12:01 - 03/03/2019
ئه‌و فه‌رمانده توركه‌ى ئه‌شكه‌وتى به‌سه‌ر هه‌زاران كورددا ته‌قانده‌وه
له سییه‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو كاتێك هێزى كورد له باكورى كوردستان روو له هه‌ڵكشان بوو، ترسى گه‌وره‌ى له دڵى ده‌وڵه‌تدا دروستكرد، كورد رووبه‌ڕووى سیاسه‌ته‌كانى ده‌وڵه‌ت بووه‌وه، كه‌مال ئه‌تاتورك ئه‌فسه‌رێكى خوێنڕێژى بۆ ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و ترسه راسپارد، ئالپ دۆغان وه‌ك په‌تا به دێرسیمدا تێپه‌ڕى و كۆمه‌ڵكوژى گه‌وره‌ى دژى كورد ئه‌نجامدا، ناوى ئه‌و به تاوانه گه‌وره‌كانى دژى كورد چووه مێژووه‌وه، سه‌ربڕین و بۆردومان و ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌شكه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا كاره ترسناكه‌كانى دۆغان بوون.
ساڵی 1937 به‌دواوه كوردانی توركیا جیاواز له‌پێشوو به‌هێزتر ده‌ست به‌شۆڕش دژ ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاته‌ی توركیا ده‌كه‌ن، هه‌رزوو كه‌مال ئه‌تاتورك، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا هه‌ست به گه‌وره‌یی شۆڕشه‌كه ده‌كات، بۆیه به‌خۆی و جه‌لال بایه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی توركیا بیر له‌ڕێگه‌كانی سه‌ركوتكردن ده‌كه‌نه‌وه، سه‌ره‌نجام عیسمه‌ت پادشا، كه ده‌گوترێت به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورده، ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵپ دۆغان، كه به‌خوێنڕێژترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌وكاته‌ی توركیا ناسرابوو، بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی كوردان ڕاده‌سپێرێت.
ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌شكه‌وتێك به‌سه‌ر ژن‌و منداڵه‌كانی ناویدا
دوای ڕاسپاردنی ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵپ دۆغان بۆ كپكردنی شۆڕشی كوردانی دێرسیم كه به‌سه‌ركردایه‌تی سه‌ید ڕه‌زای دێرسیم هه‌ڵگیرسابوو، خودی كه‌مال ئه‌تاتورك ئاڵپ دۆغان ده‌ستكراوه ده‌كات له‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی بۆ كپكردنی ئه‌و شۆڕشه‌ی كوردانی باكور.
سه‌ره‌تا بۆ چه‌ند ڕۆژێك به‌فه‌رمانی ئاڵپ دۆغام دێرسیم به‌فڕۆكه بۆردوومان ده‌كرێت، دوای ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی ئه‌و شاره به‌ته‌واوی تێكده‌چێت و دانیشتوانه‌كه‌ی له‌شاره‌كه هه‌ڵدێن، سوپای توركیا هێرشده‌كاته سه‌ر دێرسیم و گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژیی دژی كوردانی شاره‌كه ئه‌نجامده‌دات.
به‌شێك له كوردانی دێرسیم له‌ترسی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی توركیا ڕووده‌كه‌نه چیاكانی ده‌وروبه‌ری دێرسیم، كه به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی مێژوویی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چونه‌ته نێو ئه‌شكه‌وته‌كانه‌وه، له‌نێوان 2000 بۆ 3000 هه‌زار كه‌س بوون، كه به‌شی زۆریان ژن و منداڵ‌و پیروپه‌ككه‌وته بوون، به‌رله‌وه‌ی ده‌ستی سوپای توركیا بگاته ئه‌شكه‌وته‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه له‌به‌ر كه‌میی هه‌وای نێو ئه‌شكه‌وته‌كان خنكان، دواتر به‌فه‌رمانی ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵپ دۆغان، ئه‌شكه‌وته‌كه به دینامیت ته‌قێندرایه‌و‌و ئه‌شكه‌وته‌كه به‌سه‌ر ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناویدا بوون خاپوور بوو.
ژماره‌یه‌ك له‌ئافره‌ته‌كانی دێرسیم خۆیان فڕێدایه ڕووباری مونزووره‌وه
سوپای توركیا به‌ده‌ر له‌هه‌ر ئه‌خلاقیاتێكی جه‌نگ‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه، ده‌ستدرێژیكرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی دێرسیم، ژماره‌یه‌كیش له‌و ئافره‌ته كورد‌و عه‌له‌وییانه‌ی له‌كاتی هێرشی سوپای توركیا بۆسه‌ر دێرسیم ده‌ترسان ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ریان، ده‌چوونه سه‌ر چیاكه‌ی نزیك له رووباری مونزوور و له‌وێوه خۆیان هه‌ڵده‌دایه نێو ڕووباره‌كه‌وه‌و پاشان ده‌مردن.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك گێرانه‌وه‌ی مێژوویی له‌ساتێكدا ڕووباره‌كه ڕه‌نگی به‌ره‌و سوور چووه، ئێستاش ساڵانه دانیشتوانی دێرسیم كه توركیا ناوی پارێزگاكه‌ی كردوه به (تونجه‌لی) ده‌چنه سه‌ر ئه‌و ڕووباره و گوڵ بۆ ئافره‌ته قوربانییه‌كانی ئه‌و ساڵی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه فڕێده‌ده‌نه ئاوه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ده‌گوترێت له‌نێوان 13 بۆ 15 هه‌زار كورد له كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرسیم له‌سه‌ر ده‌ستی توركیا بوونه قوربانیی.
سه‌ری ئازاترین جه‌نگاوه‌ری كورد ده‌برێت بۆ ئاڵپ دۆغان
سه‌ید ڕه‌زا و دووان له كوڕه‌كانی كه سه‌رپه‌رشتی شۆڕشی كوردانی دێرسیمیان ده‌كرد، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه یه‌كێك له‌كوڕه‌كانی سه‌ید ڕه‌زا به‌ناوی (زوبێر) ده‌كڕدرێت، دواتر توركیا به‌پاره‌و پۆست زوبێر هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن و وای لێده‌كه‌ن بچێته لای (عه‌لی شێره) كه ئازاترین فه‌رمانده‌ی شۆڕشگێڕه كورده‌كانی دێرسیم بوو، زوبێر، عه‌لی شێره و زه‌ریفه‌ی هاوسه‌ری ده‌كوژێت و دواتریش له‌توره‌كه‌یه‌كدا سه‌ری عه‌لی شێر، ده‌باته به‌رده‌م ژه‌نه‌ڕاڵ ئاڵپ دۆغان.
به‌گوێره‌ی گێڕانه‌وه‌ی لیوا نازنی سه‌ڤگه‌ن، كه ئه‌و وێنه‌ی هه‌ردوو سه‌ره بڕدراوه‌كه‌ی عه‌لی شێره‌و زه‌ریفه‌ی هاوسه‌ری گرتووه، ده‌ڵێ جه‌سته‌ی بێسه‌ری ئه‌وان به‌خاك نه‌سپێردراوه، به‌ڵكو له‌به‌رزاییه‌كه‌وه فڕێدراونه خواره‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا بۆچوونێكی دیكه هه‌یه ئه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، عه‌لی شێره‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌نزیك ئه‌شكه‌وتی پالاخانه به‌خاكسپێردراون.
كورده‌كان زمانه‌كه‌یان له‌توركیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه
مارشاڵ فه‌وزی چه‌كماك، كه به‌رپرسێكی سه‌ربازیی توركیا بوو به‌ر له‌كۆمه‌ڵكوژی دێرسیم، له‌باره‌ی كورده‌كانی ئه‌و شاره‌وه ده‌ڵێت"ئه‌وان گونده توركه‌كانی دێرسیم به‌كوردیی ده‌كه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ن زمانی كوردی له‌توركیا بڵاوبكه‌نه‌وه، مه‌ترسی ئه‌وان په‌لیهاویشتووه بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی هه‌رێمی ئه‌رزنجان".
ده‌لی فه‌خری، كه له‌وكاته‌دا به‌رپرسێكی دیكه‌ی توركیا بووه له دێرسیم، بانگی (فه‌وزی دێرسیمی) ده‌كات كه یه‌كێك له كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌دێرسیم، تاڵێك له قژی ده‌رده‌هێنێت و به نوری ده‌ڵێت"سه‌رم كۆماری توركیایه، ئه‌و تاڵه‌ی درمهێنا ئازاری پێگه‌یاندم؟ نه‌خێر، نه‌ته‌وه‌ی تورك پێویستی به خزمه‌تی دێرسیمییه‌كان نییه" له‌و كاته‌دا ده‌ڵێت فه‌خری تاڵه‌كه‌ی سه‌ری به دێرسیمییه‌كان شوبهاندووه.
له‌منداڵی 7 ساڵه‌وه تا پیری 70 ساڵ سه‌ربڕدران
له‌پاش چه‌ندین ساڵ له‌كۆمه‌ڵكوژی كوردانی دێرسیم، تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوبوه‌وه كه ده‌نگی (ئیحسان سه‌بری چاقلایانگیل)ی به‌رپرسێكی پۆلیسی توركیایه كه ده‌ڵێ"له‌ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا خۆیان شارده‌وه، وه‌ك مشك ژه‌هراویی كران، له‌منداڵی حه‌وت ساڵه‌وه تا پیری 70 ساڵ سه‌ربڕدران"