12:28 - 24/02/2019
له‌كاركه‌وتنى ئامێرێكى پشكنین كێشه‌ى بۆ نه‌خۆشانى زاخۆ دروستكردووه
له قه‌زاى زاخۆ نه‌مانى غازى هیلیۆم، له ئامێرێكى تیشكى پشكنیندا، ئامێره‌كه له كار وه‌ستاوىو هاوڵاتیانیش ناچارن بچنه پارێزگاى دهۆك بۆ پشكنین ئه‌وه‌ش گرفتى بۆ دروست كردوون په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت، حكومه‌ت بڕیارى ته‌رخانكردنى پاره‌ى داوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى ئامێره‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت ملیارێك و ٣٠٠ ملیۆن دینار ته‌خانكراوه، به‌ڵام هاوڵاتیان ده‌ڵێن، ئه‌وه ته‌نها مره‌كه‌بى سه‌ره كاغه‌زه.
ئامێریی تیشکی رەنین لەساڵی ٢٠١٣ لەگەڵ کردنەوەی نەخۆشخانە لە زاخۆ دانراوە، تا ئێستا نێزیکەی ١٥ ھەزار تیشک بەم ئامێرە گیراوە، نرخى هه‌ر پشكنینێك بۆ هاوڵاتیان به‌یانیان ١٥ ھەزار دینارە و لە دەوامی ئێواران بە ٧٥ ھەزار دینارە، ئه‌گه‌ر ئامێره‌كه بكه‌وێته‌وه كار سودى ته‌نها بۆ هاوڵاتیان نابێت به‌ڵكو حكومه‌تیش پاره‌ى زۆرى ده‌ستده‌كه‌وێت.
ھێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو، لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی ئامێرەکە چارەسەردەکرێت و ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی ده‌ربڕیوه كه پاره‌ى بۆ ته‌رخانبكرێت بۆ قەزای زاخو، بۆ هه‌مان مه‌به‌ست پاره بۆ هه‌ڵه‌بجه و دهۆك و ئاكرێ و رانیه ته‌رخانكراوه، به‌ڵام هاوڵاتیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن تا ئێستا ده‌نگوى باسى چاككردنه‌وه‌ى ئامێره‌كه نییه.
عه‌بدولره‌زاق مو‌سا دانیشتوی قەزای زاخۆیه و ده‌ڵێت بۆ پشكنینێكى منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌ى ناچار چه‌ندین جار سه‌ردانى دهۆك بكات، عه‌بدولره‌زاق بۆ پەیسەر پرێس گوتى، من "خاوەن منداڵێکی نەخۆشم بەر له دوو روژ پێویستی بە تیشکی رەنین بوو، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی نەخوشخانەی زاخۆم کرد بۆئەوەی تیشکى بگرم، بەڵام بە منیان گوت ئامێرەکان وەستاوە لە بەر ئەوەی غازی تیا نەماوە، دەبێت بڕۆم بۆ دھوک بۆ گرتنی ئەم تیشکە".
ئه‌و هاوڵاتییه باسیله‌وه‌كرد، گوزه‌رانى باش نییه تواناى نییه هه‌مو جارێك سه‌ردانى دهۆك بكات و پاره‌یه‌كى زیاتر خه‌رج بكات، ئه‌گه‌ر بچمه نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌هلیش ئه‌وه ده‌بێت ١٠٠ هه‌زار دینار بده‌م، داواكارم حكومه‌ت زوو ئامێره‌كه‌كان بۆ چاك بكاته‌وه.
وەحید موحسن، نه‌خۆشه و پێویستى به ئامێره‌كه‌یه به‌ڵام بۆ په‌یسه‌ر گوتى"ئامێری تیشکی رەنین کارناکات و ئامێریکی زور گرنگە بۆ زاخۆ و بەر لە چەند رۆژێک پەیامێکی دڵخۆشکەریان راگه‌یاند، کە بڕیار دراوە ئامێرەکە چاکبکرێت ، بەڵام تا ئێستا چاک نەکراوە و تەنیا بڕیاری سەر کاغەز بووە".
ته‌ندروستى زاخۆ ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى غازى ئامێره‌كه ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بهێندرێت، بۆ چاككردنه‌وه‌ى دواكه‌وتووه، هه‌رچه‌ند پاره‌كه‌شى بۆ خه‌رج كراوه به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێى گه‌یشتنى غازى ئامێره‌كه بكه‌ن تا له ده‌ره‌وه‌ى بگات، ئه‌وه‌ش كاتى ده‌وێت.
قەرەنی سەعید بەڕێوەبەری تەندروستی زاخۆ بۆ په‌یسه‌ر گوتى"هۆكارى وەستانی ئامێری تیشکی رەنین بۆ نەمانی غازی ھیلیۆمه کە لە ئامێرەکە نەماوە، زۆرجار داوامان لە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک کردووە بۆ چاککردنی ئامێرەکە، ئەمجارەش ھەر بەرێگای بەڕێوەبەری گشتی و پەرلەمانتارێک داوامان گەیاندە ئەنجومەنی وەزیران، داواکە قبوڵکراوە و رەزامەندی لەسەر دراوه و پارەشى بۆ خەرجکراوە".
به گوته‌ى قه‌ره‌نى سه‌عید، هۆكارى چاكنه‌كردنى ئامێرەکە تائێستا لە بەرئەوەیە، غازەکە لە دەرەوەی کوردستان دێت و سێ هه‌فته‌ى پێده‌چێت تا ده‌گاته كوردستان، پێشبینى ده‌كه‌ن رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو غازه‌كه بگاته فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر دواتر ئه‌ندازیاره‌كان پشكنین بۆ ئامێره‌كه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر له‌كار نه‌كه‌وتبێت ئه‌وا ده‌كه‌وێته‌وه خزمه‌تى هاوڵاتیان.