08:13 - 08/03/2019
حكومه‌ت چه‌ند قه‌رزارى فه‌رمانبه‌رانه؟
دواى سێ ساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌نگاوێك كه ره‌نگه كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری دارایی و دۆخی ئابوری كوردستان دروست بكات به‌ڵام بۆ خۆشكردنه‌وه‌ى برینه قوڵه‌كانى قه‌یرانى دارایى به‌س نییه.
حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه ڕووبه‌ڕووی بڕینی پشكی بودجه‌ی كوردستان بووه‌وه كه له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ده‌كرا، و زۆرینه‌ی بودجه‌ی كوردستانیش پشتی به‌پشكی هه‌رێم ده‌به‌ست.
له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2015 وه قه‌یرانی دارایی به‌ره‌به‌ره كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای حكومه‌ت دروستكرد تا وایلێهات ئیدی حكومه‌ت رایگه‌یاند توانای پێدانی موچه‌ی نیه و به‌هۆیه‌وه ئه‌م موچانه نه‌دراون.
چوار موچه‌ی 2015
یه‌ك موچه‌ی 2016
یه‌ك موچه‌ی 2018
دوو موچه‌ی 2019
سه‌رباری ئه‌وه‌ش له 1/1/2016 وه تا 1/1/2018 سیستمی پاشه‌كه‌وتی قورس به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا سه‌پێندرا كه له‌نێوان 30 بۆ 70ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو و ئه‌گه‌رچی بڕیاری پاشه‌كه‌وتی موچه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 3ی شوباتی ساڵی 2016 ده‌ركرا به‌ڵام له1/1/2016 وه ئه‌ژماركرا به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مانگانه له‌كاتی خۆیدا موچه‌ی نه‌دابوو به‌فه‌رمانبه‌ران.
له 1/1/2018 وه تا 1/12/2018 سیستمێكی تری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌پاشه‌كه‌وت به‌ڵام جیاواز له‌قۆناغی یه‌كه‌م به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا سه‌پێندرا كه له‌نێوان 10% بۆ 30 % بوو له‌م قۆناغه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم 725 ملیار دیناری ده‌دا به‌موچه، بڕیاری ده‌ستكاری كردنی پاشه‌كه‌وتی موچه له‌كۆبونه‌وه‌ی رۆژی 28/3/2018 ده‌ركرا به‌ڵام له‌موچه‌ی 1/1/2018 وه كاری پێكرا.
كۆی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نزیكه‌ی 10 تریلیۆن و 800 ملیار دیناره
سه‌رچاوه‌كانی داهاتی هه‌رێم له‌ئێستادا
1- 522 ملیار دیناری به‌غداد بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم
2- هه‌رێم رۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كات كه ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 50 دۆلار بفرۆشرێت ئه‌وه ده‌كاته 600 ملیۆن دۆلار.
3- داهاتی ناوخۆی هه‌رێم كه مانگانه زیاتره له 100 ملیۆن دۆلار
كۆی گشتی ده‌كاته یه‌ك تریلیۆن و 342 ملیار دینار
پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانى دارایى حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 850 ملیار دینار بوو بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت، له‌ئێستاشدا حكومه‌ت ده‌ڵێت پێویستی به 890 ملیار دینار هه‌یه بۆ پێدانی موچه به‌بێ پاشه‌كه‌وت.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی عێراق ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات ئه‌وه 10 تریلیۆن و 599 ملیار دیناری له‌به‌غداوه بۆدێت ئه‌گه‌ریش ئه‌و بڕه نه‌وته راده‌ست نه‌كات ئه‌وه مانگانه 522 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه دێت.