌و حاڵه‌تی لاوازی بیستن و گوێگرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه. 2- له26 % ی دانیشتوانی لێكۆڵینه‌وه‌كه تووش بوون به ده‌مارگیری و نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان له‌وانه‌ش هه‌ڵچوون و ڕاڕایی. 3- له54%ی دانیشتوانی لێكۆڵینه‌وه‌كه توشی كێشه‌ی كه‌م خه‌وى و بچڕانی خه‌و یاخود كه‌م توانای خه‌وتن بوونه‌ته‌وه. 4- له35%ی دانیشتوانی نموونه وه‌رگیراوه‌كان تووش بوون به خه‌مۆكی . 5- هه‌ستكردن به ئازار‌و سه‌رئێشه‌ی دووباره: ڕێژه‌ی 56%ی دانیشتوانی نموونه وه‌رگیراوه‌كان تووشبوون به حاڵه‌تی سه‌رئێشه‌و ئازاری سه‌ر. 6- له‌ده‌ست دانی ئاره‌زووكردنی خواردن كه ڕێژه‌ی 40%ی دانیشتوانی نموونه وه‌رگیراوه‌كان تووشبوون به كێشه‌ی كه‌م ئاره‌زووكردنی خواردن. 7- نه‌مانی تهركیزو دیقه‌ت له‌كاردا : به‌ڕێژه‌ی 40%ی دانیشتوانی نموونه‌كان تووش بوون به‌م حاڵه‌ته. 8- به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی فۆرمی ڕاپرسی دابه‌شكراو به‌سه‌ر نموونه وهرگیراوهكاندا ڕێژه‌ی 30% ی دانیشتوان به‌هۆی كاریگه‌ری ده‌نگه‌ده‌نگی مۆلیده‌كانه‌وه تووش بوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ. 9- ڕێژه‌ی (27%) ی هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن له جیهاندا بۆ هه‌بوونی ژاوه‌ژاو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ڕێژه‌ی (30%)ی دانیشتوانی نموونه وه‌رگیراوه‌كان به‌پێی ده‌رئه‌نجامی فۆرمی ڕاپرسیه‌كه تووش بوون به به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاری خوێن. دڵپاک ئه‌حمه‌د، مامۆستای بەشی جوگرافیا، کۆلێجی پەروەرده، زانکۆی گەرمیان.
تورکیا چەندە جدییە عێراقیش هەر ئەوەندە!
عێراق؛ پڕۆژەی فاوی گەورە کوردستان؛ دوو بەرەکی بەردەوام !
بنەچەى پەتاکە لە کوێوە سەرچاوەى گرتووە؟
مرۆڤ لە بەخێوکردن زیاتری دەوێت